به شی یـه کـه م
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الا‌نعام"60"لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نووستن جۆرێکه له جۆره‌کانی مردن ، ری بون هه‌روه‌ها زانایـان ئه‌لێن که ژووری نووستن تاریك و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیـانی ئاده‌مـیزاد و ژووره‌که یـه ك سان ده‌بێت و چاو دهنوقێ
ده‌ماره‌کانی له‌ش شل ده‌بێته‌وه‌و مێشك هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات و له هه مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه په‌کی ده‌که‌وێ وتهنـها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ " خه‌و بینین جۆراو جۆره وه‌ك خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به پێچهوانـهی کاری رۆژانـه‌ی ژیـانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به دیـهاتنی نیـاز و مـهبهست وه‌ك بلێ ی له ژیـانی ئاسایی دا ناتوانێ کارێك ئه‌نجام بدات یـان جۆره خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له خه‌ودا ئه‌توانێ کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنـهکهش بخوات جۆرێکی دیکه ی خه‌و هه یـه خه‌وی ههستیـاری یـه یـهکێ ئه‌گه‌ر لێفه‌که‌ی بخاته سه ر ده مـی له خه ودا وا ئه زانێ كه دوژمنـه كه ی ئه ی خنكێنێ
هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان داریش هه یـه ئه‌م جۆره خه‌وه مـهبهستی ڕون و ئاشکرایـه و خه‌وی خه‌یـاڵ و خه‌وی ڕاستهقینـهش هه‌یـه.
شی هوهێ ئه‌م هه‌موو جۆره خه‌وه به پێ ی ئاین و ته‌مـه‌ن ده‌گۆڕدرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه پیـاوه یـان ئافره‌ته گه‌نجه یـان مندال چونکه ه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیـاریـانـه هه‌یـه ئه‌مـه کورته باسێك بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین . ئێستاش چه‌ند ووشـهیکتان بۆ شی ئهکهمـهوه لهوانـهی که‌زۆر دێته خه‌وتان و شی هوهکهش به گشتی ده‌بێت .
(1) : باوك :: ری بون ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژارو ده ست كورت بێت رزق و پاره یـه كی زۆری بۆ دێت و ده وڵه مـه ند ئه بێت.................
(2) : شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره و ترسناکه لهوانـهشـه مردن بێت چونکه درندهیـه ئه‌گه‌ر نـهخۆش له خه‌ودا شێر بیبینێ چاك ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر یـه كێك له خه ودا شێر ببینێ و لێ ی نـه ترسێ به‌سه‌ر دوژمنـهکهی دا زاڵ ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێك بچێته مالێك و ئه‌و ماله نـه‌خۆشی تیـا بێت ئه‌و نـهخۆشـه ئه‌مرێ .
(3) : له سێداره دان ::رزگار بوونـه له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه لهوانـهیـه پاره‌یـه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نـهخۆش چاك ئه‌بێته‌وه له وانـهشـه ههڵگهرانـهوه بێت له ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌وا سه‌ری بپه‌ڕێندرێ باوك و دایکی ئه‌مرن .
(4) : نوێژكردن :: ته‌واو بوون و پته و بوونی پهیمانـه و هه روه ها به‌دی هاتنی خواست و مـه‌به‌سته ، ئه‌و كه سه ی له‌سه‌ر ده‌رگا یـان له‌سه‌ر جێی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ ، به‌لام به گشتی نوێژ كردن له خه ودا ڕزگار بوونـه له بـه ندیخانـه و به ده ست هێنانی ڕزق و پاره یـه .
(5): سێ‌و :: سێ‌و له خه‌ودا بـه مانای مندال دێت ، هه‌روه‌ها بۆ سوڵتان و پاشا ماڵ و موڵکه بۆ تاجر بازرگانی وتجارهته بۆ جوتیـاریش به‌رو بومـی زه‌وی كشتوكاڵی یـه ، سیوی شیرین ڕزقێكی حه ڵاڵه و سێوی ترش حه رامـه ، سێ‌و وه رگرتن له سوڵتان یـان پاشا زۆر باشـه ئه و كه سه ی له مزگه وت سێوێك بۆن كات ئه وه كچكی خانـه دانی ده ست ئه كه وێت و ئه ی خوازێ .........................................................
(6) : جن و جنۆكه :: فێڵ و فێڵ بازی له کاروباری دونیـادا ، ئه گه‌ر جنێکی زانا‌و تێ گهیشتو ببیندرێ ئه‌وه جیـاوازه ، ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته جن ئه‌وكه سه به هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیك مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه زیـانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ ، ئه‌وه‌ی له خه‌ودا جن بچێته ماڵی ئه‌وه دوژمنانی ئه چنـه ماڵی و دزیش دزی لێ ئه‌كات، ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنـهکان یـان فێری خوێندنی قۆرئانیـان بکات ئه‌و که‌سه له کۆمـهڵگهدا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار وپایـه بـه رز ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌و كه سه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی باش نابێت .
ئه‌م شی هوهمان زۆر به کورتی بوو باسی زیـاتر هه‌یـه ده‌رباره‌ی ئه‌م ووشانـهی سه‌ره‌وه و سه‌دان ووشـهی تر هه‌روه‌ها ئێمـه ئاماده‌ین بۆ ه‌وه‌ی کۆدی خه‌وه‌کانتان و شی ه‌وه‌ی و وه‌ڵام دانـهوهی پرسیـارهکانتان ، ئه توانن بـه م ئیمێله ی خواره وه په یوه ندیمان پێوه بكه ن ، زۆر سوپاس که تا به‌شی داهاتووی خهونامـه به‌خواتان ئه‌سپێرین .
به‌شی دووه م ) )
خه‌و ئاوێنـهیـه ئه‌و ئاوێنـهیـه وێنـه‌ی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌مان و راستی باری گیـانی و ده‌رونیمان ئه‌خاته به‌ر چاو هه‌روه‌ها ئه‌ی سه‌لمێنێ که گیـانمان روحی تێدایـهو ئه‌و روحهش له‌بواری ئاین و ژیـان دا تیشکی رۆشن که‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌و ئیلهامـی له خوای گه‌وره‌وه وه‌رده‌گرێت خه‌و وێنـه‌ی رهسهنایـهتی و گه‌وهه‌ری ئادهمـیزاده وخزمـهتی ره‌وشت و ره‌فتاری مرۆڤایـهتی ئه‌کات خه‌وی راستهقینـهو چاک له ته‌نگانـه‌دا یـارمـهتییمان ئه‌دات و رێگه‌مان رۆشن ئه‌کاته‌وه و توانای زیـاترمان پێ ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به چاکی گیروگرفته‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
دوای ئه‌م باسه کورته ده‌رباره‌ی خه‌و بینین چه‌ند ووشـهیـهکی ترتان بۆ شی ئهکهمـهوه هیوا دارم به‌دڵتان بێت:-
ده‌رزی دورمان: دۆزینـه‌وه‌ی هاوسه‌ره بۆ ئه وانـه‌ی بێ هاوسه‌رن ،ئه‌و کهسانـهی هه‌ژارن ده‌رزی له خه‌وا ببینن پارهیـان بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی به ده‌زووه‌وه ببینێ کار‌و باری باشتر ئه بێت، ئه‌وه‌ی دهرزیـهکهی بشکێ کاروباری تێک ئه‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی بخواتئهو که‌سه‌ی حه‌زی لێ ناکات باسی نـهێنیـهکانی ئه‌کات،ئه‌وه‌ی دهرزیـهک بکات به گیـانی یـهکێکا ئه‌وه قسه‌ی ناخۆشی پێ ئه‌ڵێ،ئه‌وه‌ی جل و به‌رگ بۆ خه‌لکی بدورێ ئه‌وه ئامۆژگاریـان ئه‌کات ئه‌گه‌ر بۆ خۆی بدورێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ.
مار: مار له خه‌ودا دوژمنـه یـان پاره‌یـه یـان ئافره‌ته یـان کوڕه .ئه‌و که‌سه‌ی مار ببینێ و لێ ی نـهترسێ ئه‌و که‌سه زۆر ئازا‌و بهتوانایـه ، مار دوژمنێکی پاره داره چونکه ژه هر له خه‌ودا پاره‌یـه ، ئه‌گه‌ر یـه‌کێک له خهویـا ببینێ مار چوه‌ماڵی ئه‌وه له‌لایـه‌ن دوژمنـهکهیـهوه هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌گه‌ر ماره‌که بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئه‌وه زۆر به ئاسانی پاره له دوژمنـهکهی وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر ماره‌که بکوژێ به‌سه‌ر دوژمنـهکهی زاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی به خوێن بێت ئه‌وه دوژمنـهکهی ئه‌مرێ وپاره‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، مار پێوه دان باش نی یـه مانای زیـان لێکهوتنـه ،فڕینی مار سه‌فه‌ره ، کوشتنی ماری بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆلهیـه ، کوشتنی مار به کۆمـه‌ڵ له بازاردا مانای جه‌نگ رووده‌دات ودوژمن سه‌رئه‌که‌وێت (له به‌شـه‌کانی داهاتوودا زیـاتر باسی مارتان بۆ ئه‌که‌م).
ترس : له خه‌ودا هێمنی و ئاسایشـه ، هه‌روه‌ها تۆبه ه ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه تۆبه ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ ناودارو پایـه به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه تووشی شـهر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له خهویـا ببینێ ئه‌ترسێ و یـهکێکیش پێی ئه‌ڵێ مـهترسه تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێت.
مـیوان : مـیوان له خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یـه .
کچ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خهویـا کچێک ببینێ ئه‌وه دوژمنـهکهی بینیوه ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نـهناسراو مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشـه ، کچی نـهناسراو له‌کچی ناسراو باشتره ، بینینی کچێک یـان ئافره‌تێکی روو گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشـه ،بینینی کچی جوان له خه‌ودامانای خۆشی و کامـه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنـه ،کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یـه ، کچ له خهویـا ببێته پیرێژن مانای ئه‌وه‌یـه باری ئاینی زۆر باشـه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته کچ مانای ئه‌وه‌یـه وه‌ک جاران به‌هێزو به توانا ئه‌بێت .
ڕۆژ :ته‌واو بوونی شـه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و پهژارهیـه ، هه‌روه‌ها نوێ ه‌وه‌ی جل و به‌رگ وهاوسه‌رو منداڵه هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشیـه .
ڕووباری هه‌نگوین :مانای قورئانی پیرۆز‌و زانسته .
ده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن : ده‌نگه‌که له‌خه‌ودا چۆن له تهلهفۆنـهوه بۆت هات و بیستت لهژیـانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات ،ئه‌گه‌ر ئاگاداریـان کردیته‌وه که کارێکت بهدهستهوهیـهو نابێ ئه‌نجامـی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره ئه‌نجام نـهدهیت ، یـان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده بوو ئه‌وه مژدهیـهکت بۆ دێت.
دیـاری :له‌خه‌ودا دل خۆشی یـه هه‌روه‌ک خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }} سوره‌تی نمل " 36 " هه‌روه‌ها دیـاری مانای خۆشـه‌ویستی یـه ، یـان خواز بێنی ه ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیـاری قاپێ خورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت
به شی (3)
فه‌رمون له‌گه‌ڵ چه‌ند ووشـهیـهکی دیکه‌ی هه‌ڵبژێردراو له فه‌رهه‌نگی خهونامـهی کوردی: :
: (1) : كه روێشك : که‌روێشك له خه‌ودا ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که سه‌ر ببڕێت ئه‌وه ژنـه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌روێشك پیـاوێکی ترسنۆکه ، یـان ئافره‌تێکی باش نی یـه ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له ئافره‌تێکه‌وه هه‌ندێ پاره‌و یـارمـه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.
: (2) : شـه یتان : بینینی شـه‌یتان له‌خه‌ودا مانای ههڵهه ، له یـهکێ له پیـاو چاکانیـان پرسی ووتیـان ئایـا شـه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیـاو چاکه‌که له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شـه‌یتان بنوێت ئه‌وه به‌چاکی دهههسێینـهوه ، هه‌روه‌ها بینینی شـه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نـه وپاره دزین و گوناه ه ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیـابونـهوهی ژن و مێرده ، شـه‌یتان له خه‌ودا پادشایـهکی زۆردار‌و کافر‌و بێ ئیمانـه ، ئه‌گه‌ر یـهکێك له خه‌ودا ببینێ بۆته شـه‌یتان ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێ یـان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یـان له دینـهکهی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه یـان به فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینـهوه هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یـان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شـه‌یتان بکوژێ ئه‌وه فێڵ بازێکی وه‌ك شـه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ .
: (3) : ناو : ئه‌گه‌ر یـهکێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه ناوێکی دیکه هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له خه‌ودا لێیـان نا یـان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیـان کرد به پێی ئه‌وناوه باری ژیـانی ئه‌و که‌سه ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی ببێته (کامـه‌ران ) له خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته (صالح) ده‌بێته پیـاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته ( چیـا ) ئه‌وه شکۆمـهند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته (گوڵزار)خه‌ڵکی خۆشـه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ناوی ( شـهل و کوێر ) به‌ناوی یـهکێکهوه بنوسێ یـان بۆ نمونـه ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به ناوی (چالاکه شـهل ) بانگی بکه‌ن له داهاتودا شـهل ئه‌بێت یـان به‌ناوی (چالاکه کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه له ژیـاندا شـهرمـهزارو عه‌یبدار ئه‌بێت یـان توشی نـه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی دێنێ . .
: (4) : باینجان : له کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه به هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نـهبێت باش نی یـه ، خواردنی باینجان له خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و ههڵخهڵهتاندنـه بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێر‌و خۆشی و به ره كه ته . .
:(5) ده رگا : ده‌رگای کراوه ده‌رگای رزقه ، چۆنیـهتی ده‌رگای ماڵ چۆنیـهتی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانـهخراو یـان ده‌رگای کراوه مانای ئه‌وه‌یـه ئافره‌ته‌که ژنـهو به تهمـهنیشـه ، ئه‌گه‌ر یـهکێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیـانی خاوه‌ن خانوهکهیـه ، ده‌رچونی ده‌رگا له جێێ خۆی یـان سووتان یـان شکانی کاره‌ساته ، ده‌رگای بچووك له ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یـه چونکه ده‌بێته هۆی بڵاوبونـهوهی نـهێنی ئه‌و ماڵه ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشـه و باری دانیشتوانی ماڵه‌که ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یـه چه‌ند پیـاوێکی به‌دکار چاویـان له ئافره‌تی ئه‌و ماڵهیـه ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیـان نـهدۆزێتهوه ئه وه له دونیـادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له به‌رده‌م دا بکرێته‌وه کار‌و باری له ژیـان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له ژوورێکی ته‌سك و تاریك به رێگه‌ی دهرگایـهکهوه بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامـه‌رانی یـه چونـه ژووره‌وه له دهرگایـهکی نـهناسراو سه‌رکه‌وتنـه به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یـهکێك له دهرگایـهکهوه ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه و که‌سه ئه‌مرێ و ئه‌چێته به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله ده‌رگاکه ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی
ئه و كه سه جێ ی دۆزه خه .
. ری بون .6) : پاقله : : پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مـه ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یـه ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیـه) .
: (7) : گریـان : ئه‌گه‌ر گریـان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ دا بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر یـهکێك له ترسی خوا یـان به هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یـان به هۆی په‌شیمانی لهکردهوهیـهكی ناڕه‌وا بگریـهت ئه‌وه مانای خۆشی و شادی یـه و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مـه‌ن درێژی وخوا پهرستنـه. .
:(8) : سامان : بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیـانـه ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه ، سامان بۆ نـهخۆش گۆڕه کهیـهتی .
:(9) : قه سپ : له خه‌ودا رزقه ، خواردنی قه‌سپ له خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه وئه‌و رزق و پارهیـهش کاتی یـه و به‌رده‌وام نابێت. .
به شی (4)
ئه مـه ش چه‌ند ووشـهیـهکی تری فه رهه نگی خه و نامـه ی كوردی یـه ::
:(1) : ئاوریشم : بینینی ئاوریشم خۆشـه‌ویستی یـه ، ده‌سه‌ڵات دار یـان پاشا جل و به‌رگی ئاوریشم له‌به‌ر کات پایـهبهرز تر‌و گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، مردو ئاوریشمـی له‌سه‌ر بێت له‌و دونیـایـه پایـه به‌رزه ،ئاوریشمـی زه‌ردو سور نـه‌خۆشی یـه ، هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌و کهسانـه ده‌رده‌بڕێ که شایـهستهی ئه‌وه‌ن بچنـه به‌هه‌شت ، یـان بگهنـه پله‌و پایـه‌ی سهرۆکایـهتی ، ئاوریشم خواستنی ئافره‌تێکی به ئابڕوو به شـهڕهفه ،هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی دهرچونـه له غه‌م و خه‌فه‌ت وپه‌ژاره‌وه به‌ره‌و خۆشی و کامـه‌رانی. .
:(2) : پیـاز : خواردنی پیـاز باش نی یـه ، ئه‌وه‌ی نـهخۆش بێت و له خه‌ودا ببینێ پیـاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه پیـاز هه‌وڵ و کۆشش و کاره بۆ به ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه پیـازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیـابونـهوهیـه ، خواردنی پیـاز بۆ نـهخۆش باشـه ، ئه توانین بڵێین پیـاز پاره‌یـه . .
(3) : هێلكه : هێلکه له ناو قاپ دا بێت ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه به کاڵی خواردنی پاره‌ی حهرامـه یـان زینایـه یـان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی بهدهستهوهیـه هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یـان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافر‌و بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه مانای زیندو بونـه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه ،لهوانـهشـه ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه منداڵیـان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه یـه ئه‌و که‌سه دهوڵهمـهنده مـهترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یـه و خواردنیشی ژن هێنانـهو ژنـهکهش دهوڵهمـهنده ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکهیـهکی بدرێتێ ئه‌وه کوڕێکی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌که بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه بخوات ئه‌وه کفن دزه ، به‌کورتی هێلکه مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆهوهی پاره‌و هاتنـهوهی که‌س و کاره . .
(4) : خۆشی و شادی : له‌خه‌ودا گریـانـه لهوانـهشـه کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشـه دڵته‌نگ ئه‌بێت .
(5) : ژه هر: له خه‌ودا پاره‌یـه ، یـهکێك ژه‌هر بخوات و گیـانی بئاوسێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانـهکه پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نـهیـهت ئه‌وه خه‌م و خه‌فه‌ته ، ژه‌هری کوشنده مانای مردنـه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مـه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ژه‌هر بداته خه‌ڵکی تر ئه‌وه زینا ئه‌کات . .
(6) : منداڵی ساوا : :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونـه له په‌روه‌رده ی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشـه و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یـان هه‌ژار بێت دهوڵهمـهند ئه‌بێت ،له دایك بوونی منداڵ له دهمـهوه مانای مردنـه .
(7) : بوك و زاوا : :بینینی بوك و زاوا به رازاوه‌یی خۆشی و شادی یـه ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایـهو بوکه‌که‌شی دیـار نی یـه ناویشی نی یـه و ناسراویش نی یـه ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ یـان یـهکێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه به پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه کرێته‌وه
8) : باڵا : کور ت بونـه‌وه‌ی باڵای به‌رز له خه‌ودا باش نی یـه ، باڵای به‌رز له خه‌ودا فیتنـهو دوو ڕووی یـه ، باڵا له ڕاده‌ی ئاسایی زیـاتر به‌رزبێته‌وه و بگاته ئاسمان یـان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نـه بێت مانای مردنـه ، کورت بونـه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونـه له پله‌و پایـه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیـازو مـه‌به‌سته .
9) : دان كه وتن : : دان که‌وتن له خه‌ودا ته‌مـه‌ن درێژی یـه ،ئهگهریـهکێك له خه‌ودا بینی هه‌مو دانـهکانی که‌وت ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و ته‌مـه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانـهکانی که‌وت نـهیـانی بینیـهوه نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یـان نـهخۆش ئه‌که‌ون، یـهکێك ببینێ دانـهکانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته ناوده‌ستی ئه‌وه پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته باوه‌شی ئه‌وه کوڕیـان ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه کاره‌ساتی مردنـه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، که‌وتنی دانـهکانی خواره‌وه غه‌م و په‌ژاره و ئازاره ،که‌وتنی هه‌موو دانـهکان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و کهسانـهیـه که له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یـهکێك دانـهکانی که‌وت و خۆی ههڵیـانی گرته‌وه ،مانای ئه‌وه‌یـه منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نـهخورێ ئه‌وه ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانـه دانـهکانی سه‌ره‌وه پیـاوهکانن له خزم و که‌س و کاری باوك دانـهکانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یـه کێکه له که‌س وکارمان ،به کورتی دان ته‌مـه‌ن درێژی و مردن وپاره‌و ژیـان و نـهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانـهوه نـه‌خۆشی یـه ،دانی دروستکراو له زێڕ باشـه به‌ڵام لهوانـهشـه ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له زیو زیـان و زه‌ره‌ره ، درێژ بوونی دان مانای شـه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه . .
به‌شی پێنجه‌م
ئه‌م کاته‌تان باش ، پێشـه‌کی پێتان ڕائهگهیـهنین که ئه‌توانن به ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمێله‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن ، ئێمـه‌ش ئاماده‌ین خه‌وه‌کانتان شی بکهینـهوهو وه‌ڵامـی پرسیـارهکانتانیش بدهینـهوه ، هه‌روه‌ها به‌وپه‌ڕی خۆشحالیـهوه پێشوازی له ڕهخنـهو بۆچون و تێبینیـهکانتان ده‌که‌ین و وه‌ڵامتان ئهدهینـهوه ، ئه‌مـه‌ش ئیمێلهکهیـه :
xawnama@hotmail.com
ئه‌مـه‌ش شی ه‌وه‌ی چه‌ند ووشـهیـهکی دیکهیـه که زۆربه‌تان خه‌وی پێوه ئه‌بینن هیوا دارم جێ ی رهزامـهندیتان بێت :
(1): لانك : کڕینی لانك یـان نوستن له‌ناو لانك خێر‌و خۆشی یـه و چاکه ه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ومن عمل صالحا فلانفسهم یمـهدون}} سوره‌تی روم / 44 ، هه‌روه‌ها لانك بۆ پیـاوان غه‌م و خه‌فه‌ت و زیندانـه و بۆ کوڕی گه‌نجیش هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تیش کوڕه لهوانـهشـه گریـان و غه‌م و په‌ژاره‌و جێ ی گۆرانی ووتن و سه‌ما و خۆشی بێت ، هه‌ندێ جاریش به مانای داره مـهیت دێت .
(2): ته‌زبیح : بینینی ته‌زبیح له خه‌ودا مانای ئافره‌تێکی چاکه یـان ژیـانێکی حه‌ڵاڵه یـان سه‌ربازی سود بهخشـه بۆ خاوه‌نی تهزبیحهکهو ئه‌وه‌ی به دهستیوهیـهتی .
(3): مژیین : یـهکێك له خه‌ودا ببینێ یـهکێك ئه‌ی مژێ ئه‌وه پاره‌ی لێ وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر سینگی بمژێ پاره لهژنـهکهی وه‌ر ئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر لوتی بمژێ پاره له گیرفانی ده‌رئه‌کات یـان رانی بمژێ پاره له عه‌شره‌ته‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ .
(4):صابون : له خه‌ودا پاره‌یـه ، ئه‌گه‌ر نـهخۆش له خه‌ودا به سابون جل و به‌رگی بشوات چاك ئه‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌ی سابون له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌گه‌ر دڵ ته‌نگ بێت له دڵ تهنگیـهکهی ده‌رده‌چێ و دڵ خۆش و کامـه‌ران ئه‌بێت ،سابون چڵك لا ئه‌بات و چڵکیش غه‌م و خه‌فه‌ته .
(5): کلیل : کلیل له خه‌ودا رزق و یـارمـه‌تی و ه‌وه‌ی ده‌رگای زانسته ، یـان منداڵه یـان سیخۆر (جاسوس) ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ {{نصر من الله و فتح قریب }} سوره‌تی الصف /13 ، واتا به یـارمـه‌تی خوا سه‌رکه‌وتن و ه‌وه نزیکه ،ئه‌و که‌سه‌ی کلیلێکی بێ دانی به‌ده‌سته‌وه بێت زوڵم له منداڵی هه‌تیو یـان بێ باوك و دایك ئه‌کات ،کلیلی به‌هه‌شت دهوڵهمـهند بوونـه له بواری ئابوری وزانست دا ، هه‌روه‌ها کلیل قه‌بول بوونی دوعا‌و پاڕانـهوهیـهخوای گه‌وره ، لهوانـهشـه کلیل چوونـه حه‌ج بێت ،کلیلی ئاسن پیـاوێکی به هێزو توانایـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بێ کلیل دهرگایـهك یـان قفلێك بکاته‌وه به‌سه‌ر دوژمنـهکهیدا زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به کلیل بیکاته‌وه ئه‌وه‌ی له دڵیـهتی و ئهیـهوێ به یـارمـه‌تی خوای گه‌وره بۆی به‌دی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نـهتوانێ دهرگایـهك بکاته‌وه ئیش و کاره‌که‌ی ئاڵۆزتر‌و زهحمـهت تر ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش کلیل تهرمـه و قفڵه‌که یـان ده‌رگاکه‌ش گۆڕه .
(6): ئاشت بوونـه‌وه : له خه‌ودا دوژمنایـه‌تی یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ دوژمنـهکهی ئاشت بێته‌وه ئه‌وه زیـاتر دوژمنایـه‌تی له‌گه‌ڵ دا ده‌کات ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ی یـهکێکه که له رێداوه و داوای لێ ئه‌کرێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێ ی ڕاست .
(7): په‌یمانی شـه‌ڕ نـه : ههسانـهوهو خۆشی و کامـه‌رانی و ئاسایش وچاك بونـه‌وه‌ی نـهخۆش و ده‌ست که‌وتی رزقی حه‌ڵاڵ و پاره و ئه‌نجام دانی کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌روه‌ها بۆ کوڕی گه‌نج ژن هێنانـه و بۆ کچی گه‌نچ شوه .
(8): وێنـه گر : شعر و زانست و ئهندازیـاری و دانای یـه ، هه‌روه‌ها مـه‌ی خواردنـهوهو گوناه و درۆ ه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و چونـه ناو کاری مـهترسی داره .
(9): شـهپۆڵ : توند‌و تیژی و ژان و ئازاره ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ {{ واذا غشیـهم موج کالظلل دعوا الله مخلصین له ا‌لدین }}سوره‌تی لقمان/32 واتا که ئهکهونـه ناو شـهپۆڵهوه به دڵێکی پاك له خوای گه‌وره ئهپاڕێنـهوه ، هه‌روه‌ها شـهپۆڵ مـهترسی خنکانی به دواوهیـه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له ئایـهتێکی تری قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وحال بینـهما الموج فکان من المغرقین }} سوره‌تی هود /43 ،واتا شـهپۆڵ سه‌رو بنیـانی کرد‌و خنکاندیـانی ، له‌م دوو ئایـهته ده‌رده‌که‌وێ که بینینی شـهپۆڵ له خه‌ودا باش نی یـه .
(10): قوڕگ : ئه‌گه‌ر یـهکێك له خه‌ودا ببینێ مووێك یـان دهزوێك له قوڕگی دێته ده‌ره‌وه نـه پچڕێت و بن بڕیش نـهبێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌و که‌سه ته‌مـه‌ن درێژ ئه‌بێت یـان شـهڕو ناکۆکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر شالیـار واتا وه‌زیر بێت باری زانستی پته‌وتر ئه‌بێت .
(11): برنج : برنجی کاڵ پارهیـهو به هیلاکی و به خه‌فه‌ت و به زۆر کۆکراوه‌ته‌وه ، برنجی کوڵاویش قازانجه .
(12): ووشـهی ئۆف : ووشـهیـهکی ناره‌زایی دهربڕینـه ، ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بڵێ ئۆف ئه‌و که‌سه سوودی بۆ باوك و دایکی نابێت ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ولا تقل لهما اف ولا تنـهرهما }} سوره‌تی الاسرا‌ء / 23 .
(13): شێت بوون : له خه‌ودا سه‌ربه‌رزی وشکۆمـهندی ودهوڵهمـهندی و خۆشی و کامـه‌رانی یـه ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا به‌هۆی ده‌ست لێ وهشانـهوه تێك چێت ئه‌وه پاره به فایز ئه‌داته خه‌ڵکی ، هه‌روه‌ها شێت بوون مانای چوونـه به‌هه‌شته یـان ده‌سکه‌وتی پارهیـهو زوو خه‌رج ئه‌کرێت ، شێت بوونی منداڵ دهوڵهمـهند بوونی باوکی یـهتی ، شێت بوونی ئافره‌ت ساڵێکی خۆش و به به‌ره‌که‌ته .
(14): مردن : گهڕاندنـهوهی ئامانـهته یـان چاك بوونـهوهی نـهخۆشـه یـان رزگار بوونـه له زیندان یـان گه‌ڕانـه‌وه‌ی که‌سێکی دووره ، هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریـانی له گه‌ڵ دا بێت و ناشتنی له گه‌ڵ دا نـهبێت که‌م و کوری و خراپهکاریـه له ئایین و پله و پایـه ی به‌رزی دونیـایـه ، مردنی بێ گریـان و بێ ناشتن و بێ ته‌رم ڕووخانی خانوه یـان چاو کوێر بوونـه یـان ته‌مـه‌ن درێژی یـه ،هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا سه‌فه‌ره یـان ده‌ست کورتی یـه یـان ژن هێنانـه چوونکه مردو وه‌ك زاوا ده‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی بمرێ وتهرمـهکهی له‌سه‌ر شان هه ڵگیرێ و به‌ڵام نـهخرێته ژێر خاکه‌وه ئه‌و که‌سه به‌سه‌ر دوژمنانی زاڵ ئه‌بێت مردن و زیندو بونـهوه له خه‌ودا دهوڵهمـهند بوونـه یـان تۆبه ه ، مردوێك له خه‌ودا بڵێ من نـه مردووم ئه‌و مردوه پله‌و پایـه‌ی شـه‌هیدی هه‌یـه ، ئه‌گه‌ر مردوو نـهخۆش بێت خوی بهرپرسیـاره له کرده‌وه‌کانی ، مردوه‌کان له گۆڕهکانیـان ده‌رچن نان و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردو له خه‌ودا هه‌ر چی بڵێ ڕاسته ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیـایـه کاروباری باشـه ،ئه‌توانین بڵێین مردن په‌شیمان بوونـهوهیـه له گوناهێکی گه‌وره ، ئه‌وه‌ی ببینێ له خه‌ودا مردوه‌و جل وبه‌رگی له‌به‌ر نی یـه هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ،مردو له‌سه‌ر فه‌رش و مافور بێت کاروباری دونیـای باشـه ، مردنی کوڕ له خه‌ودا ڕزگار بوونـه له دوژمن ، ئه‌گه‌ر یـهکێك له خه‌ودا ببینێ مردو ناشترا ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر له زیندان دا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نـهبێت ئه‌وه ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئه‌کات ، نـهخۆش له خه‌ودا ببینێ ژنی هێناوه ئه‌وه ئه‌مرێ ،مردن بۆ ئه‌و کهسانـه باشـه که ئه‌ترسن یـان دڵ ته‌نگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنـه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ چه‌ن مردوێێکی له گه‌ڵه ئه‌وه چه‌ند که‌سێکی دوو ڕووی له گه‌ڵه ،هاوڕێیـه‌تی ی مردو سه‌فه‌رێکی دوور‌و درێژه ،ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی مردو شۆرین ببینێ له خه‌فه‌ت و قه‌رز رزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مردو له‌خه‌ودا زیندو ببێته‌وه باسی ئه‌و مردوه ئه‌کرێت ، دڵ ته‌نگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئه‌و دونیـایـهی تری ده‌رده‌بڕێ ،مردو ده‌م و چاوی ڕه‌ش بێت ئه‌و مردوه به کافری مردوه ، ئه‌گه‌ر یـهکێك مردوێك زیندو بکاته‌وه ئهوهرێك یـان جولهکهیـهك ئه‌کاته موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشـهه چیشت لێ وه‌ر گرێ خه‌راپه ، ماچ ی مردوێکی ناسراو ده‌ست که‌وتی پاره‌یـه ، ئه‌گه‌ر نـهخۆشێك مردوێك ماچ کات ئه‌مرێ ،مردو له زیندو بدات مانای ئه‌وه‌یـه زیندوه‌که له دونیـادا کرده‌وه‌ی خه‌راپ و ناپه‌سه‌ندی زۆره ، یـهکێك ببینێ مردو لێ ی ئه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌کات و به خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، نوستنی مردو ههسانـهوهیـهتی له‌و دونیـایـه ، نوستنی زیندو له‌گه‌ڵ مردو ته‌مـه‌ن درێژیـه بۆ زیندوه‌که ، ده‌رچونی مردو لهگۆڕهکانیـان مانای به‌ڕه‌ڵڵا ی زیندانیـهکانـه ،مردنی باوك و دایك له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یـه ، مردنی کت وپڕ دهوڵهمـهند بوونی هه‌ژاره ، نوێژ له‌سه‌ر مردو کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناهه‌قه ،خنکانی مردو له‌ناو ده‌ریـا مانای خنکانیـهتی له ناو گوناهه‌کانی دا
به‌شی شـه‌شـه‌م
چه‌ند ووشـهیـهکی دیکه‌مان بۆتان هه‌ڵبژاردوه وشی ئهکهینـهوه ئومێده‌وارین به دڵتان بێت :
(1): مشك : مشك له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت خراپه ، یـان ئافره‌تێکی نـه‌فره‌ت لێ کراوی جولهکهیـه ، یـان پیـاوێکی جولهکهیـه یـان دزه ، مشکی زۆر رزقه ئه‌وه‌ی له خه‌ودا ببینێ مشکێکی زۆر له ماڵیدایـه رزقی فرهوانترئهبێت ،ئه‌گه‌ر مشك له ماڵی ده‌رچێت رزقی که‌م ئه‌بێ ،ئه‌وکه‌سه‌ی ببێته خاوه‌ن مشکێك خزمـهت کارێکی ئه‌بێ ،مشکی ڕه‌ش و سپێ مانای شـه‌و و ڕۆژه ، مشك ئه‌گه‌ر ڕهنگیـان وه‌ك یـهك بێت ئافره‌تن ،هات و چۆی مشکی ڕه‌ش و سپی ته‌مـه‌ن درێژیـه سپی ڕۆژه‌و ڕه‌شیش شـه‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه مشك که‌س و کار‌و منداڵی ناو ماڵن ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا مشکێ بکوژێ به‌سه‌ر ئافره‌تێکی خراپه کار زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی به تیر یـان به به‌رد له مشکێك بدات ئافرهتیکێ خراپه کار به نـهێنی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ ، بینینی مشکی زۆر له جێیـهکی لار یـان له ناو بیرێك مانای ته‌مـه‌ن کورتی یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی مشکی زۆر له ماڵی دا ببینێ چه‌ند ئافره‌تێك ئهچنـه ماڵی و ئه‌و ئافرهتانـه بێ سوودن ، وه‌رگرتنی پێستی مشك پاره‌یـه‌کی کهمـه له ئافره‌تێکی خراپه‌کار.
(2): مـیوه : له خه‌ودا ژن هێنانـه یـان شوو ه ، وه‌ك خوای گه‌وره له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. ری بون هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }} سوره‌تی ی‌س// 55 و 56 ، مـیوهی ته‌ڕ ڕزقێکی کاتی یـه چونکه زوو تێك ئه‌چێت ، مـیوهی ووشك رزقێکی زۆر و ههمـیشـهی یـه ، مـیوه بۆ هه‌ژار دهوڵهمـهند بونـه و بۆ دهوڵهمـهندیش پاره‌ی زیـاتره ، ئه‌وکه‌سه‌ی ببینێ مـیوه فڕێ ئه‌درێته سه‌ری ئه‌و که‌سه به خێر خوازئه‌ناسرێ و به ناو بانگ ئه‌بێت .
(3):خه‌ڵوز : له خه‌ودا پیـاوێکی ترسناکه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پاره‌ی حهرامـه ،یـان رزقێکه له سولتانـهوهیـه ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ خه‌ڵوز ئاگری گرت ئه‌و که‌سه له‌لایـه‌ن سولتان یـان کاربه‌ده‌سته‌وه تاقی کراوه‌ته‌وه و زوڵمـیشی لێ کراوه و به‌زۆر پاره‌ی لێ سه‌ندراوه ، خه‌ڵوز له زستان پاره‌یـه ئه‌و که‌سه‌ی خزمـهت کارێکی ڕه‌ش پێستی بدرێتێ ئه‌وه چه‌ند کیسهیـهك خه‌ڵوزی بۆ دێت ، ئه‌و شته‌ی له ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یـه .
(4): ته‌ڵه : پیـاوێکی که‌م ئیمان و ده‌ست بڕو فێڵ بازه ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌ڵه بۆ چۆلهگهیـهك دانێته‌وه پیـاوێکی گه‌وره هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ودا بینی ته‌ڵه دائه‌نێته‌وه که باڵندهیـهك ئه‌گرێ باڵنده‌که یـهك سه‌ر ئه‌فڕێ ،ئه‌و ئافره‌ته حه‌ز ئه‌کات له مێرده‌که‌ی منداڵی بێت به‌ڵام منداڵه‌که له ناو سگی نا چه‌سپێ ودروست نابێ .
(5): چه‌ك : له خه‌ودا سه‌رکه‌وتنـه ، یـان لاچونی نـه‌خۆشی یـه ، ئه‌گه‌ر یـهکێك له ناو خه‌ڵکێکی زۆری بێ چه‌ك دا چه‌کی هه‌ڵگرتبێ ئه‌و که‌سه به گوێره‌ی چۆنیـهتی جۆری چه‌که‌که ئه‌بێته سه‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه ، ئه‌گه‌ر بینی خه‌ڵکی ته‌ماشای ئه‌که‌ن و ئه‌ویش چه‌کی هه‌ڵگرتوه ئه‌و خه‌ڵکه حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که ههموویـان پیرو به ته‌مـه‌ن بوون ئه‌وانـه دۆست و هاورێن ،ئه‌گه‌ر گه‌نج بوون ئه‌وانـه دوژمنن ، ئه‌وه‌ی ببینێ چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌توانێ به‌کاریشی بێنێ نیـازو مـهبهستی به‌دی دێت ،چه‌ك بۆ نـهخۆش مردنـه ، لهوانـهیـه چاك سازی ئایین بێت ،ئه‌گه‌ر ترسی له‌گه‌ڵ بێت بۆ نـهخۆش چاك بونـهوهیـه ،ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری کردبێت به سهلامـهتی ئه‌گه‌ڕێته‌وه .
(6): شـه‌کر : شـه‌کر له‌خه‌ودا خۆشی و شادی و چاك بوونـهوهی نـهخۆش و نـهمانی خه‌م و خه‌فه‌ت و به دی هاتنی هیواو ئامانجه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی خانـهدانـه ، ئه‌گه‌ر کوڕیش بێت ئه‌و کوڕه زیره‌ك و دانا‌و زانیـارهو به‌شداری له به‌هره‌و هونـه‌ری خه‌ڵکی دیکه ده‌کات ، ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یـه‌کی حه‌ڵاڵه ، شـه‌کر له خه‌ودا پاره‌یـه ، شـهکری زۆر ئاژاوهیـه ، شـه‌کر فرۆشتن باش نی یـه .
(7): ماسی : ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بزانی ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نـه‌زانی ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، نـهههنگ وه‌زیری پاشایـه چونکه ده‌ریـا پاشایـه و ماسیش سه‌ربازی پاشایـه ، گرتنی ماسی یـه‌کی گه‌وره خێر‌و به‌ره‌که‌ته ، ئه‌و ماسی یـهی تۆکڵه‌که‌ی نـهرمـه بۆ ئهوکهسانـه باشـه که ئهیـانـهوێ خه‌ڵکی هه‌ڵ خه‌ڵتێنن ، ماسی باشـه بۆ ئه‌و کهسانـهی نیـازی ژن هێنانیـان هه‌یـه ، ماسی مردو له‌ناو ده‌ریـا باش نی یـه چونکه نیـازو مـهبهست به دی نایـه‌ت ، ماسی له‌سه‌ر جێی خه‌ودا ببیندرێ بۆ نـهخۆش و بۆ ماسی گر باش نی یـه ، ماسی گرتن له ناو ئاوی مـهند خه‌م و خه‌فه‌ته ، ماسی خواردن به کاڵی زۆر باشـه ،ماسی سوێر واتا به خێ گیروگرفته ، ووتراوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ماسیـهکان بگاته چوارئه‌وه ئافره‌ته ئه‌گه‌ر زیـاتریش بێت ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، ماسی سوره‌وه کراو به‌دی هاتنی داواکاری یـه ، ماسی برژاویش سه‌فه‌ر ه له‌پێناوی زانست و زانیـاری زیـاتر ،کڕینی ماسی له ماسی گر یـان له‌ماسی فرۆش مانای ژن هێنانـه ، له وانـهشـه بینینی ماسی غه‌م و خه‌فه‌ت و نـه‌خۆشی بێت .
(8): به‌رز بوونـه‌وه :هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌ویت و به‌رز ببیته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش داده‌به‌زی ، ئه‌گه‌ر یـهکێك له خه‌ودا ببینێ به‌رز بۆوه‌و چووه ئاسمان که تا گه‌یشته ئه‌ستێره‌کان و له‌پاشاندا بووه ئه‌ستێره لهوانـهیـه ببێته والی یـان سه‌رۆك یـان لهژیـان و مردن دا پله‌و پایـهێکی به‌رزی بدرێتێ که شایـهستهیـهتی ، چونـه سه‌ر شاخ غه‌م و پهژارهیـه یـان سه‌فه‌ره ، سه‌رکه‌وتن باشـهو دابه‌زینیش باش نی یـه ،
(9): گۆشت : پارچه گۆشت بۆ داهاتوو باش نی یـه له وانـهشـه کاره‌ساتێکی ڕابووردو بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه گۆشت رزقێکی خێرایـه یـان خۆشی و کامـه‌رانی یـه ، یـان ئاشکرا بوونی نـهێنی یـه ،گۆشتی کوتراو لێدراو به چه‌قۆ بۆ گه‌نج هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تی سك پڕیش کوڕه ، یـان تێکه‌ڵ بوونی پاره‌یـه له‌گه‌ڵ شـهریك و ده‌رکه‌وتنی قازانجه ، گۆشتی کوڵاو پاره‌یـه گۆشتی کاڵ ئازار‌و ژان و نـه‌خۆشی یـه کڕینی گۆشت له قه‌ساب کاره‌ساته ، گۆشتی ناسك وتازه مردنـه ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی ئاده‌مـیزاد بخوات ئه‌وه باسی ده‌کات ،ئافره‌ت گۆشتی خۆی بخوات زینا ده‌کات ، گۆشتی مانگای لاواز نـه‌خۆشی یـه ، گۆشتی مار پاره‌یـه له دوژمنـهوه دێت ، گۆشتی شێر پاره‌یـه له کار به‌ده‌سته‌وه دێت گۆشتی باڵنده‌ی دڕنده‌وگۆشتی به‌راز پاره‌ی حهرامـه ،گۆشتی کۆن باس ی مردوه ، گۆشتی حوشتر پاره‌یـه له پیـاوێکی که‌له‌گه‌ت ودوژمنێکی به تواناوه دێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گۆشتی حوشتر بخوات له کاربه‌ده‌سته‌وه پاره‌ی بۆ دێت ، هه‌روه‌ها گۆشتی مانگا ماندوبوون و بێ ئیش وکاریـه ، ئاسکه‌ی سه‌ربڕاو ئه‌گه‌ر پیسته‌که‌ی لێ کرابێته‌وه‌و گۆشته‌که‌ی پارچه پارچه کرابێت مانای چاوپێکهوتنـه به که‌سێکی نـهناسراو ، ئه‌گه‌ر گۆشتی ئاسکه‌که پارچه پارچه نـهکرابێ کاره‌ساته ، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو قه‌ڵه‌و بێت ده‌سکه‌وتی پاره‌یـه ، خواردنی گۆشتی کاڵ باشـه به‌ڵام ته‌نـها بینینی باش نی یـه ، خواردنی گۆشتی کوڵاو پاره‌یـه ، ئهگهرشێخێك بیخۆیت شکۆمـهند و پایـه به‌رز ئه‌بیت ، گۆشتی بر‌ژاو رزگاربوونـه له مـهترسی ، گۆشتی مریشك پاره‌یـه له ئافره‌تێکه‌وه دێت ، گۆشت هێمن بوونـهوهیـه بۆ ئه‌و کهسانـهی توڕه‌ن ، چاك بونـه‌وه‌ی یـه بۆ نـهخۆش و لاچون و نـهمانی خه‌م و خه‌فه‌ته ، گۆشتی باڵنده باشـه لهوانـهیـه به‌هه‌شت بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ وفاکهة مما یتخیرون ، ولحم طیر مما یشتهون }} سوره‌تی الواقعة // 21 ، گۆشتی ماسی رزقێکی خێرا‌و حه‌ڵاڵه ، گۆشتی ئاده‌مـیزاد سه‌رکه‌وتنـه به‌سه‌ر دوژمن ، خوێن و گۆشتی نـهناسراو و ئاژاوهیـه ، ئه‌وکه‌سه‌ی گۆشتی زیـادی خۆی بخوات ئه‌وه قازانجه‌که‌ی ئه‌خوات و سهرمایـهکهی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، گۆشتی کوڵاو بۆ هه‌ژار پاره‌و دهوڵهمـهند بوونـه .
(10): تاریکی : له‌خه‌ودا ڕێ وون و سهرسووڕمانـه ، ئه‌گه‌ر یـهکێك کافر بێت و له خه‌ودا ببینێ چوه ڕۆشنایی ئه‌و که‌سه ئه‌بێ به موسڵمان ، یـان تۆبه ئه‌کات و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌گرێته به‌ر ، ئه‌گه‌ر له‌زیندان دا بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ،تاریکی مانای زوڵمـه ، کێ بچێته تاریکی ئه‌و که‌سه‌زوڵم ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی تاریکی ببینێ زوڵمـی لێ ئه‌کرێ لهوانـهیـه تاریکی مانای تاریکی دڵ و چاو بێت .
به‌شی (7)
له‌م بهشـهدا چه‌ند ووشـهیـهکی دیکه‌تان بۆ شی ئهکهمـهوه :
(1): گۆڕ :: گۆڕ له‌خه‌ودا زیندانـه ، زیندانیش گۆڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ به زیندویی له ناو گۆڕ دانیشتوه ئه‌و که‌سه دست گیر ئه‌کرێت و زیندانی ئه‌کرێت ،دروست ی گۆڕ له‌خه‌ودا مانای ئاوه‌دان ه‌وه‌ی خانوه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له لایـه‌ن بێ هاوسه‌ران ژن هێنانـه یـان شو ه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له شوێنێکی بێ دیوه‌ردا مانای دونیـای داهاتوه ، چونـه ناو گۆڕه‌که‌ش مردنـه ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕه‌وایـه و گۆڕی نـهناسراویش کارێکی ناڕهوایـه ، گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن له سه‌ربان ته‌مـه‌ن درێژی یـه ،ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕستان بکات سه‌ردانی که‌سێکی به‌ند کراو ئه‌کات ، له خه‌ودا باران ببارێته سه‌ر گۆڕ ئه‌وه ڕه‌حمـه‌تی خوای گه‌وره‌یـه ، تێك دانی گۆڕێکی به تاڵ مانای چاك بونـه‌وه‌ی نـهخۆشـه یـان ته‌مـه‌ن درێژی یـه ،ئه‌و که‌سه‌ی به زیندویی له ناو گۆڕێك دا بنێژرێ کار‌و باری تێك ئه‌چێت ، هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێك وپشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمـه‌که مانای په‌یڕه‌و ی رێبازی ئه‌و مردوهیـه ئه‌گه‌ر مردوه‌که زانا بوبێت ئه‌وه ی خه وه كه شی بینیوه و به دوای ته رمـه كه گه ڕاوه ئه ویش زانا ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردوه‌که دهوڵهمـهند بوبێت ئه‌ویش دهوڵهمـهند ئه‌بێت .
(2): ماچ :: له خه‌ودا ماچ زاڵ بوونـه به‌سه‌ر دوژمن ، ماچ ی پیـاو به‌دی هاتنی ئاواته ، ماچ ی منداڵێکی ساوا یـان بچکۆله مانای په‌یوه‌نی پته‌وه له گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداڵه ، ماچ ی ئافره‌ت مانای هاوڕێیـه‌تی و دۆستایـهتی ه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر پیـاوێکی ئاینی یـهکێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خوای گه‌وره ماچی ئه‌کات ئه‌و که‌سه پیـاو چاکه و خوای گه‌وره ڕازی یـه له کرده‌وه‌کانی ، مردو ماچ که‌یت یـان مردو ماکات هه‌ردوکی ده‌سکه‌وتی پاره‌یـه .
(3): بیبه‌ر :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ژه‌هری ئه‌درێتێ یـان کردهوهیـهکی ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئه‌کات و ماندو ئه‌بێت و پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، بیبه‌ری زۆر ئه‌گه‌ر نـهخورێ پاره‌یـه ئه‌گه‌ر بخورێ غه‌م و خه‌فه‌ته چونکه قوڕگ ئه‌سوتێنێ .
(4): هه‌ور :: بینینی هه‌ور له خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره به ڕێگه‌ی ده‌ریـاوه ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دار‌و مردنی نـهخۆشـه ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نـهخۆش نـهبێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .
(5): ترێ :: ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و ههمـیشـهی یـه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نـهبێت رزقێکی حهرامـه و له پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یـه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌گه‌ر له کاتی خۆی دا نـه بێت نـه‌خۆشی یـه ، ترێ ی هه‌ڵواسراو به داره‌وه ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یـان سوڵتان ترێ وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشـه به تایبه‌تی بۆ نـهخۆش ، خواردنی ترێ له‌خه‌ودا مانای مـه‌ی خواردنـهوهیـه مـه‌ی خواردنـهوه ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنـه .
(6): کوێر بوون :: کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانـه له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون دهوڵهمـهند بوونـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه ، یـهکێك ببینێ ئادهمـیزادێك کوێری کرد ئه‌و ئادهمـیزادهی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیر‌و باوهڕیـهتی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به خوای گه‌وره‌وه لاواز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر دهولهمـهند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش بێت باری ژیـانی ئه‌گۆڕدرێ و دهوڵهمـهند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره له خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی . (7): ڵاڵ بوون :: له خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یـه له ئایین دا ، کێ له خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به پیـاو چاکان ئه‌دات ، یـان ئادهمـیزادێکی به‌د کاره ، که‌ڕ بوونیش نـه‌زانی و نـهفامـی یـه ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشـه ، ئه‌وه‌ی له خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت .
(8): وێران بوون یـان ڕوخان یـان کاول بوون :: له خه‌ودا جیـابوونـهوهو مردنی که‌س و کاره ، وێران بوونی شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یـان گه‌وره‌ی شارهکهیـه هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یـان گه‌وره‌ی شار مانای وێران بوونی شاره ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له گه‌ڵ مـیللهتێك دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیـان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به هۆی بوومـهلهرزهوه وێران بوو ئه‌و که‌سه حوکمـی کوشتنی یـهکێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی په‌کیـان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به ئاوه‌دانی و به ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یـه دانیشتوانی گونده‌که ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خان‌و به هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه ، ئه‌وه‌ی ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایـه سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆز‌و خۆڵی له گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه سورێژهیـه ئه‌گه‌ر هیچی له گه‌ڵ دا نـهبێت کاره‌ساته ، ئاوه‌دان ه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیـان باشـه ، ڕوخانی خان‌و به هۆی باو هه‌وا مانای یـهکێك به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خان‌و یـان بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ، هه‌موو جۆره شکان و وێران بوون و روخانی خان‌و و دیوار کاره‌ساته ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .
(9): مـه‌ڕ ::مـه‌ڕ له خه‌ودا کوڕێکه ئامۆژگاری یـه‌کانی دایك و باوکی په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیـان بێت و مـهڕی بدرێتێ کوڕیـان ئه بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مـهڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی یـان کوڕی یـهکێك له خزمـهکانی ئه‌مرێ .
(10):که‌وتنـه ناو ئاو :: ئه‌وه‌ی له خه‌ودا بکه‌وێته ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته خواره‌وه‌و نـهگاته بن ئاو ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه ده‌ریـا دونیـایـه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌وتنـه ناو ئاو خێر‌و خۆشی دێنێ .
(11):پرچ یـان قژ :: له خه‌ودا پاره‌و ته‌مـه‌ن درێژی یـه ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مـه‌ن درێژی یـه به تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نـهمانی قه‌رزه یـان نـهمانی غه‌م و خه‌فه‌ته ،هه‌روه‌ها که‌زی به مانای پاره کۆهوهش دێت ، ده‌رچونی توك له جێ ی نا ئاسایی باش نی یـه ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشـه ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیـاد بوونی چهکهکهیـهتی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یـان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غهمـهکهی زیـاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یـهکێك دڵخۆش و کامـه‌ران بێت و له خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه زیـاتر دڵخۆش و کامـه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سهرپۆشـهکهی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نـهبێت که تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیـازو مـهبهست و ئایین پاکی یـه ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیـا بێت ئه‌وه منداڵه ، ڕوتانـهوه و که‌م بونـه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یـه ، توك لابردن کاره‌ساته ، قژ چه‌ور به ڕۆن جوانی یـه ، ده‌رچونی توك له ناو ده‌ست زۆر باشـه ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه ر که‌س و کار‌و هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یـه ، که‌زی ئافره‌ت پاره کۆ هوهیـه ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له ناو قژی سه‌ر مانای ده‌ری به‌د کارانـه له ناوچه‌که ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نـهخۆش له خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیـاو جوانی و پاره‌ی ههمـیشـهی یـه ، سپی بوونی توکی گیـان بۆ دهوڵهمـهند زه‌ره‌رو زیـانـه ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه به پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دهوڵهمـهند ئه‌بێت
به‌شی هه‌شته‌م
(1): ههسانـهوه :: ههسانـهوه له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی دهوڵهمـهند بوونـه ، ههسانـهوه له خه‌ودا بۆ نـهخۆش مردنـه ، لهوانـهیـه گیروگرفتیش بێت .
(2): به‌هار :: له‌خه‌ودا پاره‌یـه ، یـان کوڕێکی ته‌مـه‌ن کورته ، یـان ئافره‌تێکه هاوسهریـهتی که‌م ئهخاێنێ ، یـان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامـهرانیکی که‌م خایـانـه و زۆر زوو له ناو ئه‌چێ و نامێنێ .
(3): مافور یـان فه‌رش :: له خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه یـان پله‌و پایـه‌ی به‌رزی ئایینـه .
(4): دابه‌زین یـان که‌وتن ::ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت مانای ئه‌وه‌یـه بار‌و دۆخ له باشـهوه به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یـان له‌ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر یـان له پیشـهیـهکهوه بۆ پیشـهیـهکی تر یـان له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تریـان له مـهزههبێکهوه بۆ مـهزههبێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یـان پیـاو چاکێك دابه‌زێته خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یـه بار‌و دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێت دابه‌زین بۆناو کهلاوهیـهك یـان بۆئاژهڵێکی دڕنده باش نی یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له سه‌ربان بکه‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یـان ماڵ و موڵکی یـان هاوڕێیـهکی زهرهریـان لێ ئه‌که‌وێت.
(5): پۆلیس :: له خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانـه ، یـان غه‌م و خه‌فه‌ته ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازار‌و مـهترسی یـه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شـه‌ڕ خواز و فێڵ بازه .
(6): ئه‌ستێره :: له خه‌ودا مـهزنترین و بهشـهڕهف ترین که‌سه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشـه‌وا له ماڵی دا کۆدهبنـهوه ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه نـه‌بوون ئه‌و سه‌رۆك و پێشـهوایـانـه بۆ کاره‌سات کۆدهبنـهوه ، که‌وتنی ئه‌ستێره له ئاسمانـه‌وه بۆ خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یـه له‌و جێ یـه دا پێشـهوایـهك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره پیـاوی زانا‌و دهوڵهمـهندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دار‌و شـهڕهف مـهنده ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه مانای منداڵی زۆره ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره گه‌شاوه‌کان له ئاسمان دا مانای پیشـهو بازرگانی وزانست وده‌سه‌ڵاته ، بینینی ئهستێرهیـهکی گه‌شاو خێروخۆشی یـه .
نـهمانی ئه‌ستێره له ئاسمان دا بۆ دهوڵهمـهند زیـان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یـه بۆ هه‌ژاریش مردنـه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ر سه‌ر دا بێت له هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره بێت پله‌و پاییـهی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یـه ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره جنێو دانـه به پیـاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته له زانایـان ، بڵاوبوونـهوهی ئه‌ستێره مردنی پاشایـه یـان روودانی جه‌نگه ، ژماره‌یـه‌کی زۆر ئه‌ستێره بکه‌وێته خواره‌وه مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یـان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره به ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نـهێنی و ڕیسوا بوونـه ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له به‌یـانی زه‌ماوه‌نده .
(7) : ڕیگا :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ڕێ ی خۆیداوه ئه‌و که‌سه باری ئایینی باش نی یـه ، ده‌سه‌ڵات دار یـان کاربه‌ده‌ست به ڕێ ی سه‌خت دا بڕوات دادپه‌روه‌ری ڕه‌وای باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌کێشێ ، ڕێگه‌ی ڕاست کتێبی خوا‌و سونـهتی پێغه‌مبه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گه‌وره هیدایـهتی ئه‌دات ، ڕێگه‌ی زۆر‌و جۆراو جۆر دوو دڵی و سه‌ر سوڕمانـه ، ڕێگای ده‌ریـا ڕزگار بوونـه له ناخۆشی وگیروگرفت یـان ده‌ست که‌وتی حه‌ڵاڵه ، ڕێگای دۆڵ و چه‌م مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ بازی یـه ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونـه له گیروگرفت یـان سه‌فه‌ره .
(8): توینیـهتی :: له خه‌ودا مانای وه‌ستانی بیناکاری و کشت و کاڵه ، هه‌روه‌ها ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نـهمانی قازانجه ، ئه‌ڵێن توینی بوون خراپهکاریـه له‌بواری ئایین دا ، ئه‌گه‌ر یـهکێك توینی بێت و بیـهوێت له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه و خۆی ئاوه‌که نـهخواتهوه له غه‌م وخه‌فه‌ت ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر توینی بێت و نـهتوانێ له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه هیواو نیـازو مـهبهستی به‌دی ناێێت ، کوڕ و کچی گه‌نج له خه‌ودا ببینن توینیـانـه پێویستیـان به هاوسه‌ر هه‌یـه .
(9): پژمـین یـان پشمـین :: له‌خه‌ودا دووپات ه‌وه‌ی کارێکه که گومانی لێ ئه‌کرێت پژمـین مانای مردنی نـهخۆشـه یـان غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بپژمێ له ته‌نگانـه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یـارمـه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یـه پژمـین ههڵامـهت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یـهك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یـه .
(10): هه‌نگوین :: پاره‌یـه‌کی حه‌ڵاله ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له ئاسمانـه‌وه ببارێت مانای ئه‌وه‌یـه ئایین له بوارێکی چاك دایـه ، ئه‌ڵێن لهوانـهیـه هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله کۆ ئه‌کاته‌وه ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێر‌و خۆشی یـه یـان پاره‌یـه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه ، یـان رێگهیـهکی پاك و ڕاسته ، نـهخۆش له خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، خواردنی نان به هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامـه ، هه‌روه‌ها ووتراوه هه‌نگوین ماچ ی خۆشـهویسته .
(11): بهندیخانـه یـان زیندان :: بهندیخانـهی شـه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه پێداویسته‌کانی ئایینـه ، بهندیخانـهی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ، زیندانی نـهناسراو دونیـایـه بهندیخانـه ژنێکی مـهکر بازه یـان مانای بێ ده‌نگی یـه یـان پیلان گێڕانـه بۆ دوژمنان ، بهندیخانـه گۆڕه یـان هه‌ژاری یـه یـان بینینی دۆست و خۆشـهویسته ، ده‌رچون له بهندیخانـه مانای رزگار بوونـه له نـه‌خۆشی ، ئه گه‌ر یـهکێك به‌ڕاستی له بهندیخانـهدا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانـهکهی کراوه‌ته‌وه و ڕوناکی دێته ژووره‌وه یـان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانـهکهی نـهماوه ئه‌و که‌سه له بهندیخانـه رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، بهندیخانـه یـان زیندان بۆ نـهخۆش مردنـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یـان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غهمـهکهی نـهمێنێ ، له زیندان مانـه‌وه مردنـه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له مالێکی نـهناسراودا ببه‌سترێته‌وه ژنێکی دهوڵهمـهند ئه‌خوازێ و سوود له پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، لهوانـهیـه بهندیخانـه دۆزه‌خ بێت .
ئهمـهی باسمان کرد هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م به‌شـه بوو که تا به‌شێکی تر به‌خواتان ئه‌سپێرین خواتان له گه‌ڵ.
به‌شی نۆیـهم
(1) : ده‌ریـا :: له خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یـان لێپرسراوێکی به هێزو به توانا‌و ترسناك و دادپه‌روه‌ره و خه‌ڵکی پێویستیـان پێ یـهتی ، ده‌ریـا بۆ بازرگان کاڵه‌و شت و مـه‌که ،
بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کارهکهیـهتی ، بینینی ده‌ریـا مانای به دی هاتنی هیواو ئامانج و مـه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته ناو ده‌ریـاوه ئهچێتهدهسهڵات دار یـان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یـان پاڵ که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریـا مانای ده‌ست خستنـه ناو کار‌و باری ده‌سه‌ڵات داره ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریـا بخواته‌وه ته‌مـه‌ن درێژ ئه‌بێت و دونیـای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی که تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریـا بخواته‌وه ته‌مـه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له ده‌سه‌ڵات داره‌وه پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنـه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریـا مانای فێربوونی ئه‌ده‌به ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریـا به تاس یـان به قاب یـان به مـهنجهڵ (.....هتد) زۆر باشـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌ریـا بپه‌ڕێته‌وه له دوژمنـهکهی پاره وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریـا بگاته گه‌ڕه‌کێك و زیـانی نـه بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که مانای ئه‌وه‌یـه کاربه‌ده‌ست یـان ده‌سه‌ڵات دار سهردانیـان ئه‌کات و پارهیـان ئه‌داتێ ، خواردنـه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریـا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و که‌سه‌ی مـیز بکاته ناو ده‌ریـا به‌رده‌وام ئه‌بێت له گوناه ، بینینی ده‌ریـا له دوره‌وه باش نی یـه ، بهرزبوونـهوهی ئاوی ده‌ریـا که تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته و باش نی یـه ، که‌م بوونـهوهی ئاوی ده‌ریـا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته ، که‌وتنـه ژێر ئاوی ده‌ریـا غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نـهبێت ئه‌وه خه‌راپ تره ، مـهلهوان له ناو ئاوی ده‌ریـا ههوڵدانـه بۆ ده‌رچون له گیر‌و گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که و یـان مردن و خنکان له‌ناو ده‌ریـا شـه‌هید بوونـه ، چونکه خنکاو شـه‌هیده ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته ناو ئاوی دهریـاو نـهخنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته ده‌ره‌وه کاروباری دونیـای زۆر ئه‌بێت ، لهوانـهیـه پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت له وانـهشـه گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریـا بخاته ناو پاپۆڕێك که تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریـا بخواته‌وه یـان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئه‌بێت و ئه گه‌ر له زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له ناو ئاوی ده‌ریـا مانای ئه‌و مردوه له ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه ده‌ریـا به مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریـا سه‌فه‌ر و پاره و جه‌نگه ، ئاوی ده‌ریـا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئادهمـیزادێکی به ئیمانـه ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانـه ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }} سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره سوێند به ده‌ریـا ئه‌خوات ئه‌تونین بڵێین ده‌ریـا سوێند خواردنـه ،ده‌ریـا به مانای پیـاو و ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،لهوانـهیـه باوك و دایکیش بێت ، هه‌روه‌ها ده‌ریـا بهندینخانـهی ئاژه‌ڵه و پیشـهسازی فره‌وان و شاری کراوهیـه ، زیـادبوونی ئاوی ده‌ریـا مانای باران بارینـه و شـهپۆڵی دهریـاش توند‌و تیژی یـهو باش نی یـه .
(2) : پرسه :: بۆ دهوڵهمـهند زه‌ره‌رو زیـانـه و بۆ هه‌ژاریش قازانجه ، بۆ ئه‌و که‌سه باشـه که گیر‌و گرفتی هه‌یـه ، ئه‌و کهسانـهی له ئیش و کاریـان دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیـان به پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یـه ، سه‌ره خۆشی له خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یـه ، پرسه دانانـهوه بێ هۆ یـان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یـه ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی به پرسه ئه‌بێ .
(3) :بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیـاو :: ئافره‌تێك له خه‌ودا جل و به‌رگی پیـاوله به‌رکات و خۆی وه‌ك پیـاو ببینێ باری ژیـانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که ڕێك و پێك و پوخته نـه بێت باری ژیـانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به ترس وله‌رز ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له خه‌ودا شێوه‌ی وه‌ك پیـاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی باشـه ، یـهکێك له‌خه‌ودا وهكرو جوله‌که ببیندرێ ئه‌و که‌سه حه‌ز له ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسهرایـهتی یـان ئه‌کات .
(4) : باخه‌وان :: له خه‌ودا پیـاوێکه خه‌ڵکی بۆئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان له خه‌ودا ههڵسوڕێنـهری کاروباری ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانـه یـه .
(5) :باوێشك :: له خه‌ودا کرده‌وه‌ی شـه‌یتان و خه‌راپه کاری یـه ، هه‌روه‌ها بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نـهه ، ئاده‌مـیزاد له کاتی نوێژ دا نابێ باوێشك بدات چونکه لهوانـهیـه شـه‌یتان له کاتی باوێشك دان بچێته ناو گیـانی ، لهوانـهیـه باوێشك دان نـه‌خۆشی بێت و ئه‌و نـهخۆشـه چاك نابێته‌وه .
(6) : توو :: توو پاره‌یـه ، تووی ڕه‌ش پاره‌یـه‌کی زۆره و تووی سپی پاره‌یـه‌کی کهمـه ، دار توو پیـاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره ، خواردنی توو زۆر باشـه .
(7) : پرد :: له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیـایـه ، هه‌روه‌ها پاره‌و هاوسه‌رو کوڕ‌و دایکه ، پردی گه‌وره‌و له به‌ردو ئاسن درووست کراو
زۆر باشـه و پردی بچوك وله خۆڵ دروست کراو ئه‌وه‌نده باش نی یـه ، جۆری پرده‌که‌و چۆنی یـهتی دروست ی باش و خه‌راپی ئه‌و خه‌وه ده‌رده‌بڕێ .
(8) : نامـه :: نامـه ناردن یـان نامـه وه‌رگرتن پله‌و پایـه‌ی به‌رزه ، ئه‌گه‌ر لهنامـهکهدا نوسرابوو له خه‌راپه کاری دورکه‌ره‌وه مانای به دی هاتنی نیـازو مـه‌به‌سته ، ئه‌گه‌ر نامـهکه مژده‌ی تیـا بێت پاشـهڕۆژێکی باشی ئه‌بێت و پاره‌ی ئه‌بێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئه‌بێت .
(9) : وورچ :: له‌خه‌ودا که‌م ئه‌ندام و فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاژاوهیـه ، هه‌روه‌ها ئافره‌تێکی قه‌ڵه‌وه یـان دیل و زیندانی ه ، وورچ له خه‌ودا دوژمنێکی بێ ئه‌قڵ ودزێکی فێڵ بازه ، هه‌روه‌ها وتراوه وورچ ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشـه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سواری پشتی بێت زینا ئه‌کات .
(10) : باڵ :: له‌خه‌ودا کوڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ دوو باڵی هه‌یـه دوو کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی بشکێ کوڕه‌که‌ی نـهخۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵی ده‌رچێت و لێ ببێته‌وه کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، فڕین به باڵ سه‌فه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی هه‌بێت و نـهفڕێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵه‌که قورس بێت و نـهتوانێ پێ ی بفڕێ ئه‌وه گوناهی ههیـهو سزاشی ئه‌بێت .
(11) : فڕیین :: له‌خه‌ودا سه‌فه‌ره ، فڕیین بۆ ئه‌و کهسانـهی سه‌فه‌رناکه‌ن بێ ئیش و کاری یـه ، فڕیین له سه‌ربانێکه‌وه بۆ سه‌ربانێکی تر مانای به جێ هێشتنی پیـاوێکی به‌ناوبانگ و چونـهپیـاوێکی تری به‌ناوبانگه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له ماڵی خۆیـه‌وه بفڕێت و بچێته مالی پیـاوێکی ناسراو ئه‌وه شووی پێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵێکی ناسراوه‌وه بفڕێت و بچێته ماڵێکی نـهناسراو ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ چونکه ماڵی نـهناسراو گۆڕه ، به‌ندکراو له خه‌ودا بفڕێ به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، فڕیین به سه‌رکه‌وتویی بێت سه‌فه‌ره ، له خه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵنده فڕین هاوڕێیـه‌تی ی چه‌ند که‌سێکی غه‌ریبه ، ئه‌و کهسانـهی لوت به‌رزن و له خۆیـان ڕازین له خه‌ودا بفڕن خهوهکهیـان قه‌بووڵ نی یـه ، پێش بڕکێ له گه‌ڵ یـهکێك دا بکه‌یت و له کاتی ڕاهکهدا بفڕی زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ری ، فڕین بۆسه‌ر شاخ زۆر باشـه و سوودی زۆره ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بفڕێ چی ی له دڵدا بێت بۆی دێته دی ، یـهکێك له کاتی فڕیین دا بکه‌وێته سه‌ر چی ئه و شته‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، یـان له باری ئایین دا هه‌ڵه‌ی هه‌یـه ، فڕیین له ئاسمان بێ گه‌ڕانـه‌وه نـه‌خۆشی یـه بێ چاك بوونـه‌وه و ئهنجامـیشی مردنـه ، فڕیین له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێ باڵ به‌دی هاتنی هیواو مـه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له ئاستی یـهك به‌رزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کاروباری ڕاست ئه‌بێت ، فڕین به باڵ بۆ هه‌مو خه‌ڵکی باشـه ، ئه‌گه‌ر یـهکێك قاچی له سه‌ره‌وه بێت و سه‌ری له‌خواره‌وه بێت و بفڕێ باش نی یـه ، نـهخۆش بفڕێ ئه‌مرێ
به‌شی ده‌یـه‌م
(1): گوڵ : له‌خه‌ودا پیـاوێکی شکۆمـهندو بـه ناو بانگ و به شـهڕهفه ، یـان گه‌ڕانـه‌وه‌ی ئه‌و خۆشـهویستانـهیـه که دوورن لێت ، گوڵ لێه‌وه له باخچه مانای پایـه به رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشـه‌ویستی یـه ، هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه یـان جیـا ئه‌بێته‌وه یـان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ووتراوه گوڵ بازرگانیـه تی یـهو نامێنێ یـان خۆشی و شادی یـه بۆ ماوه‌یـه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕ‌و کچی گه‌نج له خه‌ودا گوڵیـان له سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یـه ، بڕینـهوهی دار‌و دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته ،گوڵی زه‌رد نـه‌خۆشی یـه ، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یـه ، گوڵی سپیش پاره‌یـه‌کی کهمـه .
(2): کانی :له‌خه‌ودا ڕزق و خێر‌و به‌ره‌که‌ته‌و به‌دی هاتنی نیـازو مـه‌به‌سته ، ته‌قینی یـهك کانیـاو له‌ناو ماڵ خێر‌و خۆشی یـه به‌ڵام ته‌قینی کانی زۆر له‌ناو ماڵ باش نی یـهو کاره‌ساته ، هه‌روه‌ها ته‌قینی کانی ئاو له ناو دیواری ماڵه‌که باش نی یـه ، ده‌ست نوێژ شوشتن به ئاوی کانی زۆر باشـه ، گه‌یشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقه ئه‌گاته ئه‌و ماڵه .
(3): پێکه‌نین : پێکه‌نین به‌ده‌نگی نزم وه‌ك زه‌رده خهنـه خؤشی و شادی یـه ، پێکه‌نین به ده‌نگی به‌رز گریـانـه ، ئه‌گه‌ر یـهکێك به دڵه‌وه پێ بکه‌نێ مژده‌ی ئه‌وه‌یـه کوڕیـان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یـهکێك له‌سه‌ر خۆ وه‌ك زه‌رده خهنـه پێ بکه‌نێ ئه‌و که‌سه پیـاو چاکه ، ئه‌گه‌ر زه‌وی پێ بکه‌نێ ئه‌و ساڵه کشت و کاڵ باش ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیـایـه باری زۆر باشـه .
(4): ئاو : له خه‌ودا ژیـانێکی خۆشـه ، بینینی ئاو له‌ناو ماڵ خۆشی و شادی و پاره‌و ماره‌بڕین و زه‌ماوه‌نده ، ئاوه‌که زۆر پاك بێت هه‌رزانی ئه‌بێت ، ئاو خواردنـهوه زۆر باشـه ، ئاو خواردنـه‌وه‌ی زۆر ته‌مـه‌ن درێژی یـه ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئاو فیتنـهو ئاژاوهیـه له ئایین دا ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی لهبهرداغێك دا ئاوی پاك بخواته‌وه ئه‌و که‌سه له‌هاوسه‌ره‌که‌ی یـان له کوڕه‌که‌ی پاره وه‌رئه‌گرێت ، خواردنـه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم غه‌م و خه‌فه‌ته ، شـهربهیـهك ئاو پاره‌ی هه‌ڵگیراوه ، ئاوی مـهند زیندانـه ، به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم به‌ڕۆژ ئازار‌و سزایـه به شـه‌ویش ترسه له جنۆکه ، ئاوی سوێر ماندو بوونـه لهپێناوێ په‌یدای ڕزق دا ، ئاس پاره‌ی حهرامـه ، ئاوی ڕه‌ش باش نی یـه ئاوی زه‌رد نـه‌خۆشی یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌م وچاوی خۆی له ناو ئاودا ببینێ ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا چاکه ئه‌کات ، ته‌ڕبوونی جل و به‌رگ سه‌فه‌ره یـان زیندانـه ، یـهکێك هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیـان بێت به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ و به‌رداغه‌که له ده‌ستی بکه‌وێ و بشکێ ژنـه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نـها ئاوه‌که‌ی بڕژێ و به‌رداغه‌که نـهشکێ منداڵه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنـه‌که‌ی سهلامـهت ئه‌بێت، خۆ شۆرین به ئاوی سارد تۆبه و چا بوونـهوی نـه‌خۆشی و به‌ڕه‌ڵڵای زیندانی و ته‌واو بوونی ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاو له‌بیر ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه به فێڵ پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وی .
(5):ئاوده‌ست (توالێت): شوێنی ههسانـهوهو پاك و تهمـیزی یـه ، هه‌روه‌ها به مانای گیروگرفت و ڕزگار بوون له‌و گیر‌و گرفته دێت ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که بؤنی نـهبێت ئافره‌تی ئه‌و ماڵه ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که پاك نـهبێت و بۆنیشی هه‌بێت ئافره‌ته‌که ڕه‌وشتی باش نی یـه و له ڕێداوه ، ئه‌گه‌ر ته‌نـها بۆنی هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته و به‌سه‌ر مێرده‌کی زاڵه‌و ناو بانگیشی ده‌رکردوه ، قولیی بیری ئاوده‌ست سه‌ختی کاروباری ئه‌و که‌سه ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر بیره‌که پڕ بووبێت هاوسه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه دوو گیـانـه ، ئاوده‌ست ماڵین زه‌ره‌رو زیـان و هه‌ژاری یـه ، بیری ئاوده‌ست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئه‌وه غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته ناو بیری ئاوده‌ست و لێ ی دهرنـهچێ زیندانی ئه‌کرێت ،ئاوده‌ست به‌مانای خزمـهت کاری ناو ماڵیش دێت .
(6): ئاوێنـه : له‌خه‌ودا خه‌یـاڵ و له‌خۆ بایی بوونـه ، ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌ماشای ئاوێنـه بکات و ببینێ ڕیشی ڕه‌شـه به‌ڵام خۆی به‌م جۆره نـهبێت ئه‌و که‌سه له‌لایـه‌ن خه‌ڵکی ڕێزی لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ی دوور بێت و سه‌یری ئاوێنـه بکات هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت و هاوسه‌ری نـهبێت ئه‌و که‌سه زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ری ده‌وڵه‌ت بێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لا ئه‌بردرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنـهکهی بشکێ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر یـهکێك به چاکی لهئاوێنـه ته‌ماشای خۆی بکات و بیر بکاته‌وه ئه‌و که‌سه غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ، ئاوێنـه‌ی ژه‌نگاوی باری ژیـانی ئه‌و که‌سه ده‌رده‌بڕێ ، ئاوێنـه‌ی زێڕین زۆر باشـه هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌وکه‌سه‌ی زۆر ته‌ماشای ئاوێنـه بکات خوای گه‌وره لێ ی ڕازی نی یـه ، نـهخۆش ته‌ماشای ئاوێنـه بکات ئه‌مرێ ، ئافره‌تی دوو گیـان ته‌ماشای ئاوێنـه بکات کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئاوێنـه بکات کوڕی یـان ئه‌بێت ، زیندانی کراو ته‌ماشای ئاوێنـه بکات به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت.
(7): ته‌ڵاق : بؤ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نـهبێت مانای گۆڕینی باری ژیـانیـهتی ،بؤ ئه‌وکه‌سه‌ی هاوسه‌ری هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یـه باری ژیـانی باتڵه ، بۆ نـهخۆشیش مردنـه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات دهوڵامـهند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یـهك جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات و ده‌رفه‌تی گهڕاندنـهوهی هه‌بێت ئه‌و که‌سه له ئیش و کاری ئێستای دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له خه‌ودا ته‌ڵاق بدرێت ئه‌مرێ .
(8):جل و به‌رگ : له زستان له خه‌ودا بیبینی باشتره له‌وه‌ی له هاوین دا بیبینی ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ یـه‌که‌م جار جۆره جل و به‌رگێك له به‌ر بکات که پێشتر له به‌ری نـهکردبێ ئه‌و که‌سه به‌ره‌و ده‌ست کورتی و هه‌ژاری ده‌چێت ، جل وبه‌رگ پیـاوێکی سه‌رۆکه ، جل و به‌رگ بۆ بازرگان سه‌ر مایـهیـهوبۆ مـهلاو زانیـار زانسته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ جل و به‌رگی پیس بووه ئه‌و که‌سه گومان له ڕزقی ده‌کرێت ، جل و به‌رگی هاوین باش نی یـه چونکه گه‌رمای هاوین غه‌م و خه‌فه‌ته ، جل و به‌رگ به پێ ی جۆر‌و ڕه‌نگ ده‌گۆڕدرێ، ئافره‌ت له خه‌ودا جل و به‌رگی پیـاوی له به‌ر بێت زۆر باشـه ، ئه‌گه‌ر پیـاویش له خه‌ودا جل و به‌رگی ئافره‌تی له به‌ر بێت مانای غه‌م و خه‌فه‌ت و ترسه .
(9): دز : له خه‌ودا نـه‌خۆشی یـه ، ئه‌گه‌ر دزه‌که ڕه‌ش بێت ئه‌وه ڕه‌ش بینی یـه ئه‌گه‌ر سوور بێت ئه‌وه له‌ناو خوێنـه ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت زه‌ردوه ئه‌گه‌ر سپی بێت بهڵغهمـه ، دز له‌خه‌ودا شتێ بدزێ پیـاوێك ئه‌کوژێ ، دز له خه‌ودا به مانای پادشای ڕوح کێشانیش دێت ، هه‌روه‌ها دز مانای گه‌ڕانـه‌وه‌ی ئه‌و کهسهیـه که دووره لێت ، دز بچێته ماڵێك و ئه‌و ماڵه نـه‌خۆشی تیـا بێت نـهخۆشـهکه ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر نـهخۆش دز بکوژێ چاك ئه‌بێته‌وه ، دز بچێته ماڵێك و ئه‌و ماڵه کچێکی گهنجیـان هه‌بێت ئه‌و کچه خواز بینی ئه‌کرێت ،دز پیـاوێکی زینا که‌رو فێڵ بازه ، لهوانـهیـه دز شێر و مارو شـه‌یتان و چاو نـهفهس بێت .
(10): زبڵ خانـه : زبڵ خانـه له خه‌ودا دونیـایـه زبڵیش پاره‌یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی نـهخۆش بێت یـان دڵ ته‌نگ بێت خۆی له زبڵ خانـه دا ببینێ یـان زبڵ خانـهیـهك بکڕێ یـان زبڵ خانـهیـهکی ده‌ست که‌وێت چاك ئه‌بێته‌وه و دڵخۆش و کامـه‌ران ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه زبڵ خانـه له خه‌ودا پاره‌و ژن هێنان و شو وچاك بوونـهوهی نـهخۆش و کامـهرنی یـه ، خۆ ڕووت ه‌وه له زبڵ خانـه دا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و مردنـه
به‌شی (11)
(1): قوڕئانی پیرۆز:: قوڕئان خوێندن له‌خه‌ودا شکۆمـهندی و خۆشی و سه‌رکه‌وتنـه ، ئه‌و که‌سه‌ی بێ ئه‌وه‌ی قوڕئانی پێ بێت ئایـهتهکانی قوڕئان بخوێنێ ئه‌و که‌سه له‌سه‌ر هه‌قه و داواکاریـه که‌شی ڕه‌وایـه و باوه‌ڕی به خوا هه‌یـه و حه‌زی له چاکهیـه و دوره له خه‌راپه کاری ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئان بخوێنێ و بزانێ چی تیـا نوسراوه ئه‌و که‌سه زیره‌که ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئانی بۆ بخوێندرێته‌وه و گوێ ی لێ نـهگرێ یـان قه‌بوڵی نـهکات خوای گه‌وره سزای ئه‌دات یـان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات داره‌وه ئازار ئه‌کێشێ ، نـه خوێنده‌وار قوڕئان بخوێنێ ئه‌مرێ ، خه‌تم ی قوڕئانی پیرۆز له خه‌ودا مانای به‌دی هاتنی نیـازو مـه‌به‌سته ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئایـهتی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر گۆزه بنوسێ ئه‌و که‌سه به ئاره‌زوی خۆی قوڕئان شی ئه‌کاته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایـهتی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر زه‌وی بنوسێ ئه‌و که‌سه کافر‌و بێ ئیمانـه ، خویندن و ده‌رخ و له‌به‌ری ئایـهتهکانی قوڕئانی پیرۆز له خه‌ودا پاره‌و موڵك و ده‌ستکه‌وتی زۆره ، ئه‌و که‌سه‌ی به چاکی گوێ له قوڕئان خویندنـهوه بگرێت له شـهڕو ئاژاوه دوور ئه‌بێت ، نـهخۆش له‌خه‌ودا قوڕئان بخوێنێت چاك ئه‌بێته‌وه .
(2): نوێژ :: ئه‌وکه‌سه‌ی له بێستانێك یـان لهباغێك نوێژ بکات داوای ڕه‌حمـه‌ت له خوای گه‌وره ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له کێلگه‌ی کشتوکاڵی نوێژبکات
قه‌رزه‌کانی ئه‌داته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی به دانیشتنـهوه نوێژبکات نـهخۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بینی له مزگه‌وت نوێژی کرد‌و ده‌رچوه ده‌ره‌وه ئه‌وه مانای خێر‌و خۆشی یـه ، ئه‌گه‌ر له خه‌ودا به سواری ئه‌سپ نوێژ بکات توشی ترسێکی زۆر ئه‌بێت ، مامۆستا و ئیمامـی مزگه‌وت له‌کاتی جه‌نگ پێش نوێژی موسولمانان بکه‌ن سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنن ، ئه‌گه‌ر یـهکێك له خه‌ودا ببینێ ئه‌وه کاتی نوێژ هات و به‌سه‌ر چوو جێ یـهك نییـه نویژی لێ بکات کاروباری ئه‌و که‌سه له باره‌ی دین و دونیـا دوا ئه‌خرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به ته‌واوی نوێژه‌که‌ی بکات و سهلامـیش بداته‌وه ئه‌و که‌سه
غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئه‌گه‌ر نوێژ بکات بێ سه‌لام دانـه‌وه هه‌ڵسێت ئه‌و که‌سه ئاگای له سهرمایـهکهی نی یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی به ڕووتی نوێژبکات باش نی یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له مزگه‌وت له‌کاتی نوێژ له پێش مـهلاکه سوجده به‌رێت و هه‌ڵسێته‌وه ئه‌و که‌سه ڕێز له باوك و دایکی ناگرێت و به پێچهوانـهی خواست و مـهبهستی ئه‌وان هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له خه‌ودا پێش نوێژی پیـاوان بکات ئه‌مرێ ، ئه‌و
که‌سه‌ی له کاتی نوێژدا ڕوو له قیبله نـهکات ئه‌و که‌سه پشتی له ئاینی ئیسلام کردوه ، دوو ڕکه‌عه‌ت نوێژی فه‌رز له خه‌ودا سه‌فه‌ره ، نوێژی به‌یـانی
په‌یمان و سوێند خواردنـه ، نوێژی نیوه‌ڕۆ تۆبه و به‌دی هاتنی نیـازو مـه‌به‌سته ، نوێژی عه‌سر سه‌رکه‌وتن و سوێند خواردنـه ، نوێژی مـهغریب
ههسانـهوهو به‌دی هاتنی ئامانج و مردنی باوکه یـان دایك ، نوێژی عیشا ته‌واو بوونی تهمـهنـه یـان خۆ ئاماده ه بۆ سه‌فه‌ر یـان زه‌ماوه‌نده یـان ڕۆیشتنـه
له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر، نویژی جه‌نازه له خوا پاڕانـهوهیـه یـان که‌م و کورتی رکعهتهکانی نوێژه .
(3): به‌ڕۆژوو بوون :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ به‌ڕۆژووه تۆبه ئه‌کات یـان له کفر په‌شیمان ئه‌بێته‌وه یـان ئه‌چێته حه‌ج یـان کوڕیـان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا بینی مانگی ڕهمـهزانـهو به‌ڕۆژووه ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر نـهخوێندهوار بێت ئایـهتهکانی قوڕئانی پیرۆز ده‌رخ ئه‌کات ئه‌گه‌ر نـهخۆش بێت
چاك ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر غه‌مبار بێت غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ یـان قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕۆژوو بێت و ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ
ئه‌و که‌سه یـان نـهخۆش ئه‌که‌وێ یـان فێڵ له موسوڵمانێك ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له‌مانگی ڕه‌مـه‌زان دا به‌ڕۆژووه‌و به ئه‌نقه‌ست ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ پیـاوێك ئه‌کوژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مانگی ڕهمـهزانـهو به ڕۆژوو نی یـه سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نـهخۆش له‌خه‌ودا ببینێ
به ڕۆژووه چاك ئه‌بێته‌وه .
(4): موسوڵمان :: موسوڵمان بوون له‌خه‌ودا ڕێك و پێکی و ڕاستی ئاینی ئیسلام ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر کافرێك له‌خه‌ودا بینی بووه موسوڵمان و ڕوو له قیبله نوێژی کرد‌و له‌خوای گه‌وره پاڕایـهوه و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ی کرد خوا هیدایـهتی ئه‌دات و دێته سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ق که ڕێگه‌ی ئاینی ئیسلامـه ، هه‌ر کافرێك له خه‌ودا ببیندرێ له به‌هه‌شته یـان له ناو پاپۆڕێکه و له ده‌ریـادا ئه‌گه‌ڕێ ئه‌بێته موسوڵمان ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا شـههادهت بێنێ ئه‌گه‌ر له باوك و دایکی دووریش بێت سهردانیـان ئه‌کات .
(5): له خوا پاڕانـهوه :: له خه‌ودا له‌کاتی نوێژ له خوای گه‌وره بپاڕێیته‌وه مانای فره‌وان بوون و زیـاد بوونی ڕزقه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی نوێژدا
نـهبێت ته‌مـه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه خوای گه‌وره‌و مـیهرهبان لی ی خۆش ئه‌بێت و منداڵ و پاره‌و سامانی پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌گه‌ر به ئافره‌تێك بوترێ له خوای گه‌وره بپاڕێوه ئه‌و ئافره‌ته زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو له قیبله نوێژ بکات و له خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه خوا لی ی قه‌بووڵ ئه‌کات ئه‌گه‌ر ڕوو له‌قیبله نـهبێت گوناهێك ئه‌کات وله پاشان دا تۆبه ئه‌کات .
(6): دوعا :: ئه‌گه‌ر دوعا ه‌که به‌ڕۆژو له‌کاتی نوێژدا بێت ئه‌وه خوا پهرستنـه ، دوعا مانای بهدیـهاتنی نیـازو ئامانجه یـان کوڕه ، ئه‌گه‌ر دوعاکه به‌ده‌نگی به‌رزوهاوار بوو ئه‌وه مانای گیروگرفت و ئاژاوهیـه ، له وانـهیـه دوعا به مانای نوێژ یش بێت ، دوعای بێ ده‌نگ کوڕه یـان خێر‌و خۆشی یـه .
(7): مزگه‌وت :: له خه‌ودا شوێنی به‌ڕێوه بردنی کاروباری ئاینـه هه‌روه‌ها سنووری نێوان حه‌ڵاڵ و حهڕامـه یـان بازاڕی خه‌ڵکی یـه بۆ قازانج ،هه‌ر که‌سه‌و به گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی قازانج ئه‌کات، هه‌روه‌ها به مانای هه‌موو ئه‌و کهسانـه دێت که پێویسته ڕێزیـان لێ بگیرێ وه‌ك باوك ومامۆستا وزانایـان ، هه‌روه‌ها به مانای داد په‌روه‌ریش دێت و جێ ی پاك و تهمـیزی و ڕوو له قیبله ه ، مزگه‌وت چاك ترین شوێنـه بۆ ههسانـهوهو دلنیـا بوون و له دوژمنان ئه‌ت پارێزێ ، له خه‌ودا مزگه‌وت دروست خیرو خۆشی یـه ، له خه‌ودا مزگه‌وت بڕوخێ سه‌رۆکێك یـان زانایـهك یـان مـهلای مزگه‌وته‌که ئه‌مرێ .
(8): که‌عبه‌ی پیرۆز:: له خه‌ودا خهلیفهیـه یـان وه‌زیر یـان سه‌رۆك ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا که‌عبه‌ی پیرۆز ببینێ سه‌ردانی ئه‌کات و خێر‌و خۆشی بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی له که‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بکات خوای گه‌وره ئه‌ی پارێزێ ، ئه‌گه‌ر بچێته ناو که‌عبه‌ی پیرۆز ئهچێتهخهلیفه یـان وه‌زیر یـان سه‌رۆك وده‌ست که‌وتیشی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ڕوخانی دیوارێکی که‌عبه مانای مردنی خه‌لیفه یـه ، بینینی که‌عبه‌ی پیرۆز له خه‌ودا مانای ئاسوده‌ی و هێمنی یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له که‌عبه‌ی پیرۆز هه‌نار بدزێ کارێکی نا ڕه‌وا ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ له مـهکهدایـهو مردوه‌کان پرسیـاری ئاراسته ئه‌که‌ن ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزدا کارێکی نا په‌سه‌ند بکات ئه‌وکه‌سه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌گه‌ر که‌عبه له‌ماڵی یـهکێك دا ببیندرێ ئه‌و که‌سه هه‌مـیشـه ناودارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ که‌عبه وێران بووه ئه‌وه نوێژی ته‌رك کردوه ، هه‌ر که‌سێك له خه‌ودا له ده‌وروی که‌عبه‌دا بسوڕێته‌وه پیـاو چاکه ، به‌ڕێ که‌وتن به‌ره‌و که‌عبه مانای کرده‌وه‌کانی له‌باره‌ی ئایین و دونیـا به‌ره‌و
باشی ئه‌ڕوات ، هه‌روه‌ها که‌عبه به‌مانای مزگه‌وتیش دێت چونکه ماڵی خوایـه .
(9): مـیناره :: له خه‌ودا مـیناره پیـاوێکه ڕێگه‌ی ڕاست نیشانی خه‌ڵکی ئه‌دات ، که‌وتنی مـیناره مانای مردنی ئه‌و پیـاوهیـه ، یـهکێك له خه‌ودا له‌سه‌ر مـیناره بکه‌وێته خواره‌وه ئافره‌تێکی زۆردار‌و ده‌سه‌ڵات دار ئه‌خوازێ ، بانگ دان له‌سه‌ر مـیناره سه‌ربه‌رزی و شکۆمـهندی یـه ، به ته‌زبیحه‌وه له‌سه‌ر مـیناره دانیشتن و خواپه‌رستن خێر‌و خۆشی یـه
به‌شی (12)
(1): خوای گه‌وره‌و مـیهرهبان :: هیچ شتێك به خوا ناچێت هه‌ر خۆی گه‌وره‌و به‌خشنده‌و مـیهرهبانـه و ئاگاداری هه‌موو شتێکه ، ئه‌گه‌ر له خه‌ودا به گه‌وره‌یی خۆی ببیندرێ جێ ی خۆشحاڵیـه و مانای ئه‌وه‌یـه ئه‌و که‌سه‌ی بینیویـهتی کاروباری دین و دونیـای زۆر باشـه ، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانـه‌وه ببیندرێ باش نی یـه ، نـهخۆش بیبینێ ئه‌مرێ چونکه خوا هه‌قه و مردنیش هه‌قه ، بێ ئیمان بیبینێ تۆبه ئه‌کات وئیمانی به خوا ئه‌بێت ، بیستنی ده‌نگی خوای گه‌وره مانای به‌دی هاتنی ئاسایش و هێمنی و نیـازو مـه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خوای گه‌وره به‌جۆرێك ببینێ بتوانێ وه‌سفی بکات ئه‌و که‌سه خه‌وه‌که‌ی ڕاست نی یـه ، چونکه خوای گه‌وره وێنـهو سنوری نی یـه و به‌هیچ گیـان له‌برێك ناچێت .
(2): پێغه‌مبه‌ری مـه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) :: پێغه‌مبه‌ری مـه‌زن (د.خ) له فه‌رمووده‌کانی دا ئه‌فه‌رموێ و ئه‌ڵێ {{ ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
من ببینێ له به خه‌به‌ریش ئه‌م بینێ و شـه‌یتان خۆی ناکاته شێوه‌ی من }} هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ { ئه‌و که‌سه‌ی بم بینێ هه‌قی بینیوه و ناچێته ناو دۆزه‌خ }
ئه‌توانین بڵێین بینینی پێغه‌مبه‌ری مـه‌زن محمد (د.خ) زۆر باشـه مانای ه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشی ی و کامـه‌رانی و سه‌رکه‌وتنـه .
(3): بانگ دان :: ئه‌گه‌ر بانگه‌که له مانگی حه‌ج دا بێت مانای حه‌جه ، یـان خۆ ئاماده ه بۆ جه‌نگ ، یـان مانای دزیـهك ئه‌کرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی
هاوسه‌ری نـهبێت و بانگ بدات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، بانگ دان پشت له قیبله و به ڕوی ڕه‌ش باش نی یـه ، بانگی ئاسایی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مـینارهی مزگه‌وت
بێت و له کاتی ده‌ست نیشان کراوی خۆی دا بێت زۆر باشـه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مـهرجانـهی تیـا نـه‌بوو باش نی یـه .
(4): ئایـهتهکانی قوڕئانی پیرۆز :: ئه‌گه‌ر ئایـهتی ڕه‌حمـه‌ت بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئایـهتهکانی ئه‌خوێند مردوبێت ئه‌و مردوه له ڕه‌حمـه‌تی خوای گه‌وره دایـه ، ئه‌گه‌ر ئایـهتی سزا بێت ، خوای گه‌وره ئه‌و مردوه سزا ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئایـهتهکان ئایـهتی ئاگادار ه‌وه بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ی خوێند زیندوو بێت، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی نا ڕه‌وا بکات خوای گه‌وره ئاگاداری ئه‌کاته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایـهتی سزا و ئازار بخوێنێ و بگاته ئایـهتی ڕه‌حمـه‌ت و نـهیخوێنێتهوه ئه‌و که‌سه هه‌مـیشـه غه‌م و خه‌فه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئایـهتی مژده بێت ئه‌وه خێر‌و خۆشی یـه .
(5): پارشێو {سحور} :: پارشێوی به‌ڕۆژوو بوو له خه‌ودا مانای فێڵ و پیلانی دوژمنانـه ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ی ئه‌و کهسانـهیـه که له ڕێ ی ڕاستی ئایین لایـان داوه و یـاخی بوونـه ، هیدایـهته بۆ بێ باوڕان ، ڕزقێکی فرهوانـه .
(6): حه‌ج :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له ده‌ورو به‌ری که‌عبه‌ی پیرۆز بسوڕێته‌وه‌و مـهڕاسیمـی حه‌ج بکات باری ئایینی زۆر باشـه وڕزقی فرهوانـه و که‌سێکی ڕاست گۆیـه ، ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه و ئاسوده ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ کاتی حه‌جه‌و ئه‌ویش له ڕێگه‌یـه و به‌ره‌و حه‌ج ئه‌چێت ئه‌گه‌ر نـهخۆش بێت چاك ئه‌بێته‌وه یـان له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ئه‌گاته جێ ی مـهبهست ، بازرگان‌یش بێت قازانج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر نـهچوبێته حه‌جیش له داهاتوودا ئه‌چێته حه‌ج ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵه‌وه بێت و بهنیـازی ڕۆیشتن بۆ حه‌ج بچێته ده‌ره‌وه باش نی یـه ئه‌گه‌ر نـهخۆش بێت ئه‌مرێ ، بازرگان بێت زه‌ره‌ر ئه‌کات ، له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ناگاته جێ ی مـهبهست .
(7): دۆزه‌خ :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ناو ئاگری دۆزه‌خ دایـه کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر بهسهلامـهتی له ئاگره‌که ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یـه توشی غه‌م و خه‌فه‌تی دونیـا ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئه‌بێته‌وه توشی گیر‌و گرفتی حاکم و کار به‌ده‌ست ئه‌بێت
هه‌روه‌ها زیـانێکی زۆریشی لێ ئه‌که‌وێ ، ئاگر ئاگاداری یـه بۆ ئه‌و کهسانـهی له ڕێی ئیسلام لایـان داوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنـه‌وه سه‌ر ڕێی حه‌ق و ڕاسته‌قینـه که ڕێی ئیسلامـه ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین ئاگر به مانای هه‌ژاری و زیندان و مل که‌چی وپاره‌ی حه‌رام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیـاو کوشتن و نوێژ نـه دێت .
(8): جه‌ژنی ڕه‌مـه‌زان :: مانای خۆشی و شادی و کامـه‌رانی یـه ، قه‌بووڵ بوونی تۆبهه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵ و موڵك زه‌ره‌ری کردبێ یـان شتێکی لێ وون بوبێت وله‌خه‌ودا ببینێ لهجهژنـه زه‌ره‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه قازانجیش ئه‌کات یـان شته وون بوه‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها جه‌ژن به مانای زیـاده مـهسرهفیش دێت .
(9): جه‌ژنی قوربان :: گه‌ڕانـه‌وه‌ی خۆشی و کامـه‌رانی یـه ، رزگار بوونـه له تیـا چوون ، زیندانی کراو له جه‌ژنا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، قه‌رزار له خه‌ودا له جه‌ژنا بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه .
(10): خزمـهت ی هه‌ژارو پیـاو چاکان:: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خزمـهتی هه‌ژارو پیـاو چاکان ئه‌کات و فه‌رمان و داواکاریـان به جێ ئه‌هێنێ ئه‌و که‌سه خوای گه‌وره لێ ی ڕازی یـهو ده‌رگای خێر‌و خۆشی بۆ ئه‌کاته‌وه و پاشـه ڕۆژێکی باشی له پێشـه .
(11):خزم و که‌س و کاری پیغه‌مبه‌ری مـه‌زن محمد {د.خ} :: بینینیـان له خه‌ودا مانای دایك و زه‌ماوه‌ند و خیرو خۆشی و منداڵه به تایبه‌تیش کچ ،
بینینی عائشـه {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای ناوبانگ و ده‌سه‌ڵات و پایـه به‌رزی و به‌ختی چاكه له‌لای باوك و هاوسه‌ردا ،
بینینی حه‌فصه {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای نازو مـهکر بازی یـه ،
بینینی فاطمة ی کچی پێغه‌مبه‌ری مـه‌زن محمد {د.خ} مانای له ده‌ست چونی باوك ودایك وهاوسه‌ره ،
بینینی حسن و حسین مانای شـه‌ڕ و ئاژاوه‌و شـه‌هید بوونـه
به‌شی (13)
(1): مانگ :: له خه‌ودا پادشایـهکی داد په‌روه‌ره یـان زانایـه‌کی گه‌وره‌یـه یـان پیـاوێکی درۆزنـه ، ئه‌وکه‌سه‌ی مانگ له ژوورێك دا ببینێ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له خه‌ودا ببینێ مانگ که‌وته ناو ماڵه‌که‌ی و پارچهیـهکی لێ کرده‌وه‌و به په‌ڕۆ پێچایـهوه ئه‌و ئافره‌ته کوڕێکی ئه‌بێت و کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ
، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی بێ ئیمان یـان کافر له خه‌ودا باوه‌ش بکات به مانگ ئه‌و ئافره‌ته موسڵمان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ له‌سه‌ر زه‌وی یـه دایکی
ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕووی خۆی له ناو مانگ دا ببینێ ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیـان بێت کوڕیـان ئه‌بێت ، له خه‌ودا مانگ ببێته ڕۆژ مانای
ده‌ست که‌وتی پاره‌و رزقه له باوك و هاوسه‌ره‌وه دێت ، هه‌روه‌ها مانگ له خه‌ودا به مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕ‌و کچ و بازرگانی وئیش و کار
دێت ، وتراوه لهوانـهیـه پاپۆڕیش بێت چونکه دهریـاوان به پێ ی جم‌و جۆڵی مانگ ده‌ڕوات ، نـهخۆش له خه‌ودا مانگ ببینێ ئه‌مرێ ، هه‌ور بهردهمـی
مانگ بگرێت نـه‌خۆشی یـه یـان له ده‌ست چونی پاره‌یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مانگ بدوێ پایـه به‌رزو شکۆمـهند ئه‌بێت ، ئافره‌تی دووگیـان له خه‌ودا
مانگ له ئامێز بگرێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ لێ ی دووره‌و نایگاتێ بۆ ماوه‌یکی زۆر کوڕی نابێت ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ مانگ یـان بۆ ڕۆژ
سوجده به‌رێت تاوانێکی گه‌وره ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ و ڕۆژ سوجده‌ی بۆ ئه‌به‌ن ئه‌و که‌سه باوك و دایکی لی ی ڕازین ، مانگ ببێته دوو
به‌ش یـان پادشا یـان وه‌زیره‌که‌ی ئه‌مرێ ، له وانـهیـه بینینی مانگ له خه‌ودا سوێند خواردن بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ :
{{ کلا والقمر }} سوڕه‌تی مدثر ئایـهتی 32 ، هه‌روه‌ها بینینی مانگ له خه‌ودا باشـه بۆ ئه‌وانـه‌ی نـه‌خۆشی چاویـان هه‌یـه ، چاویـان چاك ئه‌بێته‌وه . .......
(2): ڕۆشنایی :: له خه‌ودا هیدایـهته ، ئه‌گه‌ر کافر و بێ ئیمان له خه‌ودا ببینێ له تاریکی یـهوه چوه ڕوناکی خوای گه‌وره ئیسلام و ئیمانی پێ ئه‌به‌خشێ
، ڕوناکی له پاش تاریکی مانای دهوڵهمـهند بوونـه له پاش هه‌ژاری هه‌روه‌ها تۆبه ه له پاش یـاخی بوون ، به مانای قوڕئان و زانست و چاکه‌ش دێت.
(3): خوا حافیزی :: له خه‌ودا بۆ نـهخۆش مردنـه ، به مانای ته‌ڵاق و سه‌فه‌ر و قازانج و مردنی ئه‌و که‌سه دێت که له ئایین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه ، لهوانـهشـه
خواحافیزی له خه‌ودا چاك بوونـهوهی نـه‌خۆشی بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین خواحافیزی به مانای خۆشـه‌ویستی و گریـان و جیـابوونـهوهش دێت .
(4): هه‌نار :: له خه‌ودا ڕزقێکی ئاسانـه و بێ ماندوو بوون به‌دی دێت و پاره‌یـه‌کی زۆره و به مانای ئافره‌ت و کوڕیش دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نـهخۆش بێت و
له خه‌ودا تۆکڵی هه‌نار بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، هه‌نار بۆ پادشا و ده‌سه‌ڵات دار شاره ، شکاندنی هه‌نار مانای داگیری شاره ، تۆکڵه‌که‌شی په‌رژینی شاره
، ده‌نکه‌کانیشی پیـاوانی شاره‌که‌ن ، ده‌نکی سپی پاره‌ی بچوکه وه‌ك درهه‌م ده‌نکی سووریش پاره‌ی گه‌وره‌و زۆره وه‌ك دینار، ئه‌گه‌ر هه‌نار له خه‌ودا به‌مانای
ئافره‌ت بێت ئه‌و ئافره‌ته زۆر جوان ئه‌بێت ، هه‌ناری ساغ و نـهشکاو کچه‌و جارێ شووی نـه‌کردوه ، هه‌ناری تورش پاره‌ی حهرامـه یـان غه‌م و خه‌فه‌ته .
(5): له‌دایك بوون :: ئه‌گه‌ر پادشا له خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕێکی بوو بهمـهرجێك هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیـان نـهبێت پادشا سامان و موڵك و پاره‌ی زۆری
ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئافره‌تی دووگیـان له خه‌ودا ببینێ کوڕی بوه به پێچه‌وانـه‌وه کچی ئه‌بێت ، له خه‌ودا له‌دایك بوونی کوڕ غه‌م و خه‌فه‌ته له دایك بوونی کچیش
خۆشی و کامـه‌رانی و ڕزگار بوونـه له گیر‌و گرفت ، نـهخۆش له خه‌ودا ببینێ له‌دایك بوو ئه‌مرێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیـان بوو کوڕیـان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر پیـاو له‌خه‌ودا ببینێ کوڕێکی بوو نـهخۆش ئه‌که‌وێت یـان غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئافره‌تی دووگیـان له‌خه‌ودا پشیله‌ی ببێت منداڵه‌که‌ی گه‌وره بێت دز
ده‌رده‌چیت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ منداڵی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژار بێت دهوڵهمـهند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر دهوڵهمـهندیش بێت هه‌ژار ئه‌بێت . . . .
(6): مێش هه‌نگوین ::له خه‌ودا مرۆڤیکی کاسبکار و به به‌ره‌که‌ته و مـهترسیشی هه‌یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگوین ده‌رکات پاره‌ی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر
هه‌موو ههنگوینـهکهی برد‌و به‌شی مێش ههنگوینـهکانی به جێ نـههێشت ئه‌و که‌سه زوڵم له خه‌ڵکی ئه‌کات ، مێش هه‌نگوین بۆ سه‌رباز مانای دوژمنـه ، ئه‌و
که‌سه‌ی مـیش هه‌نگوین بکوژێ به‌سه‌ر دوژمن دا زاڵ ئه‌بێت ، کوشتنی مێش هه‌نگوین بۆ جوتیـار باش نی یـه ، چونکه سه‌رچاوه‌ی ڕزقی یـهتی ، هه‌روه‌ها
مێش هه‌نگوین به مانای باج و زاناش دێت ، مێش هه‌نگوین له خه‌ودا به مانای سوپای موسڵمانان دێت ، کوله‌ش به مانای سوپای کافران دێت . . . . . . .
(7): شـه‌م شـهمـه کوێره :: له‌خه‌ودا به مانای کویر بوون و تاریکی دێت لهوانـهشـه منداڵی زینا بێت چونکه شـه‌م شـهمـه کوێره‌ش وه‌ك ئاده‌مـیزاد له خۆڵ بووه‌و
شیر ده‌ره ، له وانـهیـه بینینی شـه‌م شـهمـه کوێره خۆ پارازتن بێت له دزی و هه‌واڵی ناخۆش ، بینینی شـه‌م شـهمـه کوێره رزق و به‌ره‌که‌ت که‌م ئه‌کاته‌وه .
(8): مـه :: تۆبه‌ی یـاخی بوانـه ، مـه‌ی زۆر کرده‌وه‌ی چاکه به‌ره‌و ڕێگه‌ی به‌هه‌شت ئه‌ت بات ، هه‌روه‌ها به مانای له‌دایك بوونی کوڕ و خۆشی دێت.
(9): ڕووخان :: ڕووخانی خان‌و له خه‌ودا مانای مردنی خاوه‌ن خانوهکهیـه ، مردنی خاوه‌ن خان‌و له‌خه‌ودا مانای ڕووخانی خانوهکهیـهتی، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
ببینێ خانوێك یـان بینایـهکی کۆن ئه‌ڕوخێنێ توشی شـهڕو ئاژاوه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، یـان له خه‌ودا ببینێ خانوه‌که یـان به‌شێکی خانوه‌که ڕوخایـه سه‌ری
له‌و خانوه‌دا یـهکێك ئه‌مرێ یـان خاوه‌ن خانوه‌که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئافره‌ت له خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ته‌پخ بوه سه‌ری مـیردهکهی ئه‌مرێ .
(10): پیسی ی :: له خه‌ودا پیسی ی لهسهرگیـان یـان له‌سه‌ر جل وبه‌رگ یـان له‌سه‌ر پرچ ببیندرێ غه‌م و خه‌فه‌ته ، جل وبه‌رگی پیس تاوان و گوناهه ، ئه‌و
که‌سه‌ی جل و به‌رگی بشوات و پاکی کاته‌وه تۆبه ئه‌کات ، پاك ه‌وه‌ی گوێچکه مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشـه ،مردو جل وبه‌رگی پیس بێت باش نی یـه
(14)به‌شی
(1) : خواردن ::
هه‌موو خواردنێکی زه‌رد له‌خه‌ودا بۆ ئه‌و که‌سه‌ی بیخوات نـه‌خۆشی یـه ، ته‌نـها ئه‌و خواردنـه نـهبێت که به گۆشتی باڵنده دروست ده‌کرێت ، خواردنی سپی له خواردنی ترش باشتره ، خواردنی شایی مژدهیـه و خواردنی پرسه‌ش غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و خواردنـهی کات و شوێنی تایبه‌تی نـهبێت ڕزقه ، بـه ڵام ئه‌گه‌ر شوێن و کاتی هه‌بێت وه‌ك باینجان و کووله‌گه ڕزقێکی ده‌ست نیشان کراوه ، خواردنی زانا زانست و به‌ره‌که‌ته ، خواردنی پۆلیسیش حهرامـه ، خواردنی هه‌ژار تۆبهیـه ، ئه‌و خواردنـهی به گۆشت دروست کرابێت بۆ هه‌ژار دهوڵهمـهند بوونـه ، خواردنی بێ گۆشتیش خوا پهرستنـه ، خواردنی تاڵ و ترش گۆڕینی هاوسه‌رو کار و پیشـهیـه ، خواردنی ترش ئه‌گه‌ر نـهخورێت نـه‌خۆشی یـه ئه‌گه‌ر بخورێت و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره بکرێت ڕزگار بوونـه له غه‌م و خه‌فه‌ت ، ئه‌و که‌سه‌ی له ناو قابی زێڕ یـان زیو خواردن
بخوات ئه‌گه‌ر قه‌رزاربێت قه‌رزه‌که‌ی زیـاد ئه‌کات ، خواردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆشی یـه ، ئه‌و خواردنـهی قوت ئه‌درێت و
له خه‌ودا بجوێت مانای که‌م تهرخهمـی و تهمـهڵی یـه له کار و قازانج دا ، ئه‌و خواردنـهی بجوێت و له خه‌ودا قوت
بدرێت مانای ئایین و نزیك بوونـهوهی کۆتایی تهمـهنـه ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ده‌ستی ڕاست خواردن بخوات ، ڕێگه‌ی سوونـهو شـه‌ریعه‌ت په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا به‌ده‌ستی چه‌پ خواردن بخوات ڕیز له دوژمن ئه‌گرێت و هاوڕێکانی
پشت گوێ ئه‌خات ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ده‌ستی خه‌ڵکی خواردن بخوات ، به یـارمـه‌تی خه‌ڵکی ڕزق و پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ
یـان نـهخۆش ئه‌که‌وێت وناتوانێ به ده‌ستی خۆی خواردن بخوات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خواردنی خه‌راب بخوات ڕێزی
لێ ناگیرێ ، داوه‌ت بۆ خواردن مانای ههسانـهوهیـه ، ئه‌و که‌سه‌ی داوه‌ت بکرێت بۆ خواردنی ئێواره فێڵ له یـهکێك
ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی خۆی بخوات پاره‌ی کۆکراوه‌ی خۆی ئه‌خوات ، ئه‌گه‌ر گۆشتی کاڵی یـهکێکی تر بخوات ئه‌و که‌سه هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵتێنێ یـان یـهکێکی تر، ئه‌گه‌ر گۆشته‌که کوڵاو بێت یـان بر‌ژاو پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات
(2) : سه رما ::
له خه‌ودا ده‌ست کورتی وهه‌ژاری یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌به‌ر سێبه ردا بێت و له سه‌رما بچێته به‌ر هه‌تاو ، له هه‌ژاری یـهوه دهوڵهمـهند ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌ر هه‌تاو بچێته سێبهرله غه‌م و خه‌فه‌ت رزگاری ئه‌بێت ،
له وه‌رزی هاوین دا خه‌و بینین به سه‌رما رزق و پاره‌یـه ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رمای بێت و بای بۆ بێت زیـاتر ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به ئاگر خۆی گه‌رم کاته‌وه کاروباری ده‌سه‌ڵات دار به‌ڕیوه ئه‌بات ، خۆ گه‌رم ه‌وه به
ئاگری خه‌ڵوز مانای خواردنی پاره‌ی هه‌تیوه ، خۆ گه‌رم ه‌وه به دوکه‌ڵ مانای گیر‌و گرفته ، سه‌رمای زۆرلهزستان
هیچ مانای نی یـه ، ئه‌گه‌ر له‌زستان دا نـهبێت مانای سه‌فه‌ر نـه ه
(3) : کاڵه ك ::
له خه‌ودا که‌سێکی غه‌مباره ، ئه‌و که‌سه‌ی بیبینێ تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی کاڵه‌ك بخوات له زیندان ده‌رده‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ده‌ست بۆ ئاسمان به‌رز کاته‌وه‌و کاڵهگێك وه‌رگرێت ،داوای پاره‌و
ماڵ و موڵك ئه‌کات و خیرا ده‌ستی ده‌که‌وێ ، کاڵه‌ك له خه‌ودا باشـه بۆ دڵداری و خۆشـه‌ویستی ، هه‌روه‌ها کاڵه‌ك به مانای
بێ کاری و ده‌ست به‌تاڵیش دێت ، ئه‌گه‌ر کاڵه‌ك فڕێ بدرێته ماڵێك چه‌ند کاڵه‌ك بێت له‌و ماڵه ئه‌وه‌نده که‌سه ئه‌مرێ ،
کاڵه‌ك نـه‌خۆشی یـه ، کاڵهگی سه‌وزی پێ نـهگهیشتوو کوڕه یـان هاوسه‌ر ، کاڵهگی زه‌رد ئافره‌ته یـان پیـاوێکی باشـه
(4) : پرد ::
له خه‌ودا ڕێگه‌ی ڕاست و ڕۆشنی ئایینـه ، یـان زانست و نوێژ و ڕۆژووه ، پرد له‌خه‌ودا ئه‌و کردهوانـهیـه که مرۆڤ به‌ره‌و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌بات وله ئازاری کاروباری دونیـا ڕزگاری ئه‌کات ، به مانای پاسه‌وان و ده‌رگا وان و
دایك وکوڕو هاوسه‌ر وپاره‌ش دێت ، پردی دروست کراو له به‌رد که‌سێکی ده‌سه‌ڵات داره ، ئه‌گه‌ر پرده‌که زۆر بچوك بێت پاسه‌وان و دهرگاوانـه ، ئه‌گه‌ر پردێکی دروست کراو له‌به‌رد له خه‌ودا بگۆڕدرێ و ببێته بردێکی دروست کراو له
قوڕ و خۆڵ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه باری ژیـانی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر به پێجهوانـهوه پردێکی دروست کراو له قوڕ
له خه‌ودا ببێته پردێکی دروست کراو له به‌رد یـان چیمـهنتۆو ئاسن باری ژیـانی زۆر باش ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
ببێته پرد پایـه به‌رز وشکۆمـهند ئه‌بێت وخه‌ڵکی پێویستی پێ ئه‌بێت
(5) : مۆرانـه ::
له خه‌ودا کێشـه‌ی زانسته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا کیسه‌که‌ی یـان گۆچانـهکهی مۆرانـهی لێدات ئه‌مرێ
(6) : زێڕ ::
بینینی زێڕ له‌خه‌ودا باش نی یـه و ئه‌ڵێن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ندێ زێڕ به خۆوه بکات هه‌ندێ
که‌س خزمایـهتی له‌گه‌ڵ دا ئه‌که‌ن و شایـهستهی ئه‌و خزمایـهتی یـه نین ، ئه‌و که‌سه‌ی پارچهیـهك زێڕ وه‌ربگرێت ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌و زێڕه غه‌م و خه‌فه‌تی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر زێڕه‌که زۆر بێت ئه‌و که‌سه پایـه به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ
ماڵه‌که‌ی له زێڕ دروست کراوه ئه‌و که‌سه ئه‌سوتێ ، زێڕ تواندنـهوه شـه‌ڕ وئاژاوهیـه ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ردوو ده‌ستی ببێته
زێڕ هه‌ردوو ده‌ستی ئیفلیج ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی چاوی زێڕ بێت کوێر ئه‌بێت ، جاری وا ش هه‌یـه زێڕ به مانای خۆشی
و شادی و رزق و کرده‌وه‌ی چاك دێت ، زیو ببێته زێڕ زۆر باشـه ، زێڕ و زیو نی یـه‌ت پاکی یـه
(7) : سه فه ر::
له خه‌ودا ڕه‌وشتی خه‌ڵکی ده‌رئه‌بڕێ ، سه‌فه‌ر مانای گۆڕینی باری ژیـانـه ، هه‌ژار له خه‌ودا سه‌فه‌ر بکات دهوڵهمـهند ئه‌بێت ، گهڕانـهوهش له سه‌فه‌ر تۆبهیـه یـان به‌دی هاتنی نیـاز و مـه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته خانوێکی نـهناسراو
سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نـهخۆش سه‌فه‌ر کات بۆ جێ یـه‌کی دوور یـان بچێته خانوێکی نـهناسراو ئه‌مرێ
(8) : کفن ::
بینین و کڕینی کفن له خه‌ودا مانای پاك و خاوێنی و ڕه‌فتار و هه‌ڵس و که‌وته ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نـهبێت خوازبینی و زه‌ماوه‌نده ، ئه‌و که‌سه‌ی کفن له‌به‌ر کات زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی کفنـهکهی سه‌رو قاچی دانـهپۆشێت
فسادی هه‌یـه له ئایین ، مردو هه‌رچه‌ند کفنـهکهی که‌م بێت له تۆب نزیکه
(9) : شـه کر ::
له خه‌ودا خۆشی و شادی وچاك بوونـهوهی نـهخۆش و نـهمانی غه‌م و خه‌فه‌ت و به‌دی هاتنی نیـازو مـه‌به‌سته ،
به مانای ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی جوان و زیره‌که ، ئه‌گه‌ر به مانای کوڕیش بێت کوڕێکی زانا‌و لێ هاتو و هونـهرمـهنده ،
ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یـه‌کی حه‌ڵاڵه ، شـه‌کر فرۆشتن باش نی یـه و شـهکری زۆر شـه‌ڕ و ئاژاوهیـه
(10) : بـه دیل گرتنی ئاده مـیزاد ::
له خه‌ودا مانای خێر‌و خۆشی و رزقه ، یـان مـیز ڕاگرتن و ئاشکرا بوونی نـهێنی یـه ،
ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا به‌دیل بگیرێت ئه‌گه‌ر شتێکی وون کردبێت له‌وه چاکتری ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
به‌دیل بگیرێت و هیچی پێ نـهکرێت و ده‌سه‌ڵاتی نـهبێت تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت
به شی (15)
(1) : بالنده :: له خه ودا سه ربه رزی و شکومـه ندی و جوانی یـه ، بو بازرگان‌یش قازانجه ، ئه گه ر له خه ودا بالنده نـه ناسریت ئه و بالنده یـه بـه مانای
پادشای روح کیشان دیت ، ئه گه ر مالیک نـه خوشی تیـا بیت بالنده یـه ک بیته ئه و ماله و کرمـیک یـان کاغه زیک له و ماله هه لگریت و بفریته ئاسمان
نـه خوشـه کـه ئه مری ، ئه و که سه ی بالنده بکه ویته سه ری سه فه ر ئه کات ، بالنده له سه ر سه ر یـان شانی یـه کیک دا بنیشیته وه ئه وکه سه کاری
ده ست ده کـه ویت ، ئه گه ر بالنده کـه سبی بوو کاریکی تایبه تی یـه ئه گه ر ره نگاو ره نگیش بوو کاری جوراو جوره ، ئه و که سه ی هاوسه ره کـه ی
دووگیـان بیت و بالنده ی نیره بیته سه رشانی یـان له سه ر سه ری بنیشیته وه کوریـان ئه بیت ، ئه گه ر مـی ینـه ش بیت کچیـان ئه بیت، بالنده ی گه وره
مانای پادشا وحوکم بـه ده ست و زانا‌و ده وله مـه نده ، بالنده ی ئاو له بالنده کانی تر باشتره ، بالنده ی ده نگ خوش گورانی وئاهه نگه ، چوله گه و بولبل
مندالی بچووکن ، گوشتی بالنده بو ئه و که سه ی بیخوات زور باشـه چونکه پاره یـه ، فرینی بالنده له ئاسمان بـه مانای مـه لائکه ت دیت ، بالنده یـه ک
له ئاسمانـه وه بیته ناو ده ستی یـه کیک ئه و که سه مژده یـه کی بو دیت ، بالنده ی نـه ناسراو له وانـه یـه ئاموژگاری بیت یـان ئاگادار ه وه ، بالنده ی
جوان کار‌و باری ریک و پیک و رزق و خیر و خوشی یـه ، بالنده ی ناشرین غه م و خه فه ته ، هه روه ها ووتراوه بالنده ی نـه ناسراو رزقه بالنده ی
سپی چاکه یـه بالنده ی ره نگاو ر ه نگیش کاری هه مـه جوره .
(2) : گورانی :: له خه ودا قسه ی هیچ و پوچ و کاره ساته ، ده نگی خوش بازرگانیـه تی یـه و قازانجی بـه دواوه یـه ، گورانی له خه ودا بـه مانای شـه رو
ئاژاوه وناکوکی دیت ، گورانی ووتن بـه هونراوه یـه کی جوان و ده نگیکی خوش خیرو خوشی یـه ، گورانی ناخوش ده ست بـه تالی یـه، گورانی
ووتن له کاتی بـه ریوه رویشتن زور باشـه ، گورانی ووتن له حه مام قسه ی بـه پیج وپه نایـه ، گورانی ووتن له بازار زه ره رو زیـانـه هه روه ها
بـه مانای شـه ر و ئاژاوه ش دیت .
(3) : سیبه ر:: له خه ودا هه سانـه وه وقازانج و خوشی یـه ، له زستانیش غه م و خه فه ت و گیروگرفته ، ئه و که سه ی له خه ودا له بـه ر خوردا بیت و
گه رمای بیت و بچیته بـه ر سیبه ر له غه م و خه فه ت رزگاری ئه بیت و رزقیکی حه لالی ده ست ئه کـه وی ، سیبه ری ئافره ت مـیرده کـه یـه تی ،
ئافره تی بی هاوسه ر بچیته بـه ر سیبه ر شوو بـه پیـاویکی ده وله مـه ند ئه کات ، یـه کیک له خه ودا له بـه ر سیبه ر بیت و سه رمای بیت و بچیته
بـه ر خور ده وله مـه ند ئه بیت چونکه سه رما هه ژاری و ده ست کورتی یـه .
(4) : زمان :: له خه ودا بـه ریوه بـه ری کار‌و باری خاوه نـه کـه یـه تی ، زمان په یوه ندی بـه هه له ه وه هه یـه ، زمان له خه ودا دریژبیت یـان پان
مانای هیزو توانا‌و زال بوونی ئه وکه سه یـه بـه سه ر دوژمنانی دا یـان دانایی و زیره کی ئه و که سه له گفتوگوو ئاخاوتن دا ده رده بری ، ئه و که سه ی
له خه ودا زمانی بگیریت کاروباری دوا ده خریت و ده ست کورت وهه ژار ده بیت ، مووی ره ش له زمان ده رچیت مانای ئه وه یـه ئه و کـه سه
بـه زووترین کات توشی شـه رو ئاژاوه ئه بیت ئه گه ر موی سپی له زمانی ده رچیت شـه ره کـه بو ماوه یـه ک دوا ده خریت ، پادشا له خه ودا ببینی زمانی
براوه ته وه نزیکترین وه زیری یـان وه ر گیری واتا ته رجومانـه کـه ی ئه مری ، ئه و که سه ی له خه ودا ببینی زمانی ژنـه کـه ی براوه ته وه ئه و
ژنـه ره وشت پاک و به شـه ره فه ، ئه و که سه ی زمانی له ناو ده مـی دا بچه سپیت جی ی متمانـه و باوه ره ، ئه و کـه سه ی زمانی خوی بخوات
له لیدوانیک په شیمان ئه بیته وه یـان کـه سیکی بی ده نگه ، ئه و که سه ی له خه ودا زمانی ره ش بیت کـه س و کاری توشی گیروگرفت ئه کات یـان
کـه سیکی دروزنـه ، ئه و که سه ی زمانی ببیته دوو بـه ش درویـه کی گه وره ئه کات ، ئه وکه سه ی له خه ودا ببینی زمانی زوری هه یـه مندالی زوری
ئه بیت ، خه لکی له خه ودا بـه زمان زمانی یـه کیک بلیسنـه وه سوود له زانیـاری ئه وکه سه وه رده گرن ، هه روه ها زمان له خه ودا بـه مانای ده سه لات
و پاره ی کوکراوه وزانست و پولیسیش دیت ، برینی زمان مانای مردنی خوشـه ویسترین کـه سه له وانـه شـه ته لاق بیت ،هه روه ها زمان بـه ماناي
راستگویش دیت وه ک خوای گه وره له قورئانی پیروزدا ئه فه رموی {{ واجعل لي لسان صدقٍ في الاخرين }} سوره تى الشعرا‌ء ئايه تى ژماره (84) .
(5) : بالا :: ئه و که سه ی له خه ودا ببینی بالای دریژ بووه ته مـه نی دریژ ئه بیت و پاره و زانستی زیـاد ئه کات ، ئه گه ربازرگانیش بیت قازانجیکی
باش ئه کات ، کورت بوونـه وه ی بالاش مانای کورت بوونـه وه ی ته مـه نـه چونکه له زه وی نزیک ئه بیته وه ، کورته بالا له خه ودا بالای دریژ بیت
فیتنـه و ئاژاوه یـه .
(6) : مار و دوپشک پیوه دان :: له خه ودا مار یـان دوپشک یـان هه ر چی زینده واریکی تر بـه یـه کیکه وه بدات مانای ئاگاداری یـه بو ئه و که سه
کـه له وانـه یـه هه له یـه کی گه وره بکات .
(7) : شانـه :: له خه ودا کـه سیکی سوود بـه خشـه و به لگه ی خیرو خوشی یـه بو ئه و که سانـه ی که ئه یـانـه ویت شـه ریکایـه تی له گه ل کـه سانی تردا
بکه ن ، قژ شانـه زه کاتی پاره یـه ، هه روه ها شانـه بـه مانای دادپه روه رو دکتورو وتار بیژ و ئاموژگاری کـه ر دیت ، ووتراوه داهینانی قژ به
شانـه خیرو خوشی و ته مـه ن دریژی و پاره وسه رکه وتنـه بـه سه ردوژمنان .
(8) : کـه ربوون :: له خه ودا کـه م و کوری یـه له ئایین دا چونکه خوای گه وره ده رباره ی کافره کان له قورئانی پیروزدا ئه فه رموی {{ صُمً
بُكمً عميً }} سوره تی البقره ئایـه تی ژماره (18) و ئایـه تی ژماره (171) .
(9) : ته لاق :: له خه ودا بو ئه و که سه ی هاوسه ری هه بیت ژیـانی باطل و ناره وایـه ، بو ئه و که سه ی هاوسه ری نـه بیت گورینی باری ژیـانـه ،
بو نـه خوش مردنـه ، ئه و که سه ی له خه ودا هاوسه ره کـه ی ته لاق بدات ده وله مـه ند ئه بیت ئه و که سه ی یـه ک جار سویندی ته لاق بخوات و
ده رفه تی گه رانـه وه ی هه بیت له ئیش و کاری ئیستای دوورئه کـه ویته وه ، ئه و که سه ی هاوسه ره کـه ی ته لاق بدات له پله و پایـه ی ئیستای
دوور ئه خریته وه ، هه روه ها له خه ودا ژن ته لاق بدریت ئه مری .
(10): نامـه :: له خه ودا نامـه وه رگتن و نامـه ناردن پله و پایـه ی بـه رزو شکومـه ندی ده رده بری ، ئه گه ر نامـه کـه رینمای وئاموژگاری بیت وه ک
بلی ی له نامـه کـه دا نوسرابیت ئه م کاره بکه یت باشـه و ئه م کاره نـه کـه یت باشـه ئه وه مانای بـه دی هاتنی نیـازو مـه بـه سته ، ئه و که سه ی
نامـه ی بو بیت و مژده ی تیـا بیت پاره ی ده ست ده کـه وی یـان ژن دینی یـان کوریـان ئه بیت ، ئه و که سه ی له نامـه هه لگره که بدات یـان لی ی
توره بیت مانای ئه وه یـه ئه وکه سه له ئایین هه لگه راوه ته وه یـان ئه کوژری ، بـه کورتی نامـه چی تیـا نوسرابیت رووئه دات
به شی (16)
(1): گۆڕستان :: بینینی گۆڕستان له خه ودا مانای ئاسوده و هێمنی یـه بۆ ئه و كه سه ی ئه ترسێ ، گۆڕستان ترسه بۆ ئه و كه سه ی هێمن و دڵنیـاو
ئاسووده یـه ، گۆڕ تۆبه و گه ڕانـه وه یـه بۆ ڕێ ی ڕاست ، بینینی گۆڕی كافر یـان بێ ئیمان غه م و خه فه ته ، هه روه ها گۆڕ له خه ودا بـه مانای
ڕۆژی قیـامـه ت وزیندانیش دێت ، بـه مانای مـه یخانـه ش دێت چونكه ئه وانـه ی مـه ی ئه خۆنـه وه سه ر خۆش ئه بن و وه ك مردویـان لێ دێت ،
نـه خۆش له خه ودا بچێته ناو گۆڕ بـه و نـه خۆشیـه وه ئه مرێ ، ئه و كه سه ی ئایـه تی قوڕئان بخوێنێ وله هه مان كات دا بچێته ناو گۆڕ له گه ڵ
خێرخوازان دا دۆستایـه تی ئه كات ، ئه و كه سه ی له گۆڕستان مـیز بكات و پێ بكه نێ و له گه ڵ مردوه كان هاتوو چۆ بكات له گه ڵ هه ندێ
بێ ئیمان دۆستایـه تی ئه كات ، گۆڕستان له خه ودا بـه مانای زانا‌و سه ركرده كانی سوپا‌و ئامۆژگاری و گریـان و پاك و ته مـیزی دێت .
(2): گه ده :: له خه ودا ته مـه ن و ڕزق و ژیـانـه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ گه ده كه ی باش و به هێزه ئه وه مانای ته مـه ن درێژی و خێر‌و
خۆشی یـه ، ئه گه ر بـه پێجه وانـه ش بوو باش نی یـه ، بـه تاڵ كردنی گه ده هه سانـه وه و چاك بوونـه وه ی نـه خۆش و خێر و خۆشی یـه .
(3): گسك :: له خه ودا بـه مانای خزمـه ت كار دێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ ماڵه كه ی گسك ئه دات ئه گه ر ده وڵه مـه ند بێت زه ره رێكی
زۆر ئه كات و ده ست كورت و هه ژار ئه بێت ئه گه ر ئه و ماڵه نـه خۆشی تیـا بێت نـه خۆشـه كه ئه مرێ یـان له و خانوه ئه گوازنـه وه و ئه چنـه
خانوێكی تر ، هه روه ها گسك دان بـه مانای بڵاوبوونـه وه و له ناو چونی پاره و سه رمایـه ش دێت ، ئه و كه سه ی شوێنێك گسك بدات و زبڵه كه ی
كۆبكاته وه پاره ی ده ست ده كه وێت ، بـه گشتی بینینی گسك له خه ودا مانای خێر و خۆشی و نـه مانی غه م و خه فه ته .
(4): باران :: له خه ودا ئه گه ر زیـانی نـه بێت ڕزق و ڕه حمـه ته ، باران ژیـانی مروڤ و زه وی یـه ، ئه گه ر باران ته نـها له یـه ك شوێن ببارێ
دانیشتوانی ئه و شوێنـه غه مبار ئه بن ، له ئاسمان بـه رد یـان خوێن ببارێت تاوان و كرده وه ی ناڕه وا ڕووئه دات ، ئه و كه سه ی خه و به باران
ببینێ ئه گه ر له سه ر سه فه ر بێت سه فه ره كه ی دوا ئه خرێت ، باران له خه ودا بـه مانای كاروانی حوشتر دێت ، كاروانی حوشتریش له خه ودا
به مانای باران دێت ، بارانی گشتی زیندوو بوونـه وه ی كارێكی بـه سه ر چوه و خێر‌و بـه ره كه ته ، باران له خه ودا ئه گه ر بای له گه ڵ بێت و توند بێت و دار و دره خت هه ڵكه نێ و خانوو بڕوخێنێ ئه وه مانای شـه ڕ و ئاژاوه و فیتنـه یـه ، بارانی بـه خوێن له زه ویـه وه ده رچێت ژان وئازاره
باران بۆ جوتیـار زۆر باشـه ، بارانی هه نگوین یـان ماستاو یـان ڕۆن یـان هه ر شله یـه كی تر بۆ هه م‌و خه ڵكی باشـه ، ئه و كه سه ی بـه ئاوی باران
خۆی بشوات یـان جل بشوات ده وڵه مـه ند ئه بێت یـان تۆبه ئه كات ئه گه ر كافرو بێ ئیمانیش بێت ئه بێته موسڵمان ، خواردنـه وه ی ئاوی باران
ئه گه ر پاك بێت خێر‌و خۆشی یـه ئه گه ر لێڵاویش بوو نـه خۆشی یـه .
(5): گوڵ :: له خه ودا خێر‌و خۆشی یـه ، ئه و كه سه ی چه پكێ گۆڵی له سه ر سه ر بێت زه ماوه ند ئه كات ئه و كه سه ی گوڵ ڵه ناوه ختی خۆی
ببینێ تووشی غه م و خه فه ت ئه بێ ، گوڵی هه مـه جۆر‌و ڕه نگاو ڕه نگ باری ژیـان ده رئه بڕێ ، گوڵ له خه ودا ئافره تێكی جوانـه ، هه روه ها
گوڵ له خه ودا مانای خۆشی و شادی و یـاری و پێكه نین و جل و به رگی جوانـه .
(6): بوومـه له رزه :: له خه ودا ترسه له یـه كێكی ده سه ڵات دار یـان كاربه ده ست ، یـان ده سه ڵات دار ئه چێته ئه و ناوچه یـه و زوڵم له خه ڵكی
ئه كات هه روه ها ووتراوه بوومـه له رزه نـه خۆشی یـه و له ناوچه كه دا بڵاو ئه بێته وه ، ئه گه ر یـه كێك له خه ودا ببینێ زه وی ئه جولێته وه
كار‌و باری ژیـانی تێك ئه چێت ، له خه ودا بوومـه له رزه له ناوچه یـه ك بدات له وانـه یـه كوله ڕوی تێكات یـان سه رماو سۆڵ وبه فر بیگرێته وه
یـان بـه رهه مـی كشت و كاڵی كه م كاته وه یـان هه واڵی ناخۆشیـان پێ ئه گات ، له كاتی ڕوودانی بوومـه له رزه دیواری خانوو بڕوخێت یـه كێك
ئه مرێ ، له وانـه یـه ئه و كه سه ی خه وه كه ی بینیوه بمرێ ، هه روه ها بوومـه له رزه بـه مانای سه فه ر كردن له ڕێگه ی ده ریـاوه و سه ما‌و
ئاهه نگ گێڕان و زیـادكردنی بـه رهه مـی مـیوه و ئاژاوه ی بـه رده وام دێت .
(7): سه رخۆش بوون :: له خه ودا غه م و خه فه ته ، ئه و كه سه ی شـه ڕاب بخواته وه و سه رخۆش بێت ناتوانێ زاڵ بێت بـه سه ر خۆی و
به نی تی خواش ڕازی نی یـه ، ئه و كه سه ی مـه ی بخواته وه و سه رخۆش بێت پاره ی حه رامـی ده ست ده كه وێ ، سه رخۆش بوون بێ
مـه ی خواردنـه وه ترسه ، سه رخۆش بوون بۆ پیـاو و ژن باش نی یـه چونكه نـه زانی و بێ ئه قڵی ده رده بڕێ ، ئه و كه سانـه ی ترسیـان له دڵه
له خه ودا سه رخۆش بن مانای خێر‌و خۆشی یـه .
(8): كیسه ڵ :: له خه ودا ئافره تێكه هه مـیشـه خۆی ئه ڕازێنێته وه و خۆی جوان ئه كات و بۆن و عه تر لێ ئه دات و خۆی نیشانی پیـاوان ئه دات ،
هه روه ها ووتراوه كیسه ڵ پیـاوێكی زانایـه و شاره زایی ته واوی ده رباره ی نـهێنیـه كانی ده ریـا هه یـه ، له خه ودا بایـه خ بـه كیسه ڵ بدرێت ئه وه
له و ناوچه یـه بایـه خ بـه زانایـان ئه درێت ، كیسه ڵ له زبڵخانـه ببیندرێ مانای ئه وه یـه زانایـه ك له ناو خه ڵكیكی نـه زان دا وون بووه ، خواردنی
گۆشتی كیسه ڵ پاره و زانست و خۆشی یـه ، كیسه ڵ بـه مانای فێڵ و سیخۆری و خۆشاردنـه وه وشـه ڕ و به كار هێنانی چه ك دێت .
(9): كونجی :: له خه ودا ڕزقێكی حه ڵاڵه ، ڕۆنی كونجی پاره و شكۆمـه ندی و هێزه ، ئه و كه سه ی كونجی بچێنێت ده سه ڵات و بازرگانی یـه تی
چاك وقازانجی زۆر و خۆشی و شادی بـه ده ست دێنێ ، هه ندێ جاریش كونجی له خه ودا ئه بێته نـه خۆشی .
(10): ڕه ش پۆش :: له خه ودا بۆ ئه و كه سانـه ی جل و به رگی ڕه ش له بـه ر ناكه ن غه م و خه فه ته بۆ ئه و كه سانـه ی بـه رده وام له بـه ری
ئه كه ن پاره و ئاسوده ییـه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ئافره تێكی ڕه ش پێست و كورته باڵا بخوازێت ئه وه مانای ئه وه یـه ڕه ش پێستی یـه كه ی
پاره ی زۆره و كورته باڵاكه شی ته مـه ن كورتی یـه ، له خه ودا ناو له پ یـان ده ست سپی بێت مانای سه ركه وتنـه بـه سه ر دوژمنان .
به شی (17)
ئازیزانم ئه م كاته تان باش پێش ئه وه ی ده ست بـه نووسینی ئه م بـه شـه ی خه و نامـه بكه م
حه زم كرد هه ڵه یه ك ده رباره ی ئیمێلی خه ونامـه كه ته نـها له چه ند بـه شێك دا بـه هه ڵه
نووسراوه چاك بكه مـه وه ، ئه توانن بـه م ئیمێله ی خواره وه په یوه ندیمان پێوه بكه ن . ..
xawnama@hotmail.com
ئێستاش چه ند ووشـه یه كی تری هه ڵبژێردراوتان بۆ شی ئه كه مـه وه ....................
(1) : ده ریا :: ده ریا له خه ودا مانای پادشا یان ده سه ڵات دارێكی به هێزو ترسناك و
داد په روه رو به ڕه حمـه و خه ڵكی پێویستیان پێ یه تی ، ده ریا بۆ بازرگان كه ره سته و
كاله یه بۆ كرێكاریش خاوه ن كاره كه یه تی ، ئه و كه سه ی له خه ودا ده ریا ببینێ هیواو
ئامانج و مـه بـه ستی بـه دی دێت ، ئه و كه سه ی بچێته ناو ده ریا ئه چێته لای پادشا یان
ده سه ڵات دار ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له سه ر ئاوی ده ریادا دانیشتوه یان
پاڵ كه وتوه ، بـه ووریایی ده ست ئه خاته ناو كار‌و باری پادشا و ده سه ڵات دار ،
مـه ترسی خنكان له ناو ئاوی ده ریا وه ك مـه ترس توڕه بوونی پادشایه . ئه و كه سه ی
هه موو ئاوی ده ریا بخواته وه و كه سیش نـه ی بینێ هه موو دونیای ده ست ئه كه وێت و
ته مـه ن درێژ ئه بێت ، ئه گه ر که تا توێنی یه تی ئه شكێت ئاوی ده ریا بخواته وه ئه وه نده
پاره ی ده ست ئه كه وێت و ته مـه ن درێژ ئه بێت ، ئه گه ر له خه ودا له ده ریا هه ندێ
ئاو بخواته وه ئیشێكی كه می لای ده سه ڵات دار ئه بێت و بۆی جێ به جێ ئه كرێت
ئه و كه سه ی بـه قاپ یان بـه مـه نجه ڵ یان بـه هه ر شتێكی تر ئاو له ده ریا ده ركات و
بیبات خوای گه وره پاره و رزقی پێ ئه بـه خشێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا له ده ریا
بپه ڕێته وه ده ست ئه گرێت بـه سه ر ماڵ و موڵكی دوژمنـه كه ی ، ئاوی ده ریا بگاته
گه ڕه كێك و زیانی نـه بێت ، پادشا یان ده سه ڵات دار سه ردانی ئه و گه ڕه كه ئه كات
و دانیشتوانی گه ڕه كه كه خه ڵات ئه كات ، ئه و كه سه ی شـه ریكی هه بێت و ئاوی
ده ریا بخواته وه شـه ریكه كه ی لێ ی جیا ئه بێته وه ، ئه و كه سه ی خۆی به ئاوی
ده ریا بشوات خوای گه وره له گوناهه كانی خۆش ئه بێت و گیروگرفتی له گه ڵ
پادشا و ده سه ڵات داردا نامێنێ ، بینینی ده ریا له دووره وه كاره ساته ، میز كردنـه ناو
ئاوی ده ریا مانای بـه رده وام بوونی هه ڵه و گوناهه ، كه م بوونـه وه ی ئاوی ده ریا
مانای ئه وه یه پادشا یان ده سه ڵات دار لاوازبوه ، نـه خۆش له ناو ئاوی ده ریا دا
مـه له وانی بكات چاك ئه بێته وه نووقووم بوون له ناو ئاوی ده ریا غه م و خه فه ته ،
ئه و كه سه ی له خه ودا له ناو ئاوی ده ریا دا بخنكێت بـه شـه هیدی ئه مرێت . .........
(2) : بروسكه : : تۆبه كردنـه له پاش گوناهێكی زۆر ، ئه و كه سه ی نـه خۆش بێت و
له خه ودا بروسكه ببینێ له وانـه یه بمرێ ، هه روه ها بروسكه له خه ودا مانای ئاشكرابونی
نـهێنی و هه واڵی شاراوه یه یان مژده ی گه ڕانـه وه ی یه كێكه یان تازه بوونـه وه ی رزقه
،به گشتی بینینی بروسكه له خه ودا مانای ته واو بوونی گیروگرفت و به دی هاتنی ڕزگاری
وسه رفرازی یه . یان سه ره تای ده ست پێ كردنی گیر‌و گرفته ، بینینی برووسكه له خه ودا
له هه ر مانگێك دا مانایه كی تایبه تی هه یه ، هه روه ها برووسكه بـه مانای هه ڕه شـه و
مـه ترسی ده سه ڵات داریش دێت ، ئه و كه سه ی ژنـه كه ی نـه خۆش بێت و برووسكه
جل و به رگی بسوتێنێ ، ژنـه كه ی ئه مرێ ........................................................
(3) : به ڵغه م : : له خه ودا پاره یه كی كۆكراوه و هه ڵگیراوه و زیاد ناكات ، ئه و كه سه ی
نـه خۆش بێت و له خه ودا به ڵغه م فڕێ دات چاك ئه بێته وه ، ئه گه ر نـه خۆشیش نـه بوو
دڵخۆش و كامـه ران ئه بێت ، ئه گه ر زاناش بێت هه ژار و ده ست كورت ئه بێت ،
هه روه ها ووتراوه ئه و ئاوه ی له خه ودا له ده می زانا ده ر ئه چێت ئامۆژگاری یه و
سوودی بۆ خه ڵكی ئه بێت ، ئه و كه سه ی موو یان ده زووله ده می ده رچیت ته مـه ن درێژ
ئه بێت ، ئه گه ر بازرگان‌یش بێت بازرگانێكی ڕاست گۆیه . .................................
(4) : به ڕوو : : له خه ودا پیاوێكه به زه حمـه ت لێ ی تێ ئه گه یت و پاره ی زۆر
كۆ ئه كاته وه ، دار به ڕوو پیاوێكی ده وڵه مـه نده چونكه به ڕوو خۆراكێكی سوود بـه خشـه
هه ر وه ها ووتراوه به ڕوو پیاوێكی پیرو مـه زنـه ، به ڕوو بـه مانای سه فه ریش دێت . ...
(5) : ڕوو سپی بوون : : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ ڕووی زۆر سپی بووه ، ئه وه
نـه خۆشـه ، ڕوومـه ت سپی بوون له خه ودا مانای سه ربه رزی و شكۆمـه ندی یه .......
(6) : كونـه بـه بو : : له خه ودا ده سه ڵات دارێكی بـه هێز و ترسناكه ، یان دزێكی ئازا‌و
لووت بـه رزه وكه سیش پشتگیری ناكات ، هه روه ها بـه مانای ترس و بێ كاریش دێت ،
كونـه بـه بو ئاده میزادێكی خاینـه وسوودی بۆ كه س نی یه ، ئه و كه سه ی له خه ودا
كونـه بـه بویه ك چاره سه ر بكات ئاده میزادێك چاره سه ر ئه كات ، ئه و كه سه ی
كونـه بـه بویه ك بكه وێته ماڵی ، هه واڵی مردنی یه كێكی پێ ئه گات . ..............
(7) : داره مـه یت { تابووت } : : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له ناو داره مـه یت دایه خێر
و رزقێكی زۆری ده ست ئه كه وێ ، هه روه ها ووتراوه ئه و كه سه ی ئه م جۆره
خه وه ببینێ دوژمن داره و له دوژمنـه كه ی ئه ترسێ ، بینینی داره مـه یت له خه ودا
مانای ڕزگار بوونـه له شـه ڕ و ئاژاوه ، ئه و كه سه ی خه و بـه داره مـه یته وه ببینێ
ئه گه ر كه سێكی نزیكی لێ دوور بێت ئه و كه سه ئه گه ڕێته وه لای ، وه رگرتنی
داره مـه یت له خه ودا زانست و سه ركه وتنـه ،هه ندێ جاریش داره مـه یت غه م وخه فه ته.
(8) : زه رده خه نـه : : زه رده خه نـه له خه ودا خۆشی و شادی و په یڕه و كردنی سونـه ت و
بیر‌و باوه ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلامـه ، پیغه مبه ری مـه زن { محمد درودی خوای لێ بێت } كه
پێ ئه كه نی ته نـها زه رده خه نـه یه كی ئه كرد . ............................................
(9) : گۆره وی : : له خه ودا ئه گه ر تازه بێت و له پێ نـه كرابێت پاره یه ،ئه و كه سه ی
گۆره وی له پێ كات پاره كه ی ئه پارێزێ ، ئه و كه سه ی گۆره ویه كه ی پاك وبۆن خۆش
بێت ئه و كه سه زه كاتی پاره كه ی ئه دات ، ئه و كه سه ی گۆره ویه كه ی كۆن و دڕا‌و بێت
ئه و كه سه زه كات نادات ، هه روه ها گۆره وی به مانای هاوسه رو خزمـه ت كاریش دێت .
(10) : باخچه ی ماڵ : : له خه ودا ده روون پاكی پیاو وپارازتنی ئافره ته ، هه روه ها نـه مانی
گومانـه له سه ر پاره و كوڕ یان ده ست كورتی و هه ژاری یه ، یان ڕێگه نـه دانـه به قوتابی
بۆ ته واو كردنی خوێندن ، هه روه ها باخچه ی ماڵ له خه ودا چه ند كرده وه یه كی نـهێنی
وه ك خوا په رستن و به ڕۆژوبوون و نوێژ كردن و قوڕئان خوێندنی شـه وان ده رده بڕێ ،
هه روه ها ووتراوه له و ماڵه ی خه و به باخچه ی ماڵ ئه بیندرێ یه كێك شێت ئه بێ . .....
به شی 18
: (1) ڕۆژی هه ینی : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له ڕۆژی هه ینـه دایـه خوای گه وره كاروباری په رت و بڵاوی كۆ ئه كاته وه و ئاسانی ئه كات وده رگای ڕزق وخێری لێ ئه كاته وه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ خه ڵكێكی زۆر له مزگه وت نوێژی هه ینی ئه كه ن و خۆشی له ماڵه وه یـان له دوكان دانیشتوه و گوێ ی له ته كبیری الله اكبر و نوێژ وشـه هاده هێنانی خه ڵكی بێت و هه ست به وه بكات كه نویژیـان ته واو كرد و به ره و ماڵه وه ئه ڕۆن ئه و كه سه له پله و پایـه ی لا ئه بردرێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا بزانێ ڕۆژی هه ینی یـه و نوێژی هه ینی بكات و نوێژه كه ی ته واو كات سه فه ر ئه كات و پاره و ڕزقی بۆ دێت و نیـازو مـه به ستیشی به دی دێت ، هه روه ها نوێژی هه ینی به مانای حه جیش دێت .
: (2) سه رباز : سه رباز له خه ودا سه ربازی خوای گه وره ومـه لائكه تی ڕه حمـه ته ، نـه خۆش له خه ودا ببێته سه رباز ئه مرێ ، ئه وكه سه ی نـه خۆش نـه بێت و له خه ودا ببێته سه ربازغه م و خه فه تێكی زۆری بۆ دێت و له وانـه یـه زه ره رو زیـانێكی زۆری لێ بكه وێت ، ئه گه ر سه ربازه كان كه م بوون ئه وه سه ركه وتنـه ، سه باز به مانای ترسیش دێت ، ئه گه ر له خه ودا ژماره ی سه ربازانی سوپای كافره كان له ژماره ی سه ربازانی موسوڵمانان ز یـاتر بێت سه ركه وتن بۆ سوپای موسولمانانـه .
: (3) قه ڵا : له خه ودا ڕزگار بوونـه له غه م و خه فه ت و به دی هاتنی خۆشی و كامـه رانی یـه ، ئه و كه سه‌ی له خه ودا بچێته ناو قه ڵا یـه ك ئیمانی پته و تر ئه بێت ، ئه و كه سه ی له دووره وه قه ڵا ببینێ سه فه ر
و كات ئه‌له وێ پایـه به رز ئه بێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له قه ڵا یـه ك دا سه نگه ری لێداوه
به سه ر دوژمنانی دا زاڵ ئه بێت ، هه روه ها قه ڵا به مانای دووركه وتنـه وه له گوناه دێت ، قه ڵا پیـاوێكی مـه زنـه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ده ست به سه ر قه ڵا یـه ك دا بگرێت یـان داگیری بكات كچێكی جوان ئه خوازێت .
: (4) قوماش : له خه ودا قوماش دڕیین مانای ته ڵاق و گۆڕینی ها وسه ره به ڵام به حه ڵاڵی .
: (5) پێنوس : له خه ودا كوڕ و زانست و فه رمانی قه بوڵ نـه كردنی كاری نـه ڕه وایـه ، نوسه رێك له خه ودا ببینێ پێنوسی به ده سته وه یـه ده وڵه مـه ند ئه بێت ، ئه و كه سه ی پێنوسێكی بدرێتێ زانستی ئه درێتێ ، پێنوس له خه ودا چی بنوسێت هه ر ئه وه ده ر ده بڕێ ، پێنوس ده سه ڵاته ، ئه و كه سه ی پێنوسێكی به ده سته وه بێت و پێنوسێكی تریشی له ته نیشت دا بێت ئه وه برایـه تی و سه ردانی ئه كات و له ته نیشتی دائه نیشێ ئه گه ردایكیشی دوو گیـان بێت كوڕی ئه بێت پێنوس و مره كه به كه ی كوڕه ، وه رگرتنی پێنوس له ده سه ڵات دار شكۆ مـه ندی و سه ر به رزی یـه ، هه روه ها پێنوس به مانای سویندیش دێت وه ك خوای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه رموێ::
}} ن و القلم ومايسطرون {{ سوڕه تی القلم ئایـه تی {1} ، هه روه ها پێنوس به مانای ته مـه ن درێژی و ڕزق دێت ، پێنوس مانای سه ركه وتنـه به سه ر دوژمنان .
: (6) په لكه زێڕینـه : قوس قزح : : له خه ودا ئاسوده یی وهێمنی و زاڵ بوونـه به سه ر ترس ، ئه گه ر سوری زیـاتر بێت ئه و ساڵه ساڵێكی خوێناوی ئه بێت ، ئه گه ر زه ردی زیـاتر بێت ئه وه نـه خۆشی یـه ، ئه گه ر سه وزی زیـاتر بێت ئه وه مانای هێمنی و ئاسوده یی وئاسایشـه ، ئه و كه سه ی په لكه زێڕینـه له خه ودا ببینێ ژن دێنێ چونكه شاعیره كان له شیعر دا وه ك ئافره ت وه سفی ئه كه ن ، ئه گه ر ڕه نگی هه و‌ر بگۆڕدرێ و وه ك
ڕه نگی په لكه زێڕینـه ی لێ بێت ئه وه كارێكی سه یر ڕووئه دات یـان جم‌و جولی سوپا ده ست پێ ئه كات ،
ئه گه ر برووسكه شی له گه ڵ دا بێت دو‌ژمنێك ده رده كه وێت و خه ڵكی خۆیـان ئاماده ئه كه ن بۆ ئه وه ی چاویـان پێ بكه وێ .
: (7) به رداغ : : له خه ودا هه ست و ده رون و ناخی ئافره ته ، ئه و كه سه ی به رداغێك ئاوی بدرێتێ دایكی
دوو گیـانـه و منداڵه كه شی كوڕه ، ئه گه ر به رداغه كه بشكێ و ئاوه كه بمێنێته وه ئافره ته كه ئه مرێ و به ڵام
منداڵه كه ئه مێنێته وه ، ئه گه رئاوه كه بڕژێت و به رداغه كه نـه شكێ منداڵه كه ئه مرێ و دایكه كه ش ئه مێنێ
به رداغ شكان به مانای مردنی ساقی دێت .
: (8) ڕشانـه وه : : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ به ڕۆژووه و ڕشایـه وه قه رزێكی له سه ره پێویسته بیداته وه
، هه ر ئه و كه سه قه رزه كه ناداته وه و پشت گوێ ی ئه خا ت و گوناه باریش ئه بێت ، ئه گه ر ڕشانـه وه كه
تامـی خۆش بوو ئه وه تۆبه كردنـه و به ڕه زامـه ندی و ئاره زووی خۆی ، ئه گه ر ڕشانـه وه كه تامـی خۆش
نـه بوو ئه وه تۆبه كردنـه كه ی به ڕه زامـه ندی و ئاره زووی خۆی نی یـه ، ڕشانـه وه مانای گه ڕاندنـه وه ی
ئه و شتانـه یـه كه به زۆر ده ستی به سه ر گیراوه ، ئه و كه سه ی خوێن بڕشێته وه ئه وه گوناهێكی گه وره ی
كردوه و یـان پاره ی حه رامـی خواردوه و تۆبه ئه كات ، ئه و كه سه ی له خه ودا سه رخۆش بێت و بڕشێته وه
پیـاوێكی هه ژاره ، ئه و كه سه ی هه نگوین بڕشێته وه ئه وه قوڕئانی پیرۆزه ، ئه و كه سه ی شیر بڕشێته وه
له ئیسلام هه ڵ ئه گه ڕێته وه ، ئه و كه سه ی زۆر بڕشێته وه ئه مرێ یـان كاره ساتێكی گه وره ی به سه ردێت
، ڕشانـه وه ی خوێنی زۆر بۆ هه ژار پاره یـه یـان له دایك بوونی كوڕه یـان گه ڕانـه وه ی كه سێكی دووره ، ئه و
كه سه ی مار بڕشێته وه ئه مرێ ، هه روه ها ووتراوه ڕشانـه وه پاره خه رج كردنـه ، به گشتی ڕشانـه وه بۆ
هه ژار ڕزق و خێر و خۆشی یـه و بو ده وڵه مـه ندیش زه ره رو زیـانـه .
: (9) درهه م : : له خه ودا بۆ ئه و كه سانـه ی له ماڵه وه ئافره تی دووگیـانی یـان هه یـه كوڕه ، له وانـه یـه نوێژ و
ڕۆژوو و قوڕئان خوێندن و له خوا پاڕانـه وه بێت ، یـان لێدانێكی تونده ، له خه ودا چه ند درهه م وه ربگریت
له ژیـانی ڕۆژانـه دا هه ر ئه وه نده ت ده ست ئه كه وێت . ئه گه ر پاره كه له ناو كیسه دا بێت ئه وه نـهێنی یـه
، هه روه ها ووتراوه درهه م قسه كردنـه ، ئه گه ر درهه مـه كان نوێ بوون ئه وه قسه ی باشـه یـان نوێژه یـان
به دی هاتنی نیـا زو مـه به سته ، پاره ی زۆر و فره وان دونیـای فره وانـه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ پاره ی
قه رزی لای یـه كێكه ، داوا له و كه سه ئه كات شایـه دی بۆ بدات ، ئه گه ر پیـاوه كه پاره كه ی به ورده دایـه وه
ئه و كه سه شایـه دی نادات ، ئه و كه سه ی یـه ك درهه م وون كات ئامۆژگاری یـه كێك ئه كات ، ئه ویش
گوێ ی لێ ناگرێت ، ده نگی درهه م قسه ی باشـه ئه گه ر درهه مـه كه هیچی له سه ر نـه نوسرابێت ئه وه قسه ی
خه راپه ، له خه ودا پاره وه رگرتن له پاره دان باشتره ، درهه مـی پاك پاكی ئایین ده ر ئه بڕێ . ئه و كه سه ی
درهه مێكی پێ بێت و له ناو ده ستی دا ببێته فلس ئه و كه سه ئیفلاس ئه كات ، ئه گه ر فلس له ده ستی دا بێت و
ببێته درهه م قازانج ئه كه ت ، ئه گه ر درهه م له ده ستی دا بێت و ببێته دینار قازانج ئه كات ، ئه توانین بڵێین
به گشتی درهه م قازانج و خۆشی یـه ، درهه مـی سه خته فێڵ و درۆ‌و پاره ی حه رامـه ، ئه و كه سه ی درهه مێك
وون كات یـان درهه مێكی لێ بدزرێ ڕازی نی یـه له كوڕه كه ی و شكاتی لێ ئه كات ، ئه و كه سه ی درهه مێكی
بڕوات بۆی نـه گه ڕێته وه یـان به زۆر درهه مێكی لێ وه ربگیرێ ئه و ه كوڕه كه ی ئه مرێ ، هه روه ها
نـه خۆش له خه ودا درهه مێكی بدرێتێ چاك ئه بێته وه .
: (10) دینار : : له خه ودا زانست و ئایینـه ، یـه ك دینار منداڵێكی ساوایـه و كوڕیشـه ، دیناری زۆر گه نجینـه و
دانایی و شـه هاده ته ، ئه و كه سه ی دینارێ وون كات كوڕێكی ئه مرێ یـان نوێژ ته رك ئه كات ، دیناری زۆر
خه ڵاتی خوای گه وره یـه وئامانـه ت و سه ڵه واته ، یـان ناچاری ئاده مـیزاد وتیری شـه یتانـه ، ئه و كه سه ی
دینارێكی ئاسنی پێ بێت ئه و كه سه داوای شتێكی له یـه كێك كردوه و ئه ویش بۆی هێناوه ، هه روه ها دیناری
ئاسن پشت گوێ خستنی ئایین و درۆ و بوهتان و قسه ی ناشرین وغه م و خه فه ته ، پێنج دینار پێنج فه رزی
نوێژه ، ووتراوه ئه و كه سه ی دینارێك وون كات نوێژێكی فه رز ناكات ، له وانـه یـه دیناری ئاسن كتێب بێت،
قووت دانی دینار خیـانـه ته له ئه مانـه ت ، دینار له خه ودا پیـاوێكی دوو ڕووه یـان مژده یـه یـان هاوڕێیـه كه و
دۆستایـه تی به رده وام نابێت ، دیناری ئاسن ئه گه ر ژماره ی بزانرێت زانست و ڕزقه ، ئه و كه سه ی دیناری
ئاسنی لێ وون بێت یـان بیداته یـه كێكی تر غه م و خه فه تی نامێنێ ، چه ند دیناری ئاسنت ده ست كه وێت
ئه وه نده غه م و خه فه تت بۆ دێت ، ئه گه ر ژماره ی دیناره كان نـه زاندرێ ئه وه غه م و خه فه ته كه ی زیـاتر
و قورس تر ئه بێت ، پاره وه رگرتن له مردو باشـه
به شی19
: (1) خوێن : له خه ودا پاره ی حه رامـه ، ئه و كه سه ی ببینێ له خوێن دا ئه گه وزێ
پاره ی حه رامی ده ست ئه كه وێت یان گوناهێكی گه وره ئه كات ، ئه گه ر كراسه كه ی
خوێنی پێوه بێت و خۆی پێی نـه زانێ درۆی له گه ڵ دا ئه كرێت و پێی نازانێ ، ئه گه ر
كراسه كه ی خوێنی پشیله ی پێوه بێت دزێك درۆی له گه ڵ دا ئه كات ، ئه و كه سه ی
كراسه كه ی خوێنی مـه ڕی پێوه بێت پیاوێكی ده وڵه مـه ند درۆی له گه ڵ دا ده كات ،
له پاش درۆكه ش ئه وه نده ی خوێنـه كه پاره ی حه رامی ده ست ئه كه وێت ، ئه گه ر
له سه ر سه فه ر بێت به سه لامـه تی ئه گه ڕێته وه ، ئه و كه سه ی ببینێ برینداره و
خوێنی لێ ئه ڕوات ته ندروستی باشتر ئه بێت و پاره كه شی زیاد ئه كات،ئه و كه سه ی
خوێنی ئاده میزادێك بخواته وه پاره ی ده ست ئه كه وێت یان له گیروگرفت وئاژاوه
ڕزگاری ئه بێت ، ئه و كه سه ی بكه وێته ناو بیرێكی پڕ خوێن ئه كه وێته ناو پاره ی
حه رام ، ئه و كه سه ی دۆڵی خوێن ببینێ هه ر له و شوێنـه خوێنی ئه ڕژێت ، ئه گه ر
یه كێك پاره دار و ده وڵه مـه ند بێت وخوێنی لێ بڕوات پاره ی لێ ئه ڕوات ، ئه گه ر
هه ژارو ده ست كورت خوێنی لێ بڕوات پاره ی بۆ دێت ، خوێنی ناو گۆزه ئافره تی
بێ نوێژه ، خوێن ژیان و هێز و سه رمایه ی خاوه نـه كه ی ده رئه بڕێ ، خوێنی زیاد
له كاتی پێویست دا ده رچێت هه سانـه وه یه ، خوێنی بێ نوێژی بۆ كچ هاوسه ره
بۆ ئافره تی دوو گیان له بار چونی منداڵه كه یه بۆ ئافره تی ته مـه ن گه وره ش
نـه خۆشی یه .
: (2) مێشك : له خه ودا پاره یه كی كۆ كراوه ی نادیاره ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ مێشكی گه وره یه ئه و كه سه كه سێكی ئاقڵ و زیره كه ، ئه و كه سه ی له
خه ودا ببینێ مێشكی نی یه ئه وه ئاقڵ و زیره ك نی یه ، ئه و كه سه ی مێشكی خۆی بخوات پاره ی خۆی ئه خوات ، ئه و كه سه ی مێشكی ئاده میزادێك بخوات
ئه مرێ یان پاره ی ئه و كه سه ئه خوات ، هه روه ها مێشك به مانای باوه ڕی دڵ و
ئاین و كرده وه ی نـهێنی دێت .
: (3) دونیا : له خه ودا دونیا ئافره ته و ئافره تیش دونیایه ، ئه و كه سه ی دونیا
جێ بهێڵێ هاوسه ره كه ی ته ڵاق ئه دات ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ دونیا وێران بووه و ته نـها خۆی ماوه ته وه ئه و كه سه كوێر ئه بێت ، ئه و كه سه ی ببینێ
له دونیادا چی ئه وێت بۆی جێ به جێ ئه كرێ هه ژارو ده ست كورت ئه بێت ، دونیا
له خه ودا به مانای یاری وخۆشی وله خۆبایی بوون و ماندوبوون و پشت گوێ خستنی په یمان دێت ، هه روه ها ووتراوه دونیا هاوسه روكوڕو پاره و وێرانكاری ونـه خۆشی ودوو ڕوی و سه ركه وتنـه ، دونیا به مانای قوڕئانی پیرۆزیش دێت .
: (4) گورچیله : له خه ودا یارمـه تی ده ره ، له ده ست دانی گورچیله یه ك مانای نـه مانی ئه و یارمـه تی یه یه كه وه ری ئه گرێت ، له ده ست دانی هه ردو گورچیله
مانای دڵ ڕه قی یه ، لاوازبوونی هه ردو گورچیله هه ژاری و ده ست كورتی یه ،
هه ردوو گورچیله هه ڵه و ڕاستی ده رده بڕن ، گورچیله به مانای كه س وكاروكوڕ و
برا دێت ، هه روه ها ووتراوه گورچیله یه كێكه له ده ست و پێوه ندی كار به ده ست.
: (5) ده رمان : له خه ودا چاك سازی ئایینـه ، ئه و كه سه ی بۆ چاك بوونـه وه ی
نـه خۆشی ده رمان بخوات باری ئاینی چاكتر ئه بێت ، ده رمان ئامۆژگاری و زانسته،
ده رمانی بۆن خۆش هاوسه ره بۆ ئه وانـه ی هاوسه ریان نی یه،منداڵه بۆ ئه وانـه ی
منداڵیان نی یه ، ده رمانی ناخۆش نـه خۆشی یه ، ده رمان بۆ هه ژار ده وڵه مـه ند
بوونـه ، ئه و ده رمانـه ی بخورێته وه ڕزقه ، ئه و ده رمانـه ی قووت بدرێت تۆبه و
هیدایه ت و زانست و هاوسه ره ، ئه و كه سه ی له خه ودا چاوی تیمار كات باری
ئاینی چاك ئه كات ، هه موو جۆره خواردنـه وه یه كی زه رد نـه خۆشی یه .
: (6) گورگ : له خه ودا دوژمنێكی زاڵم و دزێكی درۆزنـه ، ئه و كه سه ی گورگ له ماڵی خۆی دا ببینێ دز ئه چێته ماڵی ، ئه و كه سه ی له خه ودا گورگ ببینێ پیاوێكی بێ تاوان گوناه بار ئه كات ، ئه و كه سه ی گورگێك ببینێ به ڕێوه به ری
ئیشـه كه ی به باشی باسی ئه كات و ڕزقی فره وان ئه بێت ، ئه گه ر گورگه كه بگرێت پاره یه كی زۆری ده ست ئه كه وێت و خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، ئه گه ر گورگێك
له خه ودا ببێته مـه ڕ تاوان بارێك تۆبه ئه كات .
: (7) نان : له خه ودا ڕزقێكی فره وانـه ، ئه وكه سه ی دوو پارچه نانی پێ بێت وله هه ردووكیان بخوات له گه ڵ دوو خوشك هاو سه ریه تی ئه كات .
: (8) درۆ : له خه ودا مانای شایه تی درۆ وسه رنـه كه وتنـه وه ك خوای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه رموئ }} الذين يفترون على الله الكذب لا يفلحون{{ سوڕه تی
النحل ژماره 116 ، درۆكردن له خه ودا مانای زۆر ووتن و هه ڵه ی زۆر وڕاستی كه م
ده رده بڕێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا له گه ڵ خوا درۆ بكات ئاقڵ نی یه و ئاقڵیش
نابێت وه ك خوای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه رموێ }} يفترون على الله الكذب
واكثرهم لا يعقلون{{ سوره تى المائده ژماره 103
: (9) كه ره وز: پاره یه كی حه ڵاڵه و له ده سه ڵات داره وه دێت ، كه ره وز به مانای كفریش دێت ، هه روه ها ووتراوه كه ره وز له خه ودائاشكرا بوونی كرده وه ی
نـهێنی یه .
: (10) میز: میزكردن له خه ودا خه رج كردنی پاره یه به مـه به ستی كاری نا ڕه وا ، میز كردن له خه ودا سه ر لێ شێوانـه چونكه ئه و كه سه ی میزی بێت و میزنـه كات
ناتوانێ بڕیاری ڕاست بدات ، میز پاره ی حه رامـه ، ئه و كه سه ی له شوێنێك میزبكات هه ر له و شوێنـه ژن دێنێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا میز بكات پاره خه رج
ئه كات و پاره كه ی بۆ ئه گه ڕێته وه ، ئه و كه سه ی میز بكاته ناو بیر پاره ی
حه ڵاڵی خۆی خه رج ئه كات ، ئه و كه سه ی له خه ودا میز بكاته سه ر قوڕئانی پیرۆز یه كێك له منداڵه كانی قوڕئانی پیرۆز ده رخ ئه كات ، یه كێك میز بكات و
ته واوی نـه كات به شێكی پاره ی كۆ كراوی خۆی خه رج ئه كات ، له خه ودا دوو
كه س پێكه وه میز بكه ن و میزه كه یان تێكه ڵ بێت یان ژن به ژن یان خزمایه تی
ئه كه ن ، ئه و كه سه ی زۆر ته نگاو بێت و جێ یه ك نـه دۆزێته وه میزه كه ی بكات
و خۆی توڕه كاته سه ر ژنـه كه ی ئه وكه سه پاره ی هه یه و ئه یه وێ پاره كه ی
بشارێته وه و جێ ی ده ست ناكه وێت ، یه كێك له خه ودا ببینێ خه ڵكی میزه كه ی
له گیانی خۆیان ئه ده ن ئه و كه سه كوڕێكی ئه بێت و خه ڵكی به دوای كوڕه كه
ئه كه ون و خۆشیان ئه وێت ، یه كێك له خه ودا میز بكات و یه كێكی ناسراویش
بیخواته وه ئه وه ی میزی ئه كرد مـه سره فی ئه وی تریان ئه كات ، ئه و كه سه ی
میز بكات و ببینێ میزه كه ی خوێنـه ئه و كه سه له گه ڵ ئافره تێكی ته ڵاق دراو
یان ئافره تێكی موحه ڕه م دا جووت ئه بێت ، ئه و كه سه ی میزه كه ی زه عفه ڕان
بێت كوڕێكی نـه خۆشی ئه بێت ، ئه گه ر میزه كه ی شـه ربه ت بێت پاره كه ی خه رج ئه كات ، یان میزه كه ی خۆڵ و قوڕ بێت ئه و كه سه ده ست نوێژ شۆرین نازانێت ،
میزه كه ی ئاگر بێت كوڕێكی ده سه ڵات داری ئه بێت ، میزه كه ی ڕشانـه وه بێت
منداڵی حه رامیان ئه بێت ، میزه كه ی باڵنده بێت كوڕێكیان ئه بێت و ره فتاری
ئه و منداڵه له باره ی چاكه و خه راپه دا وه ك ئه و باڵنده یه ئه بێت ، ئه و
كه سه ی له خه ودا به پێوه میز بكات به نـه زانی پاره كه ی خه رج ئه كات ، ئه و
كه سه ی میز بكاته سه ر كراسه كه ی كوڕیان ئه بێت ئه گه ر هاوسه ریشی نـه بێت
زه ماوه ند ئه كات ، ئه و كه سه ی له بازاڕێك دا میز بكات له و بازاڕه دا ئه بێته
ژمێریار ، ئه و كه سه ی میز بكات و میزه كه ی دوكه ڵ بێت كوڕیان ئه بێت ،
هه ر كه سێك له گوندێك یان شارێك یان گه ڕه كێك میز بكات هه ر له و شوێنـه
هاوسه رێك بۆ خۆی ئه دۆزێته وه ، ئه گه ر له مزگه وت میز بكات كوڕێكی ئاقڵ و
خواپه رستیان ئه بێت ، ئه و كه سه ی میز بكاته ناوبیر یان گۆزه یان ته شت یان
له كه لاوه یه ك میز بكات زه ماوه ند ئه كات ، ئه و كه سه ی میز بكاته ناو ده ریا
پاره وه ك زه كات یان باج ئه داته ده سه ڵات دار، ئه و كه سه ی میزه كه ی كرم بێت منداڵه كانی بڵاو ئه بنـه وه ، ئه و كه سه ی میزه كه ی پێنوس بێت كوڕێكی یان
ئه بێت و ئه كوڕه خزمـه تی زانست ئه كات ، ئه و كه سه ی له به ر چاوی خه ڵكی
میز بكات كرده وه یه كی ناڕه وای ئاشكرا ئه بێت و له ناو خه ڵكی ڕیسوا ئه بێت،
میزخواردنـه وه پاره ی حه رامـه
به شی (20)
ئه مـه ش چه ند ووشـه یـه كی تری هه ڵبژێردراوی فه رهه نگی خه ونامـه ی كوردی یـه هیوادارم سوودی لێ وه ربگرن :
(1) : دایك :: ببنینی دایك له خه ودا له بینینی باوك باشتره ، نـه خۆش له خه ودا ببینێ له دایك ئه بێت ئه مرێ چونكه مردوش وه ك منداڵ بـه قوماش
ئه پێچرێته وه ، ئه و كه سه ی هه ژارو ده ست كورت بێت و له خه ودا ببینێ له دایك ئه بێت ئه و كه سه ده وڵه مـه ند ئه بێت چونكه پاره و خه رجی
منداڵ له سه ر خۆی نی یـه .
(2) : لووت :: لووت له خه ودا بـه مانای پاره و باوك و كوڕ‌و براو هاوسه ر وشـه ریك وكرێكار دێت ،ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ لووتی ڕێك وپێك و
جوانـه ئه و كه سه كه س و كار‌و خزم و شـه ریك و كرێكاری ڕێك و پێكی هه یـه ، لووتی ڕه ش یـان گه وره غه م و خه فه ته ، له خه ودا بۆنی خۆش
شكۆمـه ندی یـه ، لووتی زۆرهه سانـه وه و منداڵ و كه س وكاره ، لووتی ئاسن یـان لووتی زێڕ تاوان و كاره ساتی بـه دواوه یـه ، بـه ڵام لووتی زێڕ یـان زیو
بۆ بازرگان یـان تاجرقازانجێكی زۆره ، هه روه ها لووت له خه ودا هه واڵی نـهێنی ده رده بڕێ ، بینینی لووت له خه ودا ڕزگار بوون و ده رباز بوونـه ،
ئه و كه سه ی له خه ودا لووتی بگیرێت بۆن نـه كات ئیش وكاروباری په كی ئه كه وێت ، نـه خۆش له خه ودا لووت ببینێ چاك ئه بێته وه ، كورت بونی
لووت له خه ودا كاره ساته ، لووتی گه وره یـان لووت خوار له خه ودا هه ق و سه ر شۆڕی یـه ، ئه و كه سه ی لوتی خوێنی لێ بێت و جل و به رگه كه ی
به خوێن پیس بێت پاره ی حه رامـی ده ست ئه كه وێت ، ئه و كه سه ی دوو لووتی هه بێت دوو كوڕی ئه بێت یـان له گه ڵ كه س و كاری دا ناخۆشی و
ناكۆكی ئه بێت ، نـه خۆش له خه ودا ببینێ لووتی بڕاوه ته وه ئه مرێ ئه گه ر نـه خۆشیش نـه بێت ئیفلاس ئه كات ، بۆنی خۆش له خه ودا خۆشی و
شادی یـه یـان له دایك بوونی كوڕه .
(3) : بـه خیل - چنۆك - قه ڵس :: نـه خۆشی یـه كی بێ ده رمانـه ، له خه ودا بـه مانای دووڕووی و كرده وه ی ناڕه واو نزیك له ئاگر دێت ، هه روه ها
له وانـه یـه ده ست كورتی و هه ژاری بێت ،ئه و كه سه ی له خه ودا بـه زۆر پاره ی پێ خه رج بكرێت ئه و كه سه له مردن نزیكه ، بـه ڵام ئه و كه سه ی
به ڕه زامـه ندی خۆی پاره خه رج بكات ئه وه خێر‌و خۆشی یـه .
(4) : مێشووله :: له خه ودا دوژمنێكی بێ هێزه و به مانای غه م و خه فه تیش دێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا مێشووله له گیـانی خۆی دا ببینێ چه ند
كه سێكی شـه ڕ خواز هێرش ئه بـه نـه سه ری و په لاماری ئه ده ن و ئه ویش دڵ ته نگ ئه بێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ مێشووله یـه ك چووه
ناو ده مـی و له وێشـه وه چووه نا سگی ئه و كه سه په یوه ندی بـه مرۆڤێكی بێ هێزو بێ توانا ئه كات وهه ندێ پاره ی لێ قازانج ئه كات .
(5) : مردو ناشتن :: ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ مرد و ته رمـه كه ی ناشترا ، سه فه رێكی دوور ئه كات و له وێ پێویستی بـه پاره ئه بێت ،
ئه و كه سه ی له خه ودا بـه زیندویی بنێژرێت تووشی غه م و خه فه ت ئه بێت وده ست گیر ئه كرێت ، ئه گه ر له ناو گۆڕه كه دا بمرێت
ئه و كه سه بـه غه م و خه فه ت ئه مرێ ، ئه گه ر له ناو گۆڕه كه دا نـه مرێ ئه وه له غه م و خه فه ت و زیندان رزگاری ئه بێت ، ته نـها دانانی
یـان شۆڕكردنـه وه ی ته رمـه كه بۆ ناو گۆڕكاره ساتی بـه دواوه یـه ، دانانی بـه رد له سه رته رمـه كه مانای درووست كردنی خانوه ، چه ند خۆڵ بكرێته
سه ر گۆڕه كه ئه و كه سه ئه وه نده ی خۆڵه كه پاره ی بۆ دێت ، ئه و كه سه ی بخرێته ناو گۆڕه وه بێ ئیمان ئه بێت که تا ئه و كاته ی له گۆڕه كه
ده رئه چێت ، ئه گه ر له پاش ناشتنی ته رمێك و خۆڵ كردنـه سه ر گۆڕه كه ئاماده بوان ده ستیـان پاك بكه نـه وه ئه و كه سه ی له خه وه كه دا مردبوو
تۆبه ی قه بوڵ نی یـه ، ناشتنی كه سێكی زیندو مانای ئه وه یـه ئه و كه سه هه ژاره و ده وڵه مـه ند ئه بێت یـان زه ماوه ند ئه كات ، مردو مردوێكی تر
بنێژێت مانای بـه هێز بوون و یـه ك گرتن و پته و بوونی خۆشـه ویستی خزم و كه س و كاره .
(6) : گه ڕاندنـه وه ی ئافره تی ته ڵاق دراو :: له خه ودا مانای چاك بوونـه وه ی نـه خۆشـه یـان گه ڕانـه وه یـه بۆ هه مان ئایین و مـه زهه ب و پیشـه ی
پێشووی .
(7) : گه ڕانـه وه له سه فه ر :: له خه ودا مانای بـه جێ هێنانی كرده وه یـه ك یـان كارێكی هه قه و به جێ هێنانیشی ئه ركی ئه و كه سه یـه ، هه روه ها
ووتراوه گه ڕانـه وه له سه فه ر له خه ودا بـه مانای نـه مانی غه م و خه فه ت و زیـادبوونی ڕزق و ده ست كه وت دێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا له
سه فه ر بگه ڕێته وه تۆبه ئه كات كه جارێكی تر كاری ناپه سه ندو ناڕه وا نـه كات .
(8) : زه ی‌تون :: له خه ودا پاره و خۆشی یـه ، دار زه ی‌تون پیـاوێكی چاك و پیرۆز‌و سودبه خشـه بۆ كه س و كاری ، هه روه ها ووتراوه دار زه ی‌تون
ئافره تێكی پاك وبه شـه ڕه فه یـان كوڕێكی پێشـه وایـه ، زه یتونی زه رد غه م و خه فه ته له باره ی ئایین ، خواردنی زه ی‌تون له خه ودا بـه ره كه ت و
خێره ، گه ڵای داری زه ی‌تون له خه ودا پیـاو چاكه ، هه روه ها زه ی‌تون له خه ودا تیشكی ئیمان و هیدایـه تی یـاخی بوان و قوڕئان خوێندن وپاره یـه
بۆ هه ژار و ده ست كورت یـان ئه و قاچ و ده سته یـه كه شكاوه و له گه چ گیراوه .
(9) : سمێڵ :: ئه و كه سه ی له خه ودا سمێڵی كورت كاته وه زۆر باشـه ، ئه گه ر ببینێ سمێڵی درێژه باش نی یـه ، ئه و كه سه ی سمێڵی زۆر درێژ
بێت و بێته ناو ده مـی و نـه توانێ خواردن بخوات ئه و كه سه كاره ساتی بـه سه ر دێت یـان بـه ناو بانگه له باره ی لێدانی دایك و خوشك و هاوسه ر و
كچ و موحه ره ماتی تر ، ڕیش و سمێڵ تاشین مانای نـه مانی غه م و خه فه ته ، هه روه ها سمێڵی درێژ مانای مـه ی خواردنـه وه و جیـا نـه كردنـه وه ی
زه كاتی پاره و سه ر مایـه یـه .
(10) : ئیفلیج بوون :: ئه وكه سه ی له خه ودا هه ردو ده ستی ئیفلیج بێت گوناهێكی گه وره ئه كات ، ئه گه ر ده ستی ڕاستی ئیفلیج بێت كه سێكی
بێ ده سه ڵات ئازار ئه دات ، ئه گه ر ده ستی چه پی ئیفلیج بێت خوشكی یـان به منظور ئه مرێ ، له خه ودا په نجه ی گه وره ی ده ست باوكه و
په نجه ی ئیشاره ت خوشكه و په نجه ی درێژ برایـه و په نجه ی ئه ڵقه دایكه و په نجه ی بچوك خوشكه هه ر یـه كێك له م په نجانـه گۆج بێت یـان
ووشك بێته وه مانای ئه وه یـه ئه و كه سه كاره ساتێكی زۆر گه وره ی بـه سه ر دێت یـان ئه مرێ .
به‌شی (21)
(1) : ئاڵا : له‌خه‌ودا سهرهکایـهتی یـه یـان کارێکی ئاشکراو دیـاره ، ئاڵا له‌خه‌ودا به مانای زاناوئیمام وپیـاوی ئازا‌و دهوڵهمـهندی خێرخواز دێت
ئاڵای سور خۆشی یـه و ئاڵای ڕه‌ش دڵ ته‌نگی یـه ، ئاڵا بۆ ئافره‌ت هاوسه‌ره ، ئاڵای زۆربارانـه و ئاڵای ڕه‌ش وزۆر زانایـه ، ئاڵای زۆر
و سپی ئه‌و پیـاوهیـه که له ژن هێنان مانی گرتوه ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئاڵای سور به‌مانای جه‌نگیش دێت ئاڵای زه‌ردیش نـه‌خۆشی یـه و له‌ناو
سه‌ربازان دا بڵاوئه‌بێته‌وه ، ئاڵای سه‌وزیش سه‌فه‌ره ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئاڵا ببینێ کاروباری باشتر ئه‌بێت و غه‌م وخه‌فه‌تی نامێنێ و له
شاره‌که‌ی دا به‌ناوبانگ ئه‌بێت ، ئاڵا بۆ گه‌نج هاوسه‌ره‌و بۆ ئافره‌تی سگ پڕیش کوڕه ، ئاڵای گه‌وره باو بارانـه ، خاوه‌ن ئاڵا قازی یـه یـان
حاکم ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئاڵایـهك به‌رزکاته‌وه نیـازو مـهبهستی به‌دی دێت ، ئافره‌ت 3 ئاڵا بخاته ژێر خاك 3 شوو ئه‌کات و ههرسێکیـان ئه‌مرن.
(2) : ئاوخوارنـهوه : ئاو خوارنـهوه له خه‌ودا هیدایـهت وزانست وخۆشی و کامـه‌رانی یـه ، ئاوی سارد‌و به تام پاره‌ی حه‌ڵاڵه ، له‌خه‌ودا
ئاوخواردنـهوه بۆ هه‌موو که‌سێك باشـه ته‌نـها بۆ ئهوکهسانـه باش نی یـه که له ژیـانی ئاسایی دا زۆر حه‌زیـان له ئاوخواردنـهوهیـه .
(3) :جوان کاری یـان خۆڕازاندنـهوه : له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی وهه‌ژاری وخراپه‌کاری ژیـانـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دونیـا خۆی بۆ ئه‌و
ڕازاندۆته‌وه وداوای چی لێ بکات بۆی به‌دی دێت ئه‌و که‌سه زیـانێکی زۆری لێ ئه‌که‌وێت وبێ پاره‌و ده‌ست کورت وهه‌ژار ئه‌بێت ،
له‌و وڵاتانـهی جوانکاری تێدا نی یـه له خه‌ودا جوانکاری تیـادا ببیندرێ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئه ووڵاته باشـه و ئهکهونـه خێر‌و خۆشی .
(4) : زه‌کات : له خه‌ودا زیـابوونی پاره‌یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا زه‌کات بدات ئه‌و ساڵه پاره‌و قازانجی زیـاد ئه‌کات و ئه‌گاته دوو ئه‌وه‌نده‌ی سهرمایـهکهی ، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا زه‌کات بدات خوای گه‌وره له دوژمنـهکانی ئه‌ی پارێزێ ، هه‌ندێ جاریش
به مانای به‌ڕۆژووبوونی ئاره‌زو مـهندی و ئیمان پاکی دێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا زه‌کات بدات له شـهڕو به‌ڵای
دونیـا دوور ئه‌بێت و کاروباری ئاسان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سه‌رفتره بدات ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ونوێژو
ڕۆژووی زیـاتر ئه‌کات و له‌و ساڵه‌دا تووشی نـه‌خۆشی نابێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به نیـازی زه‌کات پاره‌ی ئاسن دابه‌ش بکات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات
یـان کوڕیـان ئه‌بێت یـان ڕزقێکی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێت ئه‌گه‌ر کافر‌و بێ ئیمانیش بێت تۆبه ئه‌کات و ئه‌بێته موسڵمان ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بوو ئه‌وه خوای گه‌وره ڕازی یـه به کرده‌وه‌و هه ڵس و که‌وتی له دونیـادا .
(5) : زینا : له‌خه‌ودا خیـانـهته ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌خه‌ودا زینا بکات ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که نـهناسراو بێت له ناسراو باشتره ، زینا
وه‌ك دزی ه چونکه ئه‌و که‌سه‌ی زینا ئه‌کات وه‌ك دز خۆی ئه‌شارێته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ که‌سێکی زینا که‌ر هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌دات پاره‌ی حه‌رامـی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له گه‌ڵ کچیێکی گه‌نجی جوان دا زینای کرد ئه‌و که‌سه پاره‌و سهرمایـهی له جێ یـه‌کی باش دائه‌نێ ، ئه‌و که‌سه‌ی زینا بکات و بدرێته دادگا ئه‌و که‌سه پله‌و پایـه‌ی به‌رزی ده‌ست ئه‌که‌وێت
ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پیـاوێکی ناسراو زینا بکات ئه‌و که‌سه هه‌وڵ ئه‌دات پاره له‌و پیـاوه وه‌ربگرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئایـهتی
(( الزانیة والزانی فآجلدوا کل واحد منـهما مائة جلدة )) سوڕه‌تی النور ژماره 2 بخوێنێت ئه‌و که‌سه زینای کردوه .
(6) : که‌چه‌ڵ بوون : ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ تووشی نـه‌خۆشی که‌چه‌ڵ بوون یـان قژ وه‌رین بوه ئه‌و که‌سه ئیفلاس ئه‌کات و پاره‌ی نامێنێت وخه‌ڵکیش ڕێزی لێ ناگیرێت .
(7) : دڕك : له‌خه‌ودا پیـاوێکی که‌له ڕه‌ق و بێ ڕه‌حم و نـه‌زان وبێ ئیمانـهو نـه دینی هه‌یـه نـه دونیـا ، هه‌روه‌ها دڕك له خه‌ودا زیـان وزه‌ره‌ری ئافره‌ته بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی ، به‌گشتی دڕك له‌خه‌ودا ژان و ئازار‌و قه‌رز ودووڕووی وغه‌م وخه‌فه‌ت وعیشق و زۆرداری یـه .
(8) :هاوسه‌رگیری : هه‌رکه‌سێك له‌خه‌ودا ببینێ ژن دێنێ یـان شوو ئه‌کات خوای گه‌وره بایـهخێکی زۆری پێ ئه‌دات ، لهوانـهیـه له‌خه‌ودا
هاوسه‌ر گیری به‌دیل گرتن بێت یـان قه‌رزو غه‌م وخه‌فه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئافره‌تێکی نـهناسراو بخوازێت ئه‌مرێ یـان لهخانوێکهوه
ئهگوازێته خانوێکی تر یـان پله‌و پایـهیـهکی به‌رزی ده‌ست ئه‌که‌وێت ئه‌گه‌ر شایی وئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه پله‌و پایـهیـهکی به‌رزه‌و
شایـهستهی ئه‌و پله‌و پایـهیـه ، هه‌روه‌ها ووتراوه هاوسه‌رگیری پیشـهیـه یـان ئیشی ده‌ست کرده ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ئافره‌تێك بخوازێت
و ئافره‌ته‌که بمرێ ئه‌وکه‌سه خۆی به‌کارێکه‌وه خه‌ریك کردوه ته‌نـها ماندوبوون وزه‌ره‌ری بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا زیناکهرێك
ببێته هاوسه‌ری خۆشی زینا که‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سه‌گ ببێته هاوسه‌ری کارێکی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی زاڵم و زۆردار ببێته هاوسه‌ری بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت و ده‌ست وپێ ی ئه‌به‌سترێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ژنی پاشا یـان سه‌رۆك ببێته هاوسه‌ری پاره‌و پوول وموڵکی زۆری ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئافره‌تێکی مردوو بخوازێت کارێکی له یـاد چوو و
له‌ده‌ست چووی بۆ زیندو ئه‌بێته‌وه ، ئافره‌تی نـهخۆش شوو بکات و مێرده‌که‌ی نـهبینی ئه‌مرێ ، ئافره‌تی سك پڕله خه‌ودا شوو بکات
کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر به کراسی بوکێنیـهوه بێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه و ئافره‌ته‌ی کوڕی گه‌وره‌ی هه‌بێت و له خه‌ودا شوو بکات بۆ کوڕه‌که‌ی
ژن دێنێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ژنێکی هه‌بێت و ژنێکی تر بخوازێت ئه‌وه‌نده‌ی جوانی ژنی دووه‌م پاره‌و پوول و موڵکی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، به‌ڵام ئهگهرژنـهکه یـان بووکه‌که نـهبینێ ئه‌مرێ ، کچ یـان ئافره‌تی ته‌مـه‌ن بچوك له خه‌ودا شوو بکات خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، ئه‌توانین بڵێین
ژن هێنان وشوو له خه‌ودا خێر‌و خۆشی و پاره‌و ڕزق وموڵك وچاك بونـه‌وه‌ی نـهخۆشـه .
(9) : قژ یـان پرچ سپی بوون : له خه‌ودا ته‌مـه‌ن درێژی و لاواز بوون وهه‌ژاری یـه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا ڕیشی ڕه‌ش وسپی بێت ئه‌و کهسهکهسێکی به‌هێزه‌و خاوه‌نی که‌سایـه‌تی خۆیـه‌تی ، ئه
و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیـان بێت و له‌خه‌ودا ببینێ قژی سه‌ری سپی بووه
کوڕیـان ئه‌بێت ، ئافره‌ت له خه‌ودا قژی سپی بێت مێرده‌که‌ی ژنێکی تر ئه‌خوازێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه قژی سپی له‌خه‌ودا مانای هاتنی
مـیوانـه یـان گه‌ڕانـه‌وه‌ی که‌سانی دووره ،سپی بونی تووکی گیـان بۆ دهوڵهمـهند زه‌ره‌ر و زیـانـهو بۆ هه‌ژاریش قهرزهو نادرێته‌وه ، نـهخۆش
سه‌ری سپی بێت ئه‌مرێ ، که‌سی ترسنۆك له‌خه‌ودا سه‌ری سپی بێت دڵنیـا ئه‌بێت له کاربه‌ده‌ست یـان حوکم ڕای ووڵات ، سه‌ر سپی بونی
ئافره‌ت له‌خه‌ودا قسه‌ی ناخۆشـه له که‌س وکاری مێرده‌که‌ی ئه‌یبیستێ یـان ته‌ڵاق ئه‌درێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ڕیشی سپی بێت زه‌ره‌ر
ئه‌کات ، ڕیشی درێژ‌و سپی زه‌ره‌ر و زیـانـه .
(10) : هه‌نجیر : له خه‌ودا پاره‌و ڕزق و خێر‌و خۆشی و کامـه‌رانی یـه ، دار هه‌نجیریش پیـاوێکی دهوڵهمـهند و پاره داره ، گه‌ڵای داره‌که غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌شیمانی یـه ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نجیر بخوات منداڵی زۆری ئه‌بێت ، هه‌نجیر له خه‌ودا پیـاو چاك و پاره‌ی حه‌ڵاڵ و ڕزق
وشادی و خێر‌و خۆشی یـه ، هه‌نجیری ڕه‌ش له‌کاتی ده‌رچوونی دا بێت باشـه و ئه‌گه‌ر له‌کاتی ده‌رچونیشی نـهبێت ئه‌وه‌یـان حه‌سوودی یـه هه‌نجیری سپی له هه‌نجیری ڕه‌ش باشتره ، هه‌روه‌ها هه‌نجیر له‌خه‌ودا به مانای سوێند خواردنیش دێت و ئه‌گه‌ر هه‌نجیره‌که ڕه‌ش بێت
سوێنده‌که درۆیـه ، هه‌نجیر خواردن له‌خه‌ودا په‌شیمانی یـه و په‌شیمانیش هه‌نجیر خواردنـه
[ری بون]نویسنده و منبع | تاریخ انتشار: Sun, 19 Aug 2018 11:23:00 +0000