بیرەوەرییەکانی مستەر ھمفێر
جاسوسی بەریتانیـا لە وڵاتە ئیسلامـییەکاندا
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: لا پاش تاھیر ساڵح شەریف
ڕوونەوەیەکی پێویست بۆ دوایین چاپ و بڵاوەوەی ئەنتەرنێتی ئەم وەرگێڕانە:
لە ساڵی ٢٠٠٥دا کاتێک ئەم کتێبەم وەرگێڕایە سەر کوردی، لا پاش چەند کەسێک بە ئیمەیڵ پێیـانڕاگەیـاندم کە ئەم کتێبە لە ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردوودا وەرگێڕدراوە بۆ کوردی!. لا پاش من لەوەڵامـی ئەو کەسانەدا وتم:" هەرگیز ئەو وەرگێڕانە کوردییەیم نەدیوە و ئەگەر ئێوە لەلاتان دەستدەکەوێت، سکانی بکەن و بۆم ڕەوانە بکەن من سوپاستان دەکەم، بەڵام ١١ ساڵ بە دوای ئەم وەرگێڕانەدا، ئەوان نەیـانتوانی کۆپییەکی ئەو وەرگێڕانە[ گوایە] کوردییە بۆ من ڕەوانە بکەن، یـان خۆیـان لەشوێنێکی دیکەوە بیخەنە بەردەم خوێنەر. لا پاش جگەلەوەش، هەرئەوکات وەڵاممدانەوە کە من نوسخەی کاغەزی ئەم کتێبەم نەبینیوە و تەنـها لەڕێگای ئەنتەرنێتەوە و لە ڕێگای کتێبخانەیەکی ئەنتەرنێتی فارسییەوە دەستم کەوتووە و پرێنتمکردووە. هەروەها ئەوەشم پێ وتن:" چ کێشەیەک هەیە لەوەدا کە دوو کەس، یـان چەند کەس چەند وەرگێڕان بۆ کتێبێک بکەن، بەڵام بەو مەرجەی دزی لەیەکتر نەکەن و بەری ڕەنجی ئەوانیتر بە ناوی خۆیـانەوە نەنووسنەوە. لەوەش گرنگتر ئەمەیە کە باشی، یـان خراپی هەر وەرگێڕانێک خوێنەری هوشیـار بڕیـاری لەسەر دەدات و لە ئەنجامـیشدا، ئەوە وەرگێڕەکانن کە بەرپرسن لە کاری وەرگێڕانەکەیـان، نەک کەسانێک کە نەک هەر توانای وەرگێڕانی کتێبێکیـان نییە، بەڵکو تواناو تاقەتی خوێندنەوەی ئەویشیـان نییە!.
جگە لە بابەتی وەرگێڕانەکە، خاڵێکی زۆر گرنگتر هەیە کە دەبوو لە پێشەکییەکەی ساڵی ٢٠٠٥مدا ئاماژەی پێبکەم، بەڵام لە یـادم چووبوو؛ دووڕوویی و ساختەچێتی همفێری جاسوس و نووسەری کتێبەکەیە. همفێر لە شوێنێکی بیروەرییەکانیدا، لە زمانی دووەم کتێبەوە، کە وەزارەتی مستعمراتی بەریتانیـا داویـانەتێ که تا بیخوێنێتەوە و زانیـاری لەسەر خاڵە بەهێزەکانی وڵاتانی ئیسلامـی بەدەستبهێنێت، بە شێوەیەکی دووڕووانە دەیەوێت ئیسلام بە چەند ئایەت وحەدیسێک بە جوانی پیشاندات!. بۆ نموونە دەڵێت" النظافە من الامان- پاک و خاوێنی لە ئیمانەوەیە"!، لەڕوانگەی همفێرەوە، ئەوە یەکێکە لەخاڵە بەهێزەکانی ئیسلام بەمەبەستی ڕاگرتنی پاک و خاوێنی ژیـان و ژینگە، بەڵام چ لە ئێستاو چ لەسەردەمـی نووسەری کتێبەکە[ سەدەی حەڤدە] دا، ژینگەو ژیـان لە وڵاتانی ئیسلامـیدا پیسترە لە وڵاتانێک کە بە بۆچوونی موسڵمانەکان کافر و بێ باوەڕن!. بۆیە هیچ یەکێک لە بۆچوونە پۆزەتیڤەکانی ناو حەدیس و قورئان لەبارەی ژیـان و ژینگەوە، ناتوانن ڕووی دزێو و ناشارستانی ئیسلام جوان بکەن و بیڕازێننەوە!.. یـان لەوەش چەواشەکارانەتر، ئەمەیە کە پڕوپاگەندە بۆ بێباوەری[الحاد] بەشێک لە پرۆژەکانی ئیستعماری بەریتانیـایە لە وڵاتانی ئیسلاندا!. بۆیە خوێنەری هوشیـار لەکاتی خوێندنەوەی کتێبەکەدا دەبێت ئاگاداری ئەم دووڕووییەی نووسەر بێت.
وەرگێڕی کوردی
١٢-٧ -٢٠١٦
پێشەکی وەرگێڕی کوردی:
ئەم وەرگێڕانە چیرۆکی سیخوڕێکی بهریتانیـای گەورەمان بۆ دەگێڕێتەوە. نووسەری کتێبەکە ناوی " ھمفێر "ە، کە خۆی ئەرکی جاسوسیی بۆ وەزارەتی مستعمراتی بهریتانیـای سەدەی ھەژدەھەم لە ئەستۆ گرتووە و ناوەندی چالاکی جاسوسیـانەکەی " ھمفێر "، وڵاتانی تورکیـا، مـیسر، ئێران ، عێراق و سعودیەیە.
ھمفێری جاسوس، چەند کێشەو بابەتێکی تایبەتیمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ڕەنگە زۆربەمان که تا کاتی خوێندنەوەی کتێبەکەی ئەو، زانیـارییەکی ئەوتۆمان لە بارەیـانەوە نەبووبێت؛ پرۆژەو ئامانجە نامرۆییەکانی ئیستعماری ئینگلیز بۆ بە مستعمرەی وڵاتانی دواکەوتووی ئیسلامـی ونائیسلامـی، پەیوەندی ئاینی مەسیح و ئیستعماری ئینگلیز، چۆنیەتی دۆزینەوە و پەروەردەی فکری ، سیـاسی و ئەخلاقی محەمەد عبدالوەھابی ڕابەرو دامەزرێنەی ڕەوتی " ئیسلامـی وەھابی" لەڕێگای نووسەری کتێبەکەوە و پەیوەندی ئەو ڕەوتە ئیسلامـییە بە دەوڵەتی ئیستعماری بهریتانیـاوە، پلانەکانی ئیستعماری ئینگلیز بۆ ڕوخاندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، نەخشە ئیستعمارییەکانی ئینگلیز بۆ دانانی چەند بنەماڵە و خێڵێکی دیکتاتۆر و ئیستبدادی لە سەرکورسی حکومەت و دەسەڵات لە وڵاتانی دواکەوتووی ئیسلامـیدا، بەکارھێنانی ئاینی ئیسلام بۆ دژایەتی و لێدانی خودی ئاینەکە، ئاشکرای ناکۆکییەکانی نێوان ئایەتەکانی قورئان، حەدیسەکان و گوتارو کردارەکانی پێغەمبەر وخەلیفەکان لەگەڵ واقعی سەردەمـی محەمەد و سەردەمەکەی ھمفێردا، لەوانەیش گرنگتر، خوێندنەوە و توێژینەوەی ھەمەلایەنە و ووردی ھەموو دیـاریدە و پەیوەندییە ئابوریی، کۆمەڵایەتی و کڵتورییەکانی وڵاتانی دواکەوتووی بە مستعمرەکراوی ئەو ڕۆژگارە لەلایەن دەسەڵاتداران و حکومەتی ئینگلیزەوە و دیـاریی خاڵە بەھێزو لاوازەکانیـان لە بەر ڕووناکی خوێندنەوە و توێژینەوە دیـاریکراوەکانیـاندا ... ئەوانەو زۆر کێشەیتریش لەم پەرتوکەدا تیشکیـان خراوەتە سەر و ڕوونکراونەتەوە، کە بەڕاستی بەخوێندنەوەیـان سەرسام دەبین.
منیش وەک وەرگێڕی کتێبەکە، لەم پێشەکییە کەڵک وەردەگرم و دەمەوێت وەک پێویست و تا ئەو جێگایەی کە چوارچێوەی دیـاریکراوی ئەو ڕێگام پێبدات، چەندڕاستییەک لە بارەی ئیستعماری کۆن و نوێوە بخەمە بەردیدەی خوێنەر و لە کۆتاییشدا ھەوڵدەدەم کە لە سەر خودی کتێبەکە و چۆنییەتی وەرگێڕانەکە چەند خاڵێک ڕوون بکەمەوە.
لە سەرەتادا جەخت لەسەر ئەم خاڵە بە گرنگ دەزانم ئەوە بەبیر بھێنمەوە کە ئیستعمار دیـاریدەیەکی مێژووییە و لەگەڵ دابەشبوونی کۆمەڵگە بەسەرچیینە کۆمەڵایەتییە جیـاوازەکاندا سەری ھەڵداوە. داگیری سەرزەوییەکانی نەتەوە لاوازترەکان لەلایەن بەھێزترەکانەوە، کە وەک دیـاریدەیەکی وێرانکەر لە بەرەبەیـانی کۆمەڵگەی کۆیلەدارییەوە دەستیپێکردووە، بۆخۆی جۆرێکە لە ئیستعمار. ئەگەر ووشەی " ئیستعمار " بە ھەمان مانای ووشەی " ئاوەدانەوە" ، یـاخود " بنیـاتنانەوە " ھاتبێتە ناو فەرھەنگە سیـاسییەکانەوە، ئەوا خودی مانای ڕاستەقینەی ووشەی " ئیستعمار"یش لەلایەن زمانناسەکانی وڵاتە ئیستعمارییەکانەوە ئاوەژۆ کراوەتەوە، چونکە لە ڕاستییدا و لە ڕووی مانای ماددی و بابەتی ووشەکەوە، ھێزە ئیستعمارییەکان، واتای ھێزە تاڵانکەر، داگیرکەر و وێرانکەرەکانی گەیـاندووە و دەگەیەنێت، نەک ھێزە بنیـاتنەر و ئاوەدانکەرەوەکان.
هەڵبەت لێرەدا نامەوێت بچمە سەرباسی پەیوەندی نێوان ئیستعمار و شێوەکانی بەرھەمھێنانی پێش لە سەرمایەداری، چونکە ئەوە باسێکی مێژووییەو لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم باسەی ئێستا دوورمان دەخاتەوە ... بەھەرحاڵ، لە ڕوانگەی مێژووییەوە، سەرمایەداری لە سەرەتای سەرھەڵدانی خۆیدا، واتە لە کاتێکدا کە پرۆسەی کەڵەکەی سەرەتایی سەرمایە لە سەدەی شانزەھەمدا دەست پێدەکات، ئیستعمارو سیـاسەتی ئیستعماری سەرمایەداریش وەک مەیلێکی ئابوریی جیـانەکراوە و پێویست لەگەڵ ھەمان پرۆسەدا دێتەکایەوە. لە سەدەی شانزدەھەمەوە، واتە سەدەی سەرھەڵدانی شێوەی بەرھەمھێنانی سەرمایەداری، ئیستعماری سەرمایەداری بە چەند قۆناغێکی گرنگدا تێپەڕ دەبێت:
قۆناغی یەکەم: قۆناغێکە کە ھاوکات و هاوشان لەگەڵ پرۆسەی کەڵەکەی سەرەتایی سەرمایە، گەشەی بازرگانی جیھانی و شۆڕشی پیشەسازیدا دەستپێدەکات و لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا ئیتر ئەم قۆناغە لە ژیـانی ئیستعمار کۆتایی پێدێت و ئیستعماری نوێ جێگای شێوەی ئیستعماری تەقلیدی دەگرێتەوە. لە قۆناغی یەکەمدا، واتە لە قۆناغی سەرھەڵدان و گەشەی شێوەی بەرھەمھێنانی سەرمایەداریدا، ئیستعمار وەک سیستەم و مەیلێکی داگیرکەر، تاڵانکەر، وێرانکەر و چەوسێنەری گەلانی لاواز ودواکەوتوو خۆی دەردەخاتەوە، کە ئەمەش لە دوالێکدانەوەدا دەبێتە ھۆی گەشەی ھەرچی زیـاتری خودی شێوەی بەرھەمھێنانی سەرمایەداری لە وڵاتانی ڕۆژئاواییدا. مارلەو بارەیەوە دەڵێت :{سیستەمـی مستعمرات بووە ھۆی گەورەترین پێشکەوتنەکان لە بواری بازرگانی و کەشتیڕانی و دەریـاگەڕیدا. بە واتای لوپر، " کۆمپانیـا ئیحتکارییەکان " بوونەتە لوتکە بەھێزەکانی کەڵەکە ی سەرمایە. ئەو مانیفاکتۆرانەی کە بەخێرایی سەریـان لەزەویدا دەردەھێنا و گەورە دەبوون، چەند بازاڕێکی دابینکراویـان لە مستعمرەکاندا بۆ دەدۆزرایەوە و ئیحتکاری بازاڕ ھۆکارێکی کەڵەکەی خێرای سەرمایە بوو. ئەو سەروەت و سامانانەی کە لە دەرەوەی ئەوروپاوە ڕاستەوخۆ و بەھۆی تاڵان، دیل و مرۆڤکوشتنی سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە بەدەستھێنرا بوون، لەوێدا دەگۆڕان بۆ سەرمایە .... لەگەڵ گەشەی سەرمایەداری قۆناغی مانیفاکتۆرەدا، بیروڕای گشتی ئەوروپا، دوایین شوێنەواری شەرم و حەیـاو ویژدانی خۆیی لە دەستدا. نەتەوەکان ( مەبەستی مارلە نەتەوەکانی ئەوروپایە ) دەستیـاندەبرد بۆ ھەموو کارێکی نەنگین و بێشەرمانە کە ببووایەتە ھۆی کەڵەکە ی سەرمایە ....١}. لە ھەمان پرۆسەی بێحەیـایی و بێ ویژدانی ئەوروپیەکاندایە کە ئیسپانیـا، پرتوگال، ھۆڵەندە، فەڕەنسا و بهریتانیـا دەستدەکەن بە داگیری سەرزەوییەکانی ووڵاتە دواکەوتووەکانی جیھان و لەنێوخۆیـاندا دابەشیـاندەکەن، یـان وەک ماردەڵێت: {قۆناغە جیـاوازەکانی کەڵەکەی سەرەتایی سەرمایە، کە لەڕووی زەمەنییەوە کەم که تا زۆر جیـاوازبووە، لە نێوان ئیسپانیـا، پرتوگاڵ، ھۆڵەند، فەڕەنسا و بهریتانیـادا دابەشدەکرێن. ئەو قۆناغانەی کە ئاماژەیـان پێکرا، لە ئینگڵتەرەی کۆتایی سەدەی ھەڤدەھەمدا، وەک سیستمـی ئیستعمار، سیستەمـی قەرزدانی دەوڵەتی، سیستەمـی باجدانی نوێ و سیستەمـی پشتیوانی گومرکی ( نظام التعرفە الجمرکییە )، وەک شێوازی ئۆرگانیکی و پێکەوە گرێدراو دەرکەوتەوە. بەشێک لەو شێوازانە لەسەر بنەمای توندوتیژترین کردەوەی بەربەریـانەی وەک سیستەمـی ئیستعماری وەستا بوون، بەڵام ھەموو ئەوانە لەلایەن ھێزی دەوڵەتەوە، واتە توندو تیژی سیستماتیک و ڕێکخراوی کۆمەڵگە، بەکار دەھێنران که تا پرۆسەی گۆڕینی شێوەی بەرھەمھێنانی دەرەبەگایەتی بۆ شێوەی بەرھەمھێنانی سەرمایەداری خێراتر بکات و ڕێگاکانی جێ گۆڕێکێی ئەم دوو شێوە بەرھەمھێنانە کورتر بکاتەوە ،٢.}، بەڵام پرۆسەی گۆڕینی شێوەی بەرھەمھێنانی دەرەبەگایەتی بۆ شێوەی بەرھەمھێنای سەرمایەداری ئیستعماری، پرۆسەیەکی ئابوریی ، یـان سیـاسی ڕووت و پەتی نەبووە، بەڵکو پرۆسەیەکی فکریش بووە. لە سەرەتای سەرھەڵدان و لەدایک بوونی سەرمایەداریدا، سەرمایەدارەکانی ئەوروپا و ڕۆشنبیران و بیریـارانی لایەنگری ئەم چینە، خەباتێکی فکری درێژماوەو ھەمەلایەنەیـان لەدژی ئاینی مەسیحیەتکرد و سەرئەنجامـی ئەم خەباتەشیـان بەوە گەیشت که تا ئاین مەسیح لە دەسەڵاتی سیـاسیی جیـا بکەنەوە ، بەڵام پاش جێگیر بوونی یەکجاری شێوەی بەرھەمھێنانی سەرمایەداری، ئیتر چینی بۆرژوازی دەسەڵاتداری ئەوروپا گەیشتە ئەو بڕوایە کە ئاینی مەسیح، یەکێکە لەو ئامڕزا فکرییـانەی کە دەتوانێت بۆ مانەوەی ڕژێمەکەی کەڵکی لێوەربگرێت. لەبەرئەوە، بۆرژواکانی ئەوروپا و دەوڵەتەکانیـان پەنایـان بردەوە بەر ئاینی مەسیح، که تا لەڕێگای بەکاربردنی ئەوەوە بتوانن شەرعییەت بە ھەرکردەوەیەکی نامرۆییـانەی خۆیـان بدەن، کە لە پێناوی قازانجپەرەستی خۆیـاندا دژ بە گەلانی دواکەوتووی دنیـا ئەنجامـیان دەدا. قەشەکان کرانەوە بە ڕاوێژکاری دەسەڵاتە سیـاسییەکانی ئەوروپا ( ھەروەک ھمفێری نووسەری ئەم کتێبەیش ئاماژەی بۆ کردووە )، کڵیساکانیش کرانەوە ناوەندی چەواشەکاری و گێژی خەڵک و کڵیسا و ئیستعمار بوونە دوو دیوی یەک دراو. مارئاماژەیەکی باش بەم پەیوەندییەی نێوان ئیستعمارو ئاینی مەسیح و کڵیسا دەکات و پاش بەبەڵگە ی قسەکانی ولیـام ھێویت دەڵێت: {پیـاوێک کە پسپۆڕە لە بواری مەسیحییەتدا، لە بارەی سیستەمـی ئیستعماری مەسیحییەت و ھێویتەوە ئەوھا دەڵێت: " دڕندەیی و کارەساتگەلێکی بێشەرمانە کە ڕەگەزە بە ناومەسیحییەکان لە ھەرشوێنێکی دنیـادا و دژ بە ھەر ووڵاتێکی داگیرکراوئەنجامـیدەدەن، لە ھیچ یەکێک لە سەردەمە مێژووییەکانی جیھاندا و لە ناو ھیچ ڕەگەزێکدا، تەنانەت ئەگەر دواکەوتووترین و دڕندەترین ڕەگەزیشبن و بەھەر ڕادەیەک کە بێبەزەیی و بێشەرمـیشبن ، وێنەی نییە **".... لەو مستعمرە کشتوکاڵیـانەی کە خەڵکەکەی تەنھا خەریکی بازرگانی ناردنە دەرەوە ( التصدیر ) بوون، وەک ھیندی ڕۆژئاوا و سەرزەوییە قەرەباڵغەکانی مەکسیک و ھیندی ڕۆژ ھەڵات، کە دەستیـانکردبوو بە کوشت و کوشتار و تاڵانیـان، شێوەی مامەڵە لەگەڵ خەڵکی ئەو شوێنانە زۆر ترسناکتر بوو. سەرەڕای ئەوەش، کەچی تەنانەت ناوەرۆکی مەسیحییەتی کەڵەکەی سەرەتایی سەرمایە لە مستعمراتدا، بەمانای تایبەتی ووشەکە ڕەتتنەکرایەوە. ئەم پسپۆڕە بێشەرم و تووند ڕەوانەی پرۆتستانیزم، ئەم تاوانکارانەی ئینگڵتەرەی مۆدێرن، لە ساڵی ١٧٠٣ دا، بە پێی بڕیـارێکی ئەنجومەنی یـاسادانانەکەیـان (جمعیتھم التشریعیە assembly ) بۆ دیلی ھەر ھیندییەکی سوور پێست، پاداشتێکی بە بڕی ٤٠ لیرەی ئوستەرلینی تەرخانکردووە و لە ساڵی ١٧٢٠یشدا بۆ کوشتنی ھەر سوورپێستێک ١٠٠ لیرەی ئوستەرلینی تەرخانکردووە ٣}.
قۆناغی دووەم: قۆناغێکە کە سەرمایەداری ئیستعماری گۆڕانێکی بنەڕەتی بەسەردا ھاتووە، بەڵام لەم پرۆسەی گۆڕانکارییەدا، ئەوەی کە نەگۆڕاوە سیـاسەتی داگیرکارانەو تاڵانکەرانەی سەرمایەداری ڕۆژئاوایە بەرانبەر ووڵاتانی کۆڵۆنیـالی ونیمچە کۆڵۆنیـالی. سەرمایەداری ڕۆژئاوا کە بە دوای شۆڕشی پیشەسازییدا پێینایە قۆناغێکی بەرزترەوە، واتە ئەو قۆناغەی کە ھەندێک بیریـاری سەرەتای سەدەی بیستەم بە قۆناغی ئیمپریـالیزم ناوزەدیـان کرد، بەکەڵک وەرگرتن لە پیشەسازی مۆدێرنی ئەو ڕۆژگارە، پەلاماری وڵاتانی دواکەوتووی جیھانیـاندایەوە و پرۆسەیەکی نوێ لە بە مستعمرە دەستیپێکردەوە. ئامانج لە بە مستعمرەەکانی وڵاتانی دواکەوتوو، دەستگرتنیـان بوو بەسەر بازاڕ، ھێزی کار و سەرچاوە سروشتییەکاندا. لەم قۆناغەدا، نەخشە سەرەتاییەکانی سەرمایەداری ئیستعماری ڕۆژ ئاوا ـ بە تایبەتی ئیستعماری ئینگلیز ـ بە ھەندێک ئاڵوگۆڕەوە لە وڵاتانی مستعمرەو نیمچە مستعمرەدا پراکتیزە کران. لەناوبردنی پلەبەپلەی شیوەکانی بەرھەمھێنانی پێش لە سەرمایەداری، گەشەدان بەسەرمایەی بازرگانی و سوخۆری وابەستە بە مۆنۆپۆڵەکان و سەرمایەی مالی ڕۆژئاوا، کە زیـاتر لە شێوەی سەرمایەی بازرگانی، سوخۆر و بۆرژوازی کۆمبراتۆردا خۆیـان دەنواندەوە، دروستی چەند حکومەتێکی ئیستبدادی بنەماڵەیی و خێڵەکی لە ووڵاتانی دواکەوتوو ـ بەتایبەتی لە وڵاتانی ئیسلامـی ـ دا، وەک پارێزەری بەرژەوەندییە ئابورییەکانیـان، پشتیوانی دارایی و سەربازی ڕاستەوخۆ لە حکومەتە پاشایەتیی و دیکتاتۆرەکان و ھەوڵدان بۆ سەرکوتی ئەو جوڵانەوە دینی و شێوە دینیـانەی کە ڕووبەڕووی سیـاسەت ئیستعمارییەکان وەستابوونەوە، کە لەڕاستیشدا ئەوانە بەرگرییـان لە شێوەی بەرھەمھێنانی دەرەبەگاییەتی ، ئابوریی کاڵایی ، دەسەڵات و کڵتوری فیوداڵی دەکرد، ڕوخاندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، وەک سمبوڵی ئیسلامـی ئەنتی ئیستعماری ڕۆژ ئاواو تاد...ھەموویـان ئەو نەخشە ئیستعماریـانە بوون کە لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە که تا ساڵانی کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم لەدژی وڵاتانی دواکەوتووی جیھان بەڕێوە براون .
لێرەدا پێویستە ئاماژەیەکی کورتیش بەوە بکەم کە گەیشتنی سەرمایەداری بە قۆناغی ئیمپریـالیزم، واتە قۆناغی باڵادەستی سەرمایەی مالی و مۆنۆپۆڵەکان، سەرمایەداری جیھانی دابەشکرد بە سەر چەند وڵاتێکی گەورەھێزی ئیستعماریدا و لە ھەمان پرۆسەدا چەند گەورەھێزێکی جیھانی نوێ سەریـان ھەڵدا، کە ڕۆڵی تاک لایەنەی ئیستعماری بهریتانیـای گەورەیـان لە دیـاریی سیـاسەتی جیھانیداسڕیوە. سەرھەڵدانی فەڕەنسا، ئەڵمانیـا، یەکێتی سۆڤیەت، ئەمریکا، ژاپۆن وتاد... لە کۆتایی سەدەی نۆزدەم و تا کۆتایی جەنگی دووەمـی جیھانی ، ئەو بارودۆخە جیھانییە کۆنەی گۆڕی کە بهریتانیـا تێیدا باڵا دەست بوو. بەریتانیـای سومبڵی ئیستعماری سەرمایەداری، تەقریبەن بووە ھێزێک لە پەراوێزی سیـاسەتی جیھانی ئەو سەردەمەدا و ڕۆڵی سەرکردایەتیی جیھانی لێوەرگیرایەوە. ئەو گۆڕانکارییە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، ڕاستەوخۆ کاردانەوەی لەسەر وڵاتانی دواکەوتووی جیھانیش ھەبوو. ھەندێک لەوڵاتانی ناوبراو، لەسەر دابەش و بە مستعمرەی وڵاتانی خاوەن نەوت، بازاڕ و سەرچاوەسروشتییە بەپیتەکانی وڵاتانی دواکەوتووی جیھان بەشەڕ ھاتن، دووجەنگی جیھانی ماڵوێرانکەریـان بەرپا کرد و لە ھەمانکاتیشدا زۆرێک لەوڵاتانی دواکەوتووی ئاسیـا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئەورپای ڕۆژھەڵاتیـان داگیرکرد. ھەرلەو پرۆسەی کۆڵۆنیـالیز و جەنگدا، خەڵکی وڵاتانی کۆڵۆنیـالی و نیمچە کۆڵۆنیـالی چەندین ڕاپەڕین و شۆڕشیـان دژ بە ئیستعماری ئیمپریـالیستی بەرپاکرد. بە دوای کۆتایی جەنگی جیھانی دووەمدا، ھێزە ئیستعمارییەکان دەستیـان بە پاشەکشەکرد و پرۆسەی بە مستعمرەی ڕاستەوخۆ و داگیری سەربازییـانەی وڵاتانی دواکەوتوو کۆتاییھات. قۆناغێکی نوێ لە ژیـانی ئیمپریـالیزمدا ھاتەکایەوە و وڵاتانی مستعمرەی پێشتر چوونە قۆناغێکی نوێوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیمپریـالیزم بەجۆرێکیتر سیـاسەت و نەخشە ئیستعمارییەکانی خۆی دژ بەوڵاتانی دواکەوتووی ناسراو بەوڵاتانی جیھانی سێیەم درێژەپێدا.
قۆناغی سێیەم: لە ڕووی ناوەرۆکی ئابوریی و سیـاسییەوە، درێژکراوەی ھەمان قۆناغی دووەمە، واتە ئەو قۆناغەیە کە سەرمایەی مالی و مۆنۆپۆڵە کان تیـاییدا باڵادەستن، بەڵام ھاوکێشە ئابوریی ، سیـاسیی و ئایدۆڵۆجییە جیھانییەکان گۆڕانیـان بەسەردا ھاتووە. جەنگی جیھانی دووەم کۆتایی پێھاتووە، بە سەرکردایەتی سۆڤیەت و ئەمریکا، جیھان دابەش دەبێت بەسەر دوو کەمپی ڕۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوادا. لەم قۆناغەدا، زۆربەی ھەرزۆری وڵاتانی مستعمرەکراو لە ڕووکەشدا سەربەخۆییـان بەدەستھێناوە، یـان پرۆسەی سەربەخۆییـان بەرەو خاڵی و کۆتایی دەچێت. ئەم قۆناغە کە پاش لە جەنگی دووەمـی جیھانییەوە دەستپێدەکات، قۆناغێکە کە وڵاتانی بەمستعمرەکراوی پێشتر ، تیـایدا دەکەونە داوی وابەستەیی ئابوری ، سیـاسی و دیپڵۆماسیی ئیمپریـالیزمـی ڕۆژ ھەڵات و ڕۆژئاواوە . سۆڤیەتی سەرکردەی کەمپی بە ناو سۆشیـالیستی، چەند حیزب و کەسایەتییەکی دیکتاتۆر و عەسکەری لەو وڵاتانەدا لەسەر کورسی دەسەڵات دادەنێت کە وابەستە دەبن بەخۆیەوە و بە ھەموو شێوەیەک یـارمەتییـاندەدات. ئەمریکایش، کە سەرکردایەتی کەمپی ڕۆژئاوادەکات، بە ھەمان شێوەی سۆڤیەت، کۆمەڵێک بنەماڵە و جەنراڵی سەربازی لە وڵاتانی وابەستە بەخۆیدا ، وەک سەرۆک و پاشاکان بەدەسەڵات دەگەیەنێت و لەڕووی ئابوریی ، سیـاسیی ، سەربازی و دیپلۆماسییەوە پشتیوانی تەواوەتییـان لێدەکات . ھەر لە ئەمریکای لاتینەوە که تا دەگاتە ئەوروپای ڕۆژھەڵات، ھەر لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیـاو ئاسیـای ناوەندییەوە بگرە که تا دەگاتە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، سەرتاسەر بە حکومەتە دیکتاتۆرو تۆتیـالیتارییەکان تەنرا بوو، کە که تا ئەمڕۆیش زۆربەی ئەو حکومەتانە لەسەر کار ماونەتەوە. ئەم حکومەتە دیکتاتۆر و سەربازیـانە لە وڵاتانی ئیسلامـی و نائیسلامـی جیھانی سێیەمدا، ھیچ شتێک نەبوون، جگە لە داردەستەکانی دەستی ئیمپریـالیزم و احتکاراتی ئیمپریـالیستی بۆ دابین و پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوریی و سیـاسییەکانیـان لە وڵاتانی ناوبراودا. ئەو حکومەتانە بە پێی نەخشەیەکی ئیمپریـالیستی پێش و پاش جەنگی دووەمـی جیھانی ھاتبوونە سەرکار، کە ئامانجە کۆنە ئیستعمارییەکانیـان لە ھەلومەرجێکی تازەتردا و بەشێوەیەکیتر بەڕێوە دەبرد، بەڵام لە گەڵ کۆتاییھاتنی جەنگی سارد و ھەرەسھێنانی کەمپی سۆڤیەتدا، ھەموو ھاوکێشە ئابوریی، سیـاسیی، سەربازی، دیپڵۆماسیی و تەنانەت جوگرافییەکانی جیھانی سەردەمـی جەنگی ساردیش ئاڵوگۆڕیـانکرد. بەوھۆیەشەوە سەردەم و قۆناغێکی نوێتر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا ھاتەکایەوە. ئەم قۆناغە، قۆناغێکە کە ئیمپریـالیزم لەڕووی چلۆنایەتییەوە، لە ڕووی پەیوەندییە ناوخۆییەکانییەوە و لەڕووی نەخشە ئیستعمارییەکانییەوە بۆ وڵاتانی دواکەوتووی ناسراو بە وڵاتانی جیھانی سێیەم، دووچاری گۆڕانکاری بووە، گۆڕانکارییەک کە ئاکام وبەرھەمـی شۆڕشی تەکنەلۆجیـای زانیـاری و بە دیجتاڵیزەی پرۆسەی بەرھەمھێنانی کۆمەڵایەتییە لە پێشکەوتووترین وڵاتانی سەرمایەداریدا.
قۆناغی چوارەم: قۆناغێکە کە ئێستا تیـایدا دەژین. ئەم قۆناغە، ئەگەرچی بە قۆناغی گڵۆباڵیزەیشن ( بەجیھانی )، یـان پۆست مۆدێرنیزم ناودەبرێت، بەڵام لە واقعدا قۆناغی پشێوی و بێسەرەو بەرییە لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکاندا و لەڕووی کارکردو مـیکانیزمە ئابورییەکانیشیەوە درێژکراوەی ھەمان قۆناغی یەکەم و دووەمە، کە لەپێشەوە ئاماژەم پێکرد. دەوڵەتانی ئیمپریـالیستی نوێ، بە ئابوریی و تەکنەلۆجیـای پێشکەوتوویـانەوە، لەسەر دابەشەوەی بازاڕو ئابوریی جیھانی کەوتوونەتە ململانێ لەگەڵ ئەمریکای پۆلیسی جیھانیدا ٤. ئەمریکا گەڕاوەتەوە بۆ سیـاسەتە ئیستعمارییەکانی بهریتانیـای سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم. ئەمریکا بەشێوەیەکی سەربازیـانە وبە ڕاستەوخۆیی ( بە ھاوکاری بهریتانیـای پیرە ئیستعمار ) لە ژێرناوی جەنگی دژی تیرۆر و سەقامگیری دیموکراتیدا، ئەو وڵاتانە داگیردەکات کە دەکەونە ناوچە ستراتیژییەکانی جیھانەوە. وڵاتانی ئاسیـایی ناوەڕاست و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ٥، کە دوو ناوچەی ئیسلامـینشینن، کەوتوونەتە بەرھێرشی ئیستعماریـانەی ئەمریکاوە. تیۆرییەکەی ھانتنیگتۆن ( پێکدادانی شارستانییەکان٦)، تیرێکی گڕدار بوو کەسەرانی کۆشکی سپی ئاڕاستەی فەندەمـینتاڵیزمـی ئیسلامـی و ناوجەرگی وڵاتانی ئیسلامـی خاوەن نەوتیـانکرد. گروپە ئیسلامـییە تووندڕەوەکان سەریـان بەرزکردووەتەوە و ڕووبەڕووی ئەمریکا و مەسیحیەتی ئەمریکا و ڕۆژئاوا وەستانەوەتەوە. ئاگری جەنگی ژێر خۆڵەمـیێشی کۆن، بە تیۆری و تێزی سیـاسیی تازەوە ھەڵگیرسایەوە. ئاینی مەسیح لە پرۆسەی نوێی بەمستعمرەی وڵاتانی ئیسلامـیدا بێلایەن نییە. ئیسلامـی سەلەفی و بونیـادگەرایش، وەک پارێزەری بەرژەوەندی حکومەت و دەوڵەتە ئیسلامـییە تەقلیدییەکانی ناوچەکە ، ھەروەک ئیسلامـی سەلەفی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، خوازیـاری مانەوەی بارودۆخی پێشترەو قەبوڵی ھیچ گۆڕانکارییەکی ئابوریی ، سیـاسیی و کڵتوری ناکات کە ئیمپریـالیزمـی ئەمریکا دەیەوێت لە وڵاتانی ئیسلامـیدا، لەڕێگای مـیلیتاریزم و بەمستعمرەەوە بەدی بھێنێت.
ئەوەی کە لەم پرۆسە جیھانییەدا ئەگەری ڕوودانی ھەیە، ئەوەیە کە سەرئەنجام ئیسلام بە ھەموو باڵەسیـاسییەکانییەوە، وەک ھەموو قۆناغەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ ئیمپریـالیزمـی ئیستعماری و مەسیحییەتدا شکست دەخوات و توانای خۆڕاگری نییە لەبەردەم ھێرش و نەخشەو پلانەکانی ئەودا، بەڵام بەو حاڵەشەوە ھێشتا ئیمپریـالیزمـی ئیستعماری ئەمریکاو ئینگلیس نایـانەوێت و ناتوانن کە ئاین و کڵتوری ئیسلام بسڕنەوە و بۆ ھەمـیشە لە ناوی بەرن (ھەروەک ئەوەی کە لە سەدە ڕابردووەکاندا بهریتانیـای بابی ئیستعمار نەیتوانی ئەوکارە بکات)، چونکە لەلایەک ئیسلام ڕەگوڕیشەیەکی مێژوویی و مەعنەویی قوڵی لە ناوکۆمەڵگە ئیسلامـی و بە ئیسلامـیکراوەکاندا ھەیە و لەلایەکی تریشەوە ھەموو دەوڵەتە ئیمپریـالیستییەکان (لە قۆناغی ئێستادا ئەمریکا و بهریتانیـا) پێویستیـان بە ڕەقیبێکی ئایدیۆڵۆژی ھەیە که تا لەڕێگای ئەوەوە بتوانن ئامانجە ئیستعمارییەکانیـان بەدی بھێنن و بۆ درێژماوە وڵاتانی خاوەن سەروەت و دەوڵەمەندی ئیسلامـی لە ژێر چنگیـاندا بھێڵنەوە. نەخشەکانی ئیمپریـالیستەکان وورد و زیرەکانەیە و ڕووبەڕوو بوونەوەکانی دەوڵەتەکان و جوڵانەوە ئیسلامـییەکانیش لەگەڵیـاندا نەزانانە، گەمژانە، ناھوشیـارانەیەو ئەمەش فاکتەری ھەموو شکستەکان و دواکەوتووییەکانی وڵاتانی ئیسلامـی وجوڵانەوە ئیسلامـییەکان بووە بە درێژایی تەمەنی بە مستعمرەی وڵاتەکانیـان و وابەستەبوونیـان، یـاخود ڕووبە ڕوو بوونەوەکانیـان لەگەڵ زلھێزەکانی ڕۆژئاوادا، ھەروەک ھمفێری نووسەری ئەم کتێبەیش گۆشەیەکمان لەو ڕاستییە لە قۆناغێکی دیـاریکراوی ململانێی ئیسلام و ئیستعماردا بۆ ڕووندەکاتەوە.
پاش ئەو سەرنج و تێبێنیـانەی سەرەوە لەسەر ئیستعماربەشێوەیەکی گشتیی و بەتایبەتیش ئیمپریـالیزمـی ڕۆژئاوا، دەمەوێت چەند خاڵێکیش لە پەیوەند بەوەرگێڕانەکەدا ڕوون بکەمەوە:
١ـ ئەم کتێبە لەلایەن دکتۆر محسن مویدییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و لەساڵی ١٩٨٣ دا چاپکراوە. لە ساڵی ١٩٨٤ دا بۆ جاری دووەم چاپکراوەتەوە و ١٦٠٠٠دانەی لەلایەن چاپخانەی سپھرەوە ( کە یەکێکە لە چاپخانەکانی تاران ) لێچاپ و بڵاوکراوەتەوە.
٢ـ من لە ڕێگای ئینترنێتەوە ئەم کتێبەم بەدەستھێناوە، کە ھیچ پێشەکییەکی وەرگێڕی فارسی لەسەر نییە و تەنھا چەند پەراوێزێکی وەرگێڕی لەسەرە.
٣ـ ھەوڵێکی زۆرمدا که تا دەقی تەرجمەی عەرەبی (ئەگەر وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی)، یـان دەقە ئینگلیزییەکەی بە دەست بھێنم و زانیـارییەک لەسەر نووسەرەکەی و بەرھەمەکانیتری کۆبکەمەوە و لەگەڵ دەقی ئەو دووزمانەیتردا بەراوردی بکەم، بەڵام ھەوڵەکەم ئەنجامێکی نەبوو. لە بەرئەوە ، من تەنھا لێپر، سراوم بەرانبەر بە دەقی وەرگێڕانە کوردییەکەی، نەک بەرانبەر بە دەقە فارسییەکەی. ھەرھەڵەیەک لە وەرگێڕانە کوردییەکەیدا ھەبێت، ئەوا من بەرسیـارم لەو ھەڵەیە وھیواداریشم ھەرکەس کە سەرنج وتێبینییەکی لەسەر وەرگێڕانەکە ھەبوو ئاگادارم بکاتەوە که تا بۆ چاپەوەی دووبارەی کەڵکی لێوەربگرم.
٤ـ لە وەرگێڕانەکەدا ھەوڵمداوە کە زۆر ووشەی کوردی پەتی، یـان ھەندێک زاراوەی نوێی کوردی بەکار نەھێنم، چونکە بڕوام وایە کە وازی بەو ووشەو زاراوانە و بەکاربردنیـان لە وەرگێڕانی بابەتێکی ئەوا بەنرخدا، ھەم لە زەوقی خوێنەرەکەی دەداو ھەم لە بەھای بابەت و وەرگێڕانەکەیش کەمدەکاتەوە. لەبەرئەوە، لەو شوێنانەدا کە بە پێویستمزانی بێت ووشە عەرەبییەکانم بە کاربردووە، چونکە زیـاتر ووشە عەرەبییەکان لە ناو گشت خەڵکدا بەکار دەبرێن و تێگەیشتن لێیـان پێویستی بە بەدواداگەڕانیـاندا نییە لە ناو فەرھەنگە زمانەوانییەکاندا.
٥ـ لەبەرئەوەی کە ھیچ پێشەکییەک بۆ وەرگێڕانی فارسییەکەی نەنووسراوە و وەرگێڕەکەی ھیچ ڕوونەوەیەکی لە بارەی گواستنەوەی سورەت وئایەتەکانەوە نەداوە کە ئایـا ھمفێرئاماژەی بە ئایەت و سورەتەکان کردووە، یـان وەرگێڕە فارسەکە ئاماژەی پێداون و ھێناونیەتەوە ؟ بەڕاستی وەڵامـی ئەو پرسیـارەش بۆخۆم زۆر ڕوون نییە و منیش وەک ھەرخوێنەرێکی ئەم کتێبە، بەگومانەوە لەسەر ئەوکێشەیە لە نێوان نووسەر و وەرگێڕە فارسییەکەیدا ئەم سەرو ئەوسەر دەکەم. لەبەرئەوە، من وەک خۆیـان دەیـانووسمەوە و بەرپرس نیم لە بەھەڵە ھێنانەوەی ئایەتەکان و سورەتەکان، ئەوە دەکەوێتە ئەستۆی وەرگێڕە فارسییەکەی. گومانیشم لەوەدا نییە کە لە چەند شوێنێکدا، لەئاماژەدان بە ئایەت و سورەتەکاندا ھەڵەکراوە، یـان ناوی سورەتەکە نەھێنراوە و یـان ئایەتێکی جیـاواز لەو سورەتە ھێنراوەتە کە ئاماژەی پێدراوە، بۆ نموونە : لە گفتوگۆیەکی نێوان محهمـهد عهبدولوههابی دامەزرێنەری وەھابیەت و ھمفێردا، کەلەبارەی حەرام بوون و حەرام نەبوونی شەراب خواردنەوەیە لەئیسلامدا، ئاماژە بەم قسەیە( وھل انتم منتھون ) کراوە، کە بەڕاستی من نەمزانی ئەمە قسەی محەمەدی پێغەمبەرە، یـان یـان ئایەتێکە ؟ کەچی لە پەراوێزەکەیدا نووسراوە (سورەی الاعراف ، ئایەتی ٩١)، بەڵام لەدەقی ئەو قورئاندا، کە ئێستا لەبەردەستی مندایە و چاپی (مجمع الملک فھد لطباعه والمصحف الشریف )ە، ئەو ئایەتەی تێدانییە و ئەم ئایەتە لەشوێنی ئاماژە پێکراودا ھاتووە : (كَذَّبُواْ شُعَيْبًا كَأَن لَّمْ يَغْنَوْاْ فِيهَا الَّذِينَ كَذَّبُواْ شُعَيْبًا كَانُواْ هُمُ الْخَاسِرِينََ). ئەوە ھەڵەیەکی زەقە لە نەقڵی ئایەت و سورەتەکان و دەستنیشانی ژمارەکەیـاندا. بەھەرحاڵ، ھەروەک لەپێشەوەیش وتم، ھەم من لەو ھەڵانە بەرپرس نیم و ھەم کاتی ئەوەیشم لەبەردەمدا نییە کە بچمەوە سەر بەراوردی یەک بەیەکی ئەو ئایەت و سورەتانەی کە لەم کتێبەدا ئاماژەیـان بۆ کراوە لەگەڵ دەقی قورئاندا، ئەمە سەرەڕای ئەوە کە ئەرکی من نییە و خوێنەرانی ڕەخنەگری ھمفێر وکتێبەکە، دەتوانن ئەو بەراوردکارییـانە بکەن. ھەر لەپەیوەند بە ئایەتەکانیشدا، بەپێویستی دەزانم ئەوەیش بەبیری خوێنەر بھێنمەوە کە : وەرگێڕی فارسی ھەندێک ھەڵەی کردووە لە وەرگێڕانی ئایەتەکاندا لە عەرەبییەوە بۆ فارسی، بەڵام من ئەو ھەقەم بە خۆم نەداوە کە بۆی ڕاست بکەمەوە، چونکە من تەنھا ئەرکی وەرگێڕانم لەسەرە نەک ڕاستەوەی ھەڵەکانی وەرگێڕی فارسی.
دوایین خاڵ کە بەبێویستی دەزانم ئاماژەی پێ بکەم ، ئەوەیەکە ئەم کتێبە (ھەرچەند مێژووی نووسینەکەی پێوە نییە ) بەڵام پێدەچێت نزیک بە ٣٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا نووسرا بێت (ئەمەش بەو دەلیلەی کە نووسەری کتێبەکە دەڵێت : " لەساڵی ١٧١٠وەزارەتی مستعمرات بە ئەرکێکی جاسوسی ناردمـیان بۆ وڵاتانی ئیسلامـی"...) یـان ھەر بەڕاستیش چیرۆکێک بێت، بەڵام کاتێک کە بە ووردی سەرنج دەدەیتە سەر بابەتەکانی، ئەو ھەستەت لەلا دروست دەکات کە لە دە که تا دوازدە ساڵی ڕابردوودا نووسرا بێت، چونکە ئەمرۆ ئەمریکا و بهریتانیـا نەخشەکانی بهریتانیـای ٣٠٠ ساڵ لەوەپێش بەرانبەر بە وڵاتانی ئیسلامـی دووبارە دەکەنەوە، کە دووبارەبوونەوەی ئەو نەخشانە لایەنە نێگەتیڤەکانی زۆر زیـاترن لە لایەنە پۆزەتیڤەکانی. لەکۆتاییدا ھیوادارم کە بەم وەرگێڕانە بتوانم بۆشاییەک لە کتێبخانەی کوردییدا پڕبکەمەوە.
تاهیر ساڵح شەریف
٢٠-١- ٢٠٠٥
تۆرۆنتۆ - کەنەدا
_________________________________
سەرچاوە و پەراوێزەکان:
١- کارل مار: کاپیتاڵ، بەرگی یەکەم، فەسڵی بیست و چوارەم ، لاپەڕەکانی ٨٥٥ و٨٦١ ، بەزمانی فارسی، وەرگێڕانی ایرج اسکندری. انتشارات فردوس – تھران. بە کەڵک وەرگرتن لە وەرگێڕانە عەرەبییەکەی فالح عبدالجبار. بڕوانـه:
http://www.marxists.org/arabic/marx/works/1867-c1/ch07.htm
٢ـ کارل مارکس:ھەمان سەرچاوە، ل٨٥٢.
* ولیـام ھێویت ( ١٧٩١ ـ ١٨٧٩ ) نووسەرێکی ئینگلیزییە کە توێژینەوەیەکی گرنگی لە بارەی دانیشتوانی ئەسڵی ئوسترالیـاوە کردووە.
**W.Hewitt: colonization and Christianity.A popular History of the Treatment of the Natives by the Europeans in all their colonies "London. 1838. p. 9
٣ـ کارل مارکس: ھەمان سەرچاوە. ل ٨٥٤ و ٨٥٥.
٤-بۆ تێگەیشتنی زیـاتر لە جێگاو ڕێگای ئەمریکا لە سیستەم و بارودۆخی جیھانی نوێدا ، بڕوانە نووسراوەی: جەنگی ستراتیژی و شکشتی ستراتیژی جەنگی ئەمریکا. بە پێنووسی وەرگێڕی کوردی ئەم پەرتووکە ، بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کوردستانپۆستدا ، بڕوانە :
http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/040427_1.pdf
٥- بۆتێگەیشتنی زیـاتر لە گرنگی جێگاوشوێنی ستراتیژی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا لەڕوانگەی نووسەری ئەم پێشەکییەوە بڕوانە: ئامانجەکان و ئەنجامەکانی کێشەی ئەمریکا ـ عێراق: تاھیر ساڵح شەریف - کەیھان عەزیز، بڵاوکراوە لە سایتی کوردستانپۆستدا.
ا http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/021227.pd
٦ـ بۆ تێگەیشتن لە تیۆری پێکدادانی شارستانییەتەکان، بڕوانە " پێکدادانی شارستانیەتەکان " ، نووسینی سامـیۆڵ ھانتینگتۆن، کە لەلایەن نووسەری ئەم پێشەکییەوە کراوە بەکوردی و پێشەکییەکی چڕوپڕم بۆ نووسیووەولە گۆڤاری ئاران ، ژمارە ٤ و ٥ ساڵی ١٩٩٧ ـ ١٩٩٨ دا بڵاوکراتەوە.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیرەوەرییەکانی مستەر همفێر
لە مێژبوو کە دەوڵەتی بەریتانیـای گەورە، بیری لە کێشەی ھێشتنەوەی مستعمرەکانی و دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەتی گەورەی خۆی دەکردەوە. ئێستا ئەم ئیمپراتۆریەتە ئەوەندە فراوانبووەتەوە کە دەتوانرێت دیمەنی خۆرھەڵاتن و خۆر ئاوابوون لە دەریـاکانیدا ببینرێت. جگە لەوانەش، دورگەی بهریتانیـا، بە بەراورد لەگەڵ زۆرترین مستعمرەکانیدا، وەک وڵاتی ھیند، چین، وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وشوێنەکانیتر، زۆر بچووکتر خۆی دەنوێنێت و دێتە بەرچاوان. لەلایەکی تریشەوە، سیـاسەت و کردەوەکانی ئیستعماری ئینگلیز لە ھەموو ئەو شوێنەنادا چوونیەک و یەکسان نییە. لەھەندێک وڵاتدا، بەڕووکەش وای پیشاندەدات کە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وڵات لەدەست خەڵکەکەیدایە، بەڵام سیـاسەتی ئەکتیڤی کۆڵۆنیـالی تیـایـاندا بەڕِێوەدەچێت و ھێندەی نەماوە کە بەتەواوی سەربەخۆیی ڕووکەشی ئەو وڵاتانەش لەنێوببرێت و لە ھەموو ڕوویەکەوە بکرێنە پاشکۆی بەریتانیـا. لەبەرئەوە، پێویستە لەسەرمان کە دووبارە بیر لە شێوەو چۆنیەتی ئیدارەی مستعمرەکانی خۆمانبکەینەوە، بەتایبەتی سەرنج بدەینە سەر دوو خاڵی گرنگ :
١- گر تنەبەری چەند ڕێگاو شوێنێک بە مەبەستی بەھێز و پتەوی ھەموو دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیمپراتۆری ئینگلیز بەسەر ئەو ناوچانەی کە لە ئێستادا بەتەواوی مستعمرەی ئەم دەوڵەتەن.
٢- داڕشتن و ڕێکخستنی چەند پرۆژەیەک بۆ بەدەستھێنان و دەستگرتن بەسەر ئەو سەرزەویـانەدا کە ھێشتا نەکەوتونەتە داوی ئیستعمارەوە .
وەزارەتی مستعمراتی ئینگلیز بۆ جێبەجێی ئەو پرۆژانەی کە ئاماژەیـان پێکرا، ھەست بەو پێداویستییە دەکات بۆ ھەریەکێک لەو ناوچانە، بە مستعمرەو نیمچە مستعمرەوە، چەند دەستەیەک بە مەبەستی جاسوسی و بەدەستھێنانی زانیـارییەکان ڕەوانە بکات.
خۆشبەختانە، منیش کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونمەوە لە وەزارەتی مستعمراتدا ئەرکەکانی خۆمم بە باشی ئەنجامدابوو، بە تایبەتی لە بواری ئەنجامدانی ئەرکی ڕاگەیشتنم بە کاروبارەکانی " کۆمپانیـای ھیندی ڕۆژهەڵات "، کە لە ڕووکەشدا مەسەلەیەکی بازرگانییە و لە ناوەرۆکیشدا ئەرکی جاسوسیی لەئەستۆدا بوو، بەمەبەستی ناسین و زانینی ڕێگا جۆراوجۆرەکانی نفوزو کۆنترۆڵی تەواوەتی وڵاتی ھیند و داگیری نیمچە کیشوەر دروست بوو بوو، بەھۆی دڵسۆزیمەوە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرشانمدا، جێگاو شوێنێکی باشم لە وەزارەتی مستعمراتدا پێبڕابوو .
دەوڵەتی ئینگلیز لەو سەردەمەدا خەمـی ھیندستانی نەبوو، چونکە ململانێی نەتەوەیی و ڕەگەزی، ناکۆکی ئاینی و کڵتوری مەودای بەدانیشتووانی شبھە قاڕە نەدەدا که تا لەدژی دەسەڵات و نفوزی ئینگلیز یـاخی ببن. بارودۆخەکە لەوڵاتی چینیشدا ھەر بەوجۆرە بوو. لەلایەن پەیڕوانی بوداو کۆنفۆسیۆشەوە، کە ئاینی مردووەکان بوو، ھیچ ھەڕەشەیەک لە ئینگلیز نەدەکراو چاوەڕێنەدەکرا بەو ھەموو ناکۆکییە قوڵەوە کە لە نێوان خەڵکی ھیند و چیندا ھەبوو، بتوانن بیر لە سەربەخۆیی و ئازادی خۆیـان بکەنەوە، چونکە ئەو شتەی کە لەو دوو شوێنەدا لە گۆڕێدا نەبوو، بیرەوە لە ژیـان و ئازادی بوو. بێخەمبوونی دەوڵەتی بهریتانیـا لە ئاسایش و ئارامـی زاڵ بەسەر ئەم دوو سەرزمـینە پان و پۆڕە دا، ھۆکارێک نەبوو بۆ ئەوەی کە بەھیچ شێوەیەک سەرنج نەدرێتە سەر ئاڵوگۆڕەکانی ئایندەی ئەم ناوچەیە. لەبەرئەوە، وا پێویستی دەکرد کە بیر لە چەند خۆ ئامادەکارییەک بکرێتەوە بۆ بەرگرتن بە ھەرجۆرە گۆڕانکارییەکی ئایندە کە لەوانە بوو لە ڕێڕەوی ھوشیـاربوونەوەی ئەم نەتەوانەداڕووی بدایە.. ئەو ئامادەکارییـانەیش بریتی بوون لە داڕشتن و جێبەجێی پرۆژەو نەخشە درێژماوەکانی وەک پەرەدان و سەرتاسەریەوەی ناکۆکی و نەزانی ، ھەژاری و نەخۆشی لەو وڵاتانەدا. بۆ داسەپاندنی ئەو بەڵاو کارەساتانە بەسەر خەڵکی ئەم ناوچانەدا، ئێمە ئەم پەندە کۆنەی بوداییەمانکردە بنەمای کاری خۆمان کە دەڵێت: "واز لە نەخۆشەکە بھێنە و تاقەت و حەوسەڵەی خۆت لەدەستمەدە، سەرئەنجام ناچار دەبێت کە بەھەموو تاڵییەکییەوە حەز لە دەرمانەکە بکات".
سەرەڕای ئەوە کە لەگەڵ نەخۆشێکیتر، واتە لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانیدا، چەندین ڕێکەوتننامەمان بە قازانجی خۆمان ئیمزاکردبوو، بەڵام پێشبینی پسپۆڕانی وەزارەتی مستعمرات ئەوە بوو کە بەگشتی ئەم ئیمپراتۆریەتە بۆماوەی کەمتر لە یەک سەدە ھەرەس دەھێنێت. ھەروەھا لەگەڵ دەوڵەتی ئێًرانیشدا چەند ڕێکەوتننامەیەکی نھێنیمان ئیمزاکردبوو. کارمەندان و جاسوسەکانی ئێمە لە وڵاتانی ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ھەروەھا لە ئێرانیشدا خەریکی ئەنجامدانی کارو چالاکییەکانی خۆیـان بوون و لە ڕێگای بەدیھێنانی ئامانجەکانی دەوڵەتی ئینگلیزدا چەند سەرکەوتنێکیـان بەدەستھێنابوو. پەرەسەندنی گەندەڵی ئیداری و بەرتیلخواردن و خۆشگوزەرانی پاشاکان، که تا ڕادەیەک بناغەکانی ئەم حکومەتانەیـان لەق و لەرزۆک کردبوو، بەڵام لەبەر ئەو ھۆیـانەی کە لە خوارەوەتر ئاماژەیـان پێدەکەم، زۆر دڵنیـا نەبووین لە لاوازی ھەردوو حکومەتی ئێران و عوسمانیدا. گرنگترین ھۆیەکانیش بریتی بوون لە:
١ ـ نفوزی مەعنەوی ئیسلام لە ناو خەڵکی ئەم ناوچانەدا، کە لە ھێز و سەقامگیرییەکی تەواو بەھرەمەند بوو. دەتوانم بڵێم کە کەسێکی موسڵمانی ئاسایی، لە ڕووی بنەمای بیروباوەڕییەوە لەگەڵ قەشەیەکی مەسیحیدا ململانێی دەکرد. ئەوان بەھیچ شێوەیەک دەستیـان لە بیروڕای خۆیـان ھەڵنەدەگرت. لە ناو موسڵمانەکاندا، پەیڕوانی مەزھەبی شیعە، کە زۆربەیـان لە وڵاتی ئێراندا نیشتەجێن، لە ڕووی عەقیدە و ئیمانەوە، بە بڕواترو ترسناکترن لە مەزھەبەکانیتری ئیسلام.
شیعەکان بەگشتی مەسیحییەکان بە کافرو گڵاو دەزانن. لەڕوانگەی شیعەوە کەسێکی مەسیحی پاشەڕۆیەکی بۆگەنە کە ھەر موسڵمانێک دەبێت لە سەر ڕێی خۆیببات و پاکی بکاتەوە. جارێکیـان لە موسڵمانێکی شیعەم پرسی : " بۆچی بە چاوی سواپاکییەوە دەڕوانیتە مەسیحیەت، لە حاڵێکدا کە مەسیحییەکانیش بڕوایـان بە خوا، بە پێغەمبەری خوا و بەدواڕۆژ ھەیە ؟ "وەڵامـی دامەوە :" محەمەد پێغەمبەرێکی داناو زانا بوو کە بەم لێکچوواندنانە دەیویست تەنگ بە کافرەکان ھەڵبچنێت و ناچاریـان بکات که تا ئاینی ئیسلام قەبوڵ بکەن و ڕوولە خودا بکەن. لە بواری سیـاسەتیشدا ھەرکاتێک کە دەوڵەتەکان ھەست بە مەترسی کەسێک یـاخود گروپێک بکەن، لەگەڵیـاندا تووند و تیژ دەبن و لەم ڕێگایەوە تەریکیـان دەخەنەوە، که تا سەرئەنجام ناچاریـان دەکەن کە واز لە نەیـارییـان بھێنن و سەریـان پێدانەوێنن. مەبەست لە گڵاوبوونی مەسیحییەکانیش ناپاکی مەعنەوی ئەوان نییە، بەڵکو زەردەشتییەکانیش، کە بەڕەگەز ئێرانین، بەپێی ھەمان لۆژیکی ئیسلام گڵاون " .
دووبارە پێم گوتەوە: " زۆرباشە! بەڵام خۆ مەسیحییەکانیش بڕوایـان بە خوا و پێغەمبەرو دواڕۆژیش ھەیە ؟ ". وەڵامـی دامەوە : " لەبەر دوو ھۆ ئەوان بە کافر دەزانین : یەکەم ، لەبەرئەوەی کە ئەوان پێغەمبەری ئیسلام، واتە حەزرەتی محەمەدیـان قەبوڵ نییە و ئەوان بە محەمەد دەڵێن کەسێکی درۆزنە. ئێمەش لەوەڵامدا پێیـان دەڵێین کە ئێوە ناپاک و پیسن و ئەم قسانەی کە بەوانی دەڵێین بنەمایەکی ئاقڵانی ھەیە : ( ئەوەی کە ئازارت دەدا، ئازاری بدەرەوە ! ). دووەم، لەبەرئەوەی کە مەسیحییەکان تۆمەت دەدەنە پاڵ پێغەمبەرانی نێردراوی خودا، کە ئەمـیش گوناھێکی گەورەیەو سوکایەتیە بە پێغەمبەران .. بۆنموونە، دەڵێن کە عیسا بەوھۆیەوە کەوتە بەر لەعنەتی خودا و لە خاچ درا، چونکە شەرابی خواردبووەوە " .
سەرم لەم قسەیەی دوایی سوڕما و پێم گوت :" مەسیحییەکان ھەرگیز وا ناڵێن ". ئینجا ئەویش پێی وتم : " تۆ ئاگات لێی نییە، ئەم تۆمەتانەیـان لە کتێبی موقدەسدا ھەڵبەستووە ". ئەو ھیچیتری نەگوت و منیش دڵنیـا بووم کە ھەندێک لە موسڵمانانی شیعە، درۆ بەدەم محەمەدی پێغەمبەری ئیسلامـیشەوە دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا مەبەستم نەبوو کە زیـاتر درێژە بە گفتوگۆکەمان بدەم، دەترسام دەنگۆ (دیعایە)یەک لە بارەی ناسنامەی ڕاستەقینەمەوە بکەوێتە سەرزاران و ناسنامەکەم ئاشکرا ببێت، چونکە بەتەواوی خۆمم خستبووە بەرگی کەسێکی موسڵمانەوە و خۆم لە سەرئێشەیەکی لەوجۆرە دووردەخستەوە کە بێم بەرگری لە مەسیحیەت بکەم .
٢ ـ ئاینی ئیسلام، بەپێی پێشینە مێژووییەکانی خۆی، ئاینی ژیـان، دەسەڵات و ئازادییە و پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام ھەروا بە ئاسانی مل بە دیلی و کۆیلایەتی خۆیـان نادەن. لەخۆبایی بوون و خۆبەزلزانی ڕابردوو، بەجۆرێک زاڵە بەسەر ئەقڵ و بوونیـاندا کە تەنانەت لەم سەردەمـی لاوازی و داچوونەشیـاندا دەستبەرداری نابن. ئێمە ناتوانین بچینە سەر ڕاڤەی مێژووی لەخۆبایی بوون و خۆبەزلزانانەی ئیسلام و موسڵمانان و لە بارەی ئەوەوە ھوشیـاریـان بکەینەوە کە سەرکەوتن، مەزنی، شکۆداری و شانازییەکانی ڕابردوو، لە ھەلومەرج و پێداویستییەکانی ڕۆژگار و سەردەمـی خۆیـانەوە هەڵقوڵا بوون و ئەمڕۆکەش بارودۆخێکی نوێ جێگای ئەوانەی گرتۆتەوەو گەڕانەوەیش بۆ ڕۆژگارە بەسەرچووەکان، ڕێگای ژیـانی نوێی ئەمڕۆ نییە .
٣ ـ ئێمە لە ھوشیـاری، دووربینی و جموجوڵەکانی ھەردوو حکومەتی ئێران و عوسمانی دەترساین، کە لەوانەبوو لە ھەر ساتەوەختێکدا بە نەخشە ئیستعمارییەکانی ئێمە بزانن و ھەموو نەخشەکانمان بکەنە بڵقی سەرئاو. ھەروەک لەپێشەوەش ئاماژەی پێکرا، لەئەنجامدا ئەو دوو حکومەتە لاواز بوون و تەنھا لە ناوەندەکانی فەرمانڕەوایەتیـاندا نەبێت دەسەڵاتێکی بەھێز و پتەویـان نەبوو. بەھەرحاڵ، ھێشتا ئەوەش بۆخۆی ھۆیەکی نیگەرانی و دڵنیـا نەبوونی ئێمە بوو لە سەرکەوتنی ئایندەمان .
٤ ـ زاناکانی ئیسلامـیش ھۆیەکی تری نیگەرانییەکانی ئێمە بوون. موفتییەکانی الازھر و مەرجەعەکانی شیعە لە عێراق و ئێراندا، ھەریەکەیـان بۆخۆی وەک کۆسپ و ڕێگرەکانی بەردەم نەخشە ئیستعمارییەکانمان دەردەکەوتنەوە.. پێویستە ئەوەش بڵێم کە زانا ئیسلامـییەکان کەمترین زانیـاریـان لە بارەی شارستانییەت، زانستی نوێ و بارودۆخی ئەمڕۆوە نەبوو، تەنھا شتێک کە سەرنجیـان دەدایە و بەلایەنەوە گرنگ بوو، بریتی بوو لە خۆ ئامادە بۆ بەھەشت، ئەوبەھەشتەی کە قورئان بەڵێنی پێدابوون. ئەوان ھێندە دەمارگیربوون کە یەک زەڕەیش ئامادە نەبوون پاشەکشە لە شتەکانی خۆیـان بکەن. کۆمەڵانی خەڵک، پاشاکان و فەرمانڕەواکان، تێکڕا وەک مشک کە چۆن لە پشیلە دەترسێت، ئەوانیش ئەوا لە زانا ئاینییەکانی خۆیـان دەترسان. سوننە مەزھەبەکان ئەوەندەی شیعە مەزھەبەکان لە زاناکانی خۆیـان نەدەترسان. دەبینین کەھەمـیشە لە ناوچەکانی فەرمانڕەوایەتی عوسمانییدا، لە نێوان سوڵتان و شێخەکانی ئیسلامدا پەیوەندییەکی پتەو ھەبووە و تا ڕادەیەک نفوزی مەعنەوی زاناکان پاڵیدەدا بە پاڵ دەسەڵاتی فەرمانڕەواکانەوە، بەڵام لە وڵاتی شیعەنشیندا، خەڵکی زیـاتر پابەند بوون بە زانا ئاینییەکانیـانەوە. پابەند بوونی شیعەکان بە زانا ئاینیەکانیـانەوە، پابەندبوونێکی بەھێز و پتەو بوو، بەڵام ئەوان بایەخێکی ئەوتۆیـان بە فەرمانڕەواکانیـان نەدەدا. ئەم جیـاوازییە لە نێوان ڕوانگەی شیعەو سوننەدا بەرامبەر بە ڕێزدانیـان بۆ زاناکان وپاشاکانیـان لە ھیچ کاتێکدا لە دڵەڕاوێیگەرانییەکانی وەزارەتی مستعمرات و دەستەی فەرمانڕەوایەتی ئینگلیزی کەمنەدەکردەوە .
بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ئەوکێشە دژوارو ئاڵۆزانەی کە لەم وڵاتانەدا لەگەڵیـاندا بەرەوڕوو بووبووینەوە، چەندین جار لەنێوان خۆماندا دەستمان بە گفتوگۆو قسەوباسکرد، بەڵام ھەرجارە که تا ڕادەیەک کەش وھەوای بەدگومانی زاڵ دەبوو بەسەر گفتوگۆکانماندا و دەکەوتینە کۆڵانە داخراوەکەوە . ڕاپۆرتەکان و نامەی بەکرێگیراوە سیـاسییەکانیشمان، ھەروەک ئەنجامـی گفتوگۆکانمان ھێندە دڵخۆشکەر نەبوون، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا، خۆمان نائومێد و ھیوابڕاو نەدەکرد، چونکە سەبرێکی باشمان ھەبوو بۆ بە دوادا چوونی نەخشەو پلانەکانمان .
لە یـادمە کە جارێکیـان وەزیری مستعمرات کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یەکێک لە بەناوبانگترین قەشەکانی لەندەن و ژمارەیەک لە پسپۆڕانی ئاینیدا، کە بەگشتی ژمارەیـان بیست کەسێک دەبوو، سازکرد و کۆبوونەوەکەش سێ کاتژمێری خایـاند، بەڵام ھیچ جۆرە ئەنجامێکی لێبەدەست نەھات. قەشەکە بە ئامادەبووانی گوت : " لە جێی خۆتاندا مەجوڵێن و سەبرو حەوسەڵەی خۆتان لەدەست مەدەن، مەسیحیەت پاش لە سێ سەد ساڵ ئازار و دەربەدەری و پاش لە شەھیدی عیسا و پەیڕوانی ئەو، توانیویەتی کە جیھانیگیر ببێتەوە. ئەوەندە بۆ ئێمە بەسە کە لە داھاتوودا عیسا چاوی لێمان بێت که تا پاش لە سێ سەد ساڵیتر کافرەکان تێکبشکێنین. کەوایە پێویستە لەسەرمان خۆمان بەو ھۆکارانەی کە بۆ زاڵبوون، سەرکەوتن و لە ئەنجامـیشدا بۆ بڵاوەوە( تبشیر )ی مەسیحییەت لە ناوەندەکانی موسڵماناندا پێویستن، بەتەواوی چەکدار بکەین. پاش چەندین سەدە، لەوانەیە بەم ئەنجامە بگەین کە چ کێشەیەکی تێدایە ئەگەر باوکان تۆیەکە بچێنن و منداڵەکانیشان بەرھەمەکەی بچننەوە ".
جارێکیتر لە وەزارەتی مستعمراتدا کۆنفڕانسێک بۆ نوێنەرانی پایەبەرزی فەڕەنساو ڕوسیـا بەسترا. ئەندامانی کۆنفڕانسەکە بریتی بوون لە لیژنە سیـاسییەکان، پیـاوانی ئاینی و کەسایەتییە ناسراوەکانیتر. لەبەرئەوەی کە پەیوەندییەکی نزیکم لەگەڵ شەخسی وەزیردا ھەبوو، منیشیـان بۆکۆنفڕاسەکە بانگھێشت کرد. بابەتی باس و لێکۆڵینەوەی کۆنفڕانسەکە بریتی بوو لە چۆنیەتی داگیری وڵاتانی ئیسلامـی و ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە دەھاتنە سەر ڕێگای ئەم ئامانجە .
بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە لەڕێگاکانی تێکشکاندنی ھێزەکانی موسڵمانان و چۆنیەتی پێکھێنان و دروستی دووبەرەکی و ئاژاوەی نێوان موسڵمانەکانیـان کۆڵیەوە. گفتوگۆ لەسەر لەرزۆکی پایەکانی بیروباوەڕی موسڵمانان کرا. ھەندێک لەبەشداربووانی کۆنفڕانسەکە لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە دەتوانرێت موسڵمانانی جیھانیش بەرەو ڕێگای ڕاست ھیدایەت بکرێن، ھەربەوشێوەیەی کە ئیسپانیـا پاش لەچەند سەدەیەک گەڕایەوە بۆ باوەشی مەسیحییەت. بۆچی ئەوە ھەر موسڵمانە دڕندەکان نەبوون کە ئیسپانیـاشیـان داگیرکرد؟. زۆر لە ئەنجامـی کۆنفڕانسەکە گەشبین نەبووم. ئەوەی کە لەو کۆنفڕانسەدا ڕوویدا، لە کتێبی " بەرەو مەلەکوتی مەسیحیەت "دا باسمکردووە .
بێگومان ئەو درەختەی کە ڕەگوڕیشەی بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوادا بڵاوکردووەتەوە، ناتوانرێت بە ئاسانی لەڕەگ وڕیشەوە ببڕدرێتەوە. لەھەمانکاتیشدا، بەھەر نرخێک بووە دەبێت تەحەمولی ئەو دژواریـانە بکەین کە لەسەر ڕێگاماندا بوون، چونکە ئاینی مەسیحیەت لە کاتێکدا سەرکەوتوو دەبێت کە لە سەرتاسەری دنیـادا بڵاوبێتەوە. عیسا بەشێوەیەکی گشتی مژدەی بەجیھانی بوونێکی لەوجۆرەی بە پەیڕوانی خۆیداوە. سەرکەوتنی محەمەد سەرچاوەی لە ھەلومەرجی سەردەمەکەی خۆیەوە گرتبوو. ھەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتەکانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا، ئێران و ڕۆم، لە ماوەیەکی کورتدا بووە ھۆی سەرکەوتنی محەمەد و موسڵمانەکان و ئەو ئیمپراتۆریەتە گەورانەیـان تێکشکاند. ھەلومەرجی مێژوویی ئێستا ڕێک بە پێچەوانەی ھەلومەرجی سەرھەڵدانی ئیسلامەوەیە. وڵاتە ئیسلامـییەکان بەخێرایی بەرەو ھەڵوەشانەوە دەڕۆن. بەپێچەوانەشەوە، وڵاتانی مەسیحیش بەرەو پێشکەوتن و گەشە دەڕۆن. کاتی ئەوە ھاتووە کە مەسیحییەکان تۆڵەی خۆیـان لە موسڵمانان بکەنەوە و ئەوەی کە لە دەستیـانداوە، سەرلەنوێ بەدەستی بھێننەوە. ئەمەکە بەھێزترین دەوڵەتی مەسیحی سەردەم لەمەیدانی جیھانیدا خۆی لە بەریتانیـای گەورەدا دەنوێنێتەوە، لەو ڕووەشەوە پێویستە ڕابەریی خەبات دژ بە وڵاتانی ئیسلامـی لە ئەستۆی خۆی بگرێت.
***
لە ساڵی ١٧١٠ی مـیلادیدا، وەزارەتی مستعمراتی بەریتانیـا بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی جاسوسییـانە ناردمـیان بۆ وڵاتەکانی مـیسر، عێراق، ئێران، حیجاز و ئەستەنبوڵی ناوەندی خەلافەتی عوسمانی. ئەو ئەرکەی کە پێیـان سپارد بووم بریتی بوو لە کۆەوەی زانیـاری پێویست بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاکانی تێکشکاندنی موسڵمانان و نفوزی ئیستعمارییـانە لە وڵاتانی ئیسلامـیدا. ھاوکات لەگەڵ مندا ٩ جاسوسیتریش لە باشترین و لێھاتووترین فەرمانبەرەکانی وەزارەتی مستعمرات، ئەنجامدانی ئەو جۆرە مەئمورییەتانەیـان لە وڵاتانی ئیسلامـیدا لە ئەستۆ گرتبوو. ئەوانیش بە مەبەستی فەراھەمـی پێداویستییەکانی دەسەڵاتی ئیستعماری ئینگلیز و بەھێزی پێگەکانی دەوڵەتی ئینگلیز لە شوێنە مستعمرەکراوەکاندا دەستیـان بە چالاکی کردبوو. پارە و پوڵی پێویست خرابووە خزمەتی ئەم تاقمە جاسوسییـانەوەو بە نەخشەیەکی وورد و زانیـارییە سەرەکییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیـان ئامادەکرابوون. پێرست ( فھرست )ێکی تەواویـان لە ناوی وەزیرەکان، فەرمانڕەواکان، کاربەدەستە پایە بەرزەکان، زانا ئاینییەکان و سەرۆک خێڵەکانیـان پێدابوون. لە کاتی خواحافیزیدا جێگری وەزیری مستعمرات بە دێڕێک ئێمەی بەڕێکرد، کە ناکرێت هەرگیز ئەو دێڕە فەرامۆش بکەم. ئەو پێی وتین : " سەرکەوتنی ئێوە چارەنووسی ووڵاتەکەمان دیـاریدەکات. کەواتە ھەرچییەک لە تواناتاندایە بیخەنەگەڕ بۆ ئەوەی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانتاندا سەرکەوتووبن ".
لە کاتێکدا کە لە مەئموریەتەکەم خۆشحاڵ بووم، بە کەشتییەک بەرەو ئەستەنبوڵی ناوەندی خەلافەتی ئیسلامـی کەوتمەڕێ. مەئموریەتەکەی من پێکھاتبوو لە دووبەش : یەکەم، فێربوونی زمانی تورکی، کە لەو سەردەمەدا زمانی ڕەسمـی موسڵمانانی ئەو وڵاتە بوو. تەنھا چەند ووشەیەکی تورکی لە لەندەن فێر بووبووم. دووەم، پاش لە زمانی تورکی، دەبووایە زمانی عەرەبی، قورئان، تەفسیر و تاْئویل و دواتریش زمانی فارسی فێر ببم. پێویستە ئەوەش بڵێم کە فێربوونی زمانێک، یـان توانایی شکانی تەواوەتی بەسەر ڕێزمانی ئەدەبی و گفتوگۆی ڕاست و ڕەوانی ئەو زمانەدا جیـاوازن لەیەکتری. ئەو مەئموریەتەی کە پێم سپێردرابوو، ئەوە بوو کە ئەوەندە شارەزای ئەو زمانانە ببم، که تا بتوانم وەک خەڵکی ئەو شوێنانەی بۆی دەچووم، قسەیـان پێبکەم. فێربوونی زمانێک لە ماوەی دوو ساڵدا مومکینە، بەڵام زاڵبوونی تەواوەتی بەسەریدا، چەندین ساڵ کات و دەرفەتی دەوێت. ناچار بووم کە بە جۆرێک فێری ئەم زمانە بیـانیـانە ببم کە ھیچ خاڵێکی ڕێزمان و ڕەمزەکانی ئەو بەسەرمدا گوزەرنەکات و ھیچ کەسێک نەتوانێت لە تورک بوون، یـاخود لە ئێرانی و عەرەبوونم بکەوێتە گومانەوە .
لەگەڵ ھەموو ئەو دژواریـانەیشدا، لە لەسەرکەوتنی مەئموریەتەکەم دوو دڵ و نیگەران نەبووم، چونکە موسڵمانەکانم دەناسی و دەمزانی کە گیـانی مـیوانداری، دەست و دڵ ئاوەڵایی و نییەت پاکییـان، کە لە یـادگارییەکانی قورئان و سونەتی پێغەمبەرەوە بۆ یـان ماوەتەوە، ڕێگا نادات کەوەک مەسیحییەکان بەدگومان و ڕەشبین بن. لەلایەکی تریشەوە، حکومەتی عوسمانی ھێندە لاواز بوو بوو کە ڕێکخراوێکی ئەوتۆی نەبوو بۆ دۆزینەوەی تۆڕە جاسوسییەکانی بەریتانیـا و چالاکی بەکرێگیراوانی بێگانە لە قەڵمڕەوی وڵاتانی ئیسلامـیدا. بەگشتی ئیمپراتۆرو دەستوپێوەندەکانی بێتوانا و لەرزۆک بوو بوون. پاش چەند مانگ لە سەفەرێکی درێژخایەن و ماندووکەر، سەرئەنجام گەیشتمە دارالخلافەی عوسمانی. بەر لە پیـادەبوونم لەکەشتییەکە، ناوی " محەمەد " م بۆ خۆم ھەڵبژارد. ھەرکە گەیشتمە ئەوێ، چووم بۆ مزگەوتی گەورەی شار. ھەر بەڕاستیش چێژم لە دیمەنی پاک و خاوێنی و نەزم و تەرتیبی و کۆبوونەوەی موسڵمانانی ئەو مزگەوتە وەرگرت. لە ناکاودا لەدڵی خۆمدا گوتم : " بۆچی دەبێت ئێمە خەڵکانێکی دڵپاکی ئەوھا ئازار بدەین ؟ بۆچی دەبێت بێپەروا لەھەوڵی زەوت و تێکدانی ئاسایشی ژیـانی ئەواندا بین ؟ ئایـا مەسیح ڕێگای بەمجۆرە کارە دزێو و نا بەجێیـانەداوە ؟"، بەڵام بەخێرایی خۆمم لەم دڵەڕاوکێ ئەهریمەنی و پووچانە ڕزگارکرد و ئەوەم بە بیری خۆمم ھێنایەوەیە کە من فەرمانبەری وەزارەتی مستعمراتی بەریتانیـای گەورەم و دەبێت ئەو ئەرکانەی کە پێم سپێردراوە بە ھەموو واتای خۆیـان ئەنجامـیانبدەم و پێکی مەییەک کە ناومە بەسەرمەوە، دەبێت تادوایین دڵۆپی بینۆشم.
ھەر لەگەڵ یەکەمـین ڕۆژی چوونە ناوەوەمدا بۆ شار، لەگەڵ شێخێکی پیرو بە ساڵە چووی سوننە مەزهەبدا ئاشنا بووم. شێخ ناوی ئەحمەدەفەندی بوو. زانایەکی بەبڕوا، چاک و بەڕێز بوو. لە ناوقەشەکانی خۆماندا ھەرگیز پیـاوێکی وەک ئەوم بەو گەورەیی و ڕێزەوە نەبینبوو. شێخ ئەحمەد شەو و ڕۆژ خەریکی خوداپەرستی و عیبادەت بوو، لە گەورەیی و شکۆداری محەمەد سەرسام بوو بوو. شێخ، پێغەمبەری خوای بە سەرچاوەی ئینسانیەت دەزانی وسونەتی پێغەمبەری دەکردە پێوەری کردەوەکانی خۆی. ھەرکاتێک کە ناوی ( محەمەد ) بە زمانیدا بھاتبایە، دەستی بەگریـان دەکرد و فرمێسک بە چاوەکانیدا دەھاتەخوارەوە. یەکێک لە بەختەکانی من لە بینینی شێخدا ئەوە بوو کە تەنانەت بۆ یەکجاریش لەبارەی ئەسڵ و فەسڵًی بنەماڵەییمەوە پرسیـاری لێنەکردم و ھەمـیشە بە " محەمەدەفەندی " بانگی دەکردم. ھەر پرسیـارێکیشم لێبکردایە، زۆر بەڕێزەوە وەڵامـی ئەدامەوە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە زانی من غەریبم و دەمەوێت خزمەتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بکەم ( ئەمە درۆیەکی گەورەبوو کە بەمەبەستی مانەوە و نیشتە جێبوونم لە ئەستەنبوڵدا بە شێخم گوت بوو )کە جێگرەوەی پێغەمبەرە. جگە لەوەش، بە شێخم گوتبوو کە من گەنجێکی بێ دایک وباوکم و دایک و باوکم مردوون، بەڵام دوای مردنیـان سامانێکی تاڕادەیەک باشیـان بۆ بەجێھێشتووم. ئەوەشم پێ وتبوو کە بڕیـارمداوە بە مەبەستی فێربوونی زمانی تورکی و عەرەبی سەفەر بۆ ناوەندی دەسەڵاتی ئیسلام، واتە بۆ شاری ئەستنبوڵ بکەم و پاش لەکۆەوەی سەرمایەیەکی دینی و مەعنەوی، ئینجا سەرمایە ماددییەکەشم بەگەڕبخەم و خەریکی کارو کاسبی خۆم بم . شێخ ئەحمەد پیرۆزبایی لێکردم و چەند شتێکی پێگوتم، کە ڕێک وەک خۆی یـاداشتم کردوون و لێرەیشدا دەیـانووسمەوە :
ڕێزگرتن و مـیوانداری لە تۆ، لەبەر چەند ھۆیەک واجبە و ئەو ھۆیـانەیش ئەمانەن :
١. تۆ موسڵمانیت و موسڵمانانیش به منظور یەکترین ( انھا الموءمن اخوە ).
٢. تۆ مـیوانی شارەکەمانیت و پێغەمبەر فەرمویەتی ( ڕێز لە مـیوان بگرن ـ اکرموا الضیف)
٣. تۆ قوتابی زانست و ئیسلامـیت و پێغەمبەر ڕێزی لە قوتابیـانی ئاینی گرتووە .
٤. تۆ دەتەوێت کار و کاسبیەکی حەڵاڵ بکەیت، بە پێی بەڵگەکانی حەدیسیش “کاسب خۆشەویستی خودایە ـ (الکاسب حبیب الله).
کەسایەتی شێخ، لە ھەمان ساتەوەختی یەکەمدا سەرنجی منی بەرەو خۆی ڕاکێشا. لە دڵی خۆمدا گوتم بریـا مەسیحییەتیش بەم ڕاستیـانەی بزانیبایە، بەڵام لەلایەکی تریشەوە ئەوەم دەبینی کە شەریعەتی ئیسلام، بە ھەموو پایەبڵندییەکی فیکرییەوە، خۆی لەبەردەمـی ھەرەس و داڕماندا دەبینێتەوە و بەھۆی فەساد و لێنەھاتوویی دەسەڵاتدارە خۆبەزلزان و ستەمگەرەکانییەوە، بەھۆی دەمارگیر ( تعصب)ی زانا ئاینییەکانی و ئاگادار نەبوونیـان لە بارودۆخی جیھانییەوە، دووچاری ئەم ڕۆژ ڕەشییە ھاتووە. بەشێخم گوت کە :" ئەگەر ڕێگا بدەیت، حەزدەکەم کە لە حزورتاندا فێری زمانی عەربی و قورئانی پیرۆز ببم " .
شێخ ھانیدام و پێشوازی لە پێشنیـارەکەم کرد. لە یەکەم وانەدا سورەتی ئەلحەمدی پێ وتمەوە. بە دەربڕینێکی گەرموگوڕەوە دەستیکرد بە تەفسیر و تەئویل و ڕوونەوەی واتای ئایەتەکان. پرۆناونسییەیشن ( تلفظ )ی زۆرێک لە ووشە عەرەبییەکان دژواربوون بۆم و ھەندێکجاریش ئەم دژوارییـانە دەگەیشتنە ئەوپەڕی خۆیـان. ئەو ھەمـیشە پێی دەگوتم کە ڕاستەوخۆ وانەی قسەی زمانی عەرەبیم پێناڵێتەوە و لەبەرئەوەش دەبێت لانی کەم ووشەکان دە جاران بڵێمەوە که تا بەتەواوی لەبەریـان بکەم و وەک کەسێکی عەرەب بیـانڵێمەوە.
شێخ قواعیدی فێرکردم و لەلای ئەو توانیم کە لە ماوەی دوو ساڵدا فێری تەفسیرو تەجویدی قورئان ببم. شێوەی وانە وتنەوەکەی وا بوو کە بەر لە دەستپێی وانەکە، دەستنوێژ( وضوء ) ی دەگرت و ڕووە و قیبلە دادەنیشت و ئینجا دەستی بە وانە وتنەوە دەکرد. پێویستە ئەوەش بڵێم کە دەستنوێژ لە ئیسلامدا بریتییە لە کۆمەڵێک شۆردنی جۆراوجۆر؛ شۆردنی دەموچاو، پاشان شۆردنی دەستی ڕاست لەسەری پەنجەکانەوە که تا سەر ئانیشک، دەستی چەپ و پاکەوەی سەرو پشتی گوێیەکان و مل و شۆردنی قاچەکان٣. لەکاتی دەستنوێژدا دەبێت کە ئاو لەدەمت ڕابدەیت و لوتت پاک بکەیتەوە. من زۆر ناڕەحەت دەبووم کە دەمم بە مـیسواک پاککدەکردەوە. ئەو مسواکانە دارێکی وشک بوو، ھەموو پیرو لاوەکان پێش لە دەستنوێژگرتن لە دەمـیان ڕادەدا. من وام بیردەکردەوە کە ئەم دارە وشکە زیـانی بۆ دەم و ددانەکان ھەیە. ھەندێک جار دەمبینی کە ئەو مسواکانە دەمـی بریندار دەکرد و خوێنی لە کەپووەکانم دەھێنا، بەڵام من ناچار بووم کە ئەم کارەش بکەم، چونکە مسواک بەر لەدەستنوێژگرتن سونەتێکی جەخت لە سەرکرابوو کە حەدیسەکانی پێغەمبەر پشتیوانی لە مسواکە دەکرد.
لەماوەی نیشتەجێ بوونم لە ئەسنتەنبوڵدا، شەوەکانم لە مزگەوتێکدا دەگوزەراند و لە بەرانبەر ئەوەشدا پارەیەکم دەدا بە مجەوری مزگەوتەکە کە ناوی مەروان ئەفەندی بوو. مەروان پیـاوێکی توڕە و عەبوس بوو، ناوەکەی خۆی بە ھاوناوی یەکێک لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەر دەزانی و شانازیی بەم ناوە پیرۆزەوە دەکرد. جارێکیـان پێی وتم کە : " ئەگەر خودا منداڵێکی دایتێ ناوی بنێ مەروان، چونکە مەروان یەکێک بووە لە کەسایەتییە مجاھیدەکانی ئیسلام ".
شەوانە نانم لە ژووری مجەورەکە دە دەخوارد، ڕۆژانی ھەینیش، کە پشووی موسڵمانان بوو، لەگەڵ مجەوری مزگەوتەکەدا بەسەرمدەبرد. ڕۆژەکانیتری ھەفتە لە دوکانێکی دارتاشیدا شاگردیم دەکرد و لە بەرانبەریشدا کرێیەکی کەمم وەردەگرت. کارەکەم ( نیوە کات ( پارتایم ) بوو، چونکە دەبووایە کە پاش نیوەڕوان لەلای شێخ دەرس بخوێنم. کرێکەم بە قەدەر نیوەی کرێی کرێکارەکانیتر بوو. دارتاشەکە ناوی خالیدبوو. لەوکاتانەی کە بۆنانخواردنی نیوەڕوان دەستمان لە ئیش ھەڵدەگرت، چەند بابەتێکی لەبارەی " خالیدی کوڕی وەلید "ەوە باسدەکرد و بە یەکێک لە یـارانی پێغەمبەری دەزانی کە نەیـارانی ئیسلامـی تێکشکاندووە، هەرچەند لەگەڵ عومەری کوڕی خەتابیشدا نێوانیـان خۆش نەبووە، دارتاشەکە وای بیر دەکردەوە کە ئەگەر عومەر ببووایە بە خەلیفە، کە ئەمەش ڕوویدا بوو، خالیدی دەخستە لاوە.
بەڵام خالیدی دارتاش پیـاوێکی بێڕەوشت بوو. بەبێ ھۆ، لەناو ھەموو کرێکارەکاندا زیـاتر بڕوا و متمانەی بەمن دەکردو منیش نەمدەزانی ھۆی ئەمە چییە. لەسەرەتادا وامدەزانی لەبەرئەوەیە کە ھەرچییەکی پێدەگوتم بێ چەندوچۆن ئەنجاممدەدا و نە لەسەر کێشە ئاینییەکان و نە لەسەر کار ھیچ مشت و مڕێکم لەگەڵیدا نەدەکرد. لەوکاتانەی کە دوکانەکە چۆڵ دەبوو، ھەستم دەکرد کە وەستا خالید نیـازێکی خراپی پێم ھەیە. شێخ ئەحمەدیش چەندین جار پێی گوت بووم کە نێرباز ( لواط ) ی لە ئیسلامدا یەکێکە لە گوناھە گەورەکان، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا خالید پێی لەسەر ئەوە دادەگرت کە سێکسم لەگەڵدا بکات.
خالیدی دارتاش ھێدە پابەندی ئایین نەبوو. لە ڕاستیشدا لە ناخەوە بڕوای پێی نەبوو، بەڵام بەڕووکەش وای پیشاندەدا کە پابەندی ئایینی ئیسلامە. ڕۆژانی ھەینی دەڕۆیشت بۆ مزگەوت، بەڵام لە ڕۆژەکانی تری ھەفتەدا ئێمە نەماندەبینی کە نوێژ بکات. بەھەر شێوەیەک بوو، پێشنیـارە شەرمھێنەرەکەیم ڕەتکردەوە. پاش ماوەیەک دوای ئەوە کە داواکەییم ڕەتکردەوە، چاوی تەماحی خستبووە سەر یەکێکیتر لە کرێکارەکان، کە لاوێکی جوانی خەڵکی ساڵونیک بوو، ئەویش خۆی بە یەکێک لە تواناییە نوێیەکانی ئیسلام دەزانی. خالید ئەو کارە قێزەونەی لەگەڵ ئەودا ئەنجامدا. کارەکەشی بەم شێوەیە ئەنجامدەدا کە لاوەکەی لەگەڵ خۆیدا دەبردە ئەمبار ( مخزن )ی پشتی دووکانەکەوە کە تەختەکانی تیـا دانرا بوو . ھەردووکیـان وایـان پیشاندەدا کە بەمەبەستی بژاردن و ڕێکخستنی تەختەکان دەچنە ئەمبارەکەوە، بەڵام که تا ڕادەیک ئاشکرابوو کە بە چ مەبەستێک دەڕۆنە ئەوێ.
ھەموو رۆژێک لە دوکانی دارتاشییەکەدا نانی نیوەڕۆم دەخوارد، پاشان بۆ نوێژی نیوەڕۆ دەچوومە مزگەوت و ھەتا کاتی نوێژی عەسر لەمزگەوت دەمامەوە و دوای ئەوە کە نوێژی عەسرم دەکرد، دەڕۆیشتم بۆ ماڵی شێخ ئەحمەد و بۆ ماوەی دووکاتژمێرخەریکی خوێندن و فێر بوونی قورئان دەبووم. جگە لە قورئان، زمانی عەرەبی و تورکیش فێردەبووم. ھەموو ڕۆژانێکی ھەینی، وەکو زەکات بڕێکم لە کرێی ھەفتانەکەم دەدا بەشێخ ئەحمەد. لەڕاستیشدا نیشانەی پەیوەندی وئیرادەی من بوو بەشێخەوە و ئەم زەکاتەش وەک ھەقی زەحمەتێک وابوو لەبەرانبەر ئەوەدا کە وانەی قورئانی پێدەگوتمەوە. ھەر بە ڕاستی بڵێم، شێخ باشترین ڕێڕەوی بۆ فێری قورئان ھەبوو. جگە لەوەش، بنەماکانی ئەحکامـی ئیسلامـی بە زمانی عەرەبی و تورکی فێردەکردم.
کاتێک شێخ ئەحمەد زانی زگورت ( ڕەبەن )م و ھێشتا ژنم نەھێناوە، پێشنیـاری ئەوەیکرد کە ھاوسەرێک بۆخۆم ھەڵبژێرم و یەکێکە لە کچەکانی بکەمە ھاوسەری خۆم. لەبەرانبەر ئەو پێشنیـارە ڕێزدارانە و بە ئەدەبانەیەی ئەودا، من عوزرم ھێنایەوە، عوزرەکەشم ئەوەبوو کە پێم گوت لە ڕووی سێکسییەوە بێتوانام و وامنیشاندا نەخۆشی سێکسیم ھەیە. ھیچ چارەیەکی ترم نەبوو جگە لەھێنانەوەی ئەو بەھانەیە، چونکە شێخ بە بەردەوامـی پێی لەسەر پێشنیـارەکەی دادەگرت و بەھۆی ئەوەشەوە خەریک بوو پەیوەندییەکەمان بپچڕێت. ئەو شو و ژنھێنانی بە یەکێک لەسونەتەکانی پێغەمبەر دەزانی و لەوڕووەوە پشتی بەم گوتەیەی پێغەمبەر دەبەست کە دەڵێت : (ھەرکەسێک پشت لە سونەتەکانی من بکات، لە پەیڕەوانی من نییە ـ من رغب عن سنتی فلیس منی). لەبەر ئەوە، ھیچ چارەیەکم نەبوو جگە لەوەی کە بێتوانایی سێکسی بکەمە بەھانە بۆ ڕەتەوەی پێشنیـارەکەی شێخ. درۆ مەسڵحەت ئامێزەکەم قەناعەتی بەشێخ کرد، ئیتر لەوبارەیەوە ھیچ شتێکی دیکەی نەگوت و دۆستایەتی و برایەتیەکەشمان گەڕایەوە دۆخی جارانی خۆی.
پاش لە دوو ساڵ نیشتەجێ بوون لە ئەستەنبوڵدا و چوونە پێشەوەم لە زمانی عەرەبیدا، ئیجازەم لەشێخ وەرگرت که تا بگەڕێمەوە بۆ شارەکەی خۆم، بەڵام شێخ رێگای نەئەدام و دەیگوت بۆچی ئاوا زوو دەڕۆیتەوە ؟ خۆ ئێرە شارێکی گەورەیەو ئەوەی کە دەتەوێت لێرەش ھەیە و دەستتدەکەوێت. بە ئەمری خودا، ئەستەنبوڵ دین و دنیـای تیـا دەستدەکەوێت. شێخ لە درێژەی قسەکانیدا وتی :" ئێستا کە دایک و باوکت مردوون و خوشک و برایشت نییە، ئیتر ئەستەنبوڵ بۆ نیشتەجێبوونی ھەمـیشەییت ھەڵبژێرە ". بەھەرحاڵ، شێخ پێی لەسەر مانەوەم لە ئەستەنبوڵدا دادەگرت. ئەویش زۆر ھۆگری من بوو، منیش بە ھەمان شێوە ھۆگری ئەو بووبووم، بەڵام ئەرکێک کە لەبەرامبەر نیشتمانەکەم ( بەریتانیـا ) دا پێم سپێردرابوو، لە سەرەوەی ھەموو شتێکیترەوە بوو، کە ئەوەش ناچاری کردم بگەڕێمەوە بۆ لەندەن. دەبووایە کە ڕاپۆرتی دوو ساڵەی مەئموریەتەکەم بدەم بە وەزارەتی مستعمرات و ڕێنمایی و فەرمانی نوێتریش وەربگرم.
بڕیـار بوو لە ماوەی ئەو دووساڵەدا کە لە ئەستەنبوڵ بەسەرمبرد، ھەموومانگێک ڕاپۆرتێک لە بارەی بارودۆخ و ئاڵوگۆڕەکانی پایتەختی عوسمانییەوە ڕەوانەی لەندەن بکەم. لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکانمدا، باسی داواو پێشنیـارەکەی خالیدی نێربازی خاوەنکارەکەم کردبوو. لەوەڵامەکەی وەزارەتی مستعمراتدا فەرماندرابوو کە :" ئەگەر ئەزانی قبوڵی داواو پێشنیـارەکەی خاوەنکارەکەت، ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەت ئاسانتر دەکات، ئەوا قەیناکە ھەمان کاری سێکسی لەگەڵدا بکە ". کاتێک ئەم وەڵامەم خوێندەوە، سەرم گێژی خوارد و تێگەیشتم کە چۆن سەرۆکەکانی ئێمە شەرم ناکەن و لەبەرخاتری بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی ئینگلیز من ھاندەدەن بۆ کارێکی قێزەونی سێکسی. بەھەرحاڵ، چارەیەکم نەبوو، دەبوایە ئەو پێکەی کە ناومە بەسەرمەوە که تا دواین دڵۆپی بینۆشم. ناچار نەمھێنایە سەرخۆم و دەمـی ناڕەزایەتیم لە نامـیھرەبانی لێپرسروانی لەندەن نەکردووە. ئەو ڕۆژەی کە خوداحافیزم لە شێخ ئەحمەد کرد، چاوەکانی پڕبوون لە فرمسێک و بەم ڕستانە خوداحافیزی لێکردم :" خوات لەگەڵ بێت کوڕم ! لەیـادم مەکە. انشااللە لە ڕۆژی مەحشەردا لەحزوری پێغەمبەردا چاومان بەیەکتری دەکەوێتەوە ". ھەر بە ڕاستی که تا ماوەیەک، زۆر بێتافەتی شێخ ئەحمەد بووم و بێئەوەی خۆمم پێ کۆنترۆڵبکرێت بۆ شێخ دەگریـام، بەڵام چی دەکەیت ؟ بەجێگەیـاندنی ئەرک لەسەرەوەی سۆزی شەخسییەوەیە.
***
نۆ کەس لە ھاوکارەکانم بانگکرابوونەوە بۆ لەندەن. ئەو بەدبەختانە تەنھا پێنج کەسیـان گەڕابوونەوە. لە چوارکەسەکەی دیکەش، یەکێکیـان بوو بووە موسڵمان و لە مـیسردا مابووەوە. وەزیری مستعمرات ھەواڵی ئەوەی پێڕاگەیـاندبووم خۆشحاڵ بووە لەوە کە ئەو کەسە، سەرەڕای موسڵمانبوونی، بەڵام ھیچ نھێنییەکی دەربارەی جاسوسەکانیتر نەدرکاندووە. جاسوسێکیتر کە بە ڕەگەز ڕوسی بوو، گەڕابووەوە بۆ ڕوسیـاو لەوێ نیششتەجێ بووبوو. جێگری وەزیر لەوڕووە بێتاقەت بوو، چونکە ترسی ئەوەی ھەبوو کە جاسوسە بە ڕەگەز ڕوسییەکە، ئێستا کە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتی دایک، شتێک لە بارەی نھێنییەکانی وەزارەتی مستعمراتی ئینگلیزەوە ئاشکرا بکات. جێگری وەزیر بەم ئەنجامە گەیشت بوو کە ئەو جاسوسە ھەر لە سەرەتاوە لە وەزارەتی مستعمراتی ئینگلیزدا جاسوسی بۆ ڕوسەکان کردبێت و پاش لە تەواوبوونی مەئموریەتەکەی گەڕابێتەوە بۆ ڕوسیـا. سێیەمـین جاسوسیش بەھۆی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆلێراوە، لە " عەمارە " ی نزیکی بەغداد مردبوو. زانیـارییەکی ئەوتۆیش لە بارەی کەسی چوارەمەوە نەبوو. وەزارەتی مستعمرات که تا " سەنعا "ی پایتەختی یەمەن ھەواڵی ئەویـان ھەبووە. لە ساڵی دووەمدا، بەبەردەوام ڕاپۆرتەکانی ئەو لە سەنعاوە نێردرابوون، بەڵام پاش لەوە، ڕاپۆرتەکانی نەگەیشتبوونە دەستی وەزارەتی مستعمرات و پەیوەندی پچڕابوو لەگەڵ وەزارەتدا. ھەرچی دەوڵەت و وەزارەتی مستعمرات ھەوڵیـاندا کە لەبارەی ژیـانی ئەوەوە زانیـاری بەدەست بھێنن، بەڵام ھەوڵەکانیـان بێئەنجام بوو. وەزارەتی مستعمرات بەتەواوی ئەنجامە خراپ و نەخوازراوەکانی ونبوونی جاسوێکی شارەزای خۆی دەزانی چییە. بە پێوەرێکی ڕاست، بەھای مەئموریەتی ھەریەکێکیـانی پێوابوو، ھەربەڕاستیش ونبوونی ھەریەکێک لەم جۆرە جاسوسانە بۆ دەوڵەتی ئینگلیز، کە لە ئاستانەی جێبەجێی پرۆژەکانی سەرکوتی ئاژاوە و یـاخبوون لە وڵاتانی ئیسلامـیدا بوو، زۆر مەترسیدار بوو.
ئێمە نەتەوەیەکین کە ژمارەی دانیشتوانمان کەمە، بەڵام مەسئولیەتی گرنگمان لە ئەستۆدایە و کەمبوونەوەی مرۆڤە پسپۆڕەکان، بۆ ئیمە زۆر زیـانبەخش دەبێت.
پاش ئەوەی کە جێگری وەزیر مستعمرات دوایین ڕاپۆرتی منی ھەڵسەنگاند، ڕێنمایی کردم بەشداری لە کۆنفڕانسێکدا بکەم کە لە لەندەندا گیرابوو که تا گوێ لە ڕاپۆرتەکانی شەش جاسوسی بەشدار بووی کۆنفڕانسەکە بگرم. لە کۆنفڕانسەکەدا دەستەیەک لە پایەبەرزەکانی وەزارەتی مستعمرات بەسەرپەرشتی خودی وەزیر ئامادە بوون. ھەریەکە لە ھاوکارانم ڕاپۆرتەکانی خۆیی خوێندەوە و منیش بەشداریمکردوو ھێڵە گشتیەکانی ڕاپۆرتەکەی خۆمم لە بارەی تورکیـاوە بە ئاگاداری ئامادەبووان گەیـاند وەزیر، جێگرەکەیی و ھەندێک لە بەشداربووان دەستخۆشیـان لێکردم بۆ ئەو چالاکییـانەی کە لە تورکیـادا ئەنجامم دابوون. لەگەڵ ئەوەشدا من لە پلەی سێێەمدا بووم و دوو جاسوسیتریـان باشتتر لەمن چالاکییەکانیـان ئەنجامدابوو. ئەو دوو کەسەیش بریتی بوون لە جی بیکڵۆد (G Becloud) و ھێنری فەنس (H.Fance)، کە پلەی یەکەم و دووەمـیان بەدەستھێنا.
پێویستە ئەوەش بڵێم کە من لە فێربوونی زمانی تورکی، عەرەبی، تەجویدی قورئان و داب و نەریتی ئیسلامدا سەرکەوتنێکی زۆرم بەدەستھێنابوو، بەڵام لە ئامادەی ڕاپۆرتێکی ڕووندا دەربارەی خاڵە لاوازەکانی دەوڵەتی عوسمانی، زۆر سەرکەتوو نەبووم. پاش لە تەواوبوونی کۆنفڕانسەکە، کە شەش کاتژمێری خایەند، جێگری وەزیر خاڵەلاوازەکانمـی بۆ دەستنیشان کردم. منیش پێم گوت کە : " بابەتی سەرەکی کاری من لەو دوو ساڵەدا، فێربوونی دووزمانی جیـاواز، ڕاڤەی قورئان و ئاشنا بوون بووە بە داب و نەریتی ئیسلام و ھەلی پێویستم لەبەردەمدا نەبووە که تا بیر لە ئەرکەکانیترم بکەمەوە. ئەگەر متمانەی خۆت بەمن لە دەستنەدەیت، ئەوا خوا یـاربێت لە سەفەری داھاتوومدا قەرەبۆیـان دەکەمەوە ". جێگری وەزیر پێی وتم :" بێگومان تۆ لەکارەکەتدا سەرکەوتوو بوویت، بەڵام چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیەکە لەم ڕێگایەدا لەکەسەکانیتر چالاکتر بیت " . ھەروەھا لەدرێژەی قسەکانیدا وتی:
بابەتی گرنگی کاری مەئموریەتی تۆ لەئایندەدا دوو خاڵە:
١. دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکانی موسڵمانەکان، کە سەرکەوتنی ئێمە بۆ نفوزە ناویـان و پێکھێنانی دووبەرکی و ناکۆکی لە نێوان گروپە جیـاوازەکانی ئیسلامدا مسۆگەر دەکات، چونکە فاکتەری سەرکەوتنی ئێمە بەسەر دوژمندا زانین و ناسینی ئەم بابەت و کێشانەیە.
٢. پاش لە ناسینی خاڵە لاوازەکان، ھەنگاونان بۆ پێکھێنانی دووبەرەکی و ناکۆکی پێویستە. ھەرکاتێک لە بەجێھێنانی ئەم کارەدا توانایی پێویست لە خۆت پیشان بدەیت، ئەوا لەوە دڵنیـابە کە لە ڕیزی پێشەوەی لێھاتووترین و باشترین جاسوسەکانی ئینگلیزدا دەبیت و دەبیتە ڕەمزی شانازی .
شەش مانگ لە لەندەن مامەوە. لەو ماوەیەدا لەگەڵ کچەکەی پورمدا "ماری شۆی"، کە ساڵێک لە من گەورەتر بوو، زەواجمانکرد. لەوکاتەدا، تەمەنی من بیست دووساڵ بوو، ماریش تەمەنی بیست و سێ ساڵ بوو. ماری کچێک بوو کە ڕۆشنبیریەکی مام ناوەنجی ھەبوو، بەڵام زۆر شۆخ و شەنگ بوو. ڕەفتاری ھاوسەرەکەم ئاسایی و مـیانەڕەو بوو. خۆشترین ڕۆژەکانی ژیـانم لەگەڵ ئەودا بەسەر برد. لە ھەمان سەرەتای دەستپێی ژیـانی ھاوسەریماندا ماری سک پڕ (حاملە) بوو. من بە سەبر و حەوسەڵەوە چاوەڕێی مـیوانی تازە بووم، بەڵام ھەر لەو کاتەدا، فەرمانێکی تازەم لە لە وەزارەتەوە پێگەیشت، کە بەپێی ئەو فەرمانە دەبووایە بەبێ لەدەستدانی کات و بەزوویی سەفەر بکەم بۆ وڵاتی عێراق.
خۆم و ھاوسەرەکەم، کە چاوەڕێی یەکەمـین منداڵمان دەکرد، بەھۆی مەئموریەتێکی نوێ کە پێم سپێردرابوو، دووچاری خەفەتێکی زۆر بووین، بەڵام خۆشەویستی نیشتمان، پلەوپایەخوازی و مەیلی پێشبڕکێ لەگەڵ ھاوپیشەکانمدا، بوونە ھۆی ئەوە کە سۆزەکانی ژن و مێردایەتی و خۆشەویستی منداڵ، بکەونە ژێر تیشکی بەجێگەیـاندنی ئەرکەکانەوە. لەم ڕووەوە ھیچ گومانێکم بۆخۆم نەھێشتەوە لە قەبوڵی بەجێھێنانی ئەرکەکانمدا. داواکاری ھاوسەرەکەم بۆ دواخستنی مەئموریەتەکەم که تا منداڵەکەمان دێتە دنیـاوە، بەجێگایەک نەگەیشت و بێھودە بوو. ئەو ڕۆژەی کە بەمەبەستی سەفەر لە ھاوسەرەکەم جودا دەبوومەوە، ھەردووکمان زۆرگریـاین. ئەو بەکوڵ دەگریـاو دەیگوت: "نامەم بۆ بنووسەو پەیوەندی خۆتم لەگەڵدا مەپچڕێنە. منیش لە ھێلانەی ئاڵتونی منداڵەکەمانەوە نامەت بۆ دەنووسم". ئەم وشانە دڵمـیان دەگوشی. گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە سەفەرەکم دوابخەم، بەڵام بەزوویی ھەست و سۆزەکانی خۆمم کۆنترۆڵ کرد . پاش لە خواحافیزی لە ھاوسەرەکەم، ڕۆیشتم بۆ وەزارەت که تا لەوێ فەرمانە تازەکان وەربگرم.
***
پاش شەش مانگ ڕۆیشتن بە دەریـادا، سەرئەنجام گەیشتمە بەسرە. دانیشتوانی ئەم شارە زیـاتر پێکھاتووە لە خێڵەکانی دەوروبەری. دوو باڵی سەرەکی شیعەو سونی، ئێرانی و عەرەب لەم شارەدا پێکەوە دەژین. ژمارەیەکی کەمـی مەسیحیش لەم شارەدا نیشتەجێ بوون. بۆیەکەمـین جاربوو لە ژیـانمدا کە لەگەڵ پەیڕەوانی شیعەو سونییدا ئاشناببم. جێگای خۆیەتی کە ئاماژەیەکی کورتیش بە بیروڕا تایبەتییەکانی سوننە و شیعە بکەم. شیعەکان لایەنگری عەلی کوڕی ئەبوتالیبی زاوا و کوڕی مامـی پێغەمبەرن و بەبۆچونی ئەوان، محەمەد بەڕاشکاوانە عەلی بە جێگرەوەی خۆی ھەڵبژاردووە. عەلی و یـازدە نەوەی کوڕی، ئیمام و جێگرەوەی بەھەقی پێغەمبەرن.
بە بڕوای من، شیعەکان لەبارەی خەلافەتی عەلی و دوو کوڕەکەی (حەسەن و حسین)ەوە، بەتەواوی لەسەر ھەقن، چونکە بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەمبارەیەوە کردوومە، چەندین بەڵگە لەبەردەستدان کە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن. بێگومان عەلی کۆمەڵێک تایبەتمەندی چاکی ھەبووە کە دەیتوانی فەرماندەیی سەربازی و حکومەتی سیـاسیی ئیسلام لەپاش مردنی محەمەدەوە لە ئەستۆی خۆی بگرێت.
کێشەی ئیمامێتی حەسەن و حسەینیش بەپێی ئەو حەدیسانەی کە لە پێغەمبەرەوە بەدەستی ئێمە گەیشتوون و سوننە مەزھەبەکانیش نکوڵیـان لێناکەن، لەلایەن ھەردوو باڵەکەی ئیسلام (سونی و شیعە)ەوە قەبوڵکراوە. گومانی من لەسەر جێگاگرتنەوەی نۆ کوڕەکەی حسەینی کوڕی عەلییە، کە شیعەکان ئەوانیش بە ئیمام دەزانن. چۆن دەکرێت پێغەمبەر ئاگاداری ئیمامەتی کەسانێک بێت کە ھێشتا لە دایک نەبوون ؟ لە کاتێکدا ئەگەر محەمەد، پێغەمبەری بەرھەقی خوا بێت، دەتوانێت غەیبزان بێت و لەبارەی شتە غەیبیەکانەوە شت بڵێت، ھەر بەو جۆرەی کە حەزرەتی عیسا پێشبینی ڕووداوە نادیـارەکانی داھاتووی دەکرد، بەڵام مەسیحییەکان لەو ڕووە گومانیـان لە پێغەمبەر بوونی محەمەد ھەیە.
موسڵمانەکان دەڵێن کە قورئانی پیرۆز گەورەترین بەڵگەیە بۆ کۆتایی ھاتنی پێغەمبەرەکان (خاتم الانبیـاء)، بەڵام من ھەرچەندە کە قورئانم خوێندەوە، کەچی بەڵگەیەکم لەمبارەیەوە بەرچاونەکەوت. لەوڕووەوە کە قورئان کتێبێکی پایەبەرزە، ھیچ گومانێکم نییەو بڕوایشم وایە کە جێگاوشوێنی ئەو لە تەورات و ئینجیلیش بەرزترە. داستانە کۆنەکان، ئەحکام، داب ونەریت، وانەی ڕەوشت و بابەتەکانی دیکەی، ئەفزەڵیەت و متمانەیەکی تایبەتییـان بەخشیووە بەم کتێبە، بەڵام ئایـا ئەو تایبەتمەندییـانە بەڵگەن بۆ ڕاستگۆیی محەمەد؟ من سەرم لەکارەکانی محەمەد سوڕماوە!.. چۆن پیـاوێکی دەشتەکی، کە خوێندنەوە و نووسینی نەزانیوە، کتێبێکی ئەوھا بەرز و بەنرخی پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە؟ که تا ئێستا ھیچ کەسێک، بە ھوشیـاری و توانایی تەواوەوە، نەیتوانیوە کتێبێکی ئەوھا بڵاوبکاتەوە. ئەی چۆن ئەم عەرەبە دەشتەکییە، کە نەخوێندەوار بووە توانیویەتی کتێبێکی ئەوھا بنوسێت ؟ کێشەیەکیتر کە ئاماژەم پێکرد، ھاتنە کایەی ئەم پرسیـارەیە: ئایـا ئەم کتێبە دەتوانێت بۆخۆی بەڵگەیەک بێت بۆ لە ناوچوونی محەمەد؟
لەو بارەیەوە زۆرم خوێندەوە که تا وەڵامێک بۆ ئەم پرسیـارە بدۆزمەوە و لەو ڕاستییە تێبگەم. کاتێک ئەم کێشەیەم لەگەڵ یەکێک لە قەشەکاندا باسکرد، بەڵام ئەویش نەیتوانی وەڵامێکی قەناعەتبەخشم بداتەوە. قەشەکە لەڕووی دەمارگیری و دوژمنایەتییەوە وەڵامە بێبەڵگەکانی دامەوە. کە لە تورکیـایش بووم، چەندین جار لەو بارەیەوە لەگەڵ شێخ ئەحمەدیشدا گفتوگۆم کرد، بەڵام وەڵامێکی شیـاو و قەناعەتبەخشم لەویش وەرنەگرتەوە. پێویستە ئەوەش بڵێم کە ھێنانە گۆڕێی کێشەکە لەگەڵ شێخ ئەحمەددا بەو ڕاشکاوییە نەبوو کە لەگەڵ قەشەکەی لەندەندا ھێنابوومەگۆڕێ، چونکە لە ھێنانەکایەی کێشەکە لەگەڵ شێخ ئەحمەددا، لەوە دەترسام کە ئاشکراببم و دەستەکەم بکەوێتە ڕوو، یـان لانی کەم شێخ ئەحمەد وا لێم تێبگات کە من گومانێکم لەبەرامبەر پێغەمبەردا ھەیە. بێگومان محەمەد لەڕیزی ئەو پیـاوە گەورانەدایە کە ناتوانرێت نکوڵی لە تێکۆشانەکانیـان بکرێت لە پێناوی ھێنانە سەر ڕێگای ڕاستی مرۆڤدا، مێژوویش ئەو ڕاستییە ڕووندەکاتەوە. لەگەڵ ھەموو ئەو ڕاستیـانەشدا، بەڵام من لە پێغەمبەری محەمەد گومانم ھەیە و تەنانەت بە پێغەمبەریشی نازانم. گریمان کە ئەو پێغەمبەریش نییە، بەڵام محەمەد گەورەتر بووە لەھەموو ئەو بلیمەت (عبقری)انەی کەئێمە دەیـانناسین. محەمەدلە ھوشیـارترین بیریـارەکانی مێژوویش ھوشیـارتره.
موسڵمانە سونییەکان دەڵێن: بەبۆچوونی موسڵمانەکان ئەبوبەکر، عوسمان و عومەر بۆ بەڕێوەبردنی کاری خەلافەت، لە عەلی شایستەتر و لێهاتووتر بوون. لەم ڕووەوە، لە ھەڵبژاردنەکەیـاندا، فەرمانی پێغەمبەریـان لە یـاد کردووە و ڕاستەوخۆ دەستبەکاربوون. دەبێت ئەوە بزانرێت کە ئەمجۆرە ناکۆکیـانە لە زۆربەی ئاینەکاندا ھەیە و بە تایبەتیش لە مەسیحییەتدا ئەم ناکۆکیـانە دەبینرێت. خاڵێک کە ڕوون نییە، ھەمان ناکۆکی نێوان شیعەو سوننەیە، کە چەندین سەدەیە بە دوای مەرگی عەلی و عومەردا درێژەی ھەیە. بەڕاستی ئەگەر موسڵمانەکان ئاقڵانە بیریـان بکردایەوە، دەبووایە لەبیری حاڵی ئەمڕۆیـاندا بوونایە، نەک بیریـان لە ڕابردوویەکی دوورو لە یـادچووەوە بکردایەوە. جارێکیـات ھەمان ناکۆکی نێوان شیعەو سونیم لەگەڵ ھەندێک لە لێپرسراوانی وەزارەتی مستعمراتدا باسکرد و پێم گوتن کە: "ئەگەر موسڵمانەکان لە مانای ژیـان تێبگەیشتنایە، ئەم ناکۆکیـانەیـان دەخستە لاوە، یەکیـان دەگرتەوە و قسەی خۆیـان دەکردە یەک". لە ھەمان کۆبوونەوەدا، بەڕێوەبەی کۆبوونەوەکە قسەکانی پێ بڕیم و وتی: "تۆ دەبێت ئاگری ناکۆکی لە نێوان موسڵمانەکاندا خۆش بکەیت، نەک بێیت باسی یەکگرتن و خستنەلاوەی ناکۆکییەکانیـان بکەیت!". پێش لەوەی کە سەفەر بکەم بۆ عێراق، جێگری وەزیری مستعمرات لە کۆبوونەوەیەکدا پێی وتم :" ھمفێر، تۆ دەزانیت کە جەنگ و تێکھەڵچوونی نێوان مرۆڤەکان شتێکی ئاساییە. و لەوکاتەوە کە قابیل و ھابیل لە دایک بوون، ناکۆکیش دەستیپێکردووە و تا گەڕانەوەی مەسیحیش، ئەم جەنگ و مشتومڕە ھەروا درێژەی دەبێت. دەتوانین ناکۆکی نێوان مرۆڤەکانیش دابەشبکەین بە سەر پێنج چەمکدا:
١. ناکۆکی ڕەگەزیی (ناکۆکی نێوان ڕەش و سپی)یەکان.
٢. ناکۆکییە خێڵەکییەکان.
٣. ناکۆکی لە سەر خاک.
٤. ناکۆکییە نەتەوەییەکان.
٥. ناکۆکییە ئاینییەکان.
ئەرکی تۆ لەم سەفەرەتدا، ناسینەوەی بوعدەکانی ئەم ناکۆکییـانەی نێوان موسڵمانەکانە. دەبێت ڕێگاکان و ھۆکارەکانی دوو بەرەکی و ناکۆکیەکانیـان که تا ڕادەی تەقینەوەیـان فێر ببیت و لێپرسراوانی لەندەن لە ڕەوتی ھەواڵ و ئەو زانیـارییـانەی کە لەم بوارانەدا بەدەستیـان دەھێنیت، ئاگادار بکەیتەوە. ئەگەر بتوانیت کە لە چەند بەشێکی وڵاتانی ئیسلامـیدا جەنگی نێوان شیعەو سوننە بەرپا بکەیت، ئەوا گەورەترین خزمەتت بە بهریتانیـای گەورەکردووە!. ژیـانێکی ئاسودەو بەختەوەر بۆ ئێمەی ئینگلیز فەراھەم ناکرێت، مەگەر ئەوە کە بتوانین لە مستعمرەکانی خۆماندا ئاگری ناکۆکی، دووبەرەکی و یـاخیبوون خۆشبکەین. ھەروەھا ئێمە لەکاتێکدا دەتوانین ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تێکبشکێنین کە لەشارەکان و وڵاتەکانی ژێر دەستی ئەودا، فیتنەو ئاژاوە بنێینەوە. جگە لەم حاڵەتە، چۆن دەکرێت نەتەوەیەکی بچووکی وەک ئینگلیزەکان سەرزەوییەکی پان و پۆڕ بخەنە ژێردەستی خۆیـانەوە. کەواتە جەنابی ھمفێر تۆ دەبێت بە ھەموو تواناییەکتەوە ھەوڵبدەیت کەلەبەر و درزێک بدۆزیتەوە بۆ ئاژاوەنانەوە و دووبەرەکی و لەوێوە دەستپێبکەیت. دەبێت ئەوەیش بزانیت کە ئێستا دەسەڵاتی عوسمانییەکان و ئێرانییەکانیش بەسەر ناوچەکەدا لاواز و لەرزۆک بووە. ئەرکی تۆ ئەوەیە کە خەڵک لە دژی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەواکانیـان ھانبدەیت و بیـانجوڵێنیت بۆ یـاخی بوون. بەڵگە مێژووییەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ھەمـیشە شۆڕشەکان لە ناڕەزایەتی و یـاخیبوونەکانی خەڵکەوە سەرچاوەی گرتووە دژ بە فەرمانڕەواکانیـان. ھەر کاتێک کە ئاژاوە و پشێوی لە نێوان خەڵکی ناوچەیەکدا دروست ببێت و دەست لە ھاوڕایی و یەکگرتن بەربدەن، بە ئاسانی زەمـینەی داگیریـان فەراھەم دەبێت".
***
پاش ئەوەی گەیشتمە بەسرە، ڕۆیشتم بۆ مزگەوتێکی ئەو شارە. خەتیبی مزگەوتەکە یەکێک بوو لە زانا ناسراوەکانی سوننە مەزھەب و ناوی شێخ ( عومەر طایی ) بوو. خۆمم پێناساند، بەڵام شێخ ھەر لەگەڵ یەکەمـین چرکە ساتی یەکتر بینینمانەوە، بە چاوی گومانەوە سەیری کردم و دەستیکرد بە پرسیـار لەبارەی ناسنامە، ئەسل و فەسڵم، خێزان و پێشینەمەوە. وابزانم لە ڕەنگی ڕوخسار و لەھجەکەم کەوتە گومانەوە. لەوەڵامـی پرسیـارەکانی شێخدا وتم کە : خەڵکی تورکیـا نیم و لە قوستەنتینیە ( ئەستەنبوڵی کۆن ـ وەرگێڕی کوردی ) قوتابی شێخ ئەحمەد بووم و لەلای خالیدی دارتاشیش شاگردبووم ". بەکورتی، ئەوەی کە لە تورکیـا فێری بوو بووم، سەرلەنوێ بۆم گێڕایەوە. ھەستمکرد کە شێخ بە چاو پرسیـار لە یەکێک لە ئامادەبووان دەکات، وەک دیـاربوو دەیویست بزانێت کە بەتورکیەکی تەواو قسەدەکەم یـان نا؟. ھەمان کەسیش بە چاو وەڵامێکی پۆزەتیڤی دایەوە. لەم ڕووەوە خۆشحاڵ بووم، چونکە توانیبووم کە که تا ڕادەیەک دڵی شێخ لە خۆم ڕازی بکەم، بەڵام خۆشحاڵییەکەم شەتاو (سراب) ێکی ھەڵخەڵتێنەر بوو، چونکە پاش ماوەیەک تێگەیشتم کە شێخ ھێشتا بەچاوێکی خراپەوە سەیرم دەکات و من بە جاسوسی عوسمانییەکان دەزانێت و دەنگۆ (دیعایە)ی ئەوەش ھەبوو کە شێخ زۆر بە تووندی لەگەڵ والی بەسرەدا، کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە دیـاریکرابوو، کەوتبووە نەیـاری و ناکۆکییەوە و ھەرکەیـان ئەویتری تاوانباردەکرد.
بەھەرحاڵ، چارەیەکم نەبوو. دەبووایە لەمزگەوتەکەی شێخ عومەرەوە بگوازمەوە بۆ کاروانسەرایەک کە شوێنی موسافیران و غەریبەکان بوو. ژورێکم لە ھەمان کاروانسەرادا بەکرێگرت. خاوەنی کاروانسەراکە، کە پیـاوێکی دەبەنگ بوو، ھەموو بەیـانیـانێک زوو نەفەرەکانی ئیزعاج دەکرد. پاش بانگی بەیـانی، کە ھێشتا دنیـا تاریک بوو، بە تووندی لە دەرگاکەی دەدام و بەئاگای دەکردمەوە بۆ نوێژی بەیـانی. ئەوجا ئیتر مەجبور بووم کە که تا ڕۆژھەڵدەھات خەریکی خوێندنەوەی قورئان بم. کاتێک کە پێم دەگوت خۆ خوێندنەوەی قورئان یەکێک نییە لە فەرزەکان و فەرز نەکراوە، ئیتر تۆ بۆچی ئەوەندەی لەسەر دەڕۆیت، لەوەڵامدا دەیگوت کە خەوی بەیـانیـان ھەژاری و نەگبەتی بەدواوەیە و ھەموو دانیشتوانی کاروانسەراکە نەگبەتی دەیـانگرێت. لەبەرئەوە، چارەیەکم نەبوو، جگە لەوەی ملکەچی قسەکانی ببم، چونکە ئەگەر سەرپێچیم بکردایە، ئەوا ھەڕەشەی دەری لێدەکردم. ھەموو ڕۆژیێک کە گوێم لە بانگی بەیـانی دەبوو، ھەڵدەستام بۆ نوێژ و دواتریش زیـاتر لە کاتژمێرک قورئانم دەخوێند. گیروگرفتەکەم لێرەیشدا کۆتایی پێنەھات. ڕۆژێکیـان خاوەنی کاروانسەراکە، کە ناوی مورشیدەفەنی بوو، ھاتەلام و پێی گوتم " لەو ڕۆژەوە تۆ ھاتوویتە کاروانسەراکەم، کێشە بەدوای کێشەدا ڕووم تێدەکات و ھۆی ئەمەش ھیچ شتێک نییە جگە لە شومـی و نەگبەتی تۆ!چونکە تۆ ھاوسەرت نییە و زگورتیت. یـان ئەوەیەکە بە خێرایی ژن بھێنی، یـان دەبێت ژوورەکەم تەسلیم بکەیتەوە". منیش پێم گوت " ئاخر ئەفەندی بە چ پارەوپوڵێک ژن بھێنم؟ " ئەمجارەیـان نەموێرا کە بێتوانایی سێکسی بکەمە بیـانویەک بۆ زەواج نەەکەم، چونکە ئاشکرابوو مورشیدەفەنی لەو جۆرە کەسانە بوو کە بەدوای تاقیەوەدا دەچێت ".
مورشیدەفەنی لەوەڵامدا پێی وتم: " ھەی ناموسڵمانی بڕوا لاواز ! بۆچی مەگەر لە قورئاندا نەتخوێندووەتەوە کە خوای گەورە فەرمووییەتی (ئەوانەی کە ھەژارن، خوا بە گەورەیی خۆی پەکیـان ناخات) . بە کورتی، سەرم لێشێواو واقم وڕمابوو کە لەگەڵ ئەم ناحاڵییەدا چی بکەم، بەڵام سەرئەنجام گوتم: زۆرچاکە ، باشە، ئەدی چۆن دەکرێت بێ پارە ژن بھێنیت ؟ ئایـا تۆ بڕێک پارەم بە قەرز دەدەیتێ بۆ خەرجی سەرەتایی زەواج ەکەم ؟ ئەفەندی ڕۆچوو بوو بە ناو خەیـاڵدا و لەبری ئەوەی باسی قەرزولحسەنە (قرض الحسنە) بکات، لە ناکاودا سەری ھەڵبڕی و ھاواریکرد: " من نازانم چی دەڵێیت! یـان ئەوەتا دەبێت زەواج بکەیت، یـاخود ئەوەتا دەبێت که تا یەکەمـی مانگی ڕەجەب ئەم ژوورەم بۆ چۆڵ بکەیت ".
ئەو ڕۆژەش پێنجەمـی (جمادی الثانی) بوو، کە تەنھا ٢٥ ڕۆژ کاتم لەبەردەمدا بوو. سەرئەنجام، لە ژێر گوشارەکانی مورشیدە فەنی خاوەن مـیوانخانەکەدا، ناچار بووم کە ئەوێ بەجێبھێڵم و ببمە شاگردی دوکانێکی دارتاش، بەڵام بەو مەرجەی کە شوێنی خەو و خواردنم بۆ دابین بکات و لەبەرانبەریشدا کرێیەکی کەمتر وەربگرم. بەرلەوەی مانگی ڕەجەب تەواو ببێت، گواستمەوە بۆ شوێنە تازەکەم و چوومە دوکانی دارتاشەکەوە. وەستاکەم ناوی عهبدولڕهزا بوو. پیـاوێکی شەریف و بەڕێز بوو، وەک کوڕی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەکردم.
عەبدولڕەزا بەڕەگەز ئێرانی و شیعە مەزھەب بوو، خەڵکی خۆراسان بوو. یەکسەر ھەلەکەم قۆستەوە و دەستم بە فێربوونی زمانی فارسی کرد. ھەموو پاش نیوەڕوانێکیش، گروپک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی بەسرە، لە دوکانەکەیدا کۆدەبوونەوە و لەبارەی ھەموو شتێکەوە، لە سیـاسەتەوە بگرە ھەتا دەگاتە ئابوریی و ھەندێک جاریش دژبە حکومەتی ئیسلامـی قسەوباسیـان دەکرد، بەتایبەتیش لە دژی ئیمپراتۆر و خەلیفەکانی موسڵمانان کە لە ئەستەنبوڵ دانیشتبوون قسەیـان دەکرد، بەڵام ھەرکە مشتەرییەکی نەناسراو خۆی بکردایە بە دوکانەکەدا، خێرا قسەکانیـان دەبڕی و دەچوونە سەر باسی کێشە شەخسی و بێبایەخەکان.
لەوە تێنەگەیشتم کە چۆن متمانەیـان پێکردم. ھەموو شتێکیـان لەلای من باسدەکرد. دواتر تێگەیشتم کە وایـانزانیبوو من خەڵکی ئازەربایجانم، چونکە بە تورکی قسەم دەکرد و ڕەنگی ڕوخسار و دەموچاویشم ئەو گومانەیئەوان بەھێزتر دەکرد، چونکە وەک زۆربەی خەڵکی ئازەربیجان، ڕەنگی ڕوخسارم سوور و سپیە.
لەو ڕۆژانەی کە لەلای دارتاشەکە کارم دەکرد، لەگەڵ لاوێکدا ئاشنا بووم کە ئەویش سەردانی دوکانەکەی دەکرد و ھەر سێ زمانی تورکی، عەرەبی و فارسی دەزانی. ئەو جلوبەرگی قوتابیە دینیەکانی لەبەردەکرد و ناوی محەمەدی کوڕی عبدالوەھاب بوو. لاوێکی چاوچنۆک، خۆبەزلزان و زۆر توڕە بوو. زۆر لە حکومەتی عوسمانی بێزار بوو، بەڵام ھەقی بەسەر حکومەتی ئێرانەوە نەبوو. برادەرایەتی و مامەڵەی لەگەڵ وەستاکەی مندا، ئەوەبوو کە ھەردووکیـان خەلیفەکانی عوسمانیـان بە دوژمنی پلەیەکی خۆیـان دەزانی. من لەوە تێنەگەیشتم کە ئەم لاوە سوننەیە چۆن لەگەڵ عەبدولڕەزای شیعەدا بوو بوو بە برادەر و چۆن و لەکوێ فێری زمانی فارسی بوو بوو ؟ ھەرچەندە کە ئەمجۆرە شتانەش لە بەسرەدا ڕوودەدات و شیعە و سونیەکان، کە دانیشتووانی بەسرە پێکدەھێنن، برادەرایەتی و ھاوڕێیەتیـان ھەیە و زۆرێکیش لە خەڵکی بەسرە ھەردوو زمانی عەرەبی و فارسی پێکەوە دەزانن و ھەندێکیشیـان تورکییـان دەزانی.
محەمەد عەبدلوەھاب، ھیچ جۆرە دەمارگیرییەکی سوننەگەرییـانە و شیعەگەرییـانەی نەبوو. لە حاڵێکدا کە زۆربەی سونییەکان، ھەندێک لە موفتییە سونییەکان، شیعەکانیـان بە کافر دەزانی. شێخ محەمەد ھێندە پابەندی چوار مەزھەبەکە (شافعی، حەنەفی، حەمبەلی و مالکی - وەرگێڕی فارسی) نەبوو . لەو بارەیەوە دەیگوت: ئەوەی کە خوا لە قورئاندا فەرموویەتی بەسە بۆ ئێمە.
کورتە چیرۆکی چوار مەزھەبەکە بەمجۆرەیە: سەدەیەک پاش لە مەرگی پێغەمبەر، چەند زانایەکی ئیسلامـی لە کۆمەڵگە ئیسلامـییەکاندا پەیدابوون، کە چوار کەسیـان بوونە پێشڕەوانی ئەھلی سوننە. ئەو چوارکەسەش بریتی بوون لە (ابو حنیفە)، (احمد حنبل )، (مالک) و (محمد ابن ادریس شافعی). خەلیفە عەباسییەکان، موسڵمانانیـان ناچار دەکرد کە پەیڕەوی لە یەکێک لەو چوار کەسە بکەن و ڕێگایـان نەئەدا کە زانایەکیتر، ھەرچەندە کە زۆریش خوێندنەوە و تێگەیشتنی لە بارەی قورئان و سوننەتەکانی پێغەمبەرەوە ھەبوو بێت، بچێتە پلەوپایەی ئیجتھادەوە. عەباسیەکان ڕێگر بوون لەبەردەمـی گەشەی زانستە ئاینییەکاندا. ئەمەش ببووە ھۆی بەستەڵەک (جمود)ی فکری لە نێوان موسڵمانانی سوننەمەزھەبدا. بەپێچەوانەشەوە، موسڵمانانی شیعە مەزھەب کەڵکیـان لەو ڕێگایـانە وەردەگرت کە سونییەکانن خستبوویـانە سەر ڕێگای گەشەی خۆیـان. لەم لایەنەوە، شیعەکان دەستیـانکرد بە بڵاوەوەی بیروڕاکانی خۆیـان لە پانتاییەکی فراواندا. سەرەڕای ئەوە کە لە سەدەی دووەمـی ھیجریدا ژمارەی شیعەکان یەک لەسەر سەدی سونییەکانی پێکدەھێنا، بەڵام بەردەوام ژمارەیـان زیـادی دەکرد و لەگەڵ پەیڕەوانی سونی مەزھەبدا بەرەو ھاوسەنگی دەڕۆیشتن. ئەمە شتێکی ئاسایی بوو، چونکە ئەو ئیجتھادەی کە شیعەکان بڕوایـان پێی بوو، بەبەردوامـی دەبووە ھۆی نوێبوونەوەی زانستی موسڵمانەکان، نوێبوونەوەی فقەی ئیسلامـی و نوێبوونەوەی تێگەیشتنی قورئان و سونەت و بەوھۆیەشەوە ئاینی ئیسلامـیان لەگەڵ ھەلومەرجی سەردەمدا دەگونجاند. ئیجتھاد چەکێک بوو کە دژی دۆگماتیزم بەکار دەھێنراو دەبووە ھۆی گۆڕانکاری و پێشکەوتنی ئایدیـاکانی ئیسلام. سنوردارەوەی ئیسلام لە چوار مەزھەبەکەدا و داخستنی دەرگاکانی گەڕان و داواکاری موسڵمانەکان، گوێی خۆ کەڕیـان لە قسە تازەکان، گوێنەدان بە پێداویستییەکانی سەردەم، چەکێکی ڕزیوو بوو کە قەناعەتی بە موسڵمانەکانیتر نەدەکرد. ئاشکرایە کە لە کاتێکدا دوژمن چەکی نوێی لەدەستدا بێت و تۆیش بە چەکی کۆن و ژەنگاوییەوە بچیتە مەیدانی شەڕەکەوە لەگەڵیدا، بە دڵنیـاییەوە درەنگ یـان زوو تێکدەشکێیت و دەیدۆڕێنی . بەپێی پێشبینی من، سوننە ئاقڵەکان، دەرگای ئیجتھاد بەڕووی موسڵماناندا دەکەنەوە و مژدەی ئەوەش دەدەم کەئەم کارە که تا سەدەی داھاتوو ئەنجام دەدرێت وپاش لە سەدەیەک، زۆرینەی موسڵمانەکان لە شیعەکانی لایەنگری ئیجتھاد پێکدەههێێن و سوننەکانیش دەبنە کەمایەتی.
بێمەوە سەر باسی لاوە خۆبەزلزان و بەرزەفڕەکە. مەبەستم لە شێخ محەمەد عهبدولوههابە: محەمەد توێژینەو و خوێندنەوەی تایبەتی خۆیی لەسەر قورئان و حەدیس ھەبوو. بۆ سەلماندنی ڕاستی بۆچونەکانی خۆی، پشتی بە وتەکان و بۆچونەکانی شێخەکان و زاناکانی ئیسلام دەبەست و بەڵگەی دەھێنایەوە. ئەو نەک تەنھا باسی لە باوەڕەکانی پاش ئەھلی سوننەی دەکرد، بەڵکو بیروڕاکانی ئەبوبەکر و عومەریشی دەکردە بەڵگەی قسەکانی و شارەزایی خۆیشی لە بواری فقەی ئیسلامـیدا نیشاندەدا. ھەندێک جاریش ئەنجامگیرییەکانی بە پێچەوانەی بیروڕای زاناکانی ئیسلامەوە بوو. شێخ ھەمـیشە دەیگوت: " پێغەمبەری خودا تەنھا کتێب و سونەتی، وەک بنەما نەگۆڕەکان بۆ بەجێھێشتووین، بەڵام ھەرگیز نەیوتووە کە ئەسحابەکان و زانا ئاینییەکان ھەرچییەکان وت، ئیتر ئەوانە وەحی دابەزێنراوە و شایستەی گۆڕان نییە. کەواتە پێویستە لەسەرمان کە پەیڕەوی لە کتێب و سونەت بکەین، ھەرچەندەیش کە زانایـان و پێشەوای مەزھەبەکان و تەنانەت ئەسحابەکانیش یەک بۆچوونیـان ھەبووبێت.
ڕۆژێکیـان لە نێوان ئەو و زانایەکی شیعەدا کە لە ئێرانەوە ھاتبوو، ڕەزای دارتاشیش مـیوانداری کردبوو، لەکاتی نانخواردندا مشتومڕێک لە نێوانیـاندا ڕوویدا. ئەوکەسە ناوی شێخ جەوادی قومـی بوو، ناکۆکییەکی بنچینەییـان لەگەڵ محەمەددا ھەبوو، کە سەرئەنجام مشتومڕەکەیـان بەخێرایی گۆڕا بۆ تووندوتیژی و بووە ھۆی دڵئێشانیـان لە یەکتری. من ھەموو قسەو باسەکەیـانم لە بیر نەماوە و تەنھا ئەو بەشانەی کە لە یـادم ماون، لێرەدا یـاداشتایـان دەکەم و دەیـان نووسمەوە :
شێخی قومـی بەم ڕستانە باسەکەی خۆیی دەستپێکرد و بە محەمەد عهبدولوههابی گوت: " ئەگەر تۆ ئازادانە بیر دەکەیتەوە و بەو شێوەیەیت کە باسی خۆت دەکەیت، گوایە توێژینەوە و خوێندنەوەی پێویستت لەسەر ئیسلام ھەیە، ئەی ئەوە چۆنە کە ئێوە وەک کەسێکی شیعە ڕێز لە (عەلی) ناگرن ؟" .
محەمەد وەڵامـیدایەوە: " لەبەر ئەوەی کە عەلیش ھەروەک عومەر و ئەوانیتر قسەکانی بۆ من نەگۆڕ نییە و من تەنھا کتێب و سونەتم قەبوڵە".
ـ شێخی قومـی: " ئەی پێغەمبەر نەیگوتووە: من شاری زانستم و عەلیش دەرگاکەمە ( انا مدینە العلم و علی بابھا) لێرەوەیە کە جیـاوازییەکی لە نێوان عەلی و ئەسحابەکانیتردا کردووە".
ـ محەمەد عهبدولوههاب: " ئەگەر وایە، کەواتە پێغەمبەر دەبووایە بیگوتایە: کتێب و عەلی کوڕی ئەبوتالیبم بۆ بەجێھێشتوون".
ـ شێخی قومـی: " بەڵێ ڕاستە کە وای وتووە. لەو شوێنەدا کە دەڵێت: کتێب و بنەماڵەکەم بۆ ئێوە بەجێھێشتووە (انی تارک فیکم الثقلین ، کتاب اللە و عترتی) . ئاشکرایە کە عەلی گەورەی بنەماڵەکەی پێغەمبەرە".
محەمەد عهبدولوههاب نکوڵی لەم حەدیسە کرد، بەڵام شێخی قومـی بە بەڵگەی تەواوەوە سەلماندی کە عەلی جێگری پێغەمبەرە. محەمەد عهبدولوههاب کە لەو بارەیەوە بێدەنگ بوو، وەک دیـار بوو وەڵامێکی بەرانبەر بە شێخی قومـی پێنەبوو، بەڵام لە پڕێکدا بە ناڕەزایەتییەوە بە شێخی گوت: (پێغەمبەر تەنھا قورئان و بنەماڵەکەی بۆ ئێمە بەجێھێشتووە، کەواتە چارە چییە؟). شێخی قومـی وەڵامـی دایەوە :" سونەت ڕوونەوە و ڕاڤەی کتێبەکەی خودایە، شتێکی لەمە زیـاتر نییە. پێغەمبەری خوا فەرموویەتی کتێبەکەی خوا و بنەماڵەکەم، واتە کتێبکەی خوا لەگەڵ شەرح و تەفسیری ئەودایە کە ناونراوە سونەت، لایەنێکیتر بۆ دووبارەەوەی سونەت نەماوەتەوە.".
محەمەد عهبدولوههاب وتی: " بە پێی قسەکاتی تۆ بێت (عترت) ، یـان ئەھلی بەیتیش تەفسیر و قسەی خودایە، ئەی بۆچی ئەمە بۆ دەقی حەدیس زیـادکراوە.".
شیخی قومـی وەڵامـی دایەوە: " پاش لە مردنی پێغەمبەری خوا، ئومەت پێویستی بە شەرح و تەفسیر قورئان ھەبووە، چونکە ئەحکامەکانی پێیویستیـان بە گونجاندن ھەبوو لەگەڵ ھەلومەرجی ژیـاندا. لەم ڕووەوە بوو کە پێغەمبەر لەگەڵ زانینی پێشتریدا، کتێبەکەی خوای بە بنەمایەکی نەگۆڕ زانیووە، ئەھلی بەیتیش وەک تەفسیرکەران و ڕوونکەرەوەکانی ئەو کتێبە، سپاردوویەتی بە پێداویستییەکانی سەردەم ".
چێژێکی زۆرم لەم گفتوگۆیـانە وەردەگرت و سەرم لێیـان سوڕ دەما. بینیم کە محهمـهد عهبدولوههاب لە بەرانبەر شێخ جەوادی قومـیدا، کە پیـاوێکی بە تەمەن بوو، وەکو ئەو باڵندەیە لێھاتبوو کە دەبێت بە داوی ڕاوچییەکەوە و ئیتر توانای فڕینی نامێنێ، تەنھا ئەوە نەبێت کە لە شوێنی خۆیدا باڵەتەپە دەکات .
پاشماوەیەک لە ئاشنا بوون و مامەڵەم لەگەڵ محەمەد عهبدولوههابدا، بەو ئەنجامە گەیشتم کە کەسێکی شیـاوە بۆ جێبەجێی ئامانجەکانی بەریتانیـا لە ناوچەکەدا و تواناییەکی باشی ھەیە بۆ ھەمان مەبەست. گیـانی خۆ بەزلزانی، لەخۆباییبوونەکەی، پلەو پایەخوازیەکەیی و دوژمنایەتییەکەی لەگەڵ زانایـانی ئاینی و مەرجەعەکانی ئیسلامدا، ملھوڕییەکەی بە ئاستێک گەیشتبوو کە خەلیفەکانی ڕاشیدینیشی دەخستە ژێر ڕەخنەوە. ئەنجامگیرییەکانی ئەو لەسەر قورئان و حەدیسەکان، کە جیـاوازییەکی ئاشکرای لەگەڵ واقعدا ھەبوو، گەورەترین خاڵی لاوازی ئەو بوو کە دەکرا کەڵکیـان لێوەربگیرێت و بقۆزرێنەوه.
ئەم لاوە مەغرورە لە کوێ و ئەو زانا پیرەمێردەی تورکی دانیشتووی ئەستەنبوڵ لە کوێ، کە ھەرگیز گۆڕانکاریەک لە بیروڕا و ڕەفتاریدا بەرانبەر بە ھەزار ساڵ لەوەپێش ڕووی نەدابوو. پیرەمێردی حەنەفی مەزھەبی ئەستەنبوڵی، کاتێک کە دەیویست ناوی ئەبوحەنیفە بھێنێت، ھەڵدەستا و دەستنوێژی دەگرت. یـان بۆ نموونە لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکەی (صحیح بخاری)دا، کە یەکێکە لەسەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی سوننەکان، زۆر ڕێزی لێدەگرت و ئەوەی کردبووە فەرز کە دەبووایە پێش لەوەی دەستببات بۆ ئەو کتێبە دەستنوێژی بگرێت و پاشان دەیخوێندەوە. شێخ محەمەد عهبدولوههاب ڕێک بە پێچەوانەی شێخ ئەحمەد ئەستەنبوڵییەوە بوو. محهمـهد عهبدولوههاب سوکایەتی بە ئەبوحەنیفە دەکرد و ھیچ ڕێزێکی بۆ دانە دەنا. ئەو دەیگوت: " من زیـاتر لە ئەبوحەنیفە دەزانم " و پێیشی وابوو کە نیوەی کتێبی (صحیح البخاری ) شتی بێ مانا و قسەی پووچە.
بە ھەرحاڵ، پەیوەندی خۆمم لەگەڵ محەمەدا پتەو کرد و ووردە ووردە برادەرایەتییەکی بەھێز لە نێوانمادا دروست بوو. من بە بەردەوامـی ئەوەم بە گوێی محەمەددا دەدا کە خوا بەھرەیەکی گەورەو بلیمەتانەی پێ بەخشیویت، کە لە عەلی و عومەریش گەورەتر و بە تواناتریت. پێم دەگوت کە: " ئەگەر تۆ لەسەردەمـی پێغەمبەردا بژیبایتایە، بە دڵنیـاییەوە دەکرایت بە جێنشینی ئەو". ھەمـیشە بە شێوەیەکی دڵخوازانە و ئارەزومەندانە قسەم لەگەڵدا دەکرد و پێم دەگوت: " ھیوادارم ئەو ئاڵوگۆڕەی کە دەبێت بەمزووانە لە ئاینی ئیسلامدا ڕوو بدات، لەسەردەستی تۆدا بێت، چونکە تەنھا تۆ دەتوانیت ئیسلام ڕزگار بکەیت لەم داڕمانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی بووەتەوە. ھەمووان چاوی ھیوا و ئومێدیـان لەسەر تۆیە تا ئاینی ئیسلام لە ھەرەس و داڕمان ڕزگار بکەیت ".
لەگەڵ محەمەددا ژوانێکمان دیـاریکرد، بەو مەبەستەی کە لەسەر تەفسیری قورئان لەسەر بنەمای ھزرە نوێیەکان، نەک لەسەر بنەمای بیرو باوەڕی ئەسحابە و پێشەوایـانی ئاینی ئیسلام، زانا و موفسیرەکان قسەو باس و گفتوگۆیەک بکەین. پێکەوە قورئانمان دەخوێندەوە و قسەو باسمان لەسەر دەکرد. نەخشەکەی من ئەوە بوو کە بە ھەر شێوەیەک بووە محەمەد بخەمە داوی وەزارەتی مستعمراتی ئینگلیزەوە.
محەمەد کە کەسێکی بەرزەفڕ و خۆپەرست بوو، توانیم پلەبەپلە بیخەمە ژێر کاریگەری قسەکانمەوە، که تا ئەو ڕادەیەی کە بە خەیـاڵی خۆی و بۆ سەرنجڕاکێشانی من، خۆی لەوە بەکەمتر بە من دەناساند کە لە ڕاستیدا لە خۆیی ڕادەبینی .
جارێکیـان پێم گوت: " ئایـا جیھاد واجبە؟". وەڵامـی دایەوە: " ئەی چۆن واجب نییە . ئەی خودا نافەرمێت : لەگەڵ کافرەکاندا بجەنگن". منیش وتم: " خودا دەفەرموێت لەگەڵ کافرکان و منافقەکاندا، واتە لەگەڵ ھەردووکیـاندا شەڕ بکەن. ئەگەر جیھاد لە دژی کافرەکان واجبە، ئەی بۆچی پێغەمبەر خۆی شەڕی لەگەڵ مونافیقەکاندا نەکرد؟". محەمەد وتی: " ئاخر خۆ جیھاد ھەر لە مەیدانی جەنگدا نییە. پێغەمبەر بە کردار و بە ڕەفتار جەنگی لەگەڵ منافقەکاندا دەکرد". منیش گوتم : " کەواتە لەم حاڵەتەدا، جییھاد لەگەڵ کافرەکان و منافقاندا بەکردار و بە ڕەفتار واجبە". محەمەد وەڵامـی دامەوە و وتی: " نەخێر ! چونکە پێغەمبەر لە مەیدانی جەنگدا دژ بەکافرەکان جیھادی کردووە". منیش وتم :" جەنگی پێغەمبەر لەگەڵ کافرەکەندا بە مەبەستی بەرگری بووە لە خۆی، چونکە کافرەکان دەیـانویست بیکوژن". محەمەد وەک نیشانەی ھاوڕابوونی خۆی لەگەڵمدا، سەری بۆ قسەکانم لەقاند و ئینجا من ھەستمکرد کە لە کارەکەمدا سەرکەوتنم بەدەستێناوە.
ڕۆژێکیتر پێم گوت: " ئایـا ڕێگا بە سیغەی ژنان دراوە؟". محەمەد لە وەڵامدا وتی: "ھەرگیز". منیش وتم: " ئەی بۆچی قورئان ڕێگای بەوە داوە کە چێژ لە ژنان وەربگیرێت و لە بەرانبەریشدا کرێ و ھەقی خۆیـان بدرێتێ؟. فما استمتعتم بە منھن فاتوھن اجروھن ـ ئایەتی ٢٤ لە سورەتی النساء). محەمەد لە وەڵامدا وتی:
"بەڵێ! بەڵام عومەر متعەی حەرام کردووە (موتعە کە لە سەردەمـی پێغەمبەردا حەڵاڵ بوو، من حەرامـی دەکەم و ھەرکەسێکیش ئەم کارە بکات سزای دەدەم ـ متعتان کنتا علی عھد الرسول اللە وانا احرمھا و اعاقب علیھما).". پێم وت: "سەیرە! ئەی تۆ چۆن خۆت لە عومەر بە زیرەکتر دەزانیت ؟ ئەمە لە حاڵێکدایە کە خۆت پەیڕەوی لە قسەکانی دەکەیت. ئاخر عومەر بە چ ھەقێک دەڵێت کە: پێغمبەر حەڵاڵی کردووە و منیش حەرامـی دەکەم. ئەی تۆ بۆچی حوکمەکانی قورئانت لە بیری خۆت بردووەتەوە و تەسلیمـی بیروڕاکانی عومەر بوویت؟". محەمەد لە بەرانبەر ئەم قسانەمدا بێدەنگ بوو. ئەو بێدەنگییەشی نیشانەی ڕازی بوون و ھاوڕابوونی بوو لەگەڵ قسەو پرسارەکانمدا. پاش ئەوەی کە لە سەر مەسەلەی سیغە قەتاعەتم پێکرد، ئینجا دەستمکرد بە بزواندنی غەریزە سێکسیەکانی. لەبەرئەوە کە لاوێکی زگورتی و بێ ھاوسەر بوو، ئەوجا سەری قسەم لە بارەی سیغەەوە بۆ کردەوە و لێم پرسی: " ئایـا حەزت لە سیغە ھەیە و تام و چێژی لێوەردەگریت؟". بینیم کە وەک نیشانەی ڕازیبوون و ھاوڕابوونی لەسەر سیغە، سەری داخست و لەو بارەیەوە ھیچی نەگوت.
من بە باشترین ھەلەکانی مەئموریەتەکەم گەیشتبووم. بەڵێنم دایە کە ژنێکی بۆ سیغە بکەم. تەنھا نیگەرانی من لەو ڕووەوە ئەوە بوو کە محەمەد لە سونییەکانی بەسرە بوو، سونییەکانیش دژی سیغە بوون، خەمـی ئەوەم ھەبوو کە ترسێک بکەوێتە دڵی محەمەدەوە و لە سیغەەکە پەشیمان ببێتەوە، بەڵام دڵنیـایشم کرد کە ئەم شتە بە نھێنی دەمێتێتەوە و تەنانەت ناوی ئەویش بە ژنەکە ناڵێم. پاش ئەو گفتگۆیەمان، من یەکسەر ڕۆیشتم بۆ ماڵی ژنە سۆزانییەکی مەسیحی، ئەو ژنە بە ئاگاداری وەزارەتی مستعمرات لە شاری بەسرەدا لەشفرۆشی دەکرد و لاوە موسڵمانەکانی تووشی فەساد دەکرد. مەسەلەکەم بۆ ئەو ژنە باسکرد و پاش ڕازیبوونی، ناوی (صفیـه)م بۆ دۆزیەوە و بڕیـار بوو کە لەگەڵ شێخدا پێکەوە بڕۆین بۆ ماڵیـان. پاش لەڕازیبوونی شێخ، لە ڕۆژی دیـاریکراودا بڕیـارماندا بڕۆین بۆ ماڵی سهفیـه. جگە لە خاوەن ماڵ، ھیچ کەسێکیتری لێنەبوو. پاش ئەوەی کە محەمەد کرێی سیغەی ھەفتەیەکی دایە و مۆری سیغەەکەیش سکەیەکی زێڕبوو، بۆ ماوەی یەک ھەفتە سهفیـهی کرد بە ژنی خۆی. بەکورتیەکەی، سهفیـه لە ناوە و منیش لە دەرەوە، دەستبەکار بووین بۆ ئامادەی محەمەد عهبدولوههاب بۆ کار و ئامانجەکانی داھاتوومان. سهفیـه تامـی شیرینی خستنە ژێر پێی ئەحکامەکانی دین و سەربەستی فکری و ئازادی بە محەمەد چەشتبوو.
ڕۆژی سێیەمـی پاش زەواجە سیغەکە، محەمەدم بینییەوە و دووبارە قسەو باسەکانمان دەستپێکردەوە. ئەمجارەیـان گفتگۆکەمان لەسەر حەرامـی شەراب بوو لە ئیسلامدا. بڕیـارمدا ئەو ئایەت و حەدیسانە ڕەتبکەمەوە کە ئەو لەسەر حەرامـی شەراب بڕوای پێیـان ھەبوو. پێم گوت: " ئەگەر شەراب خواردنەوەی معاویە، یەزد و خەلیفەکانیتری بنی ئومەییە و بنی عەباسیش بە ڕاست بزانین، ئەی چۆن دەبێت ڕەوابێت کە ئەم پێشەوایـانەی دین، ھەموویـان فێڵباز بن و تەنھا تۆ بە ڕێگای ڕاستدا بڕۆیت؟ بێگومان ئەوان لەمن و تۆ باشتر لە کتێبی ئاسمانی و سونەتەکانی پێغەمبەر تێگەیشتوون و زانیویـانە. بەم پێیەش دەکرێت بڵێین کە تێگەیشتنی ئەوان لە حوکمەکانی خوا و سونەت، حەرامـی شەراب نەبووە، بەڵکو حەزلێنە و بێزاری ئەوان بووە لە شەراب خواردنەوە. جگە لەوەش، لە کتێبە پیرۆزەکانی یەھود و مەسیحدا، کێشەی شەراب خواردنەوە ڕوونکراوەتەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەم ئاینانەیش، ئاینی خودایی بوون و پێغەمبەرەکانیشیـان لەلایەن ئیسلامەوە تەیدکراون. ئەی ئەوە چۆنە کە تەنھا لە ئاینێکی خوداییدا شەراب حەلاڵە و لە ئاینێکیتریدا شەراب حەرامکراوە؟ ئایـا ئەم ئاینانە ھەموویـان ئاینی ھەق نین و لە لایەن خودای تاک و تەنھاوە نەنێردراون؟ ئێمە چیرۆکێکمان لەبەردەستدایە دەیسەلمێنێ کە عومەریش شەرابی خواردووەتەوە ھەتا ئەو کاتەی کە ئایەتێک لەو بارەیەوە دابەزیووە (ئایـا تۆ دەست لە شەراب خواردنەوەو قومار ھەڵدەگریت ـ وھل انتم منتھون ـ سورەی الاعراف ئایەتی ٩١ ـ وەرگێڕی فارسی) ئەگەر شەراب خواردنەوە حەرام بوو، ئەی بۆچی پێغەمبەر گوناھی شەراب خواردنەوەی داوەتە پاڵ عومەر، ئەمە لە کاتێکدایە کە عومەر لەسەر ئەو گوناھەی سزا نەدراوە و ئەمەیش بەڵگەیە بۆ حەڵاڵ بوونی شەراب .".
محەمەد عبدالوەھاب بەوردی گوێی بۆ قسەکانم ڕاگرتبوو. پاشان دەمـی کردەوە و وتی: " لە خەبەرەکانی ئەو ڕۆژگارەدا ھاتووە کە عومەر شەرابی لەگەڵ ئاودا تێکەڵ کردووە که تا تایبەتمەندی مەستی لێدەربچێت و پاش ئەوەی کە ئەلکھوڵەکەی کەمکردووەتەوە، ئینجا خواردوویەتییەوە. لەو ڕووەیشەوە بوو کە دەیگوت شەراب حەرامە، نەک خودی شەرابی حەرامکردبێت. شەرابێک کە سەرخۆشت نەکات، ئەوا ئەو شەرابە حەرام نییە". شێخ لە ئاڕاستەی بیروبۆچوونەکانی خۆیدا لەمەڕ شەراب خواردنەوە، ئەنجامگیرییەکەی عومەری دەکردە بەڵگەی ڕاست و دروستی ئایەتەکە، چونکە خوا دەفەرموێت: " شەیتان دەیەوێت لە ڕێگای شەراب و قومارەوە دوژمنایەتی و کینە لە نێوانتاندا دروست بکات و خوا و نوێژتان لەبیر بباتەوە ـ (انما یرید الشیطان ان یوقع بینکم العداوە والبغضاء فی الخمر والعسیر و المـیسر ویصدکم عن ذکر اللە وعن الصلوە). ئەگەر شەرابێک سەرخۆشت نەکات و ئەو ئەنجامە خراپانەی لێنەکەوێتەوە، ئەو شەرابە حەرام نییە".
ئەو قسەو باسانەی کە لەبارەی شەراب خواردنەوە لەگەڵ محەمەددا کردبووم، ھەموویم بۆ سهفیە گێڕایەوە و جەختم لەسەر ئەوەکرد ھەلەکەم قۆستووەتەوە و تا دەتوانیت شەرابی بدەرێ و شێخ سەرخۆش بکە. ڕۆژی دواتر سهفیە پێی وتم کە پێکەوە شەرابێکی زۆریـان خواردووەتەوە و شێخ محەمەد وای لێھاتووە کە لەسەرپێ خۆی پێڕانەگیراوە و لە کۆتایی شەویشدا چەندین جار ھەوڵیداوە کە سێکسی لەگەڵدا بکات، بەڵام توانای نەبووە. بە کورتییەکەی، من و سهفییە توانیبوومان کە بە تەواوی شێخ کۆنترۆڵ بکەین. لەو کاتەدا بوو قسە زێڕینییەکانی وەزیری مستعمرات ھاتەوە یـادم کە لەکاتی خوداحافیزیدا پێی گوت بووم: " ئێمە بە شەراب و سێتوانیمان ئیسپانیـا لە کافرەکان ـ مەبەستی لە موسڵمانەکان بوو ـ بستێنینەوە و دەبێت ھەموو وڵاتاکانیتریش بەم دوو فاکتەرە وەربگرینەوە ،".
لە درێژەی قسەو باسەکانماندا لە بارەی ئاینەوە، ڕۆژێکیـان لەگەڵ شێخ محەمەددا باسی ڕۆژوگرتنم ھێنایە کایەوە و پێم گوت: " قورئان دەڵێت: ئەگەر ڕۆژو بگریت باشترە ـ ان تصموا خیرلکم ـ لەبەرئەوە، ڕۆژوگرتن لە ئیسلامدا دڵخوازانەیە نەک واجب". لەو کاتەدا شێخ بە شپرزەییەوە پێێ وتم: " تۆ دەتەوێت من لە دین ھەڵبگێڕیتەوە! ".
منیش پێم گوت: " محەمەد! ئاین ھیچ شتێک نییە جگە لە دڵخۆش، سەلامەتی گیـان و ھاوسەنگییەکی دەرونی. ئەم حاڵەتەیش مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە دەستدرێژی و تەعدا بۆسەر کەسانیتر. باشە ئەی مەسیح نەیگوتووە کە: دین عەشقە و ئەمەش لە قورئاندا ھاتووە ـ پەروەردگارت بپەرستە که تا دەستت دەگات بە یەقین ـ واعبد ربک حتی یـاتیک الیقین" ئێستا ئەگەر مرۆڤێک دەستی بە یەقین ڕاگەیشتبێت، بڕوای بە خودای دەسەڵاتدار ھەبێت، دڵی پڕ بووبێت لە بڕواو کردەوەی باش ئەنجام بدات، ئیتر چ پێویستییەکی بە ڕۆژوگرتن ھەیە؟ چونکە بە بەرزترین پلە و پایەی مرۆیی گەیشتووە."
محەمەد عبدالوەھاب، ئەمجارەیـان بە تووندی نکوڵی لە قسەکانم کرد و بە تووندی قسەکانمـی ڕەتکردەوە و بێزاری خۆی لە قسەکانم دەربڕی. جارێکیتریشیـان پێم گوت کە: " نوێژ واجب نییە"، لێی پرسیم " بۆچی واجب نییە؟". وتم: " خوا لە قورئاندا دەڵێت: نوێژ لە بەرئەوەیە کە ناوی منتان لەبیر نەچێتەوە و ناوی من فەرامۆش نەکەن ـ واقم الصلات لذکری ـ کەواتە مەبەست لە نوێژ لەبیرنەچوونەوەی ناوی خوایە و تۆ دەبێت لە باتی نوێژ ، ناوی خودات لەسەر زاربێت". محەمەد وتی: " بەڵێ گوێم لێبووە کە ھەندێک لە زانایـانی ئاینی لە کاتەکانی نوێژدا تەنھا ناوی خودا دووبارە دەکەنەوە و ئیتر نوێژ ناکەن". زۆر خۆشحاڵ بووم بەم ددانپیـانان (اعتراف)ەی محەمەد، بەڵام که تا ماوەیەک خۆم لەوە لائەدا کە پێی بڵێم واز لە نوێژ بھێنە و نوێژمەکە. محەمەد بە دوای ئەوەدا، جار نە جارێ نوێژی دەکرد، بە تایبەتی نوێژی بەیـانیـانی نەدەکرد و شەوەکانیش ھەتا درەنگ نەدەخەوتین. ھەر لەبەرئەوەش بوو کە بەیـانیـان توانای لە خەوهەستان و دەستنوێژگرتنی نەبوو.
بە کورتییەکەی، توانیم کە وردە وردە بەرگی ئیمان لەبەری شێخدا دابکەنم. ھەموو ڕۆژێک درێژەمان بە قسەوباسە بە تام و بە چێژەکانمان دەدا. جارێکیـان، سەرئەنجام باسەکەم ھێنایە سەر پێغەمبەر، بەڵام لە ناکاودا ڕوخساری گۆڕاو بێمەیلی خۆی لە چوونە سەر باسی پێغەمبەر دەربڕی و پێی وتم: " ئەگەر سوکایەتی بە پێغەمبەری خوا بکەیت، ئەوا پەیوەندییەکەمان تێکدەچێت و پەیوەندیمان نامێنێت". منیش لە ترسی ئەوەی کە ھەرچییەکم ڕستووە نەبێتەوە بە خوری، به ناچاری بابەتەکەم گۆڕی و ھیچ قسەیەکم لە بارەی پێغەمبەرەوە نەکرد.
لەوە بەدوا ئامانجی من ئەوە بوو کە ھزری ڕابەری و پێشەوایەتی لە کەسایەتی محەمەد عهبدولوههابدا دروست بکەم. ھاتمە سەر ئەو قەناعەتەی کە شۆرببمەوە بە ڕۆحیدا و ڕێگای سێیەم، واتە جگە لە مەزھەبی شیعە و سونی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری موسڵمانانی بۆ پێشنیـار بکەم. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیش، دەبوایە کە مێشکی لە ھەموو ئەو ئەوشتانە پاک بکەمەوە کە پێی گۆشکراوە و تووشی دەمارگیری کوێرانەی کردووە و لە ئەنجامـیشدا ھەستی بیری ئازادی تێدا بەھێز بکەم. سهفیەیش بۆ ئەم کارە گرەنگە ھاوکاری دەکردم، چونکە محەمەد شێت و شەیدای بووبوو. ھەموو ھەفتەیەکیش سیغەکەی نوێ دەکردەوە. بە کورتیەکەی، سهفیە سەبر و ئۆقرەی لە شێخ بڕی بوو.
لە دیدارێکماندا بە شێخ محەمەدم گوت: " ئایـا ڕاستە کە پێغەمبەر لەگەڵ ھاوەڵەکانی خۆیدا ھاوڕێ بووە؟". لە وەڵامدا وتی: " بەڵێ ". دیسان لێمپرسی "ئایـا حوکمەکانی ئیسلام ھەمـیشەیین یـان کاتین؟" لە وەڵامدا وتی: " بێگومان ھەمـیشەیین، چونکە پێغەمبەر دەفەرموێت: حەڵال که تا ڕۆژی قیـامەت حەڵاڵە و حەرامـیش که تا ڕۆژی قیـامەت حەرامە - حلال محمد حلال الی یوم القیـامە و حرام محمد حرام الی یوم القیـامە". بێ پەروا پێم وت: " دەبێت ئێمە پابەندی سونەتەکانی ئەو بین و لەگەڵ یەکتردا برادەر و ھاوڕێ بین ". ئەو پێشنیـارەکەمـی قەبوڵکرد و لەوە بەدواوە لەکاتی سەفەر و سەفەرنەدا پێکەوە دەبووین .
بەردەوام ھەوڵی ئەوم دەدا ئەو درەختی مـیوەیەی کە ناشتبووم و خۆشەویسترین ڕۆژەکانی تافی لاویم کردبووە قوربانی سەوز بوون و گەشەی، ھەرچی زووترە بەرھەمەکەی بچنمەوە.
ھەروەکو ڕابردوو، ھەموو مانگێک ڕاپۆرتی کارەکانی خۆم دەناردەوە بۆ وەزارەتی مستعمرات. ڕاپۆرتنووسین خوییەک بوو کە لە ھەمان سەرەتای دەستبەکاربوونمەوە لەگەڵیدا ڕاھاتبووم و لە ساتەوەختی دەرچوونمەمەوە که تا گەڕامەوە بۆ لەندەن، لە ناردنی ڕاپۆرتەکاندا کورتم نەدەھێنا. ئەو وەڵامانەی کە لە لەندەنەوە پێمدەگەیشتن، ھەموویـان ھاندەر و ھیوا بەخشبوون و سوورتریـان دەکردم لەسەر ئەنجامدانی ئەو ئەرکەی کە پێم سپێردرا بوو. ئەو ڕێگایەی کە لەبەردەمـی من و محەمەددا بوو، بە خێرایی دەمانبڕی. ھەرگیز وازم لە محەمەد نەدەھێنا و بە شوێن ئەوە بووم کە گیـانی ئازادی و گومان لە بیروڕاکانیدا بەھێزتر بکەم. ھەمـیشە ھیوا و ئومێدی ئەوەم پێدەبەخشی کە ئەو دواڕۆژێکی ڕووناک و پرشنگداری ھەیە و لە بارەی توانایی شکانی بەسەر مەسەلە ئاینییەکاندا، ھەمـیشە بە شان و باڵیدا ھەڵمدەدا. جارێکیـان بە درۆ پێم گوت: " ئەم شەو لە خەومدا پێغەمبەرم بینی لەگەڵ ژمارەیەک لەو خەتیبانەدا کە لە مـینبەرەکانەوە وەسفی دەکەن، لەسەر کورسییەک دانیشتبوو، دەوروبەری پڕ بوو لە زانایـان و پیـاوە گەورەکان، بەڵام من ھیچیـانم نەدەناسی. لە ناکاودا تۆیش ھاتیتە ژوورەوە و ناوچاوانت نوری لێدەباری. کاتێک کە گەیشتیتەپێغەمبەر، ئەویش بەڕێزەوە ھەستا و ناوچاوانتی ماچکرد و پێی گوتیت: ئەی مەحەمەدی ھاو ناوی من !.. تۆ مـیراتگری زانست و جێنشینی منیت لە بەڕێوەبردنی کارو باری دین و دنیـایی موسڵماندا". تۆیش گوتت: " ئەی ڕەسوڵی خودا، من لەوە دەترسم ئەو ھەموو زانست و زانیـاریەی کە ھەمە بۆ خەڵکی ئاشکرا بکەم!" پێغەمبەر فەرمووی:" ئەی محەمەد! دوودڵ مەبە، چونکە تۆ لەوە بڵندتریت کە خۆت بیر لە تواناییەکەت دەکەیتەوە!".
کاتێک کە محهمـهد عهبدولوههاب ئەفسانەی خەوە درۆینەکەمـی گوێ لێبوو، ھەر خەریک بوو لە خۆشییـاندا بفڕێت. لە بارەی خەوە درۆینەکەمەوە لێیدەپرسیم: " ئایـا تۆ ڕاستگۆیت لە گێڕانەوەی خەوەکانتدا؟". ھەمـیشە پێم دەگوت کە دڵنیـابە لە ڕاستگۆییم. لە ھەمان چرکەساتی گێڕانەوەی خەوە درۆینەکەمدا، بە تەواوی ھەستم بەوەکرد کە محەمەد بڕیـاری پەیگیرانەی خۆیداوە بۆ ڕاگەیـاندنی مەزھەبە نوێیەکەی خۆی.
***
لە گەرماوگەرمـی ئەم ڕۆژانەدا بوو کە نامەیەکم لە لەندەنەوە پێگەیشت و داوایـان لێکردبووم کە بەزوویی سەفەر بکەم بۆ شارە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا، ئەو شوێنانەی کە قیبلەی ئاوات و ھیوای شیعەکان و ناوەندی زانستی ئاینی و ڕوحانییەکانە . لەسەرەتادا بە پێویستی دەزانم کە ئاماژەیەکی ھەرچەندە کورتیش بێت بە پێشینەی ئەم دوو شارە پیرۆزە بکەم.
گرنگی شاری نەجەف خۆی لە ناشتن و بەژێرخاکی ئیمامـی عەلی، واتە چوارەمـین خەلیفەی موسڵمانەکاندا دەبینێتەوە و لە پاش مردنی ئیمامـی عەلییەوە، ئەو شارە بە بەردەوامـی بەرەو ئاوادانبوونەوە و فراوانبوونەوە دەڕوات. نەجەف لە کاتی کوشتنی ئیمامـی عەلیدا، سەرزەوییەک بوو کە دەکەوتە ٦ کیلۆمەتری شاری کوفەی ناوەندی خەلافەتەوە و دەتوانیت ماوەی نێوان کوفەو نەجەف بە یەک کاتژمێر ببڕیت. دوای کوشتنی ئیمامـی عەلی، دوو کوڕەکەی ئەو (حەسەن و حسەین)، تەرمەکەیـان بە نھێنی ھێنایە ئەم شوێنەی کە ئێستا ناوی لێنراوە نەجەف و بەشەو کردیـان بەژێرخاکەوە. ئێستا نەجەف یەکێکە لە شارە گەورەکانی وڵاتی ڕافیدەین و لە شاری کوفەیش گەورەترو ئاوادانترە. حەوزەی زانستی شیعە لە شاری نەجەفدایە . بازاڕەکان، قوتابخانەکان و خانووەکانی ساڵ بە ساڵ زیـاد دەکەن . زانایـانی ئەم شارە لەلایەن خەڵکەوە ڕێزێکی زۆریـان لێدەگیرێت. خەلیفەی عوسمانییەکان کە لە ئەستەنبوڵدا نیشتەجێن، لەبەر ئەم ھۆیـانەیخوارەوە ھەمـیشە بەھوشیـاریەوە مامەڵەیـان لەگەڵ شیعەکاندا دەکرد:
١. پاشای ئێران پەیڕەوی لەمەزھەبی شیعە دەکات و ڕێزلێنانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیش لە زانایـانی ئاینی نەجەف، دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی پەیوەندی دۆستانەی ئێران و تورکیـا و ئەمەیش لە دوائەنجامدا ڕێگا لە ھەڵگیرساندنی ئاگری شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەگرێت.
٢. عەشایرێکی زۆر لە دەوروبەری نەجەفدا دەژین، کە ھەموویـان چەکدارن و لە پەیڕەوانی تووندڕەوی زاناو مەرجەعەکانی شیعەن. سەرەڕای ئەوە کە ئەوان مەشقی سەربازییـان نییە و خەریکی کاروبارو ژیـانی خێڵەکییـانەی خۆیـانن، بەڵام قەبوڵی سوکایەتی بە زاناو مەرجەعەکانیشیـان ناکەن و ئەگەر لە کاتێکدا سوکایەتی بە زاناکانیـان بکرێت، ئەوا ھەموویـان لەدژی عوسمانییە سونی مەزھەبەکان یەکدەگرن و یـاخی دەبن. لەبەرئەوە، ئەوە کارێکی ئاقڵانە نابێت کە خەلافەتی ئەستەنبوڵ خۆیـان بخەنە ناو مەترسییەکی ئەوھاوەو سوکایەتی بە زانا ئاینییەکانی شیعەو مەرجەعەکانیـان بکەن.
٣. زانایـانی شیعە، لە جیھانی تەشەیعدا مەرجەعییەتی تەواوەتیـان ھەیە. لەوڵاتانی ھیند، ئەفریقاو شوێنەکانیتردا، شیعەکان بوونیـان ھەیە و ئەگەر لەلایەن عوسماتییەکانەوە بچووکترین سوکایەتیـان پێبکرێت، جیھانی شیعە، تووشی بارگرژی و پشێوی دەبێت و ئەمەش لەقازانجی حکومەتی تورکیـادا نابێت .
کەربەلا دووھەمـین شاری پیرۆزی شیعەکانە . ئەم شارەیش پاش لە کوشتنی حسەینی کوڕ عەلی ئەبو تاڵیب و فاتمەی زەھرا ڕووی لە ئاوادانیکردووە . خەڵکی عێراق داوا لە حسەین دەکەن کە بۆ وەرگرتنی کاری خەلافەتی موسڵمانان لە حیجازەوە سەفەر بۆ کوفە بکات، بەڵام ھەرکە حسەین وخێزانەکەی دەگەنە کەربەلا، خەڵکی عێراق ڕای خۆیـان دەگۆڕن و پشتی تێدەکەن و بە فەرمانی یەزد، خۆیـان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن .
یەزیدی کوڕی معاوییە خەلیفەی ئەمەوی بوو کە لە شامدا حوکمـی دەکرد. سوپاکەی ئەمەوی شەڕیـان لەگەڵ حسەین و بنەماڵەکەیدا کرد و سەرئەنجام ھەموویـان کوشتن. ئەم ناجوامێرییەی خەڵکی عێراق و ئەم دڵڕەقییەی سوپاکەی یەزید، پەڵەیەکی ڕەشە بە تەختی تەوێڵی مێژووی ئیسلامەوە. لەو مێژووە بە دواوە، شیعەکانی جیھان کەربەلایـان کردە ناوەندی زیـارەت، عیبادەت و شوێنی پەیوەندی خۆیـان بە ڕۆحانییەکانیـانەوە و لەھەموو لایەکەوە سەردانی دەکەن. کەربەلا ھەندێک جار ئەوەندە قەرەباڵغ دەبێت کە ھەرگیز لە مەسیحییەتدا قەرەباڵغییەکی لەو جۆرە نەبووە. لە شاری کەربەلادا زانایـان و مەرجەعەکانی شیعە سەرقاڵی تەرویجی بنەماکانی ئاینی ئیسلامن. قوتابخانەکان پڕن لە قوتابییە دینییەکان ولە ڕاستیدا نەجەف و کەربەلا تەواوکەری یەکترین. دیجلە و فورات، کە دوو ڕووباری گەورەی عێراقن و لەشاخاکانی تورکیـاوە سەرچاوە دەگرن، خاکی عێراق بۆ کشتوکاڵ ئامادە دەکەن و خەڵکەکەیشی لەخۆشگوزەرانی بەھرەمەندن.
لەکاتی گەڕانەوەم بۆ لەندەندا، پێشنیـاری ئەوەم بۆ وەزارەتی مستعمرات کرد کە ڕێڕەوی دیجلەو فورات بگۆڕێت بۆ ئەوەی کە حکومەتی عێراق ڕام و دەستەمۆ بکات و بەم ھۆیەشەوە خەڵکی عێراق ناچار بکرێن کە تەسلیم بە نەخشە ئیستعمارییەکانی ئینگلیز ببن.
***
لە جلوبەرگی بازرگانێکی بیـاببانیدا ڕۆیشتم بۆ نەجەف. چەند زانایەکی ئاینی ئەم شارەشم ناسی و دەستمکرد بە مامەڵە لەگەڵیـاندا. لە کۆبوونەوە و وانەو باسەکانیـاندا ئامادە دەبووم. کەش و ھەوای زاڵ بەسەرکۆبوونەوەکانیـاندا بەقوڵی سەرنجیـانڕاکێشام. لەوەش گرنگتر، لەزۆربەی حەوزەکاندا، دڵپاکی و ویژدان حوکمـی دەکرد. چەند زانایەکی شیعەی زۆر داوێن پاک و کۆنسێرڤێتیڤم دۆزییەوە، بەڵام بەداخەوە گیـانی نوێگەرایی و گونجانیـان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمدا تێدا بەدی نەدەکراو گۆڕانکارییەکانی جیھان ھیچ گۆڕانکارییەکی لە فکریـاندا بەدینەھێنابوو.
١. زاناو مەرجەعەکانی نەجەف بە تووندی نەیـار و دژ بە دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوون، ئەویش نەک لەبەر ئەوەی کە ئەوان شیعە بوون و عوسمانیەکانیش سونی، بەڵکو لەبەرئەوەی کە دەسەڵاتی عوسمانییەکان دەسەڵاتێکی چەوسێنەرانە بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کەچی ئەوان ھزرو ئامانجێکیـان بۆ ڕزگاربوون لە دیلی نەبوو.
٢. زانای ئاینی شیعەکان، زۆربەی کاتەکانی خۆیـان تەرخان دەکرد بۆ وانە و باسی زانستە ئاینییەکان، بەڵام ھەروەک قەشەکانی سەدەکانی ناوەڕاست حەزیـان لە زانستە نوێیەکان نەبوو. ئەگەرشتێکیشیـان بزانیبایە زۆر کەم بوو، کەئەوەیش سوودێکی پێنەدەگەیـاندن .
٣. زانا ئیسلامـیییە شیعەکان کەمترین زانیـاریـان لە بارەی ڕەوتە سیـاسییەکانی جیھانەوە نەبوو، ھەروەھا لەوبڕوایەشدا بوون کە پێکەوە گرێدانی فکر لەگەڵ مەسەلە سیـاسییەکاندا، شتێکی بێئەنجامە.
لەدڵی خۆمدا بەخۆمم دەگوت :" ئەمانە لە چ ڕۆژ ڕەشییەکدا دەژین ! دنیـا لەخەوھەستاوە، کەچی ئەمانە لە خەوی قورسی خۆیـاندان و ھێشتاخەبەریـان نەبووەتەوە.. با لافاوێک بێت و لە خەوی قورسیـان ڕایـانپەڕێنێت ". گفتوگۆم لەگەڵ ھەندێک لە زانا شیعەکاندا کرد لەبارەی پێویستی ھاتنە کایەوەی جوڵانەوەیەکی دژی خەلافەتی عوسمانی، بەڵام ئەوان ھیچ جۆرەئامادەییەکیـان لە خۆپیشاننەدا و گوێی خۆیـان لە قسەو پێشنیـارەکان کەڕدەکرد. تەنانەت ھەندێکیـان گاڵتەیشیـان پێدەکردم و بەو شێوەیە تەعبیریـان لە قسەکانم دەکرد کە من دەمەوێت بارودۆخی جیھانی بگۆڕم و نەزمـی دنیـا تێکبدەم. زانای ئاینی شیعەکان، وەک شتێکی حەتمـی و لە چارەنووس نووسراو دەیـانڕوانییە خەلافەت و بڕوایـان وابوو کە نابێت ھیچ ھەنگاوێک دژبە ئال عوسمان ھەڵبھێنرێتەوە، مەگەر پاش دووبارە دەرکەوتنەوە و گەڕانەوەی مەھدی، کە بە بڕوای شیعەکان دوازدەھەمـین ئیمامە و لە ساڵی ٢٠٠ دا بە منداڵی ونبووە و ھەتا ئێستایش ھەر لەژیـاندایە، لە ئاخرەزەماندا دەردەکەوێتەوە و دنیـای پڕ لە گەندەڵی و چەوسانەوە لە ناو دەبات و عەدالەت و دادخوازی دەگێڕێتەوە بۆ دنیـا.
سەرم لەوە سوڕما بوو کە گروپێک لە زانایـان و ھەڵبژێردراوانی ئیسلام چاویـان بڕی بووە خەون و خەیـاڵێکی بێھودەی لەوجۆرە. ھەروەک ئەوەی بەشێک لە مەسیحییەکان بڕوایـان وایە کە بۆ چەسپاندن و جێگیری عەدالەت لە دنیـادا، دووبارە مەسیح دەگەڕێتەوە. بە یەکێک لە زانا ئاینییەکانی شیعەم گوت :" ئایـا بڕوات بەوە نییە کە دەبێت ھەر ئێستا لەدژی ناعەدالەتی خەبات بکەیت و عەدالەت لەجیھاندا دامەزرێنیت، ھەروەک ئەوەی کە پێغەمبەر خەباتی لەدژی چەوسێنەران کرد ؟ " . لەوەڵامدا وتی :" خوا پێغەمبەری نارد بوو بۆ ئەو کارەو لەو ڕووەوە توانایی لەخۆی ڕادەبینییەوە " . پێم گوت :" باشە ئەی لەقورئاندا نەھاتووە کە بە شمشێر لەدژ چەوسێنەران ڕاپەڕن و خەڵکیـان لەدژ ھانبدەن ؟ " ؟سەرئەنجام لەوەڵامدا پێی وتم :" تۆ پیـاوێکیت کە پیشەکەت بازرگانییە و چوونە سەر ئەو باسانەیش پێویستیـان بە زانینی زانستێکە کە تێگەیشتنی تۆ لە ئاستیـاندا نییە ".
با بگەڕێمەوە بۆ نەجەف و لەبارەی مەزارگەکەی ئیمامـی عەلییەوە قسەبکەم . مەزارەکەی گۆڕێکی گەورەیەو بە ھەموو جۆرە نەخش و نیگارێکی جوان ڕازێنراوەتەوە. تەلارەکانی ئارامگەکەیش ڕازاونەتەوە و گومەزیەکی گەورەی لە زێڕی پوخت، لەگەڵ دوومنارەی بەرزی ئاڵتونی تێدا دروستکراوە . شیعەکان ھەموو ڕۆژێک دەستە دەستە دەچن بۆ زیـارەتی و نوێژی بە کۆمەڵی تێدا دەکەن. بەوپەڕی تامەزرۆیی و بەشێوەیکی دڵخوازانە کێلی پیرۆزی گۆڕەکەی ماچ دەکەن و لەبەردەم دەرگاکانی حەوشەکەیدا خۆیـان دەدەن بە زەویدا و بەڕێزەوە بەردەمـی دەرگاکانی ماچ دەکەن. پاشان سڵاو بۆ ئیمام دەنێرن و داوای ئیزنی چوونە ژوورەوەی لێدەکەن و مەزارگەکەی ماچ دەکەن. لە دەوروبەری مەرقەددا سەکۆیەکی گەورە ھەیە کە بە بەرد دروستکراوە و شوێنی زانا ئاینییەکان و زیـارتکەرە مەشھەدییە عەلەوییەکانە.
لەشاری کەربەلایشدا، دوو مەزارگەی بە ناوبانگ ھەیە کە ھەردووکیـان، بەکەمێک جیـاوازییەوە، بەشێوەی مەزارگەکەی ئیمامـی عەلی دروستکراون. یەکەمـیان مەرقەدی ئیمامـی حسەینە و دووەمـیشیـان مەرقەدی حەزرەتی عەباسی برایەتی، کە ھەردووکیـان لە کەربەلادا شەھیدکران. زیـارەتکەرانی کەربەلایش، ھەروەک زیـارەتکەرانی نەجەف، ڕۆژانە لەوێدا کۆدەبنەوە و و زیـارەتی دەکەن. دیمەنی شاری کەربەلا جوانترە لە دیمەنی شاری نەجەف. دەوروبەرەکەی بە باخ و باخات و درەختی خورما تەنراوە و چەند ڕوبارێکیش بە ناویـاند تێدەپەڕێت.
کەلاوەکانی ئەم شارەو خرابوونی بارودۆخەکەی، ھۆیەک بوون بۆ ئەوەی کە چاوی ھیوای تێببڕین. دیمەنی بارودۆخی گشتی و ژیـانی خراپ و نەخوازراوی خەڵکەکەی، پیشاندەری ئەوەبوون کە دەسەڵاتدارانی عوسمانی چ تاوانێکیـان لەبەرامبەر خەڵکی ئەم شارەدا کردووە. دەسەڵاتدارانی عوسمانی خەڵکانێکی چاوقایم و نەزان بوون کە ھەرچییەکیـان بویستبایە، بەبێ سڵەمـینەوە ئەنجامـیاندەدا، ھەروەک ئەوە کە خەڵکی عێراق کۆیلەی ئەوان بێت. کۆمەڵگەی عێراق، بەشێوەیەکی گشتی زۆر لە حکومەت ناڕازی بوون و ھەروەک ئاماژەیشم پێدا، شیعە مەزھەبەکان، لەگەڵ ئەوەدا کە دەیـانبینی ئازادی و عەدالەتیـان لە دەست دەرچووە، بەڵام شانیـان خستبووەژێر باری چەوسانەوەو ستەمـی دەسەڵاتداراتی عوسمانییەوە و لەو ڕووەوە ھیچ کاردانەوەیەکیـان لەخۆیـان پیشاننەدەدا. سونییەکانیش لە دەسەڵاتی والییەکانی تورک بەسەر ھەموو کاروباری وڵاتەکەیـاندا زۆر بەتووندی بێزارو ناڕازی بوون. بەتایبەتی کە سوننەکان خوێنی عروبە لە ڕەگەکانی خوێنیـاندا ھاتوچۆی دەکرد و ژمارەیەکیش لەسەیدەکانیشیـان، کە لە بنەماڵەی پێغەمبەربوون، خۆیـان لە والییەکانی عوسمانییەکان بە شایستە و شیـاوتر دەزانی بۆ بەڕێوەبردنی حکومەت لە وڵاتەکەیـاندا.
شارەکانی عێراق بە تەواوی بوو بوونە کەلاوە و خەڵکەکەیشی لە پیسی و خاک و خۆڵدا نوقم بووبوون. لەڕێگاو بانەکانی سەرانسەری وڵاتدا ئاسایش نەبوو، چەند دەستەوتاقمێکی چەتەو ڕێگریش لە بۆسەدا بوون بۆ کاروانەکان کە ئەگەر سوارە چەکدارەکانی دەوڵەتیـان لەگەڵدا نەبوونایە، پەلاماریـان دەدان وتاڵانیـاندە. کاروانە گەورەکان تەنھا کاتێک دەیـانتوانی بەرەو مەنزڵگە بکەونە ڕێ کە کەسانی چەکداری حکومەت پشتیوانیـان لێیـایە.
لەلایەکی تریشەوە، شەڕو تێکھەڵچوونی ھەمـیشەیی لە نێوان خێڵەکانی ئەو ناوچەیەدا لە ئارادابوو. ڕۆژ نەبوو کە چەکدارەکانی سەربەخێڵێک دەستنەکەن بە تاڵان و بڕۆی ماڵ وموڵکی خێڵیکیتر و چەند کەسی تیـا نەکوژرێت. نەزانی و دواکەوتوویی بەشێوەیەکی ترسناک باڵی کێشابوو بەسەرتاسەری عێراقدا و ئەم ڕەوشە تراژیدیـایەی عێراق، سەردەم و ڕۆژگاری دەسەڵاتی کڵیسای سەدەکانی ناوەڕاستی بەسەرشارەکاندنی ئەوروپادا بەبیری مرۆڤ دەھێنایەوە. جگە لە توێژی زانایـانی ئاینی و ژمارەیەکی کەمـیش لە قوتابییە ئاینییەکان، کە لە نەجەف و کەربەلادا دەژیـان، یـان کەسانێکیتر کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیوەستبوون بە زانا ئاینییەکانەوە، لە ھەر ھەزار کەسدا، یەک کەس نەدەبینرا کەخوێندەواری ھەبێت و تەقریبەت ھەموو خەڵکەکەی نەخوێندەوار بوون. ئابوریی دواکەوتوو، ھۆی سەرەکی نەخۆشی، ھەژاری، نەخوێندەواری و ھەموو کوێرەوەری و ڕۆژ ڕەشییەکانی خەڵکە ژیـان مام ناوەنجیەکەی بوو. شیرازەی کاروبارەکان تێکچوبوو، پاشاگەردانی و بێسەرەوبەرەیی ھەموو شوێنێکی عێراقی گرتبووەوە. خەڵک و حکومەت گومانیـان بەرانبەر بەیەکتری ھەبوو . لەو ڕووەوە ھیچ جۆرە ھاوکاری و لەیەکتر تێگەیشتنێک لە نێوانیـاندا نەبوو. زانا دینییەکان ھێندە خەریکی کێشە خوداییەکان بوون، ژیـانی ئەم دنیـایەیـان لەبیرچوو بووەوە .
بیـابانەکان زیـاتر وشکبوون و بەکەڵکی کشتوکاڵ نەدەھاتن. ھەردوو ڕوباری دیجلەو فورات، بە بێ ئەوەی کەڵکیـان لێوەربگیرێت، ھەروەک مـیوانێک بە ناوەڕاستی زەوییە تینوەکاندا بەخێرایی گوزەریـان دەکرد و دەڕژانە دەریـاکانەوە. ئەم بارە شێواو و گەندەڵبووە، نەیدەتوانی درێژە بکێشێت و بە دڵنیـاییەوە گۆڕانکاری بەدواوە بوو.
بەکورتی، بۆماوەی چوار مانگ لە نەجەف وکەربەلادا مامەوە. ئەوکاتەی لەنەجەف بووم، تووشی نەخۆشییەکی قورس بووم و ھیوایەکم بە چاکبوونەوەم نەمابوو. نەخۆشییەکەم سێ ھەفتەی خایـاند. بەناچاری سەردانی پزیشکێکی شارەکەم کرد. دکتۆرەکە چەند دەرمانێکی پێدام کە پاش لە بەکارھێنانیـان، وردە وردە چاکبوومەوە. ئەو ساڵە ھاوینێکی زۆر گەم بوو، گەرما ھەموو شوێنێکی گرتبووە. لەکاتی نەخۆشییەکەمدا لە ژێرزەمـینێکی که تا ڕادەیەک فێنکدا دەژیـام. پارەیەکی کەمم دەدا بە خاوەن ماڵەکەم و ئەویش لەبەرانبەردا خواردن و دەرمانی بۆ ئامادە دەکردم. خاوەن ماڵەکەم بڕوای وابوو کە خزمەتی زیـارەتکەرانی ئیمامـی عەلی، ئەبێتە ھۆی نزیک بوونەوە لە خوا. لەڕۆژەکانی سەرەتای نەخۆشییەکەمدا، ئاوی مریشکم دەخوارد، بەڵام پاشان دکتۆرەکەم ڕێگای پێدام کە گۆشتەکەی و برنجیش بخۆم.
پاش ئەوەی کە کەمێک چاکبوومەوە، چووم بۆ بەغداد. لە بەغداد ڕاپۆرتێکی دوورو درێژم. لەبارەی ئەو ڕووداوانەی کە لە شارەکانی کەربەلا، نەجەف، حلە و بەغداد دا دیبوونم، بۆ وەزارەتی مستعمرات ئامادەکرد و ڕاپۆرتەکیش نزیکەی سەد لاپەڕەیەک دەبوو. نامەیەکیشم لەگەڵدا تەسلیم بە نوێنەری وەزارەتی مستعمراتکرد که تا بینێرێت بۆ لەندەن . لە بەغداد چاوەڕێی فەرمانی نوێێ وەزارەتم دەکرد کە ئایـا لەوەزیـاتر لەعێراقدا بمێنمەوە، یـان بگەڕێمەوە بۆلەندەن.
حەزدەکەم ئەوەش بڵێم کەزۆر تامەزرۆی گەڕانەوە بووم بۆ لەندەن، چونکە سەفەرەکەم زۆر دوورو درێژ بوو، ئارەزوی دیداری شارو وڵات وخێزانەکەمم دەکرد. بەتایبەتی تامەزرۆی بینینی ڕاسپۆتینی کوڕم بوو، کە ماوەیەکی کەم بە دوای سەفەرەکەمدا بۆعێراق، ھاتبووە دنیـاوە و دیداری ئەویش ئارام و ئۆقرەی لەبەر ھەڵگرتبووم. لەو نامەیەدا داوام لە وەزارەت کردبوو کە لانی کەم بۆ ماوەیەکی کورت ڕێگام بدات که تا بگەڕێمەوە بۆ لەندەن و لە پاش پێشکەشی ڕاستەوخۆی ڕاپۆرتەکەم، بۆ ماوەیەکی کورت ئیسراحەت بکەم و ماندوویەتیم دەربکەم، چونکە سەفەرەکەی عێراقم سێ ساڵ درێژەی کێشا بوو. نوێنەرەکەی وەزارەتی مستعمرات لە بەغدادا پێی لەسەر ئەوە دادەگرت کە چیتر سەردانی نەکەم، چونکە دەبووە ھۆی ئەوە کە خەڵکی گومانم لەسەر دروست بکەن. بۆ ئەوەی گومانم لەسەر دروست نەبێت، ناچار بووم کە ژوورێک لە ئوتێلێکی نزیکی دیجلەدا بەکرێ بگرم. نوێنەرەکەی وەزارەتی مستعمرات پێی وتم کە ھەرکاتێک وەڵامێکم لە لەندەنەوە پێگەیشتەوە، ئاگادارت دەکەمەوە.
لەڕۆژەکانی نیشتەجێبوونم لە بەغداد، جیـاوازییەکی گەورەم لە نێوان بارودۆخی گشتی بەغداد و ( قوستەنتینیە )ی پایتەختی عوسمانیدا دەبینیەوە. بارودۆخەکەی بەغداد ئەوەی پیشاندەدا کە عوسمانییەکان بەھۆی دوژمنی و بەدگومانیـانەوە بەرانبەر بە عەرەبەکان، تاچ ڕادەیەک دەستیـان لە پیس و وێرانکرنی شارەکانی عێراق نەپارستبوو.
چەند مانگێک دوای ئەوەی کە لە بەسرەوە چووم بۆ نەجەف و کەربەلا، زۆر خەمـی شێخ محەمەد عهبدولوههابم بوو. زۆر دڵنیـا نەبووم لە خۆڕاگری و مانەوەی ئەو لەسەرئەو ڕێگایەی کە بۆم دیـاریکرد بوو، چونکە کەسێکی مەزاجی بوو . جگە لەوەش، ئەو زۆر بەزوویی تووڕە دەبوو. بەھۆی ئەوەوە کە تایبەتمەندی کەسایەتی ئەوم دەزانی، ترسی ئەوەم لێی ھەبوو ئەوەی که تا ئێستا لەگەڵیدا کردوومە، یەکسان بکاتەوە بەسفر و ئەو ئاوات و ئارەزوانەی کە لەمێشکیدا دروستمکردبوو، بەربای بدات .
ئەو کاتەی کە لە بەسرە بووم، ڕۆژێکیـان محەمەد پێی لەسەر ئەوە داگرت کە سەفەرێکی تورکیـا بکات و زانیـاری لە بارەی ئەستەمبوڵەوە بەدەست بھێنێت، بەڵام من بەتەواوی پەشیمانمکردەوە لە سەفەرەکەیی و پێم گوت دەترسم کە تۆ لە تورکیـا چەند قسەیەک بکەیت و قسەکانیشت ببێتە ھۆی تەکفیر و ئیلحاد بوونت و سەرئەنجامـیش لەسەر ئەوە خوێنت دەکەنە کاسەوە. ڕاستییەکەی مەبەستم ئەوە بوو کە نەمدەویست دیدارو گفتوگۆ بکات لەگەڵ ھەندێک لە زانایـانی ئاینی ئەھلی سوننەدا، چونکە لەوانە بوو کە ئەوان بە لۆژیکی بەھێزی خۆیـان، دووبارە محەمەد بگێڕینەوە بۆسەر مەزھەبی سوننەگەری و بەم ھۆیەشەوە ھەموو نەخشەکانی منیش ببێتە بڵقی سەر ئاو.
کاتێک کە بینم شێخ ھەر سوورە لەسەر دەرچوونی لەبەسرە، ھانمدا بۆ ئەوەی کە سەفەرێکی ئێران بکات و بچێت شارەکانی شیرازو ئەسفھان ببینێت. پێویستە ئەویش بڵێم کە خەڵکی ئەو دوو شارە شیعەن و ئەوەم بە دوور دەزانی کە بیروڕاکانیـان کاریگەرییەکی نێگەتیڤانە لەسەر ئەقڵی شێخ دابنێن و لەو ڕووەیشەوە ترسێکم لێی نەبوو، چونکە شێخم بە باشی دەناسی.
لەکاتی خوا حافیزیدا لێم پرسی :" ئایـا تۆ بڕوات بە خدعە ھەیە ". لەوەڵامدا وتی : " بەڵێ .. چونکە یەکێک لە یـارانی پێغەمبەر ـ مقداد ـ کە باو ک و دایکی لە شەڕی کافرەکانی قورەیشدا کوژرا بوو، لەترسی گیـانی، خۆی وەکو کافر پیشاندابوو، پێغەمبەریش ئاماژەی بەم ڕێڕەوەی مقداد کردووە ". منیش پێم گوت کە " ئەم بڕیـارەش لەسەر تۆ واجبە کە لە ئێراندا خدعە لەبیر نەکەیت و دەبێت خۆت وەک شیعەیەکی تەواو پیشان بدەیت، که تا بەھۆی ئەم خدعەیەتەوە نەتوانن ھێرش بکەنە سەرت و گفتوگۆیش لەگەڵ زانا ئاینیە شیعەکاندا بکە و ھەوڵیشبدە کە لە خوێندنەوەی داب و نەریتی ئێرانییەکاندا سەرکەوتن بەدەست بھێنیت، چونکە ئەنجامدانی کارێکی لەوجۆرە، لەداھاتوودا بەرھەم وسوودی بۆت دەبێت و لە ئامانجەکانت نزیکترت دەکاتەوە ".
پاش لەو گفتوگۆییە، بڕێک پارەم وەکو زەکات پێدا. زەکات جۆرێکە لە باجی ئیسلامـی لەو کەسانەی دەستێنن کە لەڕووی مالییەوە توانایـان ھەیە و ئەم زەکاتەیش بۆ ئەو کاروبارانە خەرج دەکرێت کە لە بەرژەوەندی گشتیدایە. شێخ پێویستی بە ئەسپێک ھەبوو، منیش ئەسپەکەم بۆ کڕی و ھاوسارەکەیم دایە دەستی و لێی جودابوومەوە. لەوکاتەوە ھەتا ئەمڕۆکە، ھیچ خەبەرێکم لە شێخ نییە و نازانم کە چی لێبەسەر ھاتووە. نیگەرانی من لەو ڕووەوەیە کە ئەو کاتەی بەسرەی بەجێھێشت، ژوانێکمان دیـاریکرد و بڕیـامان وابوو کە لە سەروەختی دیـاریکراودا ھەردووکمان بگەڕێینەوە بۆ بەسرە و ئەگەر یەکێکیشمان دواکەوت، ئەوا نامەیەک لەباری حاڵی تایبەتی خۆیەوە بۆ ئەویترمان بنووسێت و بیداتە دەست (عهبدولڕهزا)ی دارتاش، که تا لەمڕێگایەوە ھۆیەکانی نەھاتنەوەی بۆ بەسرە بزانرێت، بەڵام که تا ھەنوکە ھیچ ھەواڵکی شێخ محەمەدم پێنەگەیشتووە.
***
پاش ماوەیەک لە چاوەڕوانی، سەرئەنجام فەرمانە پێویستەکانی وەزارەتی مستعمرات گەیشتنە بەغداد. دەوڵەتی بەریتانیـا داوای لێکردبووم کە بەپەلە بگەڕێمەوە بۆ لەندەن. بە ناچاری گەڕامەوە بۆ لەندەن. ھەر کە گەیشتمە لەندەن، لەگەڵ جێگری وەزیر و ئەندامانی پایەبەرزی وەزارەتی مستعمراتدا لیژنەیەکمان پێکھێنا. لە کۆبوونەوەی لیژنەکەدا، ڕاپۆرتی مەئموریەتەکەم، کارەکان و لێکۆڵینەوەکانم خستەبەردەمـی لێپرسراوانی لەندەن و ئەوانم لە بارودۆخی مـیزۆپۆتامـیا ئاگادارکردەوە.
خودی مەئموریەتەکەم و ئەو زانیـاریـانەی کە لەبارەی عێراقەوە خستبوومە بەردەستیـان، ھەموویـانی خۆشحاڵکرد. پێشتریش لەعێراقەوە چەند ڕاپۆرتێکم ناردبوو، کە لەو ڕاپۆرتانەشم ڕازی بوون. سهفیەش ڕاپۆرتی خۆی ناردبوو، کە لێکچوونێکی تەواوی لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی مندا ھەبوو. تێگەیشتم کە لە کاتی سەفەرەکەمدا، وەزارەت چەند فەرمانبەرێکی خۆی بەنھێنی ناردبوو بۆ چاوەدێریم و ئەوانیش لە ڕاپۆرتەکانیـاندا خۆشحاڵی خۆیـان لە سلوک و کارەکانم دەربڕیبوو، ھەروەھا ڕاستی ئەو بابەتانەی کە بۆ لەندەنم ناردبوون، ھەموویـان سەلماند بوو. بەگشتی جێگاو شوێنێکی زۆر باشم لە مەئموریەتەکەی دووەممدا بەدەستھێنابوو، ھەرلەبەر ئەو ھۆیەش بوو کە جێگری وەزیر ژوانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ وەزیری مستعمراتدا بۆ وەرگرتبووم و بەھۆی ئەوەوە چووم بۆ دیداری وەزیر. ھەرکە جەنابی وەزیر چاوی پێم کەوت، وەک گوڵ گەشایەوە و پاش لە چۆنی و چاکی و ئەحواڵپرسی، ئینجا دەستیدرێژ کرد و بەگەرمـی تەوقەی لەگەڵدا کردم. ئەم چاوپێکەوتنەیـان جیـاوازیەکی بە ئاشکرای ھەبوو لەگەڵ چاوپێکەوتنە کورت و ساردو سڕەکانی پێشووتردا.
بە تایبەتی جەنابی وەزیر، لە لێھاتووییم کە توانیبووم کاریگەری لەسەر محەمەد عهبدولوههاب دابنێم، زۆرخۆشحاڵ بوو. لەیـادم ماوە کە پێی گوتم :" تەئسیردانانت لەسەر محەمەد عەبدالوھاب، بۆخۆی گەورەترین ئامانجی وەزارەتی مستعمرات بووە ". جەنابی وەزیر جەختێکی زۆری لەسەر ئەوە دەکرد کە باسی ئەو ڕێکەوتنەی بۆ بکەم کە لەگەڵ محەمەد عبدالوەھابدا کرد بووم لەسەر ئەو ئەرکانەی کە لە داھاتوودا دەبێت بۆ ئێمە ئەنجامـیان بدات، ھەروەھا لەقسەکانیدا چەندین جار ددانی بەوەدا دەنا کە ھەموو ئەو زەحمەتانەی بۆ بەریتانیـای گەورەم کێشاوە، تەنھا لەناسین و کاریگەری دانانم لەسەر محەمەد عبدالوەھابدا خۆیـان بەرجەستە دەکەنەوە. دیسان گەیشتن بەم ئەنجامەش، بەھای ئەوەی ھەیە کە یەکسان بکرێت بە ھەموو ھەوڵ و کۆششەکان. وەزیری مستعمرات دەرکی بەوە کرد بوو کە من لە خەمـی ئاگادار نەبوونی چەند مانگەی چارەنووسی محەمەد عهبدولوههابم، بە ئارامـییەکەوە پێی گوتم :" ئاگاداربە! ئەوەی کە تاکو ئێستا لەگەڵ شێخدا ئەنجامتداوە، لە دەستی نەدەیت، مەئمورەکانمان لە ئەسفەھاندا بەردەوام پەیوەندی پێوە دەکەن و ئەو ڕاپۆرتانەی دەینێرن باس لەوەدەکەن کە شێخ محەمەد لەو ڕێگایەی کە که تا ئێستا بڕیویەتی بەرەو دواوە نەگەڕاوەتەوە. منیش لەدڵی خۆمدا لەخۆمم دەپرسی :" باشە چۆن شێخ بەو ھەموو لەخۆبایی بوون و غرورەوە کە ھەیەتی، ڕێگای بەوەداوە کە سیخوڕەکانی ئینگلیز بەکاروباری ئەو بزانن؟ " لەوە دەترسام کە ئەگەر ئەوپرسیـارە ئاڕاستەی وەزیر بکەم، ڕەنگە پێی ناخۆش بێت. ماوەیەکی زۆر پاش لەوە کە دووبارە شێخم بینییەوە، ڕووداوەکەی بۆ گێڕامەوە و ووتی لە ئەسفەھاندا بووە بە ناسرااوێک کە ناوی عبدالکریم بووە و پیـاوەکەش وەک به منظور من خۆی پێناساندووە و لەم ڕێگایەوە متمانەو بڕوای شێخی بەرەو خۆی ڕاکێشاوە و توانیویەتی لە نھێنییەکانی تێبگات. پاش ماوەیەک، صەفیەش چووە بۆ ئەسفەھان و شێخ بۆ ماوەی دوومانگیتر سیغەی کرد بووەوە. سهفیە و شێخ پێکەوە سەفەریـان بۆ شیراز نەکردبوو. عهبدولکهریم لەگەڵ شێخدا ڕۆیشتبوو بۆ شیراز. لە شیرازیش، عهبدولکهریم ژنێک لە شێخ سیغە دەکات کە زۆر لە سەفیە شۆخ و شەنگتر و سێکسیتر بووە. ئەو ژنە گەنجەیش ناوی " ئاسیە " بووە و لە یەکێک لەخێزانە جولەکەکانی نیشتەجێی ئەسفەھان بووە. پێویستە ئەوەش بڵێم کە عهبدولکهریم ناوی خوازراوی یەکێک لە مەسیحییەکانی جلفای سەر بە پارێزگای ئەسفەھانە کە چەند ساڵێک بەکرێگیراوی وەزارەتی مستعمراتی بهریتانیـا بووە لە ئێراندا. ئەویش ھەروەک " ئاسیە "، لە شاری شیرازدا خەریکی جاسوسی بوو بۆ دەوڵەتی ئینگلیز.
بەکورتی بڵێم، لە ئەنجامـی ھەوڵ و کۆششی شەو و ڕۆژمانەوە، توانیمان کە بە چوار کەسی، واتە صهفیە، ئاسیە، عهبدولکهریم و نووسەری ئەم یـاداشتانە، شێخ محەمەد عهبدولوەھاب بەپێی خواست و مەیلی وەزارەتی مستعمراتی بهریتانیـای گەورە پەروەردە بکەین و بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی داھاتووش ئامادەی بکەین. ئەم خاڵەش بەبیر بھێنمەوە کە لەڕۆژی چاوپێکەوتنەکەم لەگەڵ وەزیردا، جگە لەوەزیر و جێگرەکەی، دووکەسی پایە بەرزیتری وەزارەتم بینی کە پێشتر نەمدەناسین و ئەوانیش بەشدارییـان لەکۆبوونەوەکەماندا کرد. وەزیر لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕووی تێکردم و وتی :" ئێستا تۆ شایـانی وەرگرتنی بەرزترین نیشانەی وەزارەتی مستعمراتی بەریتانیـایت، نیشانەیەک کە دەوڵەت وەک ڕەمزی سەرفرازی دەیدات بە جاسوسە پلە یەکەمەکانی خۆی". لەکاتی خوداحافیزیدا وتی :" فەرمانمداوە بە جێگرەکەم تاکو لە ھەندێک مەسەلەی نھێنی دەوڵەت ئاگادارت بکاتەوە. تێگەیشتن لەو مەسەلانە دەتوانێت یـارمەتیت بدات بۆ ئەوەی کە باشتر بتوانیت مەئموریەتەکانت ئەنجام بدەیت".
خۆشحاڵبوونەکەی وەزیر لە مەئموریەتەکەم، بووە ھۆی ئەوەکە ئیجازەیەکی دە ڕۆژیم بداتێ و ئەو ھەلەم بۆ بڕەخسێنێت کە ھاوسەرەکەم و منداڵەکەم ببینم. مناڵەکەم تەمەنی سێ ساڵ بوو، شێوەی زۆر لەخۆم دەچوو، ھەندێک وشەی خۆش فێر بوو بوو، ھەروەھا پێیشی گرتبوو، کاتێک کە بەو شێوەیە بینیم، بە ڕاستی ھەستم دەکرد کە پارچەیەک لە دڵ و گیـانم بەسەر زەویدا ھەنگاو دەنێت. بە داخەوە کە چرکەساتەکانی خۆشی ژیـان، زۆر بەخێرایی و بەپەلە تێدەپەڕێت. ئەو خۆشحاڵی و شادییەی کە لەو چەند ڕۆژەدا لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکەمدا بەسەرمبرد، بە ھیچ زمانێک بۆم پێناسە ناکرێت. ھەندێک جار ئەوەندە خۆشحاڵ دەبووم کە خەریک بوو باڵ بگرم. ئەو دە ڕۆژەی کە لە لەندەن و لە ناو خێزانەکەمدا بەسەرمبرد، خۆشترین ڕۆژەکانی ژیـانم بوو. پوورێکی پیرم ھەبوو کە لە مناڵیمەوە منی لە باوەشی سۆز و مـیھرەبانی خۆی گرتبوو. لە ماوەی ئەو دە ڕۆژەدا توانیم کە بۆ دوایین جار چاوم پێی بکەوێتەوە. لەم دیدارەی ئەویش زۆر خۆشحاڵ بووم. کاتێک کە پاش لە دە ڕۆژ پشوو، سێیەمـین سەفەری خۆمم دەستپێکردەوە، زۆر بە داخەوە کە ھەواڵی مردنی ئەوم پێگەیشت.
دە ڕۆژ ئیجازەکەم بە خێراییەکی تیشک ئاسا تێپەڕیکرد، ھەروهک بڵێیت کە ئەو دە ڕۆژە یەک کاتژمێر زیـاتر نەبووە. ئەمە ڕاستییەکی زۆر تاڵە کە ڕۆژە خۆشەکانی ژیـان بە خێراییەکی ھەرچی زیـاترەوە تێدەپەڕن و ساتەوەختەکانی ڕۆژ ڕەشی و نەگبەتیش، ھەرچەندە کە کورتیش بن، بەڵام وەک درێژایی ماوەی ساڵەکان لێتدەگوزەرێن. لە ڕۆژە خۆشەکانی لەندەندا، بیرم لەو ڕۆژانە دەکردەوە کە لە نەجەفدا نەخۆش کەوتبووم و ھەر چرکە ساتێکیم بە ساڵێک لێدەڕۆیشت. ھەرگیز ناتوانم کە ئەو ڕۆژە ناخۆشانە لە بیرخۆم ببەمەوە. بیرەوەرییە خۆش و شیرنەکان بە کەمـی لە یـادی مرۆڤدا دەمێننەوە، بەڵام بیرەوەرییە تاڵ و تفتەکان بۆ ھەرگیز لەبیر ناچنەوە.
پاش تەواو بوونی ماوەی ئیجازە دەڕۆژییەکەم، ناچار بووم کە بچمەوە بۆ وەزارەت که تا بزانم مەئموریەتی داھاتووم چییە . کاتێک کە چاوم بە جێگری وەزیر کەوت، وەک ھەمـیشە دەم بە پێکەنین و ڕووی خۆش بوو . بەگەرمـی تەوقەی لەگەڵدا کردم و بەزمانێکی ھاوڕێیـانە پێی گوتم :" خودی وەزیر فەرمانی بە من داوە کە لە دوو نھێنی زۆر گرنگ ئاگادارت بکەمەوە کە کۆمـیسیۆنی تایبەت بە کارو باری مستعمرات بۆچونی خۆیی لە بارەیـانەوە دەربڕیووە. ئاگادار بوونت لەو نھێنیـانە، زۆر بەکەڵک و کاریگەرن بۆ مەئموریەتەکانی داھاتووت . ئەوەش بزانە کە تەنھا ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی وەزارەتی مستعمرات ئاگاداری ئەم دوو نھێنییەن. پاشان دەستی گرتم و بردمـی بۆ یەکێک لە ژوورەکانی وەزارەت. چەند کەسێک لە ژورەکەدا بەدەوری مێزێکدا دانیشتبوون. ھێندە لەبینینی ئەو کەسانە سەرم سوڕما کە خەریک بوو ھاوار بکەم، چونکە ئەو ١٠ کەسەی کە بەشدار بوون لە کۆبوونەوەکەدا، بریتی بوون لە:
١ ـ هاوشێوەکەی ئیمپراتۆری عوسمانی، کە بەزمانی تورکی و ئینگلیزی قسەی دەکرد.
٢ ـ هاوشێوەکەی شێخ ئهلئیسلامـی قوستەنتینیە.
٣ ـ هاوشێوەکەی شای ئێران.
٤ ـ هاوشێوەکەی زانایەکی ئاینی شیعەی ئێرانی.
٥ ـ هاوشێوەکەی مەرجەعی تەقلیدی شیعەکانی نەجەف.
ئەم سێ کەسەی دوایی بە زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی قسەیـان دەکرد. لە تەنیشتی ھەریەکێک لەو کەسانەوە یـاریدەدەرێکیش دانیشتبوو کە قسەکانیـانی دەنووسیەوە و بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەیـان تەرجمە دەکرد. دیـار بوو کە ھەریەکێک لە یـاریدەرەکانیـان بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەو پێنج کەسەدا پەیوەندی نزیکیـان ھەبووە و ئەوانیشیـان لە ڕاپۆرت و زانیـارییە بە دەستھاتووەکانی سیخوڕەکانی ئینگلیز، لەبارەی ھەر پێنج لێپرسراوە ڕاستەقینەکەی نیشتەجێ لە (ئەستەنبوڵ، تاران و نەجەف)دا ئاگادار کردووەتەوە، چونکە کەسە شەبیھەکان بە تەواوی ئەرکەکان و جێگاو شوێنی خۆیـانیـان دەزانی و دەیـانزانی کە چی بڵێن و چی بکەن. جێگری وەزیر دەستی بە قسەکردەوە و وتی : " ئەم پێنج بەڕێزە چوونەتە چوارچێوە و قاڵبی کەسایتییە ڕاستەقینەکانەوە که تا بزانرێت کە لێپرسراوانی ناوبراو چۆن بیر دەکەنەوە و بیروڕایـان سەبارەت بە دوا ڕۆژ چییە و چۆنە ؟ ئێمە ھەریەکێکیـانمان لە بارەی ئەو زانیـارییـانەی کە لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، تاران و نەجەفەوە پێدەگات، ئاگادرکردۆەتەوە. ئێستا ئەوان ھەست بەمە دەکەن کە ھەربەڕاستی پێنج لێپرسراوی ڕاستەقینەو سەرەکین و بە کەڵک وەرگرتن لەو زانیـاریـانەی ھەیـانە، وەڵامـی پرسیـارەکانمان دەدەنەوە. ئێمە بەو ئەنجامە گەیشتووین کە بیرو ڕا و ئەنجامگیرییەکانیـان لەبارەی ئەو کێشە و وەڵامانەی دەیدەنەوە بەو پرسیـارانەی کە ئاڕاستەیـان دەکرێت، لە ٧٠% لەگەڵ ڕاستیدا دێنەوە، واتە لە٧٠% لەگەڵ ئەو بیروڕایـانەی کە لەمێشکی کەسایەتییە ڕاستەقینەکاندایە، ھاوسەنگ و یەکسانن ". جێگری وەزیر لە درێژەی قسەکانیدا ڕووی کردە من و گوتی : " ئەگەر حەز بکەیت، ئەوا دەتوانیت دەست بە تاقیەوەکانی خۆت بکەیت لەسەریـان. بۆنموونە، دەتوانیت پرسیـارگەلێک ئاڕاستەی مەرجەعی تەقلیدی شیعەکانی نەجەف بکەیت ". وتم : " زۆرباشە ". دەستمکرد بە پرسیـار لە شەبیھەکەی مەرجەعی تەقلیدی شیعە. یەکەمـین بابەتێک کە لەبارەیەوە پرسیـارم لێکرد، ئەمە بوو : " ئایـا ڕێگا دەدەیت کە پەیڕەوانی ئێوە، واتە پەیڕەوانی مەزھەبی شیعە، دەست بە نایـاری و یـاخی بوون بکەن لە دژی حکومەتی سونییە دەمارگیرەکانی عوسمانی و جەنگ لەدژی حکومەتی عوسمانییەکان ڕابگەیەنن ؟ . هاوشێوەکەی مەرجەعی شیعە، پاش کەمێک بیرەوە، ئینجا وتی : " من ڕێگای جەنگیـان پێنادەم، چونکە ئەوان موسڵمانی سوننە مەزھەبن و بەپێی ئایەتی قورئانی پیرۆزیش (ھەموو موسڵمانەکان به منظور یەکترین). تەنھا لە کاتێکدا ڕێگا بە جەنگ دەدرێت کە عوسمانییەکان خەڵکی بچەوسێننەوە، لەم حاڵەتەدا لە دەروازەی ئەمر بە چاکەو نکوڵی لەخراپە، دەتوانێرێت خەبات لە دژی کردەوەکانی حکومەت بکرێت و ئەمەش که تا ئەو کاتەی کە ستەم و چەوسانەوەکە بنەبڕدەکرێت و چەوسێنەران ناچاردەکرێن کە واز لە کردەوەی چەوسێنەرانەیـان بھێنن". منیش گوتم: " گەورەم ! ئەی بیروڕای تۆ لەبارەی یەھودی و مەسیحییەکانەوە چییە؟ ئایـا ھەر بەڕاستی ئەوان گڵاو و ناپاکن؟ ". لەوەڵامدا گوتی :" بەڵێ ! .. بەدڵنیـاییەوە ئەم دوو گروپە گڵاون و خۆ دوورخستنەوە و خۆ پاراستنی موسڵمانان لێیـان واجبە ". لێم پرسی : " بۆچی ؟ " . وەڵامـی دامەوە :" ئەم مەسەلەیە لەڕووی مەبدەئیەوە وەک یەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، چونکە ئەوانیش ئێمە بە کافر دەزانن و پێغەمبەری ئیسلام بەدرۆ دەخەنەوە. لەبەرئەوە، ئێمەش وەک بەرامبەرەکەمان مامەڵە دەکەین ". پاشان لێم پرسی : " سەرەڕای ئەوە کە پێغەمبەر ئامۆژگاری کردووین پاک و خاوێن بین و پاک و خاوێنی بە نیشانەی ئیمانداری زانیوە، ئەی بۆچی لە مەزارگەکەی ئیمامـی عەلیدا ئەو ھەموو خەوش و خەشەڵە بەسەریەکدا کەڵەکە بووە؟ بۆچی بازاڕو کۆڵانەکان ئەوەندە پیس و پۆخڵن؟ بەھۆی نەبوونی ئاودەست (توالیت)ەوە، تەنانەت دەبینم کە قوتابییەکانی قوتابخانە ئاینییەکان ناچارن لە گۆڕەپانی قوتابخانەکەدا مـیز بکەن! ". شەبیھەکەی مەرجەع وەڵامـی دایەوە :" بێگومان ئیسلام پاک و خاوێنی بە بەشێک لە ئیمانداری زانیووە، بەڵام چی لە کەمـی ئاو و لامبالاتی کاربەدەستانی حکومەتی عوسمانی بکرێت بەرانبەربە پاک وخاوێنی ولات، کە بوونەتە ھۆی دروستبوونی ئەم بارودۆخە".
خاڵی سەرنجڕاکێش لەم حیوارانەدا ئەمە بوو کە وەڵامەکانی شەبیھەکەی مەرجەعی تەقلیدی شیعە، بەبێ کەم و زیـاد و ڕێک وەک وەکو وەڵام و دەربڕینەکانی مەرجەعی ڕاستەقینەی نەجەف وابوو. تەنھا ئەم ڕستەیە نەبێت :" گوێ نەدانی حکومەتی عوسمانی بە پاک و خاوێنی وڵات "، کە شەبیھەکەی مەرجەعی شیعەی نەجەف لە خۆییەوە ئەوەی بۆی زیـاد کردبوو، چونکە ئەو دێڕەم لەزمانی زانایـانی ئاینی نەجەفەوە نەبیستبوو. بەھەرحاڵ، زۆر سەرم لەم ھاوئاھەنگی و لێکچوونانە سوڕما بوو، چونکە وەڵامەکان ڕێک وەکو ئەو وەڵام و بابەتانە بوون کە مەرجەعی ڕاستەقینە بەزمانی فارسی دەریبڕی بوون و مەرجەعی شیعە تەقلیدکارەکەش بە زمانی فارسی گفتوگۆی لەسەر دە. پاش ئەو گفتوگۆیە، جێگرەکەی وەزیر پێی گوتم : " ئەگەر حەز بکەیت، ئەوا دەتوانیت پرسیـار لە چوار کەسەکەیتریش بکەیت. ئەوانیش ھەروەک کەسایەتییە ڕاستەقینەکان وەڵامت دەدەنەوە". پێم گوت کە من چۆنییەتی بیرەوە و تەعبیرەکانی شێخ ئهلئیسلامـی ئەستەنبوڵ (شێخ ئەحمەد ئەفەندی) دەزانم و ڕستەکانیم بە تەواوی لە یـاد ماوە، ڕێگا بدەن که تا پرسیـارەکانم لە هاوشێوەکەی شێخ ئەحمەدیش بکەم. ئینجا پرسیـارم لێکرد :
" ئەفەندی ! ئایـا ملکەچ بۆ خەلیفەی عوسمانی واجبە؟ ". بەدیلەکەی شێخ وەڵامـی دامەوە و وتی : " بەڵێ کوڕم! ھەر وەک ملکەچ بۆ خوا و پێغەمبەر " . منیش وتم: " بە چ دەلیلێک ؟ " شەبیھەکەی وەڵامـی دامەوە و وتی:" ئەی ئەم ئایەتە پیرۆزەت نەبیستووە کە دەڵێت : ملکەچی خوا و پێغەمبەر و وەلی ئەمرەکانیـان بن (اطعوا اللە و اطعوا الرسول و اولی الامر منکم) منیش لێم پرسی کە: " ئەگەر ھەرخەلیفەیەک وەلی ئەمرە، ئەی کەواتە خوایش فەرمان بە ئێمە دەدات کە پەیڕەوی لە یەزدیش بکەین، چونکە ئەویش خەلیفە بوو، کەچی لە ھەمانکاتیشدا ڕێگایدا بە لەشکرەکەی که تا شاری مەدینە وێران بکەن و ئامۆزازاکەی پێغەمبەر (حسەین )یش بکوژێت. چۆن خوا فەرمان بە ئێمە ئەدات کە پەیڕەوی لە خالیدی کوڕی وەلیدێک بکەین کە مەیخۆر بووە؟". بەدیلەکەی شێخ ئەحمەد وەڵام دەداتەوە:" کوڕی خۆم! لەلای خوا یەزید یەکێک بوو لە ئەمـیرالاموئمنین، بەڵام لە کوشتنی حسەیندا کەوتە ھەڵەوە و پاشانیش تۆبەی کرد، فەرمانی فەرھود و کوشت و کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی مەدینەیش بەھۆی گەندەڵی، سەرپێچی و سەربزێوی خەڵکەکەیەوە بوو لە فەرمانەکانی خەلیفەی موسڵمانان و لەو ڕووەوە، یەزیدیش بێتاوان بووە. ئەوەش ڕاستە کە وەلید شەرابی دەخواردەوە، بەڵام شەرابەکەی لەگەڵ ئاودا تێکەڵاو دەکرد و ئەمەیش دەبووە ھۆی ئەوە کە مەست نەبێت. ئەم شێوەیە لە شەراب خواردنەوە لە ئاینی ئیسلامدا حەرام نییە (شەراب خواردنەوە لە ئاینی ئیسلامدا بە تەواوی حەرامە و ھیچ مەرجێکیش بۆ حەڵاڵ بوونی دانەنراوە - وەرگێڕی فارسی.).
ئەو کاتەی کە لە ئەستەنبوڵ بووم، لەبارەی حەرامـی شەرابەوە چەند پرسیـارێکم لە شێخ ئەحمەدکردبوو، وەڵامەکەی ئەو کەمێک جیـاوازی ھەبوو لەگەڵ وەڵامـی شەبیھەکەی لەندەنیدا. پاش لەبەراوردی قسەکانی لێپرسراوانی ڕاستەقینەو هاوششێوەکانیـان، بە کەڵک وەرگرتنم لەو بابەتانەی کەلێپرسراوانی ڕاستەقینە دەریـانبڕیبوو، پێشتریش لە زمانی خەڵکی ئەو وڵاتانەوە بیستبووم، بە جێگری وەزیری مستعمراتم گوت :" دروستی ئەم شەبیھانە چ سوودێکیـان بۆ ئێمە ھەیە ؟ ". وەڵامـی دامەوە : " ئێمە لەمڕێگایەوە دەتوانین بیروڕاو مەیلەکانی پاشاکان، زانایـانی ئاینی و گشت موسڵمانان، بە شیعەو سونەوە، بزانین و ئەو ژمارەو ئەنجامانەی کە لەم گفتوگۆیـانەوە بەدەستیـان دەھێنین، لە یەکلایەوەی مەسەلە سیـاسیی و ئاینییەکانی ناوچەکەدا بەکاریـان ببەین. بۆ نموونە، ئەگەر ھەست بکەین کە فڵانە زانای ئیسلامـی، یـان فڵانە پاشا لە سنورەکانی ڕۆژھەلاتی ناوچەکەدا دوژمنایەتیمان دەکات، ئەوا بەخێرایی لە ھەموو لایەکەوە ھێزەکانی خۆمان بۆ پوچەڵەوەی ھەنگاوەکانی ئەو ئاڕاستە دەکەین، بەڵام ئەگەر بەڕاستی بزانین کە دوژمنەکەمان لەکوێدا خەریکی چالاکین، ئەوا ناچار دەبین کە ھەموو ھێزەکانی خۆمان بە سەرتاسەری ناوچەکەدابڵاو بکەینەوە، ئەمە لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە، لەڕێگای نمایشی ئەم شانۆگەریـانەوە دەتوانین ئەنجامگیرییەکانی کەسێکی موسڵمان لەبارەی سونەت ئەحکامەکانی ئیسلامەوە بزانین و بەم ھۆیەشەوە بیروباوەڕی لەق بکەین و گومان لە زەین و مێشکیدا دروست بکەین و کۆمەڵێک باس و بابەتی ئەبستراک و ڵۆجیکی ئامادە بکەین که تا بیروڕاکانی ڕەتبکەینەوە. ئەم ھەنگاوانە، لەدروستی ناکۆکی و دووبەرەکی موسڵمانەکاندا کاریگەریەکی بەرچاویـان دەبێت و بیروباوەڕی موسڵمانەکان لەرزۆک دەکات ". جێگری وەزیر پاش لەتەواوی قسەکانی، پەرتوکێکی قەبارە گەورەی پێدام تاکو بیخوێنمەوە، پەرتوکەکە ھەزار لاپەڕە بوو. لە پەرتوکەکەدا، ژمارە و ئەنجامـی بەراوردکارییەکان و ئەو ئەنجامانەی کە لە گفتوگۆو مناقەشاتی کەسایەتییە ئەسڵیەکان لەگەڵ شەبیھەکانیـاندا بەدەستھاتبوون، چاپکرابوون. دەبووایە کە من ئاگاداری پرۆژەکان و سەرەداوی بابەت و مەسەلە سەربازی، مالی، کڵتوری و ئاینییەکاننی دەوڵەتی بهریتانیـا بم لە وڵاتانی ئیسلامـیدا، کە لەسەر بنەمای ئەنجامگیرییە بەدەستھاتووەکانەوە داڕێژرابوون. بەھەرحاڵ . کتێبەکەم بردەوە بۆ ماڵەوە و لە ماوەی سێ ھەفتەدا، لەسەرەتاوە تاکۆتاییەکەی بەووردی خوێندەمەوە. پاش ئەو ماوەیەی کە بۆم دیـاریکرابوو، کتێبەکەم گێڕایەوە بۆ وەزارەتی مستعمرات. بەڕاستی لە نووسینی ووردی کتێبەکە، ڕاستی و دروستی ھەڵسەنگاندنەکان، ئەوباس و ئەو ئەنجامگیریـانەی کە لەبارەی بیروباوەڕ و بۆچوونەکانی پیـاوانی زانست و کەسایەتییە ئاینییەکانی ئیسلامەوە کرابوون تووشی شۆک بووم. لە ٧٠%یـان ڕاست بوون و لە ٣٠% یشیـان جیـاواز بوون. پاش خوێندنەوەی کتێبەکە، لەوە دڵنیـابووم کە حکومەتی وڵاتەکەی من، واتە بەریتانیـای گەورە، لە کارەکانیدا سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەپێی پێشیینییەکانی ھەمان پەرتووک، بۆماوەی کەمتر لە سەدەیەک ھەرەس دەھێنێت.
لە دیدارەکەم لەگەڵ جێگری وەزیردا، لەوە تێگەیشتم کە ئەم بەدیل دروستانەی وەزارەتی مستعمرات بۆ ھەموو وڵاتانیتری جیھان کاریـان لەسەرکراوە و بەپێی ژمارەو بەڵگە پێویستەکانیش، بەرنامەڕێژیی بۆ بە مستعمەرەیـان کراوە.
لەجێگری وەزیرم پرسی :" باشە بەم ھەموو دیقەتەوە چۆن ئەم کەسایەتییە تەزویرانەتان بۆ پەیدا کرا؟" . وەڵامـی دامەوە :" ئەم کەسانە خەڵکی وڵاتانی جێگە مەبەستن و جاسوسەکانمان پاش لە توێژینەوە و ھەڵسەنگاندنیـان بۆ ئەم کارە ھەڵیـانبژاردوون و پێشنیـاریـان بۆ لەندەن کردووە که تا ئەم کەسایەتیـانەیـان لێدروست بکەن. ئێمەیش پاش لە ھەڵسەنگاندن و بەراوردی دووبارەیـان لەسەر بناغەی بەڵگەو زانیـارییە پێویستەکانەوە، دەربارەی بیروڕاکانی کەسایەتییە ڕاستەقینەکان، ڕازی بووین لەسەر ھەڵبژاردنیـان بۆ بینینی ھەمان ڕۆڵ. ئەم ئەکتەرانە کە ڕۆڵی ئەوکەسایەتیـانە دەبینن، پێشتر بەپێی بەرنامەیەکی دیـاریکراو پەیوەندییـانکردووە بەو کەسایەتییـانەوە کە ئێستا ھەمان ڕۆڵی ئەوان دەبینین. ئەوە شتێکی ئاشکراو ئاساییە کە ئەگەر تۆ لەگەڵ کەسێکدا بژیت، شارەزای ھەڵسوکەوت و ڕەفتاری دەبیت و کەم که تا زۆر دەتوانیت ڕۆڵی ئەو ببینیت".
دیسان جێگری وەزیر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەمە یەکەمـین نھێنی بوو کە بە فەرمانی وەزیر بۆم ئاشکراکردیت و ھەمان ئەو مەبەستانە لە کتێبی یەکەمدا باسیـانکراوە، بەڵام نھێنی دووەمت پاش لە مانگێکیتر پێدەڵێم، ئەویش بەو مەرجەی کە بەرگی دووەمـی ئەم کتێبەت تەواوکردبێت ".
کتێبی دووەمـیشم لێوەرگرت و دەستم بەخوێندنەوەی کرد .ئەم کتێبە تەواوکەری یەکمـیان بوو. چەند بابەت و زانیـارییەکی نوێی لەمەڕ بارودۆخی ئیسلامـی، خاڵە بەھێزو لاوازەکانیـان، وەک بیروباوەڕو تێڕوانینی موسڵمانی شیعە و سونە بۆ کێشە جۆراوجۆرکانی ژیـان، ھۆی دواکەوتوویی وڵاتانی ئیسلامـی و تاد... لەخۆ گرتبوو، کە تیـایدا ھەموو ئەو بابەتانە بە دوورودرێژیی و بە شێوەیەکی وورد و زانستیـانە خرابوونە ژێر لێکۆڵینە و ڕوونەوەوە. لە بەرگی دووەمدا، خاڵە بەھێز و لاوازەکانی موسڵمانەکان دیـاریکرا بوون، ھەروەھا ئەو ڕێگایـانەی کە دەبێت بگیرێنە بەر بۆ خاڵە لاوازەکانیـان و چۆنیەتی لە نێوبردنی خاڵە بەھێزەکانیـان ڕوونکرابوونەوە. بەپێی خاڵبەندییەکانی کتێبەکە، خاڵە لاوازەکانی موسڵمانان بەو شێوەیەیخوارەوە دیـاریکرابوون:
١. ئهلف: ناکۆکی نێوان شیعە و سونی. ب - ناکۆکی نێوان خەڵک و دەسەڵات. ج - ناکۆکی نێوان ھەردوو حکومەتی ئێران و عوسمانی. د - ناکۆییە ھەنوکەییەکانی نێوان خێڵەکان.- بە ھەڵە لەیەکتر گەیشتنی نێوان زانا ئاینییەکان و کارمەندانی حکومەت.
٢. دواکەوتوویی و نەخوێندەواری گشتی لە ھەموو ولاتانی ئیسلامـیدا.
٣. دەمارگیری و بەستەڵەکی فکری، ئاگادارنەبوون لە بارودۆخی سەردەم، حەزنە لە کارو چالاکییەکانی بەرھەمھێنانی کۆمەڵایەتی.
٤. بڕوا نەبوون بەژیـانی ماددی، زیـادەڕەوی لە پەرستن و عیبادەتدا و ھیوا بوون بە دواڕۆژی بەھەشت، کە ئەمەش بۆخۆی لەھەوڵ و تێکۆشانی بۆ ژیـانێکی باشتر لەم جیھانەدا کەمدەکردەوە.
٥. ئەو ئیستبداد و ستەمەی کە حکومەتە دیکتاتۆرییەکان بەرانبەر بە خەڵکی ئەنجامـی دەدەن.
٦. نەبوونی ئاسایش و نەبوونی ڕێگاکانی ھاتوچۆ و پەیوەندییەکان.
٧. نەبوونی تەندروستی گشتی و دەرمان، تەنانەت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی وەک تاعون و کۆلێرا کە ھەموو ساڵێک کۆمەڵێک خەڵک دەکوژێت.
٨. وێران بوون و بە کەلاوەی شارەکان، نەبوونی سیستەمـی ئاوەدێری و دواکەوتوویی کشتوکاڵی.
٩. بێ سەرەو بەرەیی لە ناو فەرمانگە دەوڵەتییەکاندا و نەبوونی یـاساو بڕیـارەکان سەرەڕای ڕێزێک کەخەڵک لە قورئان و ئەحکام و شەرعی دەگرێت، بەڵام بەکردەوە جێبەجێی دەستورەکانی شەرع وازیـان لێھێنراوە و زۆر بەکەمـی پەیڕەوییـان لێدەکرێت.
١٠. ئابوریی نەخۆش و دواکەوتوو، ھەژاری گشتی و بێکاری لەسەرانسەری ناوچەکەدا.
١١. نەبوونی سوپایەکی ڕێخراو پیشەیی، کەمبوونی چەک و پێداویستییە دیفاعییەکان و لەکارکەوتنی ئەو چەکانەی کە ھەنووکە لە دەستیـاندایە .
١٢. سوکایەتی بەژنان و پێشێلی مافەکانیـان.
١٣. پیسبوونی شارەکان و لادێکان کەڵەکەبوونی زبڵ و خەوش وخاڵ لە ناوەندەکانی ئاڵوێر و مەخزەنی کاڵاکان و تاد... .
کتێبەکە پاش لە خاڵبەندی و دەستنیشانی خاڵە لاوازەکانی موسڵمانان، ئاماژەیش بەو ڕاستییە دەکات کە ئاین و شەریعەتی ئیسلام بچووکترین گونجان و تەبایی لەگەڵ ئەو کەموکوڕیـانەدا نییە، بەڵام پێویستە کەموسڵمانەکان لە حاڵەتی نەزانی و ئاگادار نەبوون لە ڕاستییەکانی ئیسلامدا بھێڵرێنەوە و ڕێگا نەدرێت کە پەی بە ڕاستییەکانی دینەکەی خۆیـان ببەن. ئینجا کتێبەکە ئاماژە بۆ ئەو فەرمان و حوکمانە دەکات کە ڕوونکەرەوەی بنەماو پرەنسیپەکانی ئاینی ئیسلامن :
١. ئامۆژگاری لەبارەی ھاوپشتی و برایەتی نێوان موسڵمانەکان و جەخت لەسەر خۆ دورخستنەوەیـان لە ناکۆکی و دووبەرەکی (اعتصمو بحبل اللە جمـیعا).
٢. ئامۆژگاری لە بارەی پەروەردەو فێرەوە (طلب العلم فریضةعلی کل مسلم و مسلمە ـ حدیث).
٣. ئامۆژگاری لە بارەی کار و داھێنانەوە (فسیروا فی الارض ـ قورئان).
٤. ئامۆژگاری لەبارەی باشتری ژیـانی ماددییەوە (ربنا ا تنا فی الدنیـا حسنە).
٥. ئامۆژگاری لە بارەی بیروڕا گۆڕینەوە و ڕایگیری لە بارەی کێشەکانی ژیـانەوە (وامرھم شوری بینھم).
٦. ئامۆژگاری لە بارەی دورستی جادەکانەوە (فامشوا فی مناکبھا).
٧. ئامۆژگاری لە بارەی تەندروستی و دەرمانەوە، بە پێی حەدیسی پێغەمبەر : زانستەکان چوار جۆرن : ١- فقە بۆ ئاگادار و پاراستنی ئاین . ٢ - پزیشکی بۆ سەلامەتی لەش و تەندروستی . ٣ - نحو بۆ پاراستنی زمان . ٤ - نجوم بۆ ناسین و زانینی کات . (انما العلوم اربعە، علم الفقە لحفظ الادیـان، علم الطب لحفظ الابدان، علم النحو لحفظ السان و العلم النجوم لحفظ الزمان- حدیث).
٨. . ئامۆژگاری لەبارەی ئاوەدانی و گەشە پێدانەوە . (- وخلق لکم ما فی الارض جمـیعا).
٩. ئامۆژگاری لەبارەی ڕێکخستنی کارو بارەکانەوە (- ونظم امرکم - قورئان) .
١٠. ئامۆژگاری لە بارەی ئابورییەکی بەھێزەوە (- من لامعاش لە، لامعادل لە - حدیث).
١١. ئامۆژگاری لەبارەی دامەزراندنی سوپاوە بە کەڵک وەرگرتن لە پێشکەوتووترین چەک و ئامڕەزەکان (واعد ولھم ما استظعتم من قوە - حدیث).
١٢. ئامۆژگاری لەبارەی ڕێزگرتن و پاراستنی مافەکانی ژنان (ولھن مثل الی علیھن بالمعروف - قورئان).
١٣. ئامۆژگاری لە بارەی پاک و خاوێنییەوە (النظافە من الامان - حدیث).
پاش باسی ئەو لایەنە پۆزەتیڤانەی ئیسلام، کتێبەکە لە بەشێکی دیکەیدا دەچێتە سەر ڕوونەوە خاڵە بەھێزەکانی ئیسلام و ھۆیەکانی پێشکەوتنی موسڵمانەکان و دواتریش چۆنیەتی ھەڵوەشانەوە و لە ناوبردنی دیـاریدە پێشکەوتوو و گەشەکردووەکانی موسڵمانان دەکاتە ھێڵە گشتییەکانی ھەنگاوەکانی وەزارەتی مستعمرات. لە کتێبەکەدا ھاتووە کە :
١. پابەند نەبوون بە دەمارگیری نەتەوەیی و ڕەگەزی، زمان و کڵتوری نەتەوەیی و پێشینەی مێژووییەوە.
٢. حەرامـی سووخۆری (الربویـه: usury)، ئیحتکار، مەی خواردنەوە، خواردنی گۆشتی بەراز و یـا... .
٣. خۆشەویستی و پابەند بوونی زۆر بە زانایـانی ئاینیەوە لە سەر بنەمای ئاین و بیروباوەڕوە.
٤. ڕێز گرتنی گشتی موسڵمانەکان لە خەلیفەی ئێستاکەو باوەڕبوونیـان بەوە کە ئەو جێگر و وەلی ئەمری پێغەمبەرە و لەم ڕووەیشەوە ملکەچ بۆ فەرمانەکانی، ھەروەک ملکەچ بۆ فەرمانەکانی خودا و پێغەمبەر.
٥. واجب بوونی جیھاد لە دژی بێباوەڕەکان.
٦. بڕوا بوونی شیعە مەزھەبەکان بەوەی کەخەڵکی ناموسڵمان (بە دیندار و بێدینەوە) ناپاکن.
٧. بڕوا بوون بەوە کە ئاین ئیسلام لەسەرو ھەموو ئاینەکانیترەوەیە.
٨. ڕێگانەدانی شیعەکان بە دروستی پەرستگاکانی یەھودی و مەسیحییەکان.
٩. پێویستی ەدەرەوەی یەھودی و مەسیحییەکان لە سەر خاکی دورگەی عەرەبیدا (بە باوەڕی زۆرینەی موسڵمانەکان).
١٠. بەکرداری ئەنجامدانی فەرزی نوێژ، ڕۆژو، حەج ، بە تامزرۆیی و حەزی زۆرەوە.
١١. بڕوای شیعەکان بە دانی خمسە (خمس :جۆرێکە لە زەکات لە ئیسلامدا کە دەبێت بدرێت بە ئەھلی بەیت - وەرگێڕی کوردی) و دابەشەوەی بەسەر موسڵمانەکاندا لەلایەن زانا ئاینییەکانەوە.
١٢. پابەند بوون بە بیروباوەڕی ئیسلام، لەڕووی ئیمان و دڵسۆزییەوە.
١٣. بڕوا بوون بە پەروەردەو فێری تەقلیدی منداڵان و لاوەکان، بەمەبەستی پتەوی بناغەکانی خێزان و پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان باوکان لەگەڵ منداڵاکانیـاندا.
١٤. جەخت لەسەر پێویستی حیجابی ژنان، کە ھۆیەکە بۆ بەرگرتن بە فەساد و پەیوەندییە سێکسییە نامـهشروعەکان.
١٥. لەڕۆژێکدا چەندجار نوێژی بە کۆمەڵ و کۆبونەوەی خەڵکی ھەرگەڕکێک لە مزگەوتەکاندا.
١٦. ڕێزدانان بۆ گۆڕەکان و مەزارگەکانی پێغەمبەر، ئەھلی بەیت، زانایـان و کەسانی ئاشتیخواز،ھەروەھا دروستی ئەو گۆڕانە لە ناوەندەکانی کۆبوونەوە و شوێنە بەرچاوەکاندا.
١٧. ڕێزگرتن لە سەیدەکان :" کوڕ و نەوەکانی پێغەمبەر "، بەیـاد ھێنانەوەی ناوی پێغەمبەر، بەجۆرێک کە ئەو لە تێڕوانینی موسڵمانەکانەوە ھەمـیشە زیندووە و شایـانی درود و ئافەرین لێە.
١٨. بەرپای مەراسیمـی ماتەمـینی حسین لەلایەن شیعەکانەوە و کۆبوونەوەی گەورەی ئەوان بەم بۆنەیەوە لە مانگەکانی موحڕەم و سەفەردا و خوتبەدان و لێدوانە سیستماتیکەکان کە کاریگەر بەرچاویـان لەسەر بەھێزی باوەڕی موسڵمانەکان ھەیە و ئەوان ناچار دەکەن بە چاکەکاری.
١٩. پێویستی پەیڕەوی لە دروشمـی " ئەمر بە چاکە و نەھی لە خراپە "، وەک یەکێک لە پرەنسیپە گرنگەکانی ئیسلام.
٢٠. بەتام وچێژ نیشاندانی شو و ژنھێنان و ئامۆژگاری بۆ زیـادی منداڵ وچەند ژنە.
٢١. ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە ھیدایەت و ڕێنمایی بێباوەڕان دەکەن، بەڕادەیەک کە ئەگەر ھەرکەسێک کافرێک بکاتە موسڵمان ، ئەوا لە ھەموو سەروەت و سامانی دنیـا بۆی باشترو بەسوودترە.
٢٢. گرنگی پەیڕوی سونەتی باشە " ھەرکەسێک کە پەیڕەوی لە سونەتێکی باشە بکات، ئەوا دوو پاداش وەردەگرێتەوە ، پاداشێکی سونەتە باشەکە و پاداشێکی کاری بە ھەمان سونەتی باشە ".
٢٣. ڕێزدانانی زۆر بۆ قورئان و حەدیس و پێویستی پەیڕەوی و بەکاربردنیـان، کە ببێتە ھۆی بەدەستھێنانی بەھەشت.
پاش لە باسی لایەنە بەھێزەکانی ئیسلام، لە بەشەکانی دواتری کتێبەکەدا، چۆنیەتی ڕێگا عەمەلییەکانی پەرەدان بە خاڵە لاوازەکان و تێکشکاندنی لایەنە بەھێزەکانی ئاینی ئیسلام، بەبەڵگە و ئەزمونی بەھێزەوە خراونەتە ڕوو. ئینجا کتێبەکە ئەو ھەنگاوانەی کە دەکرێت بۆ پەرەپێدانی خاڵە لاوازەکان پێویستە ھەڵبھێنرێنەوە، بەشێوەی فھرەستێک ئاڕاستە دەکات :
١. پەرەدان بە ناکۆکی ئاینی لە ڕێگای دروستی ھەستی بەدگومانی لە نێوان موسڵمانە شیعەو سونەکاندا. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیش، پێویستە چەند بابەتێکی سوکایەتی ئامێز لەلایەن ھەردووگروپەکەوە دژ بەیەکتری بنووسرێت. لەجێبەجێی ئەم ئەجەندای ناکۆکی و دووبەرەکایەتی نانەوەیەدا، نابێت لە سەرفی پارەیەکی زۆر خۆ بپارێزرێت.
٢. ھێشتنەوەی موسڵمانان لە نەزانی و نەخوێندەواریدا، ھەوڵدان بۆ ڕێگاگرتن لە دامەزراندن و ەوەی ھەموو ناوەندەکانی پەروەردەو فێر، دروستی کۆسپ و تەگەرە لە سەر ڕێگای چاپ و بڵاوەوەی کتێبە ئاینییەکان و لە کاتی پێویستیشدا سوتاندنی کتێبخانە گشتییەکان و ترساندنی خەڵک که تا منداڵەکانیـان نەنێرنە قوتابخانە ئاینییەکان، ئەمەش لەڕێگای تۆمەت خستنە پاڵ مەرجەع و زانا گەورەکانیـان.
٣. پڕوپاگەندە بۆ تەمەڵی و بەرگرتن بە تێکۆشان و چالاکی کۆمەڵایەتی، ئەویش لە ڕێگای پێناسە ی دنیـای پاش لە مردن و بەرجەستەەوەی دیمەنی جوان و جۆراوجۆری بەھەشت لەبەر چاوی خەڵکدا . لە ئەنجامـیشدا دڵیـان ساردبکەینەوە و وایـان لێبکەین کە تاقەتی ھەوڵدانیـان بۆ ژیـان نەبێت و لە چاوەڕوانی مەلەکوت و بەھەشتی دواڕۆژدا بمێننەوە.
٤. پەرەدانی ھەمەلایەنە بە خانەقای دەروێشەکان، ئەویش لە ڕێگای چاپ و بڵاوەوەی ئەو کتێب و نامـیلکانەی کە خەڵکی عەوام لە شتە دنیـاییەکان دووردەخەنەوە و خەڵکی تووشی گۆشەگیری دەکەن، وەک زیندووەوەی زانسەکانی غەزالی، مثنوی مولوی و کتێبەکانی (محی الدین العربی).
٥. سەلماندنی ڕەوایی دەسەڵاتی شاکان و دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر و ملھوڕ، لە ڕێگای بڵاوەوەی حەدیسەکانی وەک :" سوڵتان سێبەری خوایە لە سەرزەویدا - السلطان ظل اللە فی الارض "، یـان بڵاوەوەی ئەو دەنگۆیە کە ئەبوبەکر، عوسمان، عومەر، عەلی، بنی ئومەیە و بنی عباس، ھەموویـان بە پشتبەستن بەتووند و تیژی و بەزۆری شمشێر، دەسەڵاتیـان بەدەستەوە گرتووە و بەکورتییەکەی شمشێر حوکمـی کردووە بەسەر دەسەڵاتیـاندا، یـان نیشاندانی کۆبوونەوەکانی سەقیفە وەک شانۆگەرییەک کە سەرەداوەکەی بەدەستی عومەرەوە بووە و لەم ڕووەیشەوە، ئاشکرا و خستنە ڕووی چەند بەڵگەیەکی وەک سوتاندنی خانوەکانی لایەنگرانی عەلی و لەوانەیش خانوەکەی فاتمەی ھاوسەری لە لایەن عومەری کوڕی خەتابەوە. پیشاندانی ئەوە کەخەلافەتی عومەر لەڕووکەشدا بە پێێ وەسیەتی ئەبووبەکر بووە، بەڵام لە ناوەرۆکدا بەھۆی ھەڕشە و تۆقاندنی نەیـارەکانییەوە بووە. ھەڵبژاردنی شورای درۆینە بەمەبەستی ھەڵبژاردنی عوسمان بۆ دژایەتیی عەلی، کە سەرئەنجام بووە ھۆی ئاژاوە و کوشتنی عوسمان و گەیشتنی عەلی بە خەلافەت. خەلافەتی معاویە لەڕێگای فێڵ و تەڵەکە و بەزۆری شمشێر بووە، جێگاگرتنەوەی جێنشینەکەشی بەھەمان شێوەی خۆی بوو که تا کاتی دەستپێی یـاخیبوونە چەکدارییەکەی سفاح بەڕایەرایەتی ابومسلم و دامەزراندنی خەلافەتی بنی عباس . خەلیفەکانی ئیسلام، لە سەردەمـی ئەبوبەکرەوە که تا ئەمڕۆ کە سەردەمـی فەرمانڕەوایەتی عوسمانییەکانە، ھەموویـان ملھوڕ و دیکتاتۆر بوون : لە سیستەمـی ئیسلامـیدا، ھەمـیشە حکومەتی دیکتاتۆرەکان سەقامگیر بووە.
٦. فەراھەمـی پێداویستییەکانی تێکدانی باری ئاسایشی ڕێگاوبانەکان، ئاژاوە نانەوە و دروستی پشێوی لە شارو لادێکاندا، ئەوەش لەڕێگای پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕەکان و ڕێگانەدان بە سزادانی چەتەو ئاژاوەگێڕەکان و ھاندانیـان بۆ چەتەیی و فەرھود، بۆ ھەمان مەبەستیش پێویستە کە پارەو چەکیـان بەسەردا دابەشبکرێت.
٧. بەرگرتن بە ھەمەکیبوونەوە و گەشەی تەندروستی، تەرویجی بیرو باوەڕە جەبری و قەدەرییەکان وەک ئەمە کە ھەموو شتێک لە دەستی خودا دایە و دەرمان بۆ نەخۆشییەکان ئەنجامێکی نابێت. بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان، دەبێت پشت بەم ئایەتە ببەسترێت :" ئەوەی کە خواردن و ئاوم ئەداتێ و ئەگەر نەخۆشیش کەوتم، ئەوە ھەر ئەوە کە چارەسەرم دەداتێ و چاکم دەکاتەوە ـ الذی ھو یطعمنی و لیسقیتی و اذا مرض فھو یشفینی " ، یـان "ئەوە کە دەمرێنێت و ھەرئەویشە کە زیندووم دەکاتەوە - الذی یمتنی ثم یحیتی " . ژیـان و مردن لە دەستی خودایە. بەبێ تواناو ئیرادەی ئەو، شیفای نەخۆش و ڕزگاربوونی لە مەرگ مەحاڵە. ئەم ڕووداوانە قەدەری خوایین.
٨. ھێشتنەوەی وڵاتانی ئیسلامـی لە ھەژاری، نەداری و وێرانیدا و ڕێگاگرتن لە ھەرجۆرە چاکسازی (ڕیفۆرم) و گۆڕانکارییەک.
٩. پەرەدان بە فیتنەیی، ئاژاوە و پاشاگەردانی و پڕوپاگەندە بۆ ئەم بیروبۆچوونە کە ئیسلام ئاینی پەرستن و خۆپارێزییە و ھەقی بەسەر کاروباری دنیـاییەوە نییە. محەمەد و جێنشینەکانی ھیچ ھەنگاوێکیـان ھەڵنەھێناوەتەوە بۆ چارەسەری کێشە دنیـاییەکان و ڕێکخستنی پەیوەندییە ئابووری و سیـاسییەکان . ئاکامەکانی جێیەجێی ئەو خاڵانەی سەرەوە، دواکەوتوویی ئابوری و زیـادی بێکاری و ھەژاری گشتییە. لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا، بۆ داسەپاندنی دواکەوتوویی ھەرچی زیـاتر بەسەر وڵاتانی ئیسلامـیدا ، پێویستە کە دانەوێڵەو خەلەوخەرمانی جوتیـاران بسوتێنرێت، کەشتییە بازرگانییەکان لەدەریـاکاندا نوقم بکرێن، ناوەندە بازرگانی و پیشەسازییەکان بسوتێنرێن، بەنداو (سد)ەکان بڕوخێنرێن و ئاوادانییەکان وێران بکرێن، سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوەی خەڵک ژەھراوی بکرێن . پێویستە کەلە ڕێگای گرنگیدان بەوانەوە، بەتەواوی پێداویستییەکانی دواکەوتوویی و ھەژاری خەڵک فەراھەم بکرێت.
١٠. گەندەڵی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەواکانی وڵاتانی ئیسلامـی، ئەمەیش لەڕێگای پەرەدان بە مەشروب خواردنەوە، قومار و شێوەکانیتری فەسادەوە، بەھەدەردانی ئەو سەروەت و موڵکی گشتیەی کە لەدەستیـاندا کۆبووەتەوە که تا ئەو ڕادەیەی کە پارەیەکیـان بۆ خەرجییە دیفاعییەکان و خەرجی ئاوەدانی و گەشەی ئابوریی لەدەستدا نەمێنێتەوە.
١١. بڵاوەوەی دەنگۆی دیلی و کۆیلەیەتی ژنان و سوکایەتی پێیـان، ئەمەیش بە پشت بەستن بە ئایەتی " پیـاوان بەسەر ژناندا زاڵن - الرجال قوامون علی نساء"، یـان حەدیسی " ژن سەرتاپا خراپەیە - المرئە شر کلھا ".
١٢. بێگومان لەزۆربەی ناوچەکاندا، فاکتەری گشتی پیسبوونی ژینگەی شارو لادێ موسڵماننشینەکان، کەمبوونی ئاوە، دەبێت بەھەر نرخێک بووە فێڵک بکرێت تاکو بەر بەزیـادبوونی ئاو بگیرێت و بەم ھۆیەشەوە ڕێژەی پیس و پۆخڵی شارو لادێکان زیـاد بکرێت.
بەندێکی تری کتێبەکە تەرخانکراوە بۆ ئامۆژگاریی شێوەی لەناوبردنی فاکتەرە بەھێزەکان و تواناییەکانی موسڵمانان و چۆنییەتی لاوازیـان، کە ئەم بەشەش بۆخۆی جێگای سەرنجە:
١. بەھێزی ئەو ئایدیـایـانەی کە دەبنە ھۆی زیندوەوەی دەمارگیریی خێڵەکی، ڕەگەزی و نەتەوەییـانە، وابەستەی بەھێزیـان بە کەڵچەر، زمان وڕابردووی خۆیـانەوە، بەڕادەیەک کە ڕێزێکی زۆر لەکەسایەتییە مێژووییە قارەمانەکانی خۆیـان، کە بەر لە ھاتنی ئیسلام دەرکەوتوون، بگرن. وەک زیندووەوەی فیرعەونییەت لە مـیسردا، ئاینی زەردەشتی لە ئێراندا و بتبەرستیش لە وڵاتی مـیزۆپۆتامـیادا. لەم بەشەی کتێبەکەدا، نەخشەیەکی گەورە ھاتووە کە ناوەندی چالاکییەکان لەو سەرزەمـینانەی کە ئاماژەیـان بۆکرا، دیـاریدەکات.
٢. پەرەدان بە مەی خواردنەوە، قومار، فەساد، سێو ھاندانی خەڵک بۆ خواردنی گۆشتی بەراز : لەمجۆرە چالاکییـانەدا دەبێت کەمایەتییە ئاینییەکانیتری وەک جولەکە، زەردەشتی و مەسیحیەکانیش ھاوکاری یەکتری بکەن و لەھەوڵی پەرەپێدانی ئەو شێوە فەسادانەدا بن. لە ھەقی ئەوەشدا، وەزاراتی مستعمرات پاداشت و خەڵاتیـان بۆ لەبەرچاودەگرێت. دەبێت کەسانی کارامە و لێھاتوو بۆ ھەمان مەبەست ئامادە بکرێن و نابێت لەم ڕێگایەدا ھیچ ھەلێک لەدەستبدەن و چوار جۆرەکەی فەساد، واتە قومار، مەشروب، سێو خواردنی گۆشتی بەراز، ھەرچی زیـاتر پەرەپێبدەن. ئەو کارمەندانەی ئینگلیز کە لەوڵاتانی ئیسلامـیدان، فەرزە لەسەریـان بە ھەر شێوەیەک کە بە شیـاوی بزانن، لە ڕێگای خەڵات، پارە و شتەکانیترەوە، بە شێوەی ئاشکرا و نھێنێ، پشتیوانی لەم جۆرە فەسادانە بکەن و نەیەڵن زیـان بگات بەو کەسانەی کە ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئەو کارانە. ئەوە لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە، دەبێت موسڵمانەکان ھانبدەن بۆ خستنە ژێرپێی فەرمانەکانی ئیسلام و سەرپێچی و نەفرەت لێیـان، چونکە بڕوا نەبوون بە حوکمەکانی شەرع، دەبێتە ھۆی پشێویی و پچڕانی شیرازەی کۆمەڵگە ئیسلامـییەکان، بۆ نموونە: لە قورئاندا سووخواردن مەحکومکراوە و بە یەکێک لە گوناھە گەورەکان ناو براوە. کەواتە لە ھەموو حاڵەتێکدا پێویستە پەرەبدرێت بە سوو و سەلەمخۆری و مامەڵەی حەرام و لەم ڕێگایەوە ئابوریی لەبەریەک ھەڵبوەشێنرێتەوە. پێویستە کە تەفسیری ناڕاست بۆ ئەو ئایەتە بکرێت کە سووخۆریی حەرامکردووە. پێویستە ئەم ڕاستییە لەبەرچاوبگرین کە سەرپێچی لە دەستوورێکی قورئان، زەمـینەی سەرپێچی لە گشت حوکمەکانی ئیسلام فەراھەم دەکات. دەبێت ئەوە بە موسڵمانەکان بگوترێت ئەوەی کە لە قورئاندا حەرامکراوە، قازانجی بەدەستھێنراوە، نەک سووی ئەو پارەیەی کە بە سوودراوە: " سوو مەخۆن لەبەر ئەوەی کە پارەکەتان زیـاد بکەن - لا تاکلو الربا اضعفا مضاعفە". لەبەرئەوە وەرگرتنی سووی سادە حەرام نییە.
٣. تێکدانی پەیوەندیی دۆستانەی تێکەڵکراو لەگەڵ ڕێزدا، لە نێوان زانایـان و ئاینی خەڵکدا، ئەرکێکە کە ھیچ فەرمانبەرێکی ئینگلیز نابێت فەرامۆشی بکات. لەم ڕێگایەدا، دەبێت لە سەرەتادا دوو کاری سەرەکی بکرێت: ئهلف - تۆمەت ھەڵبەستن بۆ زانایـان ئاین و مەرجەعە ئاینییەکان. بە گەڕخستنی ھەندێک لە ڕۆشنبیرەکانی سەر بە وەزارەتی مستعمرات لە کار و پیشەی زانا ئاینییەکاندا: بە تایبەتی دەبێت ئەم ڕۆشنبیرە بەکرێگیراوانە بسەپێنین بەسەر زانکۆی ئەلئەزھر، ناوەندە زانستی و ئاینییەکانی ئەستەنبوڵ و حەوزەکانی نەجەف و کەربەلادا. یەکێک لە ھۆیەکانی پچڕاندنی پەیوەندی نێوان خەڵک و زانا ئاینییەکان، دروستی قوتابخانە نوێیەکان و پەروەردەی منداڵانە لەچوارچێوەی پرۆگرامەکانی وەزارەتی مستعمراتدا. لەم قوتابخانانەدا دەبێت پشت بەو مامۆستایـانە ببەسرێت کە ئێمە مووچەیـان دەدەینێ که تا لەڕێگای وتنەوەی وانە زانستییەکانی سەردەمەوە، پێداویستییەکانی ڕق و بێزاری لاوان دژ بە خەلیفەی عوسمانی و ئاینی ئیسلام فەراھەم بکرێت. دەبێت بەدڕەوشتی، ستەمگەری و فەسادە ئەخلاقییەکانی خەلیفەکان بە ڕوونی بۆ قوتابیەکان باسبکرێن کە چۆن و بە چ شێوەیەک سامان و سەروەتی گشتییـان بۆ خۆشگوزەرانی و ئارەزووە تایبەتییەکانی خۆیـان بەکار هێناوە و ئەم ڕەفتار و کردەوانەشیـان، لە ھیچ ڕووەیەکەوە بچووکترین لێکچوونیـان لەگەڵ کردەوەو ڕەفتارەکانی پێغەمبەردا نییە.
٤. لەرزۆکی بیروباوەڕی پێویستی جیھاد و جەنگ لەگەڵ کافرەکاندا. دەبێت جەخت لەسەر بەیـانی ئەم خاڵە بکرێت و پێ لەسەرئەوە دابگیرێت کە فەرمانی جیھاد، تایبەت بووە بە سەردەمـی دەرکەوتنی ئیسلام و بە مەبەستی سەرکوتی نەیـارانی ئەم ئاینە بووە و ئێستا ئیتر جیھاد پێویستی خۆیی لەدەستداوە.
٥. مەسەلەی پیسی و گڵاوی کافرەکات کە تایبەتە بە بیروڕای شیعەوە، یەکێکە لەو کێشانەی کە دەبێت لە مێشکی موسڵماناندا بسڕێتەوە و بەھێنانەوەی ئایەت و حەدیسەکان، پاکبوونی بێباوەڕانیـان بۆ بسەلمێنرێت. لەو ڕووە پێویستە پشت بەم ئایەتە ببەسترێت : " ئەو شتەی کە ئەھلی کتێب خواردیـان، بۆ ئێوەیش حەڵاڵە و ئەوەی کە ئێوەیش دەیخۆن بۆ ئەوانیش حەڵاڵە (طعام الذین اوتوا الکتاب حل لکم و طعامکم حل لھم والمحسنات من المومنات و المحصنات الذین اوتوا الکتاب من قبلکم) ژنە داوێن پاکەکانی ئەھلی کتێب (جولەکە و کریستییەن)یش حەڵاڵن. ئەی ئەوە نەبوو کە پێغەمبەر ھاوسەرێکی جولەکە (صهفیە) و ھاوسەرێکی مەسیحی ( ماریـا )ی بۆخۆی ھەڵبژارد بوو: ئایـا دەتوانرێت بگوترێت کە ھاوسەرەکانی پێغەمبەریش گڵاو بوون؟.
٦. ئەبێت ئەوە بۆ موسڵمانەکان بسەلمێنرێت کە مەبەستی محەمەد لە ئاین تەنھا تایبەت بە ئیسلام نییە، ھەروەکو لە قورئانیشدا باسکراوە، بەڵکو ئاین ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە لایەن خواوە کتێبیـان دراوەتێ (جولەکە و مەسیحییەکان) و پەیڕەوانی ئاینەکانی تریش موسڵمانن. لە قورئاندا ھاتووە کە حەزرەتی یوسف داوای لە خودا کردووە کە بە موسڵمانی بمرێت ـ توفنی مسلما"ـ . پێغەمبەرەکانی وەک ئیبراھیم و ئیسماعیلیش لە خوا پاڕاونەتەوە کە : (خوایە ئێمەیش بخەرە ڕیزی موسڵمانەکانەوە و خێزانەکانیشمان بخەرە ڕیزی ئۆمەتی ئیسلامەوە ـ ربنا اجعلنا مسلمـین لک ذریتنا امە المسلمە لک". یـهعقوب پێغەمبەریش، لە بەرانبەر منداڵەکانیدا دەڵێت : " بەرلەوەی کە بمرن موسڵمان ببن ـ فلا تموتن الا و انتم مسلمون".
٧. بابەتێکی گرنگتر، فەراھەمـی پێداویستییەکانی دروستی کڵیساکان و کەنسیەکانە: دەبێت لە قورئان، حەدیس و مێژووی ئیسلامەوە بەڵگە بھێنرێتەوە که تا موسڵمانان قەناعەت پێبکرێن کە پەرستگاکانی ئەھلی کتێب ڕێزیـان لێگیراوە. لە قورئاندا ھاتووە : " ئەگەر خوا ڕێگای لە لە خەڵک نەگرتبایە، کڵیساکانی مەسیحییەکان، کەنیسەکانی جولەکەکان، کورەکانی ئاگری زەردەشتییەکانیـان وێران دەکرد ـ ولو لا دفع اللە الناس بعضھم بعض، لھدمت جوامع و بیع صلوات " . دەکرێت کە لەو ئایەتە کەڵک وەربگیرێت بۆ سەلماندنی ئەوە کە ئیسلام ڕێز لە پەرەستگاکان دەگرێت و موسڵمانەکان ناتوانن و نابێت کە ئەو پەرەستگایـانە لە ناو ببەن.
٨. چەند حەدیسێک لە زمانی پێغەمبەرەوە دەھێننەوە کە نکوڵی لە ئاینی جولەکە دەکات، وەک :" جولەکەکان لە دورگەی عەرەبدا دەربکەن"، یـان ئەمـهی کە: " دوو ئاینی جیـاواز ناتوانن لە دورگەی عەرەبدا پێکەوە بگونجێن". بە ھەرحاڵ، دەبێت لە بارەی ڕاستی و دروستی ئەم حەدیسانەوە گومان لەموسڵمانەکان دروست بکەین. بۆ نموونە، دەبێت بگوترێت: " ئەگەر ئەم جۆرە حەدیسانە ڕاست بوونایە، ئەوا محەمەد ھەرگیز ھاوسەری جولەکەی بۆ خۆی ھەڵنەدەبژارد و ھەندێکیش لە ئەسحابەکان (وەک تهلحە) ژنی جولەکەیـان نەدەبوو، یـاخود لەگەڵ مەسیحییەکانی نەجراندا ڕێککەوتنی ئاشتییـان ئیمزا نەدەکرد.
٩. پێویستە کە موسڵمانان لە عیبادە دوور بخرێنەوە و لە بەرانبەر واجبەکانی پەرستندا گومانیـان لەلا دروست بکرێت. بەتایبەتی دەبێت لەسەر ئەم خاڵە جەخت بکرێت کە خوا پێویستی بە ئیتاعەتی بەندەکانی خۆی نییە. حەج بە شتێکی پووچ لە قەڵەم بدرێت و بەتوندیی موسڵمانەکان لە سەفەر بۆ مەککە و کۆبوونەوەیـان لەوێدا، ئاگادار بکرێنەوە، ھەروەھا کۆبوونەوە لە مەراسیمـی ماتەمـینی و لەخۆدان و تاد... بۆ ئامانجەکانمان مەترسیـان ھەیە و دەبێت بە تووندی بەریـان پێبگیرێت. دەبێت بە ھەر شێوەیەک بووە ڕێگا نەدرێت کە کۆبوونەوە لە ناو مزگەوتەکان، لە سەرگڵکۆ و مەزارگەی کەسانی گەورەی ئاینی و لە ناوقوتابخانەکاندا بکرێت.
١٠. چەند کارێکیتر کە بوونەتە ھۆی بەھێزی نفوزی ئیسلام لە ناوچەکەدا، بابەتی خەمسەو دابەشی دەسکەوتە جەنگییەکانە. ئەوەش ھۆکارێکە بۆ نفوزی زانا ئاینییەکان لە ناوخەڵکدا. (خمسە) ھیچ پەیوەندییەکی نییە بەو داھاتانەوە کە لە بازرگانی وئاڵووێرەوە بە دەست دەھێنرێت. پێویستە موسڵمانان لەوە ئاگادار بکەینەوە کە زەکات لە سەردەمـی پێغەمبەر و ئیمامەکاندا واجب بووە و ئەمڕۆ ئیتر زانایـانی ئاینی مافی ئەوەیـان نییە کە زەکات بکەنە واجبێک لەسەر خەڵک. بە تایبەتی کە زانا ئاینیەکان داھاتی (خمسە) بۆ خۆشگوزەرانی خۆیـان خەرج دەکەن و خانو، کۆشک، باخ، ئەسپ و مەڕ و ماڵاتی پێدەکڕن. لەبەر ئەوە (خمسە) پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.
١١. دەبێت ھەوڵبدەین کە ئاینی ئیسلام وەک ئاینی ناکۆکی و ئاژاوەگێڕی بناسێنین و عەشق و ئیمانی موسڵمانان بەرانبەر بەم ئاینە کەم بکەینەوە. بەڵگەیش بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە، ھەبوونی ناکۆکییە ھەنوکەییەکانی نێوان ولاتە ئیسلامـییەکان و تێکچوونی ھەرچی زیـاتری باری ئاسایشی ئەو وڵاتانەیە.
١٢. پێویستە نفوزبکرێتە ناو خێزانەکان و پەیوەندییەکانی نێوان باوکان و منداڵاکانیـان که تا ئەو ڕادەیە تێکبدەین کە چیتر نەچنە ژێرباری ئامۆژگاری و پەروەردەی گەورەترەکانیـان و بیـانخەینە ژێر کاریگەری کڵتوری ئیستعمارییەوە. لەم حاڵەتەدا، ئێمە دەتوانین لاوەکان لەژێر کاریگەری و دەسەڵاتی بیروباوەڕی ئاینییدا دەربھێنیین و پەیوەندییـان بە زانا ئاینییەکانە بپچڕێنین.
١٣. لەبارەی مەسەلەی بێ سەرپۆش (حیجاب)ی ژنانیشەوە، دەبێت ھەوڵێکی زۆر بدەین ژنانی موسڵمانەکان وا لێبکەین کە تامەزرۆی بێ حیجاب و ڕزگاربوون لە سەرپۆش پۆشین بن. بۆ گەیشتن بەو مەبەستەیش، دەبێت بە پشت بەستن بە بەڵگەنامە مێژووییەکان ئەوە بسەلمێنیین کە داپۆشراوی ژنان لە سەردەمـی بنی عەباسدا کراوەتە عادەت و بە ھیچ شێوەیەک یەکێک لە سونەتەکانی ئیسلام نییە. خەڵکی ھاوسەرەکانی پێغەمبەریـان بەبێ حیجاب دەبینی، لە سەردەمـی سەرھەڵدان و دەرکەوتنی ئیسلامدا، ژنانیش شانبەشانی پیـاوان لە ھەموو کاروبارەکانی ژیـاندا بەشدار بوون و چالاکیـان لەخۆ دەنواند. پاش ئەوەی کە لە ڕێگای پڕوپاگەندەیەکی فراوانەوە توانیمان حیجابی ژنان کۆتایی پێبھێنین، ئینجا ئەرکی کارمەندەکانمان ئەوەیە کە کوڕە گەنجەکان ھانبدەن بۆ دڵداری و پەیوەندی سێکسی نا مـهشروع لەگەڵ ژناندا و لەم ڕێگایەشەوە فەسادی ئەخلاقی لە کۆمەڵگە ئیسلامـییەکاندا پەرە پێبدەن. پێویستە کە ژنانی ناموسڵمانان بە بێ سەرپۆش دەربکەون و ببینرێن بۆ ئەوەی کە ژنانی موسڵمانیش لاساییـان بکەنەوە.
١٤. دەبێت لە ڕێگای تۆمەت خستنە پاڵ خەتیب و مەلاکانەوە، ھەر جۆرە نوێژێکی بەکۆمەڵ (جەماعهت) تێکبدرێن و کارێک بکرێت کە مەیلی پێشوازیی خەڵک بۆ نوێژی جەماعەت کەمبکرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەیش، پێویستە کە چەند بەڵگەیک لە بارەی داوێنپیسی خەتیب و مەلاکانەوە بخرێتە ڕوو که تا ھەر جۆرە پەیوەندییەکی نێوان ئەوان و خەڵک بە تەواوی تێک بچێت.
١٥. یەکێک لە گیروگرفتەکانیتر، سەردانی موسڵمانەکانە لە مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکان . پێویستە لە ڕێگای چەند بەڵگەیەکەوە ئەوە بسەلمێنین کە بایەخ پێدانی گۆڕەکان و ڕازاندنەوەیـان بیدعەیە و بە پێچەوانەی شەرعەوەیە و لەسەردەمـی پێغەمبەردا، ئەمجۆرە نەریت و ڕێزلێنانە نەبووە و عیبادەتکرنی مردووەکان باوی نەبووە. دەبێت پلە بە پلە و لەڕێگای رووخاندنی بینا و سومبڵەکانی ئەم گۆڕانەوە، خەڵک لە سەردانی ئەو شوێنانە دوور بخەینەوە. یەکێک لە پرۆژە بەکەڵکەکان بۆ بەدیھێنانی ئەم ئامانجە، چۆنییەتی گومان دروستە لەسەر ڕەسەنایەت (ئهسالهت)ی ئەم مەزارگایـانە. بۆ نموونە، دەبێت ئەوە بە خەڵک بگوترێت کە پێغەمبەر لە مزگەوتی نەبی (مسجد النبی) دا نەخراوەتە ژێر خاکەوە، بەڵکو خراوەتە ناو گۆڕەکەی دایکییەوە. لەبەرئەوە، ھەموو ئەولیـاو کەسە گەورەکانی ئیسلام لەو شوێنانەی کە بە گڵکۆ و مەزرگای ئەوان ناسراوە، بەخاک نەسپێردراون. ئەبوبەکر و عومەر لە بقیعدا دفن کراون و کەس نازانێت کە گۆڕەکەی عوسمانیش لە کوێییە. مەزاری ئیمامـی عەلی لە بەسرەیە و ئەو گۆڕەی کە لەنەجەفدا کراوەتە شوێنی زیـارەتی موسڵمانەکان، گۆڕی مغیرەی کوڕی شوعەیبە. سەری حسەین لە مزگەوتی (حنانە)دا دفن کراوە و کەسیش نازانێت کە لاشەکەی لەکوێدا دفنکراوە. لە کازمـین دوو خەلیفەی عەباسی دفن کراون، نەک حەزرەتی موسا کازم و جهواد ئهلئهئمـه. مەزارگەی مەشھەد، گۆڕی ھارونە ڕەشیدە نەک مەزارگەی حەزرەتی ڕەزا. لە سامەڕایشدا خەلیفەکانی کوڕی عەباس نێژراوە، نەک ئیمامـی ھادی و ئیمامـی عەسکەری. دەبێت ھەوڵبدەین کە گۆڕستانی بقیع تەخت و تاراج بکەین و ھەموو شوێنە پیرۆزەکانی دیکە لە وڵاتانی ئیسلامـیدا بکەینە کەلاوە.
١٦. دەبێت ھەوڵبدرێت سۆز و ڕێزێک کە شیعەکان بۆ بنەماڵەی پێغەمبەر ھەیـانە لە ناوببرێت. دەبێت گومان لەسەر ھەڵبژاردنی محەمەد بۆ پێغەمبەری دروست بکەین و ئەو سۆزو ڕێزەی شیعەکان بۆ پێغەمبەر لە ناوبچێت. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، دەبێت چەند کەسێک بەکرێ بگرین کە بە مێزەری سەوز یـان ڕەشەوە خۆیـان دەربخەن و بە درۆ خۆیـان بکەنە وەچە و نەوەکانی پێغەمبەر. بەم شێوەیە، ئەو خەڵکانەی کە ئەوان دەناسن، ووردە ووردە دەکەونە گومانەوە لە سەیدە ڕاستییەکان و لە نەوەکانی پێغەمبەریش. مەسەلەیەکیتر ئەوەیەکە ھەوڵبدرێت مێزەر و عەمامە لەسەری زانا ئاینی و سەیدە ڕاستییەکان لاببرێت تاکو لەم ڕێگایەوە ھەم پابەند بوون بە پێغەمبەر لە ناو ببرێت و ھەم ڕێزی زانا ئاینییەکانیش لە ناو خەڵکدا نەمێنێت .
١٧. شوێنەکانی ماتەمگێڕانی حسەین، یـان حسەینییە، ئەبێت نابووت بکرێن و بکرێنە کەلاوە. ھۆی ئەم کارەیش، دەبێت بە خەبات لە دژی گومڕاییەکانی موسڵمانان و ئەو بەدبەختیـانەی کە لە ئاینەوە سەرچاوە دەگرن، لەقەڵەم بدرێت. دەبێت بە ھەموو توانایەکمانەوە ھەوڵبدەین کە خەڵک نەچنە حوسەینیە و خۆیـان لابدەن لە ماتەمگێڕان بۆ حوسەین و ووردە ووردە وایـان لێیکرێت کە واز لەو جۆرە کارانە بھێنن. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیش، دەبێت لەڕێگای کۆمەڵێک مەرج و دیسپڵینی توند و قورسەوە، دروستی حوسەینییەکان دژوار بکرێنەوە.
١٨. دەبێت ئازادی بیروڕا و پرسیـار بخرێتە مێشکی موسڵمانانەوە. ھەموو کەسێک دەتوانێت بە ئازادی بیربکاتەوە و حەزی لە ھەرشتێک بوو بیکات. ئەمر بە چاکەو نکوڵی لە خراپە واجب نییە. تەرویجی حوکمەکانی شەریعەتی ئیسلام پێویست نییە و دەبێت وازیـان لێبھێنرێت. پەندێکی ئێرانی ھەیە کە دەڵێت " عیسا بەدینی خۆیی و موسا بە دینی خۆی". پاش لە مردن، ھیچ کەسێک ناچێتە گۆڕی کەسێکی دیکەوە. ئەگەر ئەمر بە چاکە و نەھی لە خراپە واجب بێت، ئەوا دەبێت پاشاکان لە پێش ھەر کەسێکی دیکەوە ئەم فەرمانە بەجێ بھێنن و خەڵکە ئاساییەکە ھەقیـان بەسەر ئەوەوە نییە.
١٩. دەبێت نەوە دروست کۆنترۆڵ بکرێت و نەیەڵن کە پیـاوەکان لە یەک ژن زیـاتریـان ھەبێت. دەبێت کاری ژنھێنان و شوو لە ڕێگای چەند بڕیـارێکەوە ئاڵۆز و دژوار بکرێتەوە.. بۆ نموونە، نابێت کە ھیچ پیـاوێکی عەرەب ژنێکی ئێرانی بکاتە ھاوسەری ژیـانی، یـان بە پێچەوانەکەشیەوە نابێت ھیچ پیـاوێکی ئێرانی ژنێکی عەرەب بکاتە ھاوسەری خۆی و بەم شێوەیە پیـاوە تورکەکانیش نەتوانن کە ژنێکی عەرەب، یـان فارس بکەنە ھاوسەری خۆیـان.
٢٠. دەبێت مەسەلەی بەجیھانیی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی ئیسلام بە تەواوی ڕەتبکرێتەوە و ئەو دەنگۆیە لە ناو کۆمەڵگەدا بڵاو بکرێتەوە کە ئاینی ئیسلام، ئاینی کۆمەک و ھیدایـهت نییە و تەنھا ئاینی خێلێکه، ھەر بەو جۆرەشی کە قورئان بڕیـاری لەسەر داوە :" ئەم ئاینە بۆ یـادەوەری خۆت و خێڵەکەتەـ انە لذکر لک و لقومک".
٢١. سونەتە باشەکانی ئیسلام، وەک دروستی بینای مزگەوتەکان، قوتابخانەکان و ناوەندە فێرکاریەکانی، دامەزراوە و ئۆرگانە خێرخوازییەکان، دەبێت ھەموویـان لە ناوببرێن، یـان لانی کەم سنووردار و کەمبکرێنەوە. دروستی ئەوانە و بەڕێوەبردنیـان ئەرکی دەوڵەتەکانە، نەک زانایـانی ئاینی. ھەر کاتێک کە دەوڵەتەکان دەستببەن بۆ دروست و بەڕێوەبردنی ئەوانە، ئیتر بەھای ئاینیـان نامێنێت و لە ناو دەچێت.
٢٢. پێویستە کە لە ڕاستی و ڕەسەنایەتی ئەو قورئانە کەم بکەینەوە کە ئێستا لەبەردەستی موسڵمانەکاندایە، ئەویش لەڕێگای چاپ و بڵاوەوەی ئەو قورئانانەوە کە شتێکی کەمتر یـاخود زیـاتریـان لەم قورئانەی ئێستا تێدایە و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوە کە گومانی خەڵک لەسەر ئەساڵەتی ئەودا زیـاد بکەین. لەم رووەوە، بەتایبەتی دەبێت سەرنج بدەینە سەر ئەوە کە ئایەتە سوکایەتی ئامێزەکانی سەبارەت بە مەسیحییەت و یەھودی و بێباوەڕەکانەوە بسڕینەوە. چەند نوسخەیەک لەم قوئانانە بگۆڕینە سەر زمانی تورکی، فارسی و ھیندی و چاپیـان بکەین و بڵاویـان بکەینەوە. دەبێت حکومەتە موسڵمانە نا عەرەبییەکان ھانبدەین کە لە ناوچەکانی بندەستیـاندا ڕێگا لە قورئانخوێندن، بانگ و نوێژ بە زمانی عەرەبی بگرن. شتێکتر کە پێویستە سەرنجی بدەینێ، دروستی گومانە لەسەر حەدیس و ڕیوایەتەکانی ئاینی ئیسلام. لە لایەکی دیکەیشەوه دەبێت ھەر بەو جۆرەی کە لە وەرگێڕانی قورئاندا شێوێنراوە، تەحریف لە حەدیسەکانیشدا بکرێت.
بە کورتییەکەی، ئەوەی کە لە کتێبی دووەمـیاندا بینیم و لێی تێگەیشتم، زۆر چاک و بەسوود دەھاتنە پێش چاوم. ئەم ناونیشانەیـان لە سەر کتێبەکە دانا بوو : " چۆن ئیسلام لە ناو ببەین ؟ "، کە لە ڕاستیدا ئەم کتێبە باشترین و و زانستیترین ئەو پرۆژانە بوو کە من و ھاوکارەکانم ئەرکمان بوو لە وڵاتانی ئیسلامـیدا جێبەجێییـان بکەین. پاش لە خوێندنەوەی کتێبەکە، کە بە توندیی کاریگەری لەسەرم دانابوو، چووم بۆ وەزارەتی مستعمرات که تا کتتێبەکەیـان تەسلیم بکەمەوە. لە چاوپێکەوتنێکیتردا کە دووبارە لەگەڵ جێگری وەزیردا بووم، ڕووی تێکردم پێی گوتم: " تۆ بەتەنیـا نیت لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە دەبێت بکرێن، بەڵکو گرووپێکی گەورەیش لە ھاوکارانی دڵسۆز و ڕاستگۆ، کە ژمارەیـان لە سەرتاسەری وڵاتانی ئیسلامـیدا (٥٠) ھەزار کەسە ھاوکاری و کۆمەکت پێدەکەن. وەزارەتی مستعمرات لە بیری ئەوەدایە کە ھەنگاو بەھەنگاو و لەگەڵ چوونە پێشەوەی کارەکانیدا، ئەم ژمارەیە بگەیەنێتە سەد ھەزار کەس. ھەرکاتێک کە گروپێکی گەورەی وامان بۆ دروست بکرێت، ئەوا بە دڵنیـاییەوە دەڵێم زاڵ دەبین بەسەر وڵاتانی ئیسلامـیداو دەست دەکەین بە سڕینەوەی یەکجاری شوێنەوارەکانی ئیسلام ".
پاشان جێگری وەزیر، بەمجۆرە درێژەی بەقسەکانیدا و وتی : " مزگێنیت دەدەمێ کە لە ماوەی سەدەیەکدا بە ئامانج و ئارەزووەکانی خۆمان دەگەین . ئەگەر نەوەکانی ئەمڕۆی ئینگلیز سەرکەوتنەکانی ئایندەمان نەبینن، ئەوا نەوەکانی داھاتوومان ڕۆژە خۆشەکانی ئایندە بە چاوی خۆیـان دەبینن. ئەم پەندە ئێرانییە چەند جوان و باشە کە دەڵێت:
(پێشینان چاندیـان و ئێمەیش خواردمان)، ئێمەیش دەیچێنین تاکو ئەوانیتر بیخۆن. ھەرکاتێک کە بەریتانیـای گەورە، یـان (پاشای دەریـاکان)، لە تێکشکاندنی ئیسلامدا سەرکەوتو بێت و بەسەر ناوچەکەدا فەرمانڕەوایی بکات، ئەوا جیھانی مەسیحییەت لە ھەموو ئەو ئازارو ژانانەی کە لە دوازدە سەدەدا چەشتوویەتی، بە تەواوی ڕزگاری دەبێت. لە دوازدە سەدەی ڕابردوودا، موسڵمانەکان چەندین ھێرشیـان کردووەتە سەرمان و چەندین جەنگیـان بەسەردا سەپاندووین: بۆنموونە، جەنگە سهلیبییەکان کە ھیچ قازانجێکی بۆ مەسیحییەت نەبووە، ھەر بەو شێوەیەی کە ھێرشی مەغۆل لەسەرەتای خۆیەوە بە مەبەستی تاڵان و وێرانی وڵاتانی ئیسلامـی دەستیپێکرد، بەڵام چونکە بەبێ لێکۆڵینەوە، توێژینەوە و بەبێ ئامانج دەستیپێکردبوو، نەیتوانی ئیسلام لە نێو ببات. پەلامار و ھێرشی ئێمە بۆ سەر وڵاتانی ئیسلامـی، وەک ھێرش و پەلاماری مەغۆلەکان نییە کە تەنھا لە چوارچێوەی کردەوە سەربازییەکان و کوشت و کوشتار و تاڵاندا خۆی قەتیس بکات، بەڵکو ئێمە ھیچ پەلەیەکمان لەم کارەدا نییە و زۆر بەشێنەیی ئەم کارە ئەنجام دەدەین. حکومەتی بەریتانیـای گەورە، لەگەڵ توێژینەوە و خوێندنەوەیەکی ھەمەلایەنەی ڕێگای تێکشکاندنی ئیسلامدا ھەنگاو دەنێت و بە سەبر و حەوسەڵەوە بەدوای بەرنامە سیستەماتیک و ووردەکانی خۆیدا دەچێت و سەرئەنجامـیش بە دوا ئامانجی خۆی دەگات. بێگومان بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجە، پەنا دەبەینە بەر ھێزی سەربازی، بەڵام کردەی ھەنگاوی سەربازی و جەنگی، دوایین ڕێگاچارە دەبێت و ئەو کاتەی کە بەتەواوەتی دەسەڵاتی خۆمان بەسەر وڵاتە ئیسلامـییەکاندا سەپاند، بۆ سەقامگیر و پاراستنی ئەو دەسەڵاتە و لەدژی ئەو گروپ و لایەنانەی کە دژی دەسەڵاتی ئێمە بن، پەنا دەبەینە بەرچەک. ئەوەیش گومانی تێدانییە کە دەسەڵاتدارانی ئەستەنبوڵ (عوسمانییەکان)، زۆر ھوشیـارن و ناھێڵن کە پرۆژەکانمان لە وڵاتانی ئیسلامـیدا بەخێرایی پراکتیزە بکەین، بەڵام دەبێت ھەرلە ئێستاوە منداڵانی چینە ناوەنجییەکان (middle class)، لەو قوتابخانانەی کە بۆمان ئامادەکردوون، پەروەردە بکەین. چەندین کڵیسا لەو ناوچانەدا دروست بکەین، دەبێت ئەوەندە پەرەبدەین بە مـهشروب، قومار و سێتا بتوانین بە تەواوی نەوەی نوێی ئیسلام لە ئاین دوور بخەینەوە. دەبێت لە نێوان دەسەڵاتداران و فەرمانڕەوایـانی ئیسلامـیدا ناکۆکی و ململانێ جۆراوجۆرەکان پەرە پێبدەین و ئاگری فیتنەیی و دووبەرەکی خۆش بکەین. ئەشرافەکان و پیـاوانی دەوڵەت و ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتدارن، بیـانخەینە داوی ژنانی جوان و مەکربازی مەسیحییەوە و مەحافلەکانی ئەم ژنە ئەگریجە لولانە پەرە پێبدەین و بیـانڕازێنینەوە که تا ووردە ووردە لەڕێگای ئەمانەوە ئەشرافەکان و پیـاوانی دەوڵەت توانایی دینی خۆیـان لە دەست بدەن و خەڵکیش گومانی خراپیـان لەسەر دروست بکات و بڕوایـان بە ئیسلام کەمبکرێتەوە و لە دوا ئەنجامـیشدا یەکێتی و یەکبوونی سێ لایەنەی زاناکان، حکومەت و خەڵک لە ناوببرێت. لە ڕەوشێکی لەو جۆرەدایە کە بە پەرپای جەنگە ماڵوێرانکەرەکان، بنەماکانی ئیسلام لە رەگ و ڕیشەوە ھەڵدەتەکێنین".
***
سەرئەنجام، جێگری وەزیری وەزارەتی مستعمرات پەردەی لەسەر دووھەمـین نھێنییەک، کە پێشتر بەڵێنی پێدا بووم پێم بڵێت و منیش چاوەڕوانی بیستنیم دەکرد، ھەڵدایەوە : نھێنی دووەم بریتی بوو لەو ڕێککەوتنامەیەی کە لێپرسراوانی پایەبەرزی دەوڵەتی ئینگلیز، کە ھەموویـان ئەندامـی وەزارەتی دەرەوە بوون، پەسەندیـانکردبوو. ئەم ڕێکەوتننامە پەنجا لاپەڕەییە، نەھجی وەزارەتی مستعمراتی بۆ شکستپێھێنان و لە ناوبردنی ئیسلام و موسڵمانانی لەماوەی سەدەیەکدا دیـاریدەکرد. بەپێی پێشبینییەکانی ئەم نامـیلکەیە، پاش لەو ماوەیەی کە دیـاریکرابوو، ناوی ئیسلام لە سەر ئاستی جیھانیدا دەسڕایەوە و شوێنەوارێکی نەدەما. لە ھەمان نامـیلکەدا تەئکیدێکی زۆریش لەسەر ئەوە کرابوو کە بەندەکانی ئەم ڕێکەوتننامە ١٤ مادەییە، نھێنییە و نابێت بەھیچ شێوەیەک بابەتەکان و ناوەرۆکەکەی ئاشکرا بکرێت، چونکە ترسی ئەوە ھەبوو ئەگەر موسڵمانەکان پێی بزانن، ئەوا ئەوانیش بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن. کورتەیەکی ڕێکەوتنامەکە، بەم شێوەیەیخوارەوە بوو:
١. ھاوکارییەکی فراوان و کاریگەر لەگەڵ ڕوسیـادا بەمەبەستی دەستگرتن و زاڵبوون بەسەر ناوچە موسڵمان نشینەکانی باشوری ئەو وڵاتە (بوخارا، تاجیکستان، ئەرمەنستان، باکوری خۆرسان و سەروی ڕووبار ـ "ماوراء النھر")دا. ھەروەھا ھاوکاری لەگەڵ ڕوسەکاندا ئامانجێکی تریشی ھەبوو، ئەویش دەستگرتن بەسەر خاکی تورکمەنستان و ئازەربایجاندا، کە ئەو دوو وڵاتەش وابەستە بوون بە ئێرانەوە و ھاوسنووریشی بوون.
٢. ھاوکاری لەگەڵ پاشاکان و ئیمپراتۆرەکانی فەڕەنساو ڕوسیـای قەیسەر بۆ دانانی پرۆژەیەکی ھاوبەش و ھەمەلایەنە بۆ تێکشکان و ڕوخاندنی حکومەتە ئیسلامـییەکانی ناوەوە و دەرەوەی ناوچەکە.
٣. پەرەدان بە بە ناکۆکی و کێشە لەمێژینەکانی نێوان ھەردوو دەوڵەتی ئێرانی و عوسمانی و خۆشی ئاگری ناکۆکی و دوژمنایەتی نەتەوەیی و ڕەگەزییەکانی نێوان تورکەکان و فارسەکان، بەرپای ڕاپەڕینە ناوخۆییەکان و جەنگە خێڵەکییەکان لە نێوان ھۆز و خێڵە موسڵمانەکانی دەوروبەری شارە گەورەکانی عێراق و ئێران. بڵاوەوە و زیندووەوەی سەرلەنوێی ئاینەکانی پێش لە ئیسلام، تەنانەت ئاینە وازلێھێنراو و لەیـادچووەکانی مـیزۆپۆتامـیا، ئێران و مـیسر و ھەڵگیرساندنی ئاگری شەڕ لەنێوان ئیسلام و ئاینە ناوبراوەکاندا.
٤. دانی بەشێک لەزەوی شارەکان و لادێکانی وڵاتانی ئیسلامـی، وەک (اقطاع) بە نەتەوە نا موسڵمانەکان. بۆنموونە، سپاردنی مەدینە بە جولەکەکان، بەندەری ئەسکەندەرییە بە مەسیحییەکان و شاری یەزدی ئێرانیش بە زەردەشتییە پارسییەکان، عەمارەی عێراقیش بە صائبینەکان، کرماشانیش بە علی اللھیـان، موسڵیش بە یەزیدییەکان، دەوروبەری کەنداوی فارسیش، بوشھر... بە ھیندییەکان، لەم ناوچەی دواییەیـان دەبێت لەپێشدا ھیندییەکان جێگیر بکەین. طرابلسی لوبنان بە خێڵەکانی دروز و گارچیش بەشیعە عەلەوییەکان و مەسقەتی عومانیش بە خوارجەکان. پاش سپاردنی ئەم شوێنانە بەو گروپە ئاینی و کۆمەڵایەتیـانەی کە ئاماژەیـان پێکرا، پێویستە ھەوڵبدەین کە بناغەی دارایی و سەربازییـانەی ئەم کەمایەتییـانە، لەڕێگای کۆمەکە لۆجستییەکان، کەلوپەلی جەنگی و ناردنی پسپۆڕانی سیـاسیی و جەنگییەوە بەھێز بکەین بۆ ئەوەی کە پاش لە ماوەیەکی کەم، ئەم کەمایەتییە ئاینییـانە ببن بە دڕکی چاوی موسڵمانان و ئازاری گیـانیـان بدەن. فراوانبوونەوەی پلەبەپلەی نفوز و دەسەڵاتی ئەوان لە ناوچەکەدا، دەبێتە ھۆی لە ناوچوونی حکومەتەکانی موسڵمانان و نفوزی ئیسلامـیش لە ناوچەکەدا بەرەو لاوازی و داڕزین دەبات.
٥. داڕشتنی نەخشەیەکی وورد و عەمەلی بەمەبەستی دابەشی حکومەتە بەھێزەکانی ئێران و عوسمانی بەسەر چەند فەرمانڕەوایەکی بچووک و خۆجێ (محەلی)یدا و دروستی کێشەو ناکۆکی لە نێوانیـاندا، لەلایەکەوەو لە لایەکی تریشەوە بەشەڕدانیـان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا، وەک ئەو پرۆژەیەی کەئێستا لە لە ھیندستاندا پیـادە دەکرێت، یـان بەکەڵک وەرگرتن لە دەستور؛ دووبەرەکی دروستبکە و حکومەت لەدەستبگرە، یـان بە دەربڕینێکی ڕاشکاوانەتر و باشتر: دووبەرەکی بنێرەوە و لە ناویـان ببە!.
٦. لە ناوچە ئیسلامـییەکاندا، بە بەرنامەڕێژی ھوشیـارانە وسیستماتیکەوە پڕوپاگەندە بۆ بیروباوەڕ و ئاینە ساختە و دروستکراوەکان بکرێت، بەجۆرێک کە ئەو کارە دەبێت پاش لە ھەڵسەنگاندنی زەمـینە فکرییەکانی توێژە جیـاوازەکانی خەڵک ئەنجام بدرێت. بۆ نموونە: شیعەکان ئیمامەکانی خۆیـان زۆر خۆش دەوێت، بۆ مەزھەبی حسین اللھی، پەرەستنی حەزرەتی صادق، زیـادەڕەوی لە بارەی حەزرەتی مەھدی ونبووەوە، زیـادەڕەوی لەبارەی کەسایەتی عەلی کوڕی موسا ڕەزاوە ـ گروپی ھەشت ئیمامـی ـ تەرویج بکرێت. گونجاوترین شوێنەکان بۆ بڵابوونەوەی ھەریەکێک لەم مەزھەبانە، بەم شێوەیەیە : حسێن ئیلاهی لە (کەربەلا)، مەھدی ونبوو لە (سامەڕا)، حەزرەتی صادق لە (ئەسفەھان)، ھەشت ئیمامەکەیش لە (مەشھەد). بێگومان بڵاوەوە و تەبلیغ ی ھەریەکێک لەم مەزھەبە ساختانە نابێت تەنھا سنوردار بکرێنەوە بە ناوچە شیعەنشینەکانەوە، بەڵکو دەبێت کە لە ناو گروپی چواری ئەھلی سوننەیشدا، چەند مەزھەبێکی لەوجۆرەی کەباسکران، بڵاوبکرێتەوە و ناکۆکی و دووبەرەکیەکی بەھێزیش لە نێوانیـاندا دروست بکەین، بەجۆرێک کە ھەر یەکەیـان خۆی بە موسڵمانی ڕاستەقینە لەوی دیکەیـان بزانێت و ئەوانی دیکە بەکافرو ھەڵگەڕاوە لە دین بزانێت و کوشتنیـان بکاتە واجب.
٧. بڵاووەی لەشفرۆشی و نێربازی (لواط)، مەیخواردنەوە و قوماربازی ، لەو بەرنامانەیە کە دەبێت لە ناو موسڵماناندا پەرەیـان پێبدرێت. لە پەرەدان و تەرویجی ئەمجۆرە فاسادانەدا، دەبێت لە ئاینەکانی پێش لە ھاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە، کە خۆش بەختانە ژمارەیـان کەم نییە، زۆرترین کەڵک وەربگرین.
٨. ھەوڵدان بۆ ھەڵبژاردنی فەرمانڕەوایـانی گەندەڵ و ناپاک که تا ھەستیـارترین کارو بارەکانی ئەم وڵاتانە لەدەستبگرن. پەیڕەوی لەم بنەمایە کە فەرمانڕەوایـانی ویلایەتەکان دەبێت بەکرێگیراوانی وابەستەبن بە وەزارەتی مستعمراتی ئینگلیزەوە، بەکورتییەکەی کار بۆ دەوڵەتی ئینگلیز بکەن و فەرمان لەوەوە وەربگرن. پێویستە کە ئامانجەکانی ئێمە لە وڵاتانی ئیسلامـیدا، لە ڕێگای ئەو فەرمانڕەوا بەکرێگیراوانەوە بەنھێنیـانە عەمەلی بکرێنەوە. بێگومان دەبێت لە ڕووکەشدا وا بنوێنێت کە ئەم فەرمانڕەواو فەرمانبەرانە لە لایەن پاشاکانی ئیسلامەوە دیـاری دەکرێن، بەڵام لە ژێرەوە فەرمانبەری دەوڵەتی بهریتانیـای گەورەو وەزارەتی مستعمراتن.
٩. بەرگرتن بە کڵتورو زمانی عەرەبی لە وڵاتانی موسڵماننشینی نا عەرەبیدا و لەبەرانبەریشدا تەبلیغ و بڵاوەوەی زمان و کڵتوری نەتەوەیی خۆیـان، وەک زمانی سانکریت، زمانە ئێرانییەکان، زمانی کوردی، زمانی پەشتو و ئۆردو. دەبێت بایەخ بەوە بدرێت کە لەهجە محەلییە باوەکانی ناو خێڵە عەرەبەکان پەرەی پێدرێت و جێگای زمانی عەرەبی پەتی (فصیح) بگرێتەوە که تا لەم ڕێگایەوە بتوانرێت پەیوەندی عەرەبەکان لەگەڵ زمان و کڵتوری قورئان و سونەتدا بپچڕێنرێت.
١٠. ھەوڵدان بۆ زیـادی ژمارەی بەکرێگیراوان و سیخوڕەکانی ئینگلیز لە ئۆرگانە دەوڵەتییەکاندا وەک ڕاوێژکارانی دەسەڵاتداران، پسپۆڕان و... لە ئەنجامدا کاریگەری دانانیـان لەسەر بڕیـارەکانی ئەمـیرەکانی و وەزیران وڵاتانی ئیسلامـی. باشترین ڕێگای گەیشتن بەو ئامانجانەش، لە پێشدا پەروەردە و ڕاھێنانی کۆیلەکان و کەنیزە ھوشیـارو لێھاتووەکانە و لە قۆناغی دواتریشدا فرۆشتنەوەیـانە بە فەرمانڕەواکان، مناڵەکانی لێپرسروانی دەربار، شازادەکان، ھاوسەرەکانیـان و کەسانی بەنفوزتر. ئەم کۆیلە و کەنیزانە، بەھۆی لێھاتووییەکەوە کە ھەیـانە، ووردە ووردە جێگای خۆیـان دەکەنەوە و تا ئاستی ڕاوێژکارانی دەسەڵاتداران و ڕێپیشاندەرانی وەزیر و ئەمـیرەکانی وڵاتانی ئیسلامـی دەچنە سەرەوە. پەیوەندی لە پساننەھاتوو و کاریگەری ئەوانە لە سەر پیـاوانی موسڵمان زۆر بەھێز دەبێت.
١١. پەرەدان بە ئاینی مەسیحیەت لە ناو چەند توێژێکی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە ئیسلامـییەکاندا، بە تایبەتی تەکنۆکراتەکان (کارمەندانی مالیەی دەوڵەت، پزیشکەکان و ئەندازیـاران) و کەسانێکیتر کە وابەستەن بەمانەوە. زیـادی ژمارەی کڵیساکان، قوتابخانەکان و دەرمانخانەکانی سەربە کڵیسا، بڵاوەوەی کتێب و نامـیلکە تەبشیریەکان و دابەشیـان بە خۆڕایی لە ناوچینە ناوەنجییەکانی خەڵکدا، بایەخدان بەمێژووی مەسیحیەت و بەرجەستەەوەی ئەو مێژووە لە بەرانبەر مێژووی ئیسلامدا. بە مەبەستی فەراھەمـی ئیمکاناتی زیـاتر بۆ تەبلیغ ی ئاینی مەسیح و بەدەستھێنانی زانیـاری پێویست لەبارەی بارودۆخ و گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ناوکۆمەڵگە ئیسلامـییەکانەوە، دەبێت بەکرێگیراوەکان و جاسوسەکانی بهریتانیـا لەبەرگی خوشکانی دنیـا تەرککردوو، ڕاھیب و قەشەکاندا بنێردرێن بۆ ناوکڵیساکانی وڵاتانی ئیسلامـی. ھەندێک لەم ئاینییە بە شێوە مەسیحیـانە، دەبێت لە بەرگی ئیسلامناس، ڕۆژھەڵاتناس و تاد... لە ھەوڵی ئاوەژۆەوەی ڕاستییە مێژووییەکاندا بن و پاش لە فەراھەمـی بەڵگە و زانیـارییە پێویستەکان لە مەڕ بارودۆخی وڵاتانی ئیسلامـی، ئینجا دەبێت ھیمەت بکەن بۆ نووسینی چەند وتارو بابەتێک بەزیـانی ئیسلام و بە قازانجی مەسیحییەت.
١٢. بلاوەوەی ئاتەیزم (الحاد) لە ناوکچان و کوڕانی موسڵماندا و دروستی گومان لە مێشکیـاندا بەرانبەر بە بنەماکانی ئیسلام، ئەویش لەڕێگای تەبلیغەوە لە قوتابخانەکانی سەر بەکڵیسا، بڵاوەوەی کتێبە دژی ئەخلافی و دژی ئیسلامـییەکان، دروستی یـانەکانی ڕابواردن و دیسکۆکان، فەراھەمـی پێداویستییەکانی دروستی پەیوەندی دڵداری لەگەڵ دۆستە ناموسڵمانەکانیـان و ئامادەیـان بە مەبەستی بەدڕەوشتی و بێدینی. دروستی ئەنجومەنە نھێنییەکان بە بەشداری لاوە جولەکە و مەسیحییەکان و... بە مەبەستی خستنەداوی لاوانی موسڵمان، بەھەر ھۆیەک کە مەیسەر ببێت.
١٣. ھەڵگیرساندنی ئاگری ناکۆکی و پشێووییەکان لە نێوان موسڵمانان و ئاینەکانی دیکەدا، لە ناوەو دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتانی ئیسلامـیدا، یـاخود لە نێوان خودی گروپە جیـاوازەکانی موسڵمانەکانیشدا، ئەویش بە مەبەستی لاوازی ھێزی ئیسلام و دورخستنەوەی پەیڕوانی ئەم ئاینە لە ھاوڕایی و لەیەکجۆر بیرەوە لە بارەی کێشەکانی ژیـانەوە و پابەستیـان لە ھەنگاونان بەرەو گەشە و پێشکەوتنیـان. لە ناوبردنی ھێزە فکری، دارایی و نەتەوەییەکانیـان، مراندنی گیـانی چالاکی و تێکۆشانی لاوەکانیـان و پەرەدان بە بێ سەرەو بەرەیی و پاشاگەردانی.
١٤. تێکشکاندنی ئابوریی نەتەوەیی وڵاتانی ئیسلامـی، بە کشتوکاڵ و سەرچاوەکانیتری بەرھەمھێنانی کۆمەڵایەتی و ژیـانەوە. بۆ گەیشتن بەم ئامانجەیش دەبێت بەنداوەکان تێکبدەین و ھەوڵبدەین کە گیـانی تەمەڵی و بێزار بوون لە ناو یەک بەیەکی ئەندامانی کۆمەڵگە ئیسلامـییەکاندا بەرانبەر بە کارو بەرھەمھێنانی کۆمەڵایەتی بەھێز بکەین. ھەوڵبدەین کە لەڕێگای ەوەی شوێنە تەرفیھییەکان و چایخانەکانەوە، ڕێژەی بەکارھێنانی تریـاک و کەرەستە سڕکەرەکانیتر ببەینە سەرەوە.
پێویستە ئەوەش بڵێم کە ئەو ١٤ بەندەی سەرەوە، ھەموویـان لەگەڵ نەخشە، وێنە و نموونەدا لە نامـیلکەکەدا نووسرابوونەوە، بەڵام من لێرەدا چەند ئاماژەیەکی کورتم بە ھەر یەکێک لەو بەندانە کردووە.
بەکورتیەکەی، پاش ئەوەی کە سوپاسی جێگری وەزیری وەزارەتی مستعمراتم کرد بۆ ئەو متمانەیەی کە پێی بەخشی بووم، نامـیلەکە نھێنییەکەم لەلای خۆم ھێشتەوە. مانگێک لە لەندەن مامەوە که تا ئەو کاتەی کە لە لایەن وەزیرەوە فەرمانی درێژەدان بە مەئمورییەتەکەم لەعێراقدا دەرچوو. دوایین مەئمورییەتەکەم تایبەت بوو بە ئامادەی محەمەد عبدالوەھاب که تا ئاینە نوێیەکەی ڕابگەیەنێت. جێگری وەزیر لەوە ئاگاداری کردمەوە کە زۆر بە شێنەیی و ھوشیـارییەوە لەگەڵیدا بەرەو ڕوو ببمەوە و بەھیچ شێوەیەک پێویست ناکات کە لەسەرەتاوە زیـادەڕۆی لەگەڵدا بکەم، چونکە تێگەیشتنەکەی جێگری وەزیر لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە بیناکرابوو کە جاسوسەکانی بهریتانیـا لە عێراق و ئێرانەوە ناردبوویـان بۆ وەزارەتی مستعمرات. محەمەد عبدالوەھاب گونجاوترین و شایستەترین کەس بوو کە دەکرا دەوڵەتی بەریتانیـا بۆ جێبەجێی پرۆژەکانی وەزارەتی مستعمرات حیسابی لەسەر بکات. پاشان جێگری وەزیر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: " دەبێت بەڕاشکاوانە قسە لەگەڵ محەمەددا بکەیت، چونکە جاسوسەکانمان پێشتر لە ئەسفەھاندا گفتوگۆیـان لەگەڵدا کردووە و و شێخ پێشنیـارەکانمانی قەبوڵ کردووە، ھەڵبەتە بەو مەرجەی کە لە ئەگەری ئەو مەترسی و ھەڕەشانە بپارێزرێت کە لەلایەن زاناکان، یـان لەلایەن دەمارگیر و بەکرێگیراوەکانی دەسەڵاتدرانی ناوخۆییەوە، کە کار بۆ دەوڵەتی عوسمانی دەکەن، ڕووبەڕووی دەبنەوە، چونکە لەگەڵ ئاشکرابوونی بانگی نوێ ئەودا، لە ھەموو لایەکەوە پلان و ھێرشی ترسناک بۆ لە ناوبردنی شێخ دەست پێدەکات".
ھەروەھا دەوڵەتی ئینگلیز ڕازی بوو بوو بەوە کە لە کاتی پێویستدا پارەو چەک بۆ شێخ محەمەد بنێردرێت و بەپێی مەیل و ئارەزووی شێخ، ناوەندی فەرمانڕەوایەتییە سەرەتاییەکەیـان لە ناوچەیەکی بچووکدا دیـاریکردبوو لە نزیکی " نجد "ەوە، کە دەکەوێتە جەزیرەی عەربی.
بەڵێ ! زۆر خۆشحاڵ بووم بەبیستنی ڕازی بوونەکەی شێخ، بەڵام تەنھا پرسیـارێک کە لە جێگری وەزیرم کرد، ئەمەبوو کە: ڕۆڵ و ئەرکی داھاتووی من چییە ؟ لەمەودوا چی بکەم ؟ چ کارێکیتر بخەمە سەرشانی شێخ ؟ لە کوێوە دەست بەمەئموریەتەکەم بکەم؟ جێگری وەزیر وەڵامـی دامەوە کە: " پێشتر وەزارەتی مستعمرات سنووری ئەرکەکانی تۆی بەڕوونی دیـاریکردووە و ئەویش ئەو ئەرکانەیە کە دەبێت شێخ پلە بەپلە ئەنجامـیان بدات. ئەرکەکانیش بریتین لە:
١. بەکافر ناوزەد ی ھەموو ئەو موسڵمانانەی کە بە مەزھەبەکەی شێخەوە پەیوەست نەبن و بە ڕەوا زانینی کوشتن، تاڵان و دەستدرێژیە سەر ناموسیـان، ڕێگادان بە فرۆشتنی ئەوانەی کە بەدیل دەگیرێن لەبازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی کۆیلەکاندا، وەکو کۆیلە و کەنیزەک .
٢. ئەگەر بکرێت، ئەوا بینای کەعبە وێران بکرێت، ئەویش بە بیـانوی نەھێشتن وسڕینەوەی پاشماوەکانی بت پەرستی، ڕێگاگرتن لە موسڵمانان بۆ ئەنجامدانی فەرزی حەج و بزواندن و ھاندانی خێڵە عەرەبەکان بۆ تاڵانی حاجییەکان.
٣. ھاندانی خێڵە عەرەبەکان بۆ یـاخیبوون و سەرپێچی لە فەرمانەکانی خەلیفە (ئیمپراتۆری عوسمانی)، بزواندن و ھاندانی خێڵ و کەسە ناڕازییەکان بۆ ھەڵگیرسانی ئاگری جەنگ دژ بە حکومەتی عوسمانی، دروست و ئامادەی سوپایەکی چەکدار بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە و شەڕو تێکھەڵچوون لەگەڵ ئەرستۆکراتەکانی حیجازدا بەھەرھۆکارێک کە لە توانادا بێت، ئەویش بە مەبەستی کەمەوە لە نفوز و ڕێزیـان لە حیجازدا.
٤. وێرانی گۆڕەکان و مەزارگەکانی موسڵمانان کە لە مەککە مەدینەو شارەکانی تردا ھەن، ئەوەش بە بیـانوی خەبات لەدژی نەریت و ڕەوشتی بتپەرەستی و شەریک دروست بۆ خودا و بەرگرتن بە سوکایەتی بە کەسایەتی محەمەد و بەشێوەیەکی گشتیش بە ھەڵبژێردراوان و زانایـانی ئیسلامـیی که تا ئەو جێگایەی کە لە توانادا بێت.
٥. که تا ئەو جێگایەی کە مەیسەر بێت، پەرە بە نائارامـی، فیتنە و دووبەرەکی و ئاژاوە نانەوە بدرێت لە وڵاتانی ئیسلامـیدا.
٦. چاپ و بڵاوەوەی قورئانێکی نوێ کە ئایەت و سورەتەکانی کەم و زیـاد کرابێت، ئەویش لە سەر بنەمای حەدیس و ئەو ھەواڵانەی کە دەبنە بەڵگەی کەمبوونەوە، یـان زیـادبوونی ئەو قورئانەی کە ھەنوکە لەبەر دەستدایە.
پاش ئەوەی کە جێگری وەزیر ئەو بەرنامە شەش بڕگەییەی ڕوونکردەوە، کەدەبوو شێخ محهمـهد عبدالوەھاب جێبەجێی تەواوەتیـان لە ئەستۆ بگرێت، لە درێژەی قسەکانیدا ووتی :" نابێت قورسی و چڕو پڕی ئەم بەرنامەیە بترسێنێت! ئەرکی ھەموومانە کە تۆوی لەناوبردنی ئاینی ئیسلام لە وڵاتانی ئیسلامـیدا بچێنین تاکو نەوەکانی ئایندەمان بتوانن کاروانەکەی ئێمە لەم ڕێگایەوە بگەیەننە دوا مەنزڵگەی خۆی. دەوڵەتی بەریتانیـای گەورە سەبرو حەوسەڵەی ھەیە و نەفەسی درێژە لە تێکۆشانی درێژخایەنی خۆیدا. ئێمە ئەم ڕێگا دوورو درێژە بە ھەنگاوی حساب بۆکراو و دڵنیـابووەنەوە تەی دەکەین. باشە ئەی محەمەدی پێغەمبەر خۆی پیـاوێکی تەنھا نەبوو کە توانی شۆڕشێکی ئەوھا ماڵوێرانکەر بەرپا بکات؟ محەمەد عهبدولوەھابیش، ھەروەک پێغەمبەر، دەتوانێت ئاگری ئەو شۆڕشە بڵێسەدار بکات کە ئامانجی ئێمەیە لەداھاتوودا ".
چەند ڕۆژێک دوای دیدارەکەم لەگەڵ جێگری وەزیردا، ئیزنی سەفەرەکەم وەرگرت و پاشانیش ماڵئاواییم لە خێزانەکەم و برادەرەکانم کرد. لەکاتی ھاتنە دەرەوەم لەماڵەوەدا، کوڕەکەم بە ئاوازێکی داواکارییـانەوە وتی : " بابە! زوو بگەڕێرەوە ". بە قسەکانی ئەو، چاوەکانم پڕ لە فرمێسک بوون و چیتر نەمتوانی گریـانەکەم لە ھاوسەرەکەم بشارمەوە، یەکترمان ماچکرد، ماچەکانمان، ماچی گەرم و ئاگراوی بوون. دوای ئەوە، ئینجا بەمەبەستی سەفەر بۆ بەسرە، بەرەوکەشتییەکە ڕۆیشتم. پاش سەفەرێکی سەخت و دژوار، سەرئەنجام لە شەودا گەیشتمە بەسرە و بە پەلە خۆمکرد بە ماڵی عەبدولڕەزای دارتاشدا. کە چوومە ماڵیـان، عهبدوڵڕهزا خەوتبوو، ھەرکە خەبەری بووە و چاوی بەمن کەوت، زۆر بەگەرمـی پێشوازی و بەخێرھاتنی لێکردم. ئەو شەوە لە ماڵی ئەوان مامەوە، بەیـانی زوو کە لە خەو ھەستاین، عبدالڕەزا پێی وتم کە ماوەیەک لەوەپێش شێخ محەمەد عبدالوەھاب گەڕاوەتەوە بۆ بەسرە، بەڵام چەند ڕۆژێک دوای ئەوە، خواحافیزی لێکردووە و سەفەری بۆ شوێنێکی نادیـار کردووە. عبدالڕەزا پێی وتم کە شێخ نامەیەکی بۆ من نووسیووە و لەلای ئەو بەجێیھێشتووە. شێخ لە نامەکەیدا ئادرەسی شوێنی نیشتەجێبوونەکەی خۆیی لە نەجدا بۆ نووسی بووم.
ڕۆژی دوایی بە تەنیـا بەرەو نەجد کەوتمەڕێ و پاش لە ماندووبوون و فەلاکەتێکی زۆر، گەیشتمە نەجد و سەرئەنجام شێخم لە ھەمان ماڵدا دۆزییەوە کە لە نامەکەیدا بۆی دەستنیشان کرد بووم. ماندوویەتی لە ڕوخساریدا دەبینرا. بە باشم نەزانی کە لەوبارەیەوە قسەی لەگەڵدا بکەم، خێرا تێگەیشتم کە لە کاری سێکسیدا زیـادەڕەوی کردووە و وزەی لەبەر بڕاوە، بەڵام ھەر ناچاربووم کە ئامۆژگاری بکەم که تا لەکاری سێکسیدا زیـادەڕەوی نەکات، چونکە دەبووایە کە پێکەوە چەند پرۆژەیەکیتر ئەنجام بدەین. شێخ ئامۆژگارییەکەمـی قەبوڵکرد و پاشان بڕیـارماندا کە من خۆم بکەمە کۆیلەی ئەو و بە ناوی "عەبدوڵا "وەخۆم بناسێنم و واپیشان بدەین کە شێخ منی کۆیلەی لە کۆیلەفرۆشەکان کڕیووەتەوە و ئێسایش بوومەتە موڵکی ئەو، ھەروەھا شێخیش واباسیکردبوو کە منی لە شاری بەسرە کڕیوە و بۆئەنجامدانی کارەکانی ماوەیەک لەبەسرەدا ماوەتەوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ نەجد.
خەڵکی نەجد منیـان بە کۆیلەی شێخ محەمەد عبدالوەھاب دەزانی. پێویستە ئەوەش بڵێم کە ئێمە بۆ ماوەی دووساڵ لەنەجد خەریکی فەراھەمـی سەرەتاکانی دەرچوونی شێخ و ڕاگەیـاندنی بانگی نوێی ئەو بووین. لە ناوەڕاستی ساڵی ١١٤٣ ی کۆچیدا، محەمەد عهبدولوههاب بڕیـاری یەکجاری خۆییدا بۆ ڕاگەیـاندن و ئاشکرای ئاینە نوێیەکەی لە جهزیرەی عەرەبدا و ھاوکاتیش بانگەوازی ئەو برادەرانەی خۆییکرد کە ھاوبیری بوون و بەڵێنی ھاوکارییـان پێدابوو. لەسەرەتادا، بانگەوازەکەی بە ووشە و دەربڕینی کورت و ناڕۆشن، کە ڕووی لە ھاوەڵ و مریدەکانی بوو دەستپێکرد، بەڵام پاشماوەیەک چەندین دەعوەتننامەی بۆ چینە جیـاوازەکانی نەجد نارد و سەرئەنجام توانیمان ھەنگاو بەھەنگاو، لەڕێگای پارەدانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە دەوری بەری شێخ و بۆ پشتیوانی لە بیرو باوەڕەکانی کۆبکەینەوە و بەھۆی پڕوپاگەندەی ئەم کەسانەی دەوری شێخەوە، بڕیـارەکەی خۆمان لەبارەی ئەوەوە دا کە خەبات لەدژی دوژمنان و نەیـارانی شێخ تووندوتیژتر بکەینەوە. پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە ھەرچی بانگەوازەکەی شێخ لەدورگەی عەرەبدا ئاشکراتر دەبوو، ھەربەو ڕادەیەیش ژمارەی دوژمنان و نەیـارەکانی ئەویش زیـادیـان دەکرد.
زۆر بەخێرایی دوژمنکاری و دژایەتیەکانی شێخ گەیشتنە ئاستێک کە خەریک بوو بڕیـارەکەی شێخ لەق بکات و پاشەکشەی پێبکات، ئەمە بەتایبەتی لەوکاتەدا بوو کە لە نەجدا دەنگۆ ترسناکەکان لەدژی ئەو بڵاوبوونەوە. من زۆر بە لێبڕاوییەوە ھانی شێخم ئەدا که تا خۆی ڕابگرێت و نەمدەھێشت کە ئیرادە و ڕۆڵی ئەو بەرەو لاوازی بڕوات. ھەردەم پێم دەگوت: " محەمەدی پێغەمبەری خودایش لە یەکەمـین رۆژەکانی (بعثت) دا، کۆمەڵێک دوژمنی ھەبوو کە زۆر لە دوژمنەکانی تۆ بەھێزتر بوون، زیـاتریش لەتۆ تەحمولی بەڵاوکوێرەوەرییەکانی دەکرد، بڕینی ڕێگایەکی گەورەو شکۆدار، بەبێ تەحەمولی ئەزیەت و ئازار مەیسەر نابێت و ھەر ڕابەرو پێشەوایەکی خێرخوایش لەگەڵ ئەم دژوارییـانەدا بەرەو ڕوو دەبێتەوە ".
سەرئەنجام، شێخ محەمەد عبدالوەھاب لەوە دڵنیـایکردم کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە تێدەکۆشێت بۆ جێبەجێی بەرنامە ٦ بڕگەییەکەی وەزارەتی مستعمرات، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا، ھێشتا شێخ لە دوو ڕووەوە بەڵێنی گونجاوی نەدەدا : یەکەمـیان لەکاتی گرتنی کەعبەدا، کەعبە بڕوخێنێت، چونکە شێخ ئەوەی بەکارێکی ترسناک و مەحاڵ دەزانی و پێی وابوو کە موسڵمانەکان بەو زووییە قسەکانی ئەو لە بارەی بتپەرەستییەوە قەبوڵ ناکەن. دووەمـیان ئەوە بوو کە ئەو توانایەی لەخۆی ڕانەدەبینی قورئانە نوێیەکە بنووسێتەوە و و ئامادە نەبوو کە ھیچ شتێک لەبەرانبەر قورئاندا بکات. ھەروەھا شێخ زۆر لەدەسەڵاتدارانی مەکە و ئەستەنبوڵی ناوەندی خەلافەتی عوسمانی دەترسا و لەو بارەیەوە دەیگوت : " ئەگەر کەعبە بڕوخێنم و قورئانێکی نوێ بھێنمە کایەوە، ئەوا مەترسی ئەوە ھەیە کە عوسمانییەکان ھێزێکی زیـاتر بۆ سەرکوت و لەناوبردنم ڕەوانەی عەرەبستان بکەن. لەوحاڵەتەدا، ئێمەش توانای مقاوەمەتمان نابێت لەبەرانبەریـاندا ". منیش لە عوزرەکەی تێگەیشتم و زانیم کە کەش و ھەوای سیـاسیی - ئاینی ئەمڕۆ لەبارنییە بۆ ئەوەی کە خەڵک قورئانی نوێ قەبوڵ بکەن و کەعبەیش بڕوخێنن.
پاش چەندین ساڵ کە بانگەوازەکەی محهمـهد عبدالوەھاب و بڵاوبوونەوەی ئاینەکەی بەپێی بەرنامەیەکی شەش بڕگەیی، لە سەرکەوتن نزیک دەبووەوە، ئینجا وەزارەتی مستعمرات بڕیـاریدا کە لەباری سیـاسیشەوە لە جەزیرەی عەرەبیدا دەستبەکارببێت . ئەوەبوو کە یەکێک لە بەکرێگیراوەکانی خۆی (کە ناوی محەمەد بن سعودی*) بوو، ئەرکی ھاوکاریی محەمەد عهبدولوەھابی گرتە ئەستۆی خۆیی و بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەرێکی خۆی ناردەمحەمەد عەبدالوەھاب که تا ئامانجەکانی بەریتانیـای گەورەی بۆ ڕوونبکاتەوە و تەئکید لەسەر ھاوکاری و تێکۆشانی ھاوبەشی ھەردوو محەمەد (محەمەد عهبدولوههاب و محەمەد بن سعود) بکات. بڕیـاری ھاوکاری ەکەیـان بەم شێوەیە بوو کە یەکلاییەوەی کێشە ئاینییەکان بسپێردرێت بـە محەمەد عهبدولوههاب و مەسئولیەتە سیـاسییەکەیش بکەوێتە ئەستۆی محەمەد بن سعود. لەو سەردەمەدا ئامانجی وەزارەتی مستعمرات ئەوە بوو کە ھەیمەنەی دوو لایەنە بەسەر دڵ و جەستەی موسڵمانەکاندا، بە تێگەیشتن لەمە و بە شایەتی مێژوو، حکومەتە دینییەکان تەمەنیـان درێژتر و بەھێزتر بوون لە حکومەتە سیـاسییەکان.
بەمجۆرە، ھەر ڕۆژێک کە دەگوزەرا، بەرھەمـی یەکێتی و یەکبوونەکەی ئەم دوو کەسایەتییە ئاینی و سیـاسییە بە قازانجی دەوڵەتی ئینگلیز زیـادی دەکرد. ھەردوو ڕابەرەکە توانیـان کە شاری " درعیە "ی نەجد بکەنە پایتەختی دەسەڵاتی خۆیـان. وەزارەتی مستعمرات بە نھێنیـانە کۆمەکی دارایی زۆری بەم حکومەتە نوێیە دەکرد، بەتایبەتی ئیمکاناتێکی مالی ئەوتۆی بۆ حکومەتی نەجد فەراھەمکردبوو کە بتوانێت چەند کەسێکی بەڕووکەش کۆیلەی بۆ بکڕێت. لەڕاستییدا ئەوانە کۆیلە نەبوون، بەڵکو کارمەندە مەشق پێکراوەکانی وەزارەتی مستعمراتی ئینگلیز بوون، بەتەواوی شارەزای زمانی عەرەبی بوون، ھونەری جەنگی بیـابانیشیـان دەزانی. بە ھاوکاری و ئازایەتی ئەو دەستەیە، کە ژمارەیـان ١١ کەس بوو، توانیمان نەخشەی مـهنـههجی ئاینی ـ سیـاسیی حکومەت دابڕێژین. ھەردوو محەمەدەکەش پابەندبوون بە بەجێھێنانی ئەرکەکانیـانەوە و ھەنگاویـان لەڕێڕەوی ئەوبەرنامەیەی کەبۆیـان دانرابوو، بەرەو پێشەوە دەنا. پێویستە ئەوەش بڵێم کە جاروباریش لە نێوانیـاندا کێشەو دەمەقاڵێی لاوەکیـانە دروست دەبوو، بەڵام ھێندە توند وتیژ نەبوون که تا وەزارەتی مستعمرات تەدەخولیـان تێدا بکات.
ئێمەیش ھەموومان زەواجمان لەگەڵ کچانی دەوروبەری نەجدا کرد. پێویستە ددان بەوڕاستییەشدا بنێم کە دڵسۆزی و خۆشەویستی ژنانی موسڵمان بەرانبەرانبەر بە پیـاوەکانیـان، بەڕاستی سەرسوڕ ھێنەرە. ئێمە توانیمان لە ڕێگای پەیوەندی پتەوی ژن و مێردایەتییەوە، زنجیرە پەیوەندییەکی برایـانە و دۆستانەی بەھێز و پتەولەگەڵ خێڵەکانی نەجددا دابمەزرێنین.
ئێستا پەیوەندی نێوانمان زیـاترلە ھەر کاتێکی دیکە بەھێزترو باشترە. حکومەتی ناوەندی توانی کە دەسەڵات و نفوزی خۆی لەسەرتاسەری دورگەی عەرەبدا بەھێز بکات. ئەگەر ڕووداوێکی نەخوازراو و کارەساتێکی دڵتەزێن ڕوو نەدات، بەزوویی بەرھەم و مـیوەی ئەو نەمامە تازەپێگەیشتووە دەچنیینەوە کە تۆوەکەیمان بەسەرتاسەری وڵاتە ئیسلامـییەکاندا چاندووە.
____________________________________
* باپیرەی بنەماڵەکەی پاشای سعودییەیە کە لە ساڵی ١١٤٧ ی کۆچیدا مەزھەبی وەھابی قەبوڵکرد و لەنەجددا بە ھاوکاریی ئینگلیز حکومەتی بەدەستەوەگرت و لەساڵی ١١٧٩ کۆچیدا مرد. - وەرگێڕی فارسی
پێكدادانی كورد و توركمان له كهركوك و ناوچهكانی تر له خزمـهتی كێدایـه؟!
كێشـهی ئهتنیكی یـهكێك له كێشـه باوو بهرچاوهكانی ههندێك شوێن و ناوچهی جیـاجیـای جیـهانـه . بـه تایبه تی له ڕۆژ ههڵاتدا، و ههروه ها ڕۆژههڵاتی ئهوروپاش ، ئهم كێشـهو مل ملانێیـه ، بوونی ماددی ههیـه و ، جهنگی خوێناوی و كوشتاری جهرگ بڕیـان لێ كهوتووهتهوه. له لایـهكی تر كێشـهی ڕه گهزی و خێڵهكی له ئهفریقا و جیـاوازی و ئاپارتاید بهههموو شێوازهكانی یـهوه بووهته بهشێك له پرۆسهی ژیـان و پهیوهندی كۆمـهڵایـهتی و ڕامـیاری ناو كۆمـهڵگاكانیـان.
ههندێك لهئایدیـاو بزاڤه جۆراو جۆرهكانی بۆرژوازی ، كێشـهكان دهگهڕێننـهوه، بۆ ئهوهی ڕزگاری نیشتمانیـان بهرجهستهنـهبووهو ، یـان سیستهمـی خهلافهت و والی یـهكان و دینی یـهكانیـان یـان دهوڵهتی نـهتهوهیی دانـهمـهزراندوهو پرۆسیس نـهكراوه، لهژیـانی ڕامـیاری و كۆمـهڵایـهتی كۆمـهڵگاكانیـاند.
له ئهوروپای بهناو لانكی دیموكراسی و خوای فهلسهفه ڕانی و داڕێژی ، بهفۆڕم و جۆری ئازادییـهكهیـان .كێشـهی ڕهگهز و جۆری قژ و ئاپارتایدی پێست و و ئاپارتایدی ئهوروپی و ڕۆژههڵاتی و ، ههتا له نێوان ڕهگهزی مێ و نێری مرۆڤدا ، له بهشێكی كۆمـهڵگاكانیـاندا ژیـان دهكات و بهشێك لهپرۆسیسی ژیـان و پهیوهندی كۆمـهڵایـهتی ناو كۆمـهڵگاكانیـانـه .
ئهمانـهش ههر ههموویـان نان و پیـازی پێوهدهخورێت و لهپرۆسهی پارێزگاری دهسهڵات و سهرمایـهدا بهكهڵكن بۆیـان . یـهكێك لهفاكتهره بههێزهكانی درێژهی دهسهڵات دارییـان و گهورهبوونی سهرمایـهیـانـه.
لهمێژوودا، كێشـهی ئهتنیكی بهو جۆرهی كه لهسهردهمـی سهرمایـهداریدا ههیـه، لهڕابردوودا نـهبووه، یـان بهشێوهو ناوهڕۆكهی سهرچاوهی كێشـهكانی ئێستا نـهبووه.
له زۆرترین كات و له شوێنـهكاندا، له سه وداو مامـهڵه جیـاوازهكاندا، كێشـهی پارێزگاری دهسهڵات و سهرمایـهكهی سهرچاوه بوو بۆ ههڵگیرسانی شـهڕێكی گهورهی خوێناوی.
پارێزگاری له سهرداری له قهڵاو ئمپراتۆرهكانی و ههروهها خاوهن كۆیله، له كۆیلهداری خۆی و زه وی و زارهكانی و دهرهبهگهكان له مانـهوهی جوتیـاران و وهرزێڕان له ژێر زهبروزهنگی نیوهكاری و ڕۆژانـهكاری و نانـهسكی كاركردن و زهوی و زاروو كێڵگهكانی بووه. ئهگینا كێشـهو مل ملانێی نـهتهوایـهتی لهبهرگ و ناو ئاخنی و شێوهیدا نـهبووه، مـیتۆد و فۆڕمـی جهنگهكانیـان پێكنـهدههێنا. ناوهڕۆكی شـهڕهكانیش، ناوهڕۆكی پارێزگاری یـان دهست درێژی بووه له زهوی و زارهكانی خۆی و، یـان داگیركاری و بهرههم بردنی ئهوانی دی بووه.
واتا كێشـهی ڕهگهزی و ئهتنیكی له كۆمـهڵگای كۆندا وهکو كێشـهی باوو سهرچاوهی جهنگه درۆزنانـهكانی ئێستا نـهبووه، بهڵكو ماڵ خڕكردنـهوه و بردنی بهروو بوومـی ئهوی دی و فراوان كردنی دهسهڵاتداری بهسهر زهوی و زاری ترداو، زیـاد كردنی ئهندامانی كۆیلهكان و سوود وهرگرتنی زیـاتر و زۆرتر لێیـان. ههروهها لهدهسهڵاتداری كۆمـهڵگای دهرهبهگایـهتیدا خزمـهت كاری و بهروو بوومـی كشتوكاڵی و بازرگانی خۆیـان و دهسهڵاتیـان پێ زیـاد و پاراستووه.
له ئێستادا و ههروهها له مێژووی كهمێك پێشتردا، نـهتهوهپهرستان و فهیلهسووفهكانیـان وههروههابهچكه فهیلهسوفانی ئێستا، بهشان و باڵی جهنگه خوێناوی یـهكانیـاندا ههڵدهداو بهسهركهوتن و ژێركهوتنی نـهتهوهكانیـان، بهههزار و یـهك بڕو بیـانوو ئههۆنی یـهوهو ئههۆننـهوه. ووتهی شاخ دار و باڵداریـان بۆ دروست دهكرد و ئههۆنی یـهوه، و به پیرۆز و سهرچاوهی وهرچهرخانیـان دا دهناو، لهمۆدێرنێتهو پۆست مۆدێرنێتهدا ژمارهی باشیـان دهدایـهو بهرگی ئاڵتوونینیـان بهخهڵات بۆ دهبڕی. ههموو ئهو جهنگانـه هۆیـهكی باش بوون یـان بۆ ژێركهوتنی یـان سهركهوتنی ، ئاغایـهك و كوێخایـهك یـان شێخ و بهگێك یـان كۆیلهدار و دهرهبهگێك، و زیـاتر و زۆرتر سهرمایـهیـان بۆ كۆ دهكرایـهوهو، لاكهی تری دۆڕاوییـان باج و خهراجی زیـاتریـان بۆ دادهناو چهوساوهكانیـان و كۆیلهكانیـان زیـاتر برسی و ڕهش و ڕووت دهبوون و دهكهوتنـه ژێر نـهشتهری چهوسانـهوهی سهركهو تووانـهوه و سوورانـهو باجی چاكیـان لێ وهردهگیرا.
ئهمـه تهنـها كۆمـه ڵگایـهك و دهسهڵاتێك و فرماسیۆنێكی كۆمـهڵایـهتی ناگرێتهوهو بهس. بهڵكو ههموو دهسهڵاته جیـاجیـاكان و ، بـه رژهوهندییـهكۆمـهڵایـهتی چینایـهتی یـه جیـاجیـاكانی كۆمـهڵگا جیـاوازهكان دهگرێتهوهو، جهنگیـان له پێناوی كهڵهكه و زیـاد بوونی سهرمایـهدا بووهو دهبوو، جهنگی بهدهست هێنانی خۆش گووزهرانی و ئازادی نـهبووه، بهڵكو جهنگی كاول كاری و ماف خواردن بووه، جهنگی نـهتهوهو ڕهگهز و بابهت و جۆرهكانی لهو شێوهیـه بوونی كۆمـهڵایـهتی ڕامـیاریـان نـهبووه. بهڵكو جهنگی بهدهست هێنانی ئابووری گهورهتر بووه.
ههروهها لهئێستای جیـهانی تهكنـهلۆجیـا و سهرمایـهی گهورهو بانكهكاندا، بهشێوهو جۆرێكی پێشكهوتوو تر بۆ ههمان مـهبهست و بۆ دهست بهسهراگرتنی سهرمایـه بهرپا بوون و دهبن.
له مێژووی نزیكدا، ئهڵمانیـا لهچاو چنۆكی بۆ دهست بهسهرا گرتنی بهسهر سهروهت و سامانی جیـهاندا، بووه هۆی ههڵگیرسانی جهنگی یـهکهم و دووهمـی جیـهانی و ، ناوو شۆرهتی لێدانی ڕهگهزی و نـهسهبیـان دروست كردوو ڕهواییـان به جهنگهكهی خۆیـان دهداو وانـهو فهلسهفهی ڕهوابوونیـان بۆ دهنووسی یـهوهو دهخوێند و دادهمـهزراند. ئهگینا ڕهگهزی ( ئاری) و ( سامـی ) بۆ ئهڵمانیـا یـان بۆ سهرمایـهداران ، هیچ مانایـهكی نـهبوو، تهنـها دهكران بههۆیـهك بۆ جیـاوازی دروست كردن له نێوان ئهندامانی یـهك چینداو، ههروهها لهلایـهکی تر له پێناوی دهست بهسهراگرتنی ڕهووشی خهبات و تێكۆشانیـان و بهتاڵان بردنی هێزی كاری کرێکاران و سامانی جیـهان بوو. چونكه سهرمایـهداران له ڕوانگهی سوود پارێزی یـهوه دهڕوانێته ئاشتی و جهنگ و كێشـهی كۆمـهڵایـه تی و ڕامـیاری و ئهتنیكی دروست كردن. واتا جهنگ و ئاشتی وهك یـهك بووه، یـان به پێی بهرژهوهندی پارێزی سهرمایـهداران بووهو هیچی تر.
لهگهڵ ئهوهشدا كێشـهی ڕهگهز و جیـاوازی ئهتنیكی دهكرا بهپهردهیـهك بۆ شاردنـهوهی بهردهوامـی جهنگی چینایـهتی نێوان ئهو دوو چینـهی پێكهێنـهری سیستهمـی سهرمایـهداری. بهڵام لهلای كرێكاران جهنگ، جهنگی ڕزگاری بووه، له چهوسانـهوهو بێ مافی و نایـهكسانی و نـهبوونی ئازادی.
جهنگی جیـهانی یـهكهم و دووهم لهپێناوی سهرمایـهدا بووهو ههروهها بۆ دابهش كردنی ناوچهی سوود مـهندو بردنی خێرو خۆشیـان بهرپابووه. بێجگهلهوهی جهنگهكان پارێزگاری كردن بووه له قازانج و بهرژهوهندی یـهكانی سهرمایـهداری خۆ ووڵاتیـان، له پێناوی ئازادی گهلان و پێدانی مافی یـهكسانی نـهتهوهكان نـهبووه.
جهنگه بچووكهكان و خوێناوی تر بوونیـان جارێكی تر و له مێژوو یـه كی تردا ههمدیسان بهناوی پارێزگاری له سرووشتی دینا یـان مـهزههندا هیچی تر نـهبووه. ههروهها تێكههڵكێشی لهگهڵ نـهتهوهپهرستی و نیشتمان چێتی فاكتهرێك بووه بۆ چوونـهپێشـهوه و پارێزگاری كردن لهبهرژهوهندی سهرمایـهداران. ئهگینا كێشـهی چیچانی موسڵمان و ڕووسیـای كاسۆلیك و یـان سڕب و كرواتیـهكان كێشـهی موسوڵمان و دیـانا( مـهسیح ) ی یـهكان، بێجگه لهوهی كهتووندترین وهڵام بهكێشـهی چوونـهپێشـهوهی خهباتی چینایـهتی و بهرژهوهندی چینی كرێكار و خهبات لهپێناوی ڕزگاری نـهتهوهكان له چهوسانـهوهی نـهتهوایـهتی و لهپێناوی ئازادی و یـهكسانیدا نـهبێت هیچی تریـان سهوز نـهدهكرد.
بڕوا بوون بهنـهتهوهو نـهتهوهپهرستی، فهلسهفهو هزری سهرخانی كۆمـهڵگای سهرمایـهداری یـه ، ههروهها فهلسهفهخوانی سهردهم ، بـه جۆراو جۆری و شێوهی ڕازاندنـهوهو تارای جوان جوان ه بـه سهرسهری سهرمایـهداران و لهبهركردنی بهرگی ڕاستی و دروستی و لهبنـهڕهتدا نا حهقیـانی ، بهجۆرێ ڕازاندنـهوهیـان دهرخواردی چینی ههژار و كرێكاران دهدات که تا لهڕاستهڕێگای خهبات وهری چهرخێنێ و ، كێشـه له كۆڕی خهباتدا، لهسهر داخوازی گۆڕانی كۆمـهڵایـهتی ، لهسهر بنـهمای سیستهمـی بهڕێوهبردنی ئابووری و ڕامـیاری كۆمـهڵگای سهرمایـهداری و ههڵتهكاندنی پهیوهندی یـهكانی لهڕووی ئابووری و ڕامـیاری و كۆمـهڵایـهتی یـهوه ، داخوازی بكهوێته سهر بهناو ڕزگاری نـهتهوهیی ژێردهست لهژێر چهپۆكهی نـهتهوهی سهردهست. ئهم ئاوهزه بێجگه له دیدێكی لاهوتیـانـهی سوود گهیـاندن به چینی سهرمایـهدار و بۆرژوازی نـهتهوهی سهردهست و ژێردهست و پارێزگاری كردنیـان لهفهوتان و له ناو چوونی چینایـهتیـان هیچی تر ناگهیـهنن.
لهبهر ئهوهی ئهوهنده بۆرژوازی نـهتهوهی سهردهست و بۆرژوازی نـهتهوهی ژێردهست لهگهڵ یـهكتریدا ڕێك و یـه ك خواستن و بهرژهوهندی یـه كتر دهپارێزن ، لهبهرامبهر بزاڤی چینایـهتی چینی كرێكار. ئهوهنده چینی كرێكاریـان لهگهڵ یـهكتردا دژ و ناتهبان و درز و كهلێنی گهوره دروست دهكهن لهجهستهی چینایـهتیـان دا و یـهكانگیرییـان بهند دهكهن به سهردهمێكی ترو، لهگێژاو دهرهێنانیـان و بارگاوییـان دهكهن به ههڵسووكهوتی نـهتهوهپهرستی و ئاین و مـهزههب چێتییـهوه.
له بنـهڕهتدا كێشـهی نـهتهوایـهتی پهیوهندی بهوهرگرتن و وهرنـهگرتنی بڕوای نـهتهوهپهرستی یـهوه ههیـه، واتا هوشیـاری مرۆڤ ، ناوهڕۆك و بابهتی ناو هوشیـاری یـهكهی دهست نیشانی جۆری ههڵوێست گرتن دهكات، لهبهرامبهر ههر كێشـهیـهك كه لهكۆمـهڵگادا بوونی ههبێت. چونكه ههر ئهندامانی ههمان چینی زهحمـهت كێش و كرێكاران ، ههندێكیـان ههڵگری هوشیـاری نـهتهوایـهتی یـهو خواستی چینایـهتی و بهرژهوهندی یـهكانی خستووهته پێناوی بهرژهوهندی سهرمایـهدارانی نـهتهوهپهرستهوه. لهلایـهكی ترهوه بهشێكی ئهندامانی ههمان چین خواستی چینایـهتی و مێژووی خۆی درك پێ كردووهو، لهگهڵ بهرژهوهندی چینایـهتیـانـه یـانداو بهئاڕاستهی مێژوودا ههڵوێست وهردهگرێت و ، خواستی مرۆڤایـهتیـانـهی بهپراكتیكی لهگهڵ خهباتی لهپێناو ڕزگاری و ئازادی و یـهكسانیدا ئاوێزان دهكات.
كهواته هوشیـاری دهتوانێت ههڵوێستهكان و كرداریـان بگۆڕێت بهرامبهر به دهسهڵات و پێكهێنانی دهسهڵاتێكی تر، ئهمـهش بهپێی ناوهڕۆكی هووشیـاری یـهكهیـان بهرجهستهی دهكات.
بهڵام بۆرژوازی و نوسهرهكانیـان، ژمارهی مێژوو یی بۆ دادهنێت و ساڵهكانی تهمـهنی دهباتهوه سهر كرۆكی پهیوهندی كۆمـهڵایـهتی كۆیلهداری و شانازی به گۆپاڵ و شمشێری دڕندهترین ئهندامـی خاوهن كۆیلهوه دهكات.
كێشـهی نـهتهوایـهتی ڕاسته كێشـهیـهكه بوونی ماددی خۆی ههیـهو لهوهش ئهچێت بابهتی لێكۆڵینـهوهو ڕهخنـهو تێڕوانینی ڕۆژ بێت. بهڵام دهبێت بپرسین، ئهو كێشـهیـه لهكهیداو لهكوێی پهیوهندییـه كۆمـهڵایـهتییـهكان و بهخواست و بهرژهوهندی چ چینێك سهری ههڵداوهو فهڵسهفهكهی لهپێناوی چیدا گهڵاڵه كراوه؟!
بۆچی دروست كراوه له پهیوهندی كۆمـهڵایـهتی و ڕامـیاری و ئابووری له جیـهانداو له پێناوی چیدا فهلسهفه ڕێژ كراوه؟!ئایـا لهپێناوی خزمـهتی مرۆڤایـهتی دا، یـان بۆ پارێزگاری لهبهرژهوهندی چینی سهردهست دروست كراوه؟ بێ گومان له پێناوی بهرژهوهندی سهرمایـهداراندا سهری ههڵداوهو، وهك ههموو كێشـهو مل ملانێكانی تر له كۆمـهڵگای چینایـهتیدا بۆ پارێزگاری لهدهسهڵات و بهرژهوهندییـه جیـاوازهكانی بازاڕه جیـاوازهكانی یـهك بازاڕی سهرتاسهری جیـهانیـه.
واتا وهك ئهوهی كهله چوارچێوهی بازاڕی ناو خۆی جوگرافیـایـهكی سیـاسی، كه مل ملانێی سهرمایـهدارانی تێدایـه، ئهمـه ش له سهر ئاستی بازاڕی جیـهانی مل ملانێی خزمـهت و بهرژهوهندی سهرمایـهدارانی پێ دهكرێت.
بۆ پرسیـارهكانیش له پێشتردا بهشێوهیـهكی كوورت وهڵامـیان دراوهتهوه.
بهڵام ئهوهی دهگه ڕێتهوه سهر كێشـهی ڕۆژی ( 21-23 /8 /2003 ) لهكهركوك و ناو چهكانی دهورووبهری وهك دووز خورماتوو له نێوان توركمان و كوردا.ههروهها کێشـهی ڕۆژانی(11-12-13\11\2015)ی دوزخورماتوو ڕهگ و ڕیشـهی خۆی ههیـه، چونكه مێژووهكهی لهگهڵ هاتنی دهسهڵاتی عوسمانی یـهكاندا بۆ ئهم ناوچانـه ئهو كێشـهو مل ملانێیـه بوونیـان ههیـه، و له سهدهی نۆزدهدا. ئهم كێشـهیـه وهك فۆرم و خواستی بهرژهوهندی پهرستی دهسهڵاتی عوسمانیـهكان نووسراوهتهوهو واژۆو تۆماری مێژوویی خۆی لێدراوه . ئهویش له پێناوی بهدهستهوهگرتنی یـان پێوهگرێدانی ڕاستهوخۆ یـان ناڕاستهوخۆی دهسهلاتیـان بهناوچهیـهكی پڕ له سامانی ژێر زهوی وهك كهركوك. له ڕامـیاری و ئابووری و له خهیـاڵدانیدا دانانی كهركوك وهك بهش و زهوی توركمان و جێگا و نزرگای باووباپیرانیـان. بهڵام ڕاستی مێژووی مرۆڤایـهتی دیدێكی ترو مێژوویـهكی تری ههیـه و ئهو وویستهی ئه وان دهداته دواوهو بابهتی مێژوو یی لهگهڵ خواستی توركمان و كوردو توركیـاو بۆرژوازی ناوچهكهدا دژ دهوهستێت.
چونكه ژیـان و سهرهتایی دروست بوونی مرۆڤ و گوزهراندنی ژیـانێكی هاوشێوهی ژیـانی دواكهوتوانـهی گیـانداری، لهوێدا هیچ ڕهگهزو تووخمێك و نـهتهوهو زمان و شێوهی ئاخافتن. بوونی ماددی كۆمـهڵایـهتیـان نـهبووه له مـیزۆ پۆتامـیای كۆندا، ئهمـهش بۆ ههموو گۆی زهوی ڕاسته.
ژیـانی مرۆڤ لهو ناوچانـه و لهکۆندا ههتا ناونانـهكانیشیـان وهك مرۆڤی نێیـاندهرتناڵ له چهند ملیۆن ساڵ پێش زاینی دا ههمان ناو بووه له دۆڵی نیردهنتناڵ له ئهڵمانیـا. نووكان له دواتردا ههمان نووسینی بزماری بووه له شوێنـه جیـاجیـاكانی گۆی زهویدا ، شێوه ئاخافتن شێوهیـهكی تایبهتی بووه ، لهوهش ئهچێت له سهره تادا تهنـها له شێوهی وێنـه كردن و لاسایی كردنـهوهی جموجۆڵی دیـاردهكان و ئاژهڵ و ئاو...... ی دهورووبهریـانـهوه ڕاستی ڕووداو پهیوهندیییـهكانیـان دهربڕیبێت.
دواتر كه مرۆڤ فێری خواردنی گۆشت بوو كاریگهری دانا لهسهر گهشـهو دروست بوونی دهنگه ژێكان له مرۆڤی سهرهتاییدا ، بووه هۆی ئهوهی كه ئیتر مرۆڤ فێری دهربڕینی ههندێك ووشـهی تایبهتی بێت، كه ههر ووشـهو دهربڕی دیـاردهیـهك، یـان ههڵسووكهوت ،و یـان بینینی زیندهوهرێكی جیـاواز له مرۆڤ له دهوروبهریدا بوو بێت .
ئیتر ڕهچهڵهك یـان ئهتنیك یـان زمانی جیـاواز بوونیـان نـهبووه. واتا جۆری زمانـهكان و ههتا ڕهنگی پێستهكانیش پهیوهندی بهڕهووشی ئاوو ههوای سرووشتی دهوروو بهریـانـهوه ههبووهو ههروهها شێوهی بهرکهوتن و نزیکی تیشکی خۆر كاریگهری له سهر جۆری پێست و ڕهنگی قژ و شكڵ و شێوهی مرۆڤ داناوه.
واتا كهسێك به ناوی كورد یـان تورك یـان عهرهب ، یـان فارس، یـان ئاری ڕهگهز و سامـی ڕه گهزهوه بوونی نـه بووه و بهو ناوهشـهوه خۆی نـهناساندووه یـان له ڕێگهی ئهو ناوانـهوه پهیوهندی خۆی لهگهڵ دهوروو بهرهكهیدا دروست نـهكردووه.
بهڵكو بۆرژوازی و فهیلهسووفانی جیۆلۆجی و بایـهلۆجی یـهكان، زانای داڕشتنی ڕامـیاری دهمارگیری بوون و بۆ خاوهن دهسهڵات و سهرمایـهداران زانستیـان بهكار دههێناو له خزمـهتیـاندا نوكی قهڵهم و فهلسهفهی زانستیـان ههڵدهسووڕاند.واتا كێشـهی نـهتهوایـهتی، كێشـهی ڕۆژی ئێستایـه و باڵانسی و پاساوی هێزی بهرامبهری پێ دهدرێتهوه. بۆ نموونـه دروست كردنی كێشـه و جهنگی كورد و ئهرمـهن له سهدهی نۆزدهدا و له ساتی دهسه ڵاتی خهلافهتی سووڵتانـهكانی عوسمانیدا، باڵانسی هێزی لاواز كراو ی عوسمانی بووه و بووهته هۆیـهك بۆ خۆ ئارایشت دانـهوهی هێزی سهربازی عوسمانی یـهكان . ئهو جهنگه یـان بۆ ئهوهدهكرد و ههڵدهخڕێنرا ، تورك زیـاتر یـان عوسمانی یـهكان بهر به جوڵانـهوهی بهگژدا چوونی جووتیـاران و سهرهك هۆزهكانی و ههروهها ئهوانـهش كه به ناوی جۆرێ له نـهتهوهپهرستی یـهوه بهكار دهبران و ئاژاوه و پشێوییـان دروست دهكرد . عوسمانیـهکان نانـهوهی پشێویـان له نێوان نـهتهوهکانی ژێردهستیـاندا دهکرده هۆیـهک و ، دهسهڵاتی خۆیـانیـان له بێ هێزی و لێواری ڕووخان پێ ههڵدهسانـهوه ، بۆ ئهوهی بتوانێت دهسهڵاتی سوڵتانـهكان بپارێزن له ڕووخان و داڕمانی یـهكجارهكی ، كهتا ئهو كاتانـه گهندهڵیـهکان و مایـه پوچ بوونی ئابوریـان ، دهسهڵات و بهڕێوهبردنیـان لووتی نابوو بهدیواری لهرزۆك و فشـهڵی دهوڵهتی عوسمانی یـهكانـهوهو ، خستبوونیـه لێواری مـهرگهوه . واتا بۆ ماوهیـهك ههژارانی كورد و ئهرمـهن ببوونـه خۆراكی جهنگێكی خوێناوی بێ سوود بۆ ههردوولا و ببوون به خێر و بهرهكهت بۆ فشار نـهخستنـه سهر دهسهڵاتی ئهو كاتیـان و كپ كردن و كوێركردنی ئهو كهم و كووڕیـانـهی كه دهسهڵاتی ئهوساكهی خهلافهتی عوسمانی لهبهرامبهر ئهندامانی سنووری دهسهڵاتیـان كه ههیـان بوو.
له لایـهكی تر گۆڕینی ئاڕاستهی داخوازی ئهو ساتانـهی ئهرمـهن، و ههتا كوردهكانیش بهجهنگ ، و داخوازیی یـهكی تری دژایـهتی ئهتنیكی . واتا بوون جهنگی دژایـهتی نـهتهوهکا ،وململانێی نـهتهوهکانیش کرایـه هۆیـهک بۆ ڕاگرتنی پارسهنگی هێز ولهدهسهڵات هێشتنـهوهی عوسمانی یـهكان و زیـاتر بردنی خێر و خۆشی ههژارانی دانیشتوانی كورد نشینیـهكان و ئهرمـهن نشینـهكان. ئهگینا كورد له دهسهڵاتی دینی ئهوان ههڵنـهگهڕابوونـهوه ، بهڵكو ئهوانیش وهك پهیڕهوانی ئهوان موسوڵمان بوون. ههتا ئهرمـهنـهكانیش خۆیـان بهشێك بوون له ئاینی نێردراوی یـهكتاپهرستی لهسهر زهوی.
كێشـهكانیش ، ههتا له پهیڕهوه بنـهڕهتی یـهكهی خۆیـان ، كه پهیڕهویـان و بهرنامـهی ژیـانی كۆمـهڵایـهتی و ڕامـیاری و ئابووری خهڵكیـان پێ دادهڕشت . داوای قهتڵ و عامـی پهیڕهوكهرانی نێردراوهكانی تری لێ نـهدهكردن له ههندێك شوێندا ، بهڵام ئهوان بهپێچهوانـهوه پهیڕهویـان لهگهڵ گهشـهی بێ سهروهت و ساماندا بووه ، نـهوهكو لهگهڵ پێكهوه ژیـانی ئازاد و یـهكسانی كۆمـهڵ بووبێت.
واتا له وساتانـهی ڕابردوو و له ئێستاشدا دین و مـهزههبهکان ، هۆیـهكی باش و پهردهیـهكی سپی بووه بۆ داپۆشینی ڕهشترین دهسهڵات و خوێناوی ترین پهیوهندی، و ڕهوابوونیـان كه له بنـهڕهتدا ناڕهواترین هێرش و پهلامار بوون بۆ سهر ههژاران.
بهههرحاڵ كورد ههر چۆنێك بووبێت ئهوانیش زۆرترین ساتهكان له مێژوودا ئهوهندهی پارێزگاریـان له ئیمارات و والی یـهكان و سهرۆك عهشیرهتێك و شێخ و مـهلایـهك و دهرهبهگ و ئاغایـهك دهكرد ، ئهوهنده ئهوانیش لهگهڵ ڕاسته ڕێگهی ڕزگار بوون مامـهڵهیـان نـهدهكرد. ههتا له زۆرترین شوێن و كاتدا ، سهنگ و سووكی هێزهكانیـان پێ ڕاست كراوهتهوه ، و له و مێژووه دوور و درێژهدا كهم دهبینین خواستهكانیـان له كانگای بڕواو ڕازی بوونی هێزی ههژارانـهوه دهرهاتبێت و له خواست و بهرژهوهندی والی و شێخ و بهگ و مـهلا و خان و ............ و بهرژهوهندییـهكانیـان دوور بووبێت. بهڵكو به بهردهوامـی خواستی ئهوانیـان به سهردا سهپاوه. له ئێستادا جارێكی تر خهریكه ههژارانی توركمان و كوردهكان دهبنـهوه بههۆیـهك بۆ پارسهنگی هێزی دهسهڵاتی دهوڵهتێكی تر و سوود و بهرژهوهندی و پارهپهیداكردن بۆ سهرمایـهدارانی ههردوولایـان.
ههموومان دهزانین جهنگی یـهكهم و دووههمـی جیـهان جهنگی دابهش كردنی بازاڕ و ناوچهكانی بهرههم هێنان و ناوچهی وهبهرهێنان بووه. جهنگێكی كۆنـه پهرستانـهی خوێناوی و ماڵ وێرانکهر، كه خۆراكهكهی چهندهها ملیۆن مرۆڤ بووه و وێران كرانی زۆرترین شوێنی نیشتهنی و باڵاخانـهکانی ئهوروپای لێ كهوتهوه و ڕۆژههڵاتیش بووهلانكهی داگیركاری و دابه ش كردن و تاڵان و بڕۆی و سهروهت و سامانی بهشێوهیـهكی نوێ. واتا پرۆسهی دابهش كردنی جیـهان، خواست و بهرژه وهندی سهرمایـهدارانی جیـهانی بووه و، به سوود و قازانجی ئهوان تهواو بووه.
سهردهمـی ڕابردوو سهردهمـی كۆڵۆنیـال كردنی ناوچهكانی ڕۆژههڵات بووه و، سوودیـان له هێزی ههژاران و به رده وامـی كێشـه و ململانێ كانیـان وهرگرتووه، له پێناوی داگیركاری و دهست به سهرا گرتنی تهواوهتی ماددهی خاوو سوود و قازانجه كانی خۆیـان کێشـهوپشێوی و جیـاوازی و ململانێی نـهتهوایـهتی و ئاینی و مـهزههبیـان دروستکردووه و پهرهپێداوه و بهكار هێناوه.هێزی جاران له ناوهندی ئهوروپادابووه و زۆر له ووڵاتانی ئهوروپا ڕامـیاری كۆڵۆنیـالیـان پرۆسیس كردووه و، پێكهاتی دهسهڵات و پرۆسیس كردنـهكهی بووهته هۆی ئهوهی كه زۆرترینی ناوچهكانی ئاسیـا و ئهفریقا و ئهمریكای لاتینی و ههتا ئوسترالیـا و دۆزینـهوهی ئهمریكای ئێستاشی لێ كهوتووهتهوه و، دواتر له ههموو ئهو ناوچانـهدا مرۆڤهكانی بێ بهش دهكران له سهرچاوه ئابوورییـهكان و بهرههم هێنانیـان . ناووچهكانیـان بهشێوهیـهك بهکاردههێنا وهك ڤایرۆسێكی مشـهخۆر له سهرلاشـهو ناوهندێكی به پیت و بهرهكهت ، ههمووی بۆ خۆیـان له ڕێگهی هێزه سهربازییـهكانیـانـهوه ، پرۆسیسی وهبهر هێنانیـان لهم ناوچانـهدا ئهنجام ئهدا.
ههروهها دابڕان و بێ ماف كردنی مرۆڤ له مافه سهرهتایی یـهكانی و ژیـانێكی ساده و ساکاری مرۆڤانـه ، كرۆك و خواستی سهربازی و سیـاسیـانـهیـان بووه و قسوریـان له بهکارهێنان و جێبهجێ ی ئهو پهرهنسیپهدا نـهکردووه.
ههتا كار دهگهیشته ئهوهی مرۆڤی ئهم ناوچانـه یـان به نامۆ و دهرهجه دوو و ههتا به ئاستی كۆیله بونیش دهگهیـاند و مامـهڵهیـان لهگهڵدادهكردن .
ئهو هێزهی كه جاران له ناوهندی ئهوروپادا كۆببوونـهوه و ناوهندی بڕیـاری ڕامـیاری و دابهش كردنی ناوچهی بهرههم هێنان و وهكار بردن بوون، و دهبوونـه سهرچاوهی داڕشتن و دروست كردنی سیستهم و دهسهڵات له ناوچهكانی تردا ئێستا له سهر گۆڕهپانی ڕامـیاری و ئابووری له جیـهاندا به پیربوو و باوی به سهرچوو بێت ناوزهند دهكرێت.
واتا ئهو شێرهی جارانی دارستانـهكان له ڕابردودا ، ئێستا پیربووه و توانای دهست بـه سهراگرتنی كهلاك و لاشـه چهورو قهڵهوهكانی نـهماوه و ههتا ئهگهر له ههوڵدانیشیدا بۆ ناوهند بوونی بڕیـار له ئهوروپادا له جووڵه و پلان داڕشتندابن، خهریكه وهك تهماشاكار دهردهكهون.
زیندهوهره پیرهكهی ئهوروپا، جاران بهڵێنی باشیـان دهدا بهگهلان و وهك ڕزگاركهر خۆیـان پیشان دهدا. بهپێی بهرژهوهندی یـهكانی خۆیـان، پرۆتۆكۆڵێكی ڕامـیاری و ئابووریـان ئیمزادهكرد، ئهگهر لهسهر كاغهزیش نووسراوی ڕهسمـی و گرنگ و خاوهن ناونیشان و ههتا ژمارهشی ههبێت.
نموونـهش زۆرن ، زۆرترینیـان له ئاسیـاداو ههروهها ئهفریقاش ئهو جۆره پهیمان نامانـه ئیمزا دهكران له سهر كاغهز و له سهر زهمـینی ڕاست ڕوویی سیـاسی و كۆمـهڵایـهتی و ئابووری جۆرێكی تر دههاته بینین و پێشـهوه.
وهك پهیمان نامـهی سیڤهر له ساڵی (1920ز) دا بهندوباوی دامـهزراندنی دهوڵهتیـان بۆ كورد ساز كردبوو، ئهگهر ئهوهشیـان بکردایـه ، بۆرژوازی و دهرهبهگ و ئاغاكانی كوردیـان له دهسهڵاتدا جێگیر دهکرد.
بهڵام له دواتردا وادهرنـهچوو ، ههتا لهو كاتهدا هاو سۆزی بۆرژوازی لاكانی تری لا بهسوودتربوو، پشتی له بۆرژوازی و شێخ و دهرهبهگهكانی كورد كرد.
ئهمانـهش ههموویـان له پرۆسهو ههوڵێكی تردا بوون و ئهوهنده ئیشیـان پێیـان ههبوو ، ههتا ههموو ناوچهكانیـان خسته ژێر ڕكێفی ڕامـیاری ئابووری و قهڵهم ڕهوی خۆیـهوه و، بهپێی سوودی خۆیـان مامـهڵهیـان لهگهڵ ههموو پهیمان نامـهكاندا دهكرد و ، ئهمـهش بهسودی خۆیـان و بهسهرچاوهی پرۆسیس كردنی ڕامـیاری پراگماتییـانـهی كۆڵۆنیـالیستی تهواو دهکرد. ههروهها بهپێی سوودی خۆیـان مامـهڵهیـان لهگهڵ ڕامـیاری كوشت و بڕو جهنگهكانیـان دهكرد. دهسهڵات داری له پڕۆژه و ڕامـیاری (كۆمـهڵهی گهلان)دا ، وهك ئهوهی كه له ژێر ناوی ( یـهكێتی نـهتهوهكان ( یوئێن)) دا بوو بوونـه ناوهندی پهخشی ڕامـیاری ئابووری و چهوسانـهوهی كهسانكۆی ناوچه جیـاجیـاكانی گێتی..
پهیوهندی گرتنیـان لهگهڵ كۆمـهڵ و گرووپی كۆمـهڵایـهتی جیـاوازی ناوچه جیـاجیـاكان، بهپێی سودو قازانجی خۆیـان بهكاریـان ده هێنان . بۆ جێگیركردنی ڕامـیاری خۆیـان ، ڕێگای سهرهكیـان ده گۆڕی به ڕامـیاری و داخوازی یـهكی كۆنـه پارێزی و دواكهوتوانـه و ڕێگای خهباتیـان له پێناوی ڕزگاری مرۆڤایـهتیدا پێ وون دهکرد.
ههتا كاریـان گهیـاندبووه ئهوهی كه چهند نـهتهوهیـهكیـان له پێناوی چوونـه پێشـهوهی بهرژهوهندیی یـهكانیـاندا دهر خواردی هێزێكی تری دهوڵهتی ناوچهكه دهدا ، و به سهیرو سهمـهرهیـان چاو لێ نـهدهكرد، كه دووژمنی دوێنێی خۆیـان دۆستی ئهمڕۆكهیـانـه ، یـان دۆستی دوێنێی دووژمنی ئێستایـانـه.
واتا هێزی داكوتان و بهماڵی خۆی دهزانی و كۆڵۆنیـال كردنیـان له ڕێگهی شـهڕی گورگهكانـهوه دهچوونـه پێشـهوه و لاشـهی ڕاوكراوی ناوچهکهی به تێر و پڕی وازلێدههێنا، یـان ههتا دوا چهوری و خۆراكی له سهر ی دهمایـهوه، ئهگهر جووڵان وبزاوتنـهکان و هێزی بزوێنـهری دژ به ڕامـیاری كۆڵۆنیـالیستی له پراكتیك كردندا بوونی نـهبوایـه ،ئهگهر بزوتنـهوهیـان دژههبویـایـه بهشێوهیـهکی دڕندانـه ڵهگهڵیدا ئهجوڵانـهوه.
واتا له زۆرترین ساتهكانی مێژوودا شـهڕی ههژارانی نـهتهوه جیـاجیـاكانیـان له بهرژهوهندی سهرمایـهداران ئاگر دهداو ههتا دیكۆمێنتیـان بۆ دروست دهكردن و خوێن و بردنی ئازادیـان بۆ خۆیـان حهڵاڵ دهكرد.
له سهردهمـی ئینتیدابدا له ساڵهكانی (1920ز) دا ئینگلیز له عێراقدا وهڵامـی كێشـهی نـهتهوایـهتی لهو ههرێمـهدا نـهدایـهوهو چارهسهری نـهكرد. بهڵكو ئاگریـان دهداو بڵێسهیـان پێدهسهند . ههروهها لهو كێشـهیـهشدا دهوڵهتی توركیـای عوسمانی یـهكان و دواتریش كهمالیستهكان بێ دهنگهیـان لێ نـهدهكردو، بهڵكو دهیـان وویست له ڕێگهی كێشـهكه و بڵێسه پێسهندنی ، دهستێكیـان له عێراقدا ههبێت و بتوانن بهشێك له لاشـهی چهور و نـهرمـی سهروهت و سامانی عێراقیـان دهست بكهوێت.
واتا ئهوان دهیـانزانی له ڕێگهی داگیركارییـهكانیـانـهوه و دروست ی لێک جودایی دژایـهتی نـهتهوایـهتی هاندانی کهمـه نـهتهوهو ئاینزا و مـهزههبهکان سوود له سهر زهوی و ژێر زهوی كوردستانیـان به تایبهتی و عێراقیش بهگشتی وهردهگرن، چهند بهسوود و پڕ كهڵك دهبێت بۆ سهرمایـهدار و خاوهن سامان و كۆمپانیـاكانی بهرههم هێنانی نـهوت.
لهم سۆنگهیـهوه، له ڕێگهی چهواشـه كردنی خهبات و بڕوای ههژاران و كرێكارانی كورد و توركمانـهوه دهستی ناكۆكی و ناتهبایی نێوان ئهو دوو گروپه بكهن به هۆیـهك بۆ چاو بڕین و دهستی چاو چنۆكی درێژ كردنـه عێراق و پێ یـهكیـان له عێراقدا بهێڵنـهوه . ئهوه بوو چهندان پلانی شـهڕیـان بۆ دروست دهكردن و ههژاران و كرێكارانی ههر دوو لایـان دهدان بهیـهكداو جهنگیـان له نێواندا ههڵئهئایسان. تاواپیشان بدهن له سهر خاكی كهركوك و ڕهوایی ئهو خاكه بۆ توركمان و چهند ناوچهیـهكی تر بۆیـان به بهشێك له توركیـا له قهڵهم بدهن و له چهند بۆنـهو فرسهته مێژوویی و ڕامـیاری یـهكانی ناوچهكهدا داوای بكهنـهوه.
ئهمانـه ههموو بهشێك بوون له ڕامـیاری دهوڵهته زلهێزهكان و توركیـا بهتایبهتی و كلك گرێدانی و په یوهندی و بهشیـان ههبێت له ڕامـیاری و ئابووری هێزهگهورهكانی جیـهان ، ڕامـیاری دژی خواست و بهرژهوهندی چینی ههژار و كرێكارانی ناوچهكه و جیـهانیـان پێ گهڵاڵه كردبوو و بهكاریـان دهبرد.
له لایـهكی ترهوه له و سهردهمانـهدا، هێزێكی تری ڕامـیاری و ئابووری دروست بوو و ههروهها واخۆشی پیشان دهدا ، كه هێزی دژی سهرمایـهدارییـهو ، لهبنـهڕه تیشدا مۆدێلی ڕامـیاری و ئابووری یـهكهی ههمان بهرژهوهندی سهرمایـهدارییـانـهی ههبوو، له ڕێگهی بازاڕی دهوڵهتی و سهرمایـهی دهوڵهتیـهوه ، دهیوویست به ناوی هاوكاری و پشتگیری خهباتی گهلان و ڕزگاری نیشتمانی یـهوه ، ببێته مۆدێلێكی باوی ناو كهسانكۆ و بزاڤه جیـاجیـاكانی ناوچه جیـاجیـاكانی گێتی و له بنـهڕه تیشدا بۆ چه ند دهیـهیـهك باوی بوو له ناو كهسانكۆی گهلانی چهوساوهی جیـهان. ئهم فۆڕمـهی سۆڤیـهت كه له شۆڕشی ئۆكتۆبهری (1917ز) ی ڕووسیـاوه دروست بوو. وهك هێزێكی ڕزگار كهر دهردهكهوت له لایـهن كهسانكۆ و بزووتنـهوه به ناو ڕزگاری خوازیی یـهكانیـانـهوه ، ئهمـهش مـهترسییـهكی دروست كرد، له بهردهم ئابووری و ڕامـیاری دهوڵهته زلهێزهكان و ئیمپریـالیزمـی جیـهان له گهڵ ئهوهشدا خۆشیـان بهشێك بوون له ناوهڕۆك و سیـاسهتی ئیمپریـالیستیـانـهی جیـهان.
ئهمانـهش بهشێك دهبوون له مل ملانێی جیـهانی سهرمایـهداری و بهرژهوهندییـهكانیـان. بۆیـه دهبوو له لایـهن بهشێكیـان ڕێگه لهم مۆدێله بگرن و وهك لهمپهرێک له بهردهم خۆیـان شل كوتی بكهن له ڕووی سیـاسی و ههروهها له ڕووی ئابووریشـهوه. لێرهدا ناچمـه سهر دوور و درێژی ئهم پلیمكهو بۆ شوێنێكی تری ههڵدهگرم.
ئهوان له و ناوچهیـهدا هێزێكی دهوڵهتی وهك توركیـای تۆكمـه كراو له ڕێگهی داڕشتنی بڕوای كهمالیستهكانـهوه و ، له ڕێگهی ئاگر و ئاسنـهوه مامـهڵهی لهگهڵ ناو خۆو دهرهوهی خۆیدا دهكرد. بێجگه لهو ههموو پشتیوانی كردنـهی زلهێزهكان له دهوڵهتی توركیـا، تالهو ڕێگهیـهوه بتوانن گورزی خۆیـان لهو مۆدێله بدهن و بهبهردهوامـی ببێت به چاودێرو چاو سووركهرهوهی ناوچهكانی ڕۆژههڵات و ئاسیـا بۆیـان.
واتا جهنگی سارد بهرههمـهكهی لهم ناوچهیـهدا بههێزكردنی دهوڵهتێكی وهك توركیـابوو ، له ڕێگهی هێزی و سهرچاوهی سهربازیی یـهوه، بۆ ئهوهی بتوانن له نزیكترین كاتدا، كاری جێ مـهبهستی خۆیـان ئهنجام بدهن و، نـهیـهڵن هێزی جووڵان و بزاڤی ڕۆژههڵات له سۆڤیـهتهوه ئاوی ئاوهزوو بڕوای جووڵانـهوهكانیـان بدات و سهرچاوه بگرێت و ناوچهكانی تریش بتهنێتهوه.
به ههرحاڵ جۆر و پرۆسیس كردنی ڕامـیارییـهكی له بابهتی ناوهڕۆكی سۆڤیـهتی یـهوه بۆ ئهوان كێشـهی بازاڕ و پرۆسیسی په یوهندی كارو سهرمایـهیـان به جیـاواز دهبینیـهوه ، كه له بنـهڕهتیشدا له جیـاوازی له شێوهی دهرهوهی پلان و دابهش كردندا ههبووه، ئهگینا له ناوهڕۆكی ڕامـیاری وئابووری و كۆمـهڵایـهتیـهكهیدا ههمان مانای بهرههم دههێنایـهوه.
ئهمـه له فۆڕمـی تێگهیشتنی بازاڕیـانـهی سیستهمـی سهرمایـهداری بهرامبهر به سیستهمـی سهرمایـهداری سۆڤیـهتی و مۆدێلی پرۆسهی بهرههم هێنان و دابهش كردنی بلۆكی ڕۆژههڵاتی به ناو سۆسیـالیستی. ئهمانـه ههمووی له خهیـاڵدانی ڕامـیاریـانـهی ئیمپریـالیزمـی بهریتانی و ئهمریكی و ههموو لایـهن گرانی بلۆكی ڕۆژئاوایی به چاوێكی ڕهقیب و ڕكهبهر سهیر دهكران.
بهڵام بۆ ئهو ساتانـه پێوویستی بههێزكردنی هێزی ناو خۆ و دهرهوهی توركیـابوو ، بووه بهشێك له ڕامـیاری بهرگرتن به بڵاو بوونـهوهی مۆدێلی بلۆكی ڕۆژههڵاتی.
له لایـهكی تریشـهوه پێویستی به چاو پۆشی كردن دهكرد له ههموو سیـاسهتی ڕهشـه كوژی و دڕندانـهكانی ئهو دهوڵهته دژ به گهلانی ناو خۆی و دهرهوهی خۆشیـان.
یـهكێك لهو كێشانـهی كه له ناو جهرگهی دهوڵهتی توركیـادا ههبوو كێشـهی دژی ئهتنیكی كورد و دژكاری ئهوان بوو .
ئهگهر به ئاسن و ئاگر وهڵامـی نـهدرێتهوه به بڕوای ئهوان جیۆپۆلۆتیكی توركیـا به پێی ، دانیشتوان له ڕووی ئهتنیكی یـهوه پارچه پارچه دهبێت و هێز و باڵانسی هێز له توركیـادا دهگۆڕێت.
ئهمانـه ههموویـان دهبوون به فاكتهری دژ وهستانی خواستنی جیـابوونـهوه و ڕزگار بوونی نـهتهوهی كوردی له دهست چهوسانـهوهی نـهتهوایـهتی، ئهو خواستهشی پێ كپ و سهركوت دهكراو له زۆرترین كاتی مێژوودا شـهڵاڵی خوێنیش کراون و دهكرێن.
ئهو ووڵاته ئیمپریـالیستانـه له بهر بهرژهوهندی خۆیـان له بهرامبهر ئهو ههموو خوێن ڕشتنانـه هیچ نقهیـهكیـان لێوه نـهدههات.
بهڵام ئهمێستا ئهم هێزه پیر بووه و لێكهوتووه و توانای ئهو ئهركانـهی نـهماوه و دهرگیری چه ندان كێشـهی ناو خۆ و دهرهوهی سیـاسی و ئابووری و كۆمـهڵایـهتی یـه.
ئێستا كێشـهی هێزی فندهمنتالیزم كه خهریكه جهرگی دهبڕێت و كهمتر نی یـه له كێشـهی ئابووری ناو توركیـا بۆ ئیمپریـالیزمـی جیـهانی هاوسۆزو هاو بهرژهوهندی ، ئهم هێزه له ئێستادا له کایـهی سیـاسهتی نێودهولهتی و ناوچهیدا خۆشـهویست و جێی پهسهند نییە، بهڵكو ئێستا هێزێكه كهوهختی خۆشی ههروا بووه ، گهندهڵ و مشـهخۆره به سهر تواناو هێزی هاوپهیمانـهكانیـهوه. ههروهها ئهو ڕامـیارییـهی پێشووش که تا ئاستێك تێك شكاوه و ، کهلهسهردهمـی سیـاسهتی جهنگی سارد هه یبووه. وهها چاوی لێدهكرێت كه ڕامـیاریی یـهكی ڕێگره و، ههتا له تواناشیدا نیـه ئهو ئهركه جێ بهجێ بكات كه له ڕابردوی هاوپهیمانیـان ههیبووه.
ناوهندی جیـهان گیری ئهمریكا له ڕامـیاری و ئابووری و سهربازی دوای کۆتای هاتنی جهنگی سارد، دهیـهوێت جارێكی تر له ڕێگهی جهنگێكی جیـهانیـهوه كه بهرپابوو له جهنگی دووهم و سێههمـی كهنداودا، بهڵام له ناوهندێك و ڕووبهرێكی بهرتهسكدا پرۆسیس كرا. دهیویست بهتهنـها خۆی دهم ڕاستو حاکمـی جیـهان بێت، بۆی مـهبهست نـهبوو نابێت نـهتهوهو گهلانی دنیـا لهگهڵ چ سیستهم و دهسهڵاتێکدا دهست و پهنجه نـهرم دهکهن. ئاویـان له بێ سهرهوبهرهی و پشێوی سیستهمـی جیـهانی دهخواردهوه. مافی نـهتهوهو ئاین و مـهزههبهکان و دێمکراسی درۆیـهکی ڕوت و ڕجاڵی ، داگیر و بردنی سهروهت و سامانی دنیـایـه.
ئهو جهنگهش هیچی له جهنگه جیـهانیـهكانی ڕابردوو كهمتر نـهبووه له ڕووی ئهوهی كه سیـاسهتی دابهش كردنی جیـهان دووباره و سێ باره بكاتهوه. ههموو ڕامـیاری جهنگهكان به فاكتهری ڕزگاربوونی گهلێك یـان نـهتهوهیـهك جهنگی مـیدیـاییـان بهرپادهکرد و جهنگهكه یـان تاو دهداو دهبوونـه هۆی پراكسیس كردنی جهنگ بهكردهوهی سهربازی. لهم سۆنگهیـهوه ئێستا له ناوچهكهدا و دابهش كردنی ناوچهی ئابووری ڕامـیاری و جیۆپۆلۆتیك ناوچهكه له سهر دهرهێنانی دهوڵهت و جوگرافیـای ڕامـیاری كوردهوه دهست پێدهكات و دامـهزراندنی ههتا ئاستی دهوڵهتی بۆرژوازی كوردی، دهبێته هۆیـهك یـان سهرچاوهیـهكه بۆ گۆڕانی جیۆپۆلۆتیكی ناوچهكه و توركیـاش دهبێته بهشێك لهو گۆڕان كاریی یـه. وهك له پێشتردا باسم كرد توركیـا گرنگی ستراتیژی جارانی بۆ هاوپهیمانـهكانی و ئهمریكا له دهستداوه، واتا مانـهوهو دروست كردنی دهوڵهت یـان نـهمانیـان ئهگهر بۆرژوازی نـهخشـه ڕێژی بكات و به خواستی ئیمپریـالیزمـی جیـهانی فهلسهفه ڕێژی بۆ بكات ، هیچ بههایـهك له بهرچاو ناگیرێت تهنـها بههای پاراستنی بهرژهوهندی تایبهتی ئیمپریـالیزم خۆی نـهبێت.
له بێشـهڵانی ئێستای سهرمایـهداریدا، شێرێكی ئابووری و سهربازی و ڕامـیاری داڕێژی جیـهانی سهرمایـهداری له دایك بووه و ، شێره پیرهكانی ههموو بێ هێزو لاواز كردووه و، چاوهڕێی بهشێكی لێدهكهن ، ئهویش بهپێی ئابووری ڕامـیاری دارستانـهكهی و تێربوونی خۆی وهڵامـیان دهداتهوه. لێرهوه ئیتر توركیـا ئهو گرنگی یـهی جارانی جهنگی ساردی له دهست دهدات و بێ بهها دهبێت.
توركیـا ی كهمالیستی _ عیلمانی ، له ئێستادا گۆڕاوه و له ساڵهكانی نـهوهتهوه هێزهكانی فهندهمنتالیزم ، له سووڕی ههڵبژاردنـهكاندا باڵادهست دهبن وهك چهند جاری ههڵبژاردنـهكانی پێشوو ، ههروهها ئێستا دامـهزراندنی حكومـهت له لایـهن فهزیله و عهدالهت و گهندهڵ بوونی دهسهڵاتی ڕامـیاری و ئابووریش له لایـهكی ترهوه ، ئهمانـه هۆن که ئهم دهوڵهته توانای وهڵام دانـهوهی بهرژهوهندیی یـهكانی ئیمپریـالیزمـی نـهماوه. له بهر ئهوه گۆڕانكاری له جیۆپۆلۆتیك له عێراقدا، كاریگهری بۆ توركیـاش دهبێت ، ههروهكو وتم لهوانـهیـه بهشێك بێت لهو گۆڕانـه.
واتا سهركهوتنی ڕامـیاری نوێی جیـهان له عێراقدا ، كاریگهری دهبێت له سهر ناوچهكه ، له بهر ئهوهیـه توركیـا دهیـهوێت له ڕێگهی تێكدانی ئهو پڕۆژانـهی سیـاسهتی نوێی جیـهان كه ئهمریكا ئهندازیـاری نـهخشـه كێشانی بووه.
پڕۆژهی دابهش كردنـهوهی ناوچهی بهرههمـهێنان و وهكار بردن به ئهنجامـی خۆی نـهگات. تابتوانن لهو ڕێگایـهوه كاریگهریـهكان له سهر خۆیـان كهم بكهنـهوه.
بۆ ئهم مـهبهستهش ووروژاندنی كێشـهی دهمارگیری نـهتهوهیی له نێوان كورد و توركمان له كهركوك و ناوچهكانیدا به هۆیـهكی باشی شـهلهل كردنی ڕامـیاری جیـهانی نوێی دادهنێت.
واتا كێشـهی نـهتهوایـهتی كورد كه بهدهستی بۆرژوازی یـهوه بێت، به بهردهوامـی دهبێت به كاڵایـهكی فرۆشراو و كڕیـاری جۆراو جۆری بۆ دروست دهبێت.
واتا كاتێك پڕۆژهی نـهخشـهی ڕێگاش له نێوان عهرهب و جوودا، وهك كێشـهی كورد له عێراق و ئێران و توركیـا و سووریـادا، ههژاران و كرێكارانی كورد و عهرهب و تورك و فارس و له ئیسرائیل و فهلهستین دا، ههژارانی عهرهب و جوو ، دهبنـه سووتهمـهنی دهستی بۆرژوازی و سهرمایـهداران و دهبن به قازانجی گهورهی ، بازرگانیـه جیـاوازهكانی ڕامـیارییـان.
له عێراقدا و به تایبهتی له ناوچه كوردنشینـهكاندا، كێشـهی كورد و توركمان دههێننـهوه گۆڕه پانی مل ملانێیـه كی خوێناوی و دهیـانكهن به نێوانی دوو بهرداشی ڕامـیاری و بهرژهوهندی هێزهكانی ناوچهكه و، ههژاران و كرێكارانی ههردوولا خۆراكی جهنگهكهیـان دهبن و مـهرامـه گڵاوهكانیـانی پێ دهبهنـهپێشـهوه و له ڕاسته ڕێگای خهبات و تێكۆشانی چینایـهتیـان لادهدهن و دهیـان خهنـه سهر سكهی جهنگێكی خوێناوی ماڵ وێران كهری كۆنـهپهرستانـهی بێ سوود . واتا جهنگێك كه له بنـهڕهتدا ئهرك و ئیشی ئهوان نیـه و نایخوازن.
به ههر شێوهیـهك بێت و له ڕێگهی ناهووشیـاری ئهو چینـهوه به ئهرك و داخوازیی یـهكانیـان ، سوود له ناهووشیـارییـان وهردهگرن بۆ بهرپا كردنی جهنگێكی كۆنـهپهرستانـه و قڵشتی گهوره دهخهنـه نێوان هێزی چینایـهتیـانـهوه. بۆرژوازی داڕێژهری جهنگێكی لهو جۆرهیـه و له ڕێگهی دهوڵهتانی ناوچهكهوه هێزی دهكرێته بهروو به سوودو قازانجی سهرمایـهداران تهواو دهبێت.
له ڕابردوودا دهوڵهتی عێراق ، له هیچ دهسهڵاتێكیدا دانیـان به مافی تووركمان دا نـهدهناو بهڵكو وهك بهشێك له ئهندامـی گهلی عێراق چاویـان لێ نـهدهكردن و ، وهك ئهوهی گهلی عێراق بریتی بێت له عهرهب و به س ( گهل به مانا بۆرژوازیی یـهكهی) بهڵام گهل بێجگه له پێكهاتی چینایـهتی دوو چینی جیـاواز و دژ به یـهك هیچی تر ناگهیـهنێت. بهڵام لهلای بۆرژوازی نـهتهوهپهرست گهل دهخرێته چوار چێوهی كاسێكی ئاڵتوونینـهوه و بردنـهوهی له لایـهن بۆرژوازیی یـهوه دهبێت به یـهكێك له سهرچاوهی گهمـهكان.
لهم دواییـانـهداو له ساڵهكانی ههشتای سهدهی بیست دا ، دهوڵهتی عێراق بۆ زیندو ڕاگرتن و خۆش كردنی بڵێسهی ئاگری دژایـهتی ئهتنیكی له كهركوك دا، دوو په یكهری توركمانی دروست كردو له شوێنـه دیـارو بهرچاوهكانی كهركوك دا داینان و خستیـه بهر دیدهی كهسانكۆی ناو شاری كهركوك و ئهو مرۆڤانـهی كه له نزیکییـهوه پیـایدا تێپهڕ دهبن.
بێ گومان دانانی ئهو دوو پهیكهره ههروا له خۆڕا نـهبوو، چونکه ئهو كوشتاره له جهنگێكی نێوان توركمان و كورد كهوتهوه له ساڵهكانی (1959ز) یدا له كهركوك.
له پڕۆژهی دهستووری عێراقدا كه له لایـهن دهوڵهتی بهعسیـهكان نووسرابووهوه. هیچ بهندێك لهو بهندانـه تیـادا نیـه كه بڕوای بهبوونی كهمـه نـهتهوایـهتی توركمان ههبێت. یـان ههر هیچ نـهبێت بڕواشیـان به خوێندنیـان به زمانی دایک ههبێت بۆ تورکمان.
بێ گومان ماده و پهرهنسیپهکانی ناو دهستوور پیشاندانی پهیوهندی كهسانكۆو بهڕێوهبهرانی دهوڵهت و ههڵسووكهوتی ڕامـیاری و ئابووری و كۆمـهڵایـهتی دهوڵهته لهگهڵ ئهندامانی کۆمـهڵگاکهیدا. ئهو پڕۆژهی دهستووری كۆماری عێراق له ساڵی نـهوهتهکانی ڕابردودا، له دهرگای یـهكهمـی ئهو پڕۆژهیـهوهو له ماددهی دووهمدا ، عێراق و كۆمـهڵگاكهی جیـاناكاتهوه له نیشتمانی عهرهبی ، و له و ڕێگه یـهشـهوه پێشێلی ههموو مافهكانی نـهتهوهكانی ناو عێراقی كردووه و ، ههتا مافی ئهو مرۆڤانـهی پێشێل كردووه كه ههڵگری بڕوایـهكی ئاینی جیـاواز له ئاینی ئیسلامـیش بێت.
ئهمـهش بێجگه لهوهی كه دهیویست نـهتهوهكان له بۆتهی یـهك نـهتهوه دا بتوێنێتهوه. به ڕاستی بڕوای من له سهر بوونی ئهو نـهتهوه جیـاوازانـه جیـاوازه وهك له نووكهدا دهركهوتووه.
له لایـهكی تر ماددهی چوارهمـی ئهو پڕۆژهیـه له دهستووری كۆماری عێراق ، بڕوای بهوهش نی یـه جارێكی تر، كه خواستی جیـابوونـهوهی ههبێت، یـان به پێی پێویستی مێژوویی ئهو خواسته بسهلمێنێت. ئهمـهش بۆ كورد و توركمان وهك یـهك وایـه. بهڵام مرۆڤی كورد زمان ماددهی شـهشـهم له پڕۆژهی دهستوورهكه دڵی خۆش نـهدهکرد، كه دهڵێت عێراق گهلهكهی پێك هاتووه له كورد و عهرهب ، بهڵام ههر له ههمان ماددهی شـهشـهمـی ئهو دهستوورهدا به پێچهوانـهی ڕستهكهی پێشووترهوه خواستی كورد یـان مافی ئهتنیكی كورد له چوار چێوهی یـهكانگیری یـان یـهكێتی نیشتمان و دهوڵهت و كۆمـهڵگاكهیدا ئهتوێنێتهوه و مافی ئهوهشی ناداتێ كه بهشێكی جیـا یـان بهشێوهی پهیوهندی فیدراڵی یـان ههر پهیوهندی یـهكی پێكهوهیی بێت، كه ههڵبژێردراوی خواست و وویستی ههردوو نـهتهوهی پێكهێنـهری كۆمـهڵگای عێراق بێت،فهراههم ودهستهبهری مافی سیـاسی و بهشداری پێی نـهتهوهکان وهک یـهک له بهڕێوهبردنی دهولهتدا ،گرنگی سیـاسی کۆمـهڵایـهتی خۆی ههیـه ، هۆیـهکیشـه بۆ دهست نیشان ی یـهکسان بونیـان له ناو کۆمـهڵگاو سیستهمـه سیـاسیـهکهی.
ماددهی شـهشـهم پێشتر له ڕێگهی ماددهی چوارهمـهوه له پڕۆژهی دهستوورهكهدا ههڵوهشێنراوهتهوه یـان ئهتوانین بڵێین ئهو دهستووره چۆن مافی توركمانی پێشێل كردووه ، مافی كوردیش پێشێل دهكات و دهیـانكات به قوربانی ههمان خواستی نـهتهوهپهرستی له دهوڵهتی عێراق دا. جارێکی تر ئهو سیـاسهته دوباره دهبێتهوه له دهستوری عێراقی فیدرالی{2005}دا بهرامبهر بهتورکمان بهڵام بهشێوهیـهکی تر، ههر وهکو دهرگای یـهکهم[پهرهنسیپه سهرهکی یـهکان] مادهی چوارهم؛ بڕگهی یـهکهم{زمانی عهرهبی و کوردی دوو زمانی فهرمـین له عیراقدا..............} جارێکی تر و له سهردهمێکی تردا ، دهستوری نوێ ی عێراق نـهیتوانی تورکمان بهبهشێکی ڕهسهن دهست نیشان بکات و ، پایـهی سیـاسی وهک ئهوانی تر ههبێت. بۆ زیـاتر دڵنیـا بونـهوه لهوانـهی پێشو ، بڕگهی دووهمـی ههمان ماده،له خاڵهکانی [ئهلف،با،جیم،ها ] دا تهئکید کراوهتهوه که ههردوو زمانی عهرهبی و کوردی بهکاردههێنرێن، له دهری ڕۆژنامـهی ڕهسمـی،قسه و گفتوگۆ و دهربڕینـهکان له بواره ڕهسمـییـهکانی وهکو ،پهرلهمان،ئهنجومـهنی وهزیران،و دادگاکان،موئتهمـهرهرهسمـیهکان . باوهڕهێنان بهو دیکۆمێنته فهرمـیانـه و دهرچونیـان بهههردوو زمانـه فهرمـیهکه ، لهگهڵ ئاڵوگۆڕی نامـهکان. یـان دهڵێت ههر بوارێکی تر ، که پهرهنسیپهکانی یـهکسانی ئهیسهپێنێت ، وهکو دهرچونی دراو، پاسپۆرت و پوولهجۆراو جۆرهکان. ئهمـهش دوو لایـهنی ههیـه، یـهکهم ؛ کۆنـهبونـهوهی تورکمان لهیـهک ناوچه و ههرێمێکدا، دابهش بونێکی پچڕپچڕ لهگهڵ یـهکتردا. بهڵام ئهمـه ناکاته ئهوهی که وهک خۆت و بهیـهک پێوهر لهگهڵ نـهتهوهکانی تردا چاویـان لێ نـهکرێت. ئهگهر چی ئهمانیش خاکی خۆشیـان نـهبێت، بهڵام لێره نیشتهجێن و دهژین،ئهمـهش پهرهنسیپی پێکهوهژیـانی نـهتهوهکانـه، پێویسته ڕێز له بههای نـهتهوهکان بگیرێت، ههر ڕنگ و زمانێک بن. دووهم ؛ بڕوا نـهبوونی نـهتهوهی دهسهڵاتداره بهیـهکسانی و هاوتایی نـهتهوهکان له عێراقدا. ئهم بڕوایـهش دهگهڕێتهوه بۆ سهرهتای دروست بونی دهوڵهت له عێراقدا،و ئێستاشی لهگهڵدا بێت .
ههموو ئهوانـهی باسمان كردن ناوهڕۆكی دهسهڵات و دهوڵهتی عێراقه له پهیوهندی لهگهڵ كهسانكۆی كۆمـهڵگاكهی.
واتا چۆن دهوڵهتی توركیـا و پڕۆژهی نـهتهوهپهرستی و بهرژهوهندی سهرمایـهداران دهخوازێت له جیـاواز كردنـهوهی خواستی كرێكارانی كورد له توركمان و دهوڵهتی عێراقیش ههمان ئهرك و فرمانی جێ بهجێ كردووه.
چونكه كهمالیستهكانیش وهک ئهوان، بڕوایـان به بوونی یـهك نـهتهوه ههبوو له توركیـا و ، كوردیـان به مرۆڤێكی تر له قه ڵهم دهداو بهشێکه له پڕۆژهی نـهتهوهپهرستی خۆیـان و گیـانێکی شۆڤێنیـانـهیـان پێ دروست دهكرد.
واتا دروست كردنی ئهو دوو پهیكهره ، ناكاته دڵسۆزی دهوڵهتی عێراق له بهرامبهر توركماندا و ههروهها دڵسۆزیش نـهبووه بۆ كوردیش، بهڵكو بهههر شێوهیـهك و له ههر ڕێگهیـهكهوه بێت ههوڵیـان داوه بۆ دروست كردنی گیـانی نـهتهوهپهرستی له نێوان ههموو كهمـه نـهتهوه و نـهتهوه سهردهستهكهی دهسهڵات.
له و ڕێگهیـهشـهوه توانیویـانـه، مـهرامـه ڕامـیاری و ئابووریی یـهكانی سهرمایـهداری له ڕێگهی پڕۆژه بۆرژوازی و شۆڤێنیـهكانیـهوه بباته پێشـهوه. واتا ئهم کێشـهیـه چارهسهر نـهكرا له سهردهمـی دهوڵهتهكانی ڕابردوو له عێراقداو ئێستاش چارهسهرییـهكان نـه چوونـهته ئاستی تێپهڕاندنی ڕامـیاری ڕابردووی دهوڵهتهكانی عێراق و توركیـا. ههروهكو ئهو پڕۆژهی دهستووری كۆماری فیدراڵی عێراق ، پرۆژهی دهستووری ههرێمـی كوردستانی عێراق كه پڕۆژهی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقه و له ملحق (پاشکۆ) ی جهریدهی خهبات به عهرهبی كه له ژمارهی ( 1089 ) ی له 2/8/2002 دا بڵاویـان كردهوه.
دهرگای یـهكهم له پڕۆژهی دهستووری یـهكێتی عێراق، ههمان ناوهڕۆكی پڕۆژهی دهستووری عێراقی ههیـه (پرۆژهکهی بهعسیـهکان) كهلهسهرهوه باسمان كردووه ، ماددهی دووهم و ماددهی چوارهم و ماددهی ههشتهم ههمان ناوهڕۆك دهدات بهدهستهوه و ناتوانێت، دهرگای چارهسهری له سهر كێشـهكان بكاتهوه له عێراقێكی فره لایـهنی ئهتنیكی و مـهزههبی و ناتوانێت پڕۆژهی چارهسهری بێت.
له لایـهكی ترهوه له دهرگای دووهم و له ماددهی نۆههمدا، پێچهوانـهی ماددهی ههشتهمـی دهرگای یـهكهمـه و یـهك ئهوی تری كوێردهكاتهوه و ماناكهی لهدهست ئهدات.
ماددهی شـهشـهمـی پڕۆژهی دهستووری كۆماری عێراق له سهردهمـی بهعسدا، یـهكسان به ماددهی چوارهم له پڕۆژهی دهستووری جمـهوری فیدراڵی عێراقی ، لهپارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق ههمان واتای ههیـه.
بێجگه لهوهش ماددهی حهوتهمـی دهستووری كۆماری عێراق كه له سهر زمانی سهرهكی له عێراقدا ئهدوێت و ههردوو زمانی عهرهبی و كوردی به زمانی ئاخافتن و خوێندن له كوردستان و عهرهبی له ناوچه عهرهب نشینـهكاندا دهزانێت. به ههمان شێوه ماددهی ههشتهم له پڕۆژهی دهستووری كۆماری فیدراڵی عێراق به ههمان شێوه و ههمان ناوهڕۆك ئهدات بهدهستهوه، به بهكار هێنانی زمانی خوێندن و نووسین و بهكارهێنانی له بهڕێوهبهرایـهتیـهكاندا.
ههروهها له دهستووری ههرێمـی كوردستانی عێراق لهپارتی دیموكراتی كوردستان ، ماددهی حهوتهم ههموو بهندهكانی له دهرگای یـهكهمـی ئهو دهستوورهدا، ههمان واتای ماددهی ههشتهم له دهستووری جمـهوری فیدراڵی عێراق و ماددهی حهوتهم له دهرگای یـهكهمـی پڕۆژهی دهستووری كۆماری عێراق پێشێل كردنی تهواوهتی ههموو زمانـه بهكارهاتووهكانی تره له ناو گرووپه ئهتنیكی و دینی یـه جیـاوازهكانی تردا دهگهیـهنێت ، و هیچ مافێك به بهكارهێنـهری و بهكارهێنانی به شێوهیـهكی دیـار و ڕهسمـی نادات، ئیتر ئهم پڕۆژانـه چۆن دهتوانن چارهسهری كێشـهی دهمار گیری نـهتهوهیی بكهن و ، كرێكارانی ههموو ئهتنیكه جیـاوازهكان به یـهكدانـهدهن و شـهڕی خوێناوی له نێوانیـاندا ههڵ نـه ئایسێ، كه لهبنـهڕهتدا ئهو جهنگه جهنگی ههژاران و چینی كرێكاری ئهتنیكه جیـاوازهكان نی یـه به گشتی و به تایبهتی ئێستا له نێوان كورد و توركماندا.
ههروهها جارێکی تر ههموو ئهو ماددانـه له پرۆژهی دهستوری ههرێم که له (24/6/2009) دا که لهلایـهن پهرلهمانـهوه پهسهند کرا. ماددهی (5) ی ئهو پرۆژهیـه دهڵێت{ گهلی ههرێمـی کوردستان پێکهاتووه له کوردو،تورکمان، عهرهب،کلدان سریـان،ئاشوری،ئهرمـهن و هاووڵاتیـانی دیکهی ههرێمـی کوردستان. } ئهوپرۆژهیـه له مادهی(14) له بڕگهکانی {یـهکهم ،دووهم ،سێ یـهم} ههمان ههڵوێست و ناوهڕۆکیـان ههیـه ،لهگهڵ ماددهی { 4} ههموو بڕگهکانی، دهستوری عێراقی فیدراڵ{ 2005} . لهگهڵ ئهوهشدا له بڕگهی سێیـهمدا ئهوهی دوپات کردوهتهوه و دهڵێت [ له ههرێمـی کوردستان کار بهحوکمـهکانی ماددهی { 4} ی دهستووری فیدراڵی دهکرێت له بارهی زمانی فهرمـییـهوه له ههر جێیـهک بواری یـاسایی ههبێت بۆ جێبهجێی. ] له ههرێمدا دهبێت جیـاوازتر له ناوهندی عێراق ، ههڵسوکهوت بکرێت ، لهگهڵ تورکمان و کهمـه نـهتهوه و ئاینـهکاندا. له بهر ئهوهی ڕێژهی ئهمانـه له ههرێمدا ، له چاو ڕێژهیـان له عێراقدا زیـاتره و ، دهوڵهتانی ناوچهکه دهتوانن بیـانکهن به گروپێکی فشاری کۆمـهڵایـهتی و سیـاسی و ڕهوشی ناوچهکهی پێ تێکبدهن ، وهکو کردویـانـه . لهگهڵ ئهوهشدا له سنوری جوگرافیـای کوردستاندا به کۆمـهڵ کۆمـهڵی جیـاجیـا له ناوچهی جیـاوازدا ههن ،نـه ئهتوانن ههرێم پێک بهێنن ، و نابێت ههرێمـیش بهشداریـان له کایـه سیـاسیـهکاندا پێ نـهکات . بهڵكو دهبێت ههردوولا له سه ر زهمـینی دیفاكت ، ههوڵ بۆ پێكهوه ژیـانێكی ئاسووده و یـهكسان بدهن،ههمووان وهك یـهك له سهرچاوهی ناوچهكه سوود مـهندبن و نـهیـهڵن سهرمایـهداران و بۆرژوازی یـاری به چارهنووسیـانـهوه بكهن. له بهر ئهوه دهبێت توركمان ڕێگه له دروست بوونی ههتا حكومـهت یـان دهوڵهتی كوردی نـهگرێت ئهگهر مافی ئهوانیش دابین كراو بێت، یـان دهبێت به ههردوولا ههوڵی بنـه بڕكردنی چهوسانـهوهیـهكی لهو جۆرهبدهن بۆ ئهوهی ڕاسته ڕێگای خهباتی چینایـهتی بگرن و ، له بهرژهوهندی چینایـهتیـاندا پرۆسیسی خهبات و ستراتیژیـان ببهنـه پێشـهوه ، نـهوه كو بهفیتی بۆرژوازی و ناوكی فهلسهفهكهیـان له ناوچهكه و ووڵاتانی دهوروو بهرهوه جهنگێكی خوێناوی كۆنـهپهرستانـه بهرپابكهن. واتا دهبێت، بهههرشێوهیـهك بێت ئهو جهنگه لهنێوانیـاندا ڕوونـهداتهوه بۆ ئهوهی بۆرژوازی و سهرمایـهدارانی ههردوولایـان لێی سوودمـهند نـهبن و بهرووبوومـی بهدهست هاتووی هێزی كاریـان بهفیڕۆ نـهدهن و ئهوانیش بهتاڵانی نـهبهن.
كهواته دهبێت بهههموو لایـهك ئاستی هووشیـاری چینایـهتی له نێوان كرێكارانی ناوچهی كهركوك و عێراق بهتایبه تی و له جیـهاندا بهگشتی، بهرزبكهینـهوه و كرێكاران وهك نـهتهوهپهرستێك سات و سهودانـهكهن به ژیـانی و خهباتی چینایـهتیـان لهپێناوی بهرژهوهندی خۆیـان بهكاربهن.
واتا وهستانـهوهی ئهو جهنگه لهڕێگه ی بڵاوبوونـهوهی هووشیـاری چینایـهتی یـهوه بهرجهسته دهبێت، چونكه ئهو هووشیـاری یـه نایـهڵێت هێزو تواناكانی خهباتیـان له كێشـهیـهكی بۆگهن و بێ سهمـهردا بهفیڕۆ بدهن و نـهیـهڵن بۆرژوازی یـاری بـه هێزو تواناكانیـان بكات و ههڵوێستێكیـان پێ بگرێت لهبهرژهوهندی سهرمایـهداراندا تهواو بێت. دهبێت كرێكاران بیر له هاوخهباتی نێوانیـان بكهنـهوه که تا بهتهواوهتی دووژمن و دۆستی خۆیـان له دژو لهگهڵدابێت.
لهم ڕووهوه دهبێت نـهیـهڵن ئهوان باڵانسی هێزی بۆرژوازی و سهرمایـهداران ڕابگرن و هۆیـهكی هاوسهنگی هێزهكان بن له گۆڕهپانی مل ملانێی ڕامـیاری و ئابووری دا.
بۆئه وهی ئهو جهنگانـه و چوونـهپێشـهوهی بهرژهوهندیـهكانی سهرمایـهداری مـهیسهر نـهبێت ، چینی كرێكار له ههوڵی خهباتی پێكهوهیی چینایـهتیدابێت و هاوخهباتیـان لهگهڵ كرێكارانی ناوچهكه و جیـهاندا یـهك ڕیز بکهن و ئاڕاستهی ڕامـیاری و كۆمـهڵایـهتیـهكهی بهخواستی مێژوویی چینی كرێكار ئاڕاسته بگرێت و دووربن له شـهڕێك كه خواستی ئهوان نیـه و لهگهڵ بهرژهوهندی چینایـهتی چینی كرێكاردا لهسهر ئاستی ناوچهكه و جیـهان یـهك ئامانج و یـهك ستراتیژ بێت.
نجم الدین فارس حسن
22/11/2015